رۆژنامەنووسانی کوردستان لە ژێر شاخێک تاوانی بێ سزادا
Wednesday, 23/04/2014, 12:00
کۆمیتەى بەرگریکردن لە ڕۆژنامەنووسان
راپۆرتێکی CPJ باس لە بارودۆخی ئازادی رادەربڕین لە کوردستانی عێراق دەکات.
نیویۆرک، ٢٢ـ نیسان ـ ٢٠١٤ ـــ راپۆرتێکی لیژنەی داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان (CPJ) کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە بەو ئەنجامە گەیشتووە کە جیبەجێنەکردنی یاسا و بارودۆخی سزانەدانی تاوانباران وایانکردووە رۆژنامەنووسان سانسۆر لەسەر خۆیان پیادەبکەن و نەتوانن بەپێی پێویست راپۆرت لەسەر مەسەلە هەستیارەکانی وەکو گەندەڵی لە کوردستانی عێراق ئامادەبکەن.
هەرچەندە کوردستانی عێراق بەشێوەیەکی گشتی خۆی پاراستووە لە توندوتیژی دوای شەڕی عێراق و ئابووریەکەی لە گەشەسەندندایە، بەڵام گرژییە سیاسییەکانی بەرزن، و میدیای سەربەخۆ لە مەترسیدایە. رۆژنامەنووسان رووبەڕووی هەڕەشە، هەراسانکردن، لێدان، گرتن، سوتاندن، و کوشتن بوونەتەوە. زۆربەی هێرشەکان بەبێ سزادانی تاوانباران تێپەڕیوون.
شەریف مەنسوور، رێکخەری پرۆگرامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیای رێکخراوی (CPJ) دەڵێت، ئەگەر کوردستان ئاواتەخوازە ببێتە مەشخەڵێکی دیموکراسی، سەرکردەکانی هەرێمەکە دەبێت نیشانیبدەن ویستی سیاسیان بۆ بەرزراگرتنی دەسەڵاتی یاسا هەیە و چارەسەری ئەو هێرشانەبکەن کە کراونەتە سەر رۆژنامەنووسان. رۆژنامەنووسان دەبێت بتوانن بێ ترسی تۆڵەلێکردنەوە کارەکانیان ئەنجامبدەن، تەنانەت ئەگەر بێتوو لێکۆڵینەوە لەگەندەڵی و مەسەلە هەستیارەکانی تریش بکەن.
راپۆرتەکە، کە لەنووسین نامۆ عەبدوڵڵا، بەرپرسی نوسینگەی واشنتنی تۆڕی میدیای رووداوە، بە تێرووتەسەلی باسی روواوەکانی دەوروبەری هێرشە گەورەکانی وەکو کوشتنی کاوە گەرمیانی، سەرنوسەری گۆڤاری سەربەخۆی مانگانەی رایەڵ، و هێرشی سوتاندنی تۆڕی میدیای ئەهلی NRT دەکات.
لە راسپاردەکانی راپۆرتەکەدا، CPJ داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بە قووڵی لێکۆڵینەوە لەو هێرشانە بکات کە بەچارەسەرنەکراوی ماونەتەوە و ئەنجامدەرانیان بە سزای یاسایی بگەیەنێت. یونسکۆ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت کار لەگەڵ حکومەتی هەرێم بکەن بۆ بەرهەمهێنان و باشترکردنی یاساکان و ئەو میکانزیمانەی کە کاریان گەرەنتیکردنی سەلامەتی رۆژنامەنووسان و ئازادی راگەیاندنە.
لیژنەی داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان (CPJ) رێکخراوێکی سەربەخۆی، قازانج نەویستە و کار بۆ پاراستنی ئازادی راگەیاندن دەکات لە جیهان.
سەرنج بۆ راگەیاندنەکان:
ئەم راپۆرتە بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و کوردی ئامادەیە.
دواین ڕاپۆرتى ڕێکخراوى نێودەوڵەتى (کۆمیتەى بەرگریکردن لە ڕۆژنامەنووسان)، ناسراوە بە (CPJ) کەسەرلەبەیانى ئەمڕۆ (2242014) کاتژمێر 10 بەکاتى واشنتۆن بڵاوکرایەوە.
بۆیەکەمینجارە ڕێکخراوێکى نێودەوڵەتى لەڕاپۆرتێکى تێروتەسەلدا بەوردى باس لە ڕەوشى خراپى ڕۆژنامەنووسانى هەرێمى کوردستان دەکات....
لینکى ڕاپۆرتەکە بە زمانى کوردى:
http://cpj.org/reports/kurdistan_kd.pdf لینکى ڕاپۆرتەکە بە زمانى ئینگلیزى:
http://cpj.org/reports/2014/04 لینکى ڕاپۆرتەکە بە زمانى عەرەبى:
http://cpj.org/ar/2014/04/023082.php پەیوەندی راگەیاندن:
سامانتا لیبی
بەرپرسی پەیوەندییەکان
Tel: 212-300-9032
email:
[email protected] @cpjmena
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست