• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

پەیوەند ئەحمەد: ئیلاهی

گەر ئەمجارە زەوی و ئاسمانێکی ترت ئافراند بەر لە ئادەم و حەوا بەر لەشەیتان بەر لەحەرامکردنی سێوی باخچەی عەدەن بەر لەئابڕووتکان ... بستێ لەزەوی خۆت سەرنوک بکەو ناوی بنێ کــــــــورستان ئیلاهی بەر لە هاتنەوەی عیسا بەر لە ئاخیر زەمان ڕوو ڕەشیان بکەی ووڵات فرۆشەکان

پەیوەند ئەحمەد: سڵاو باکور

ئەی دایکە بسک سپیەکەم مژدەم پێیە بۆت وا ڕۆڵە خوێن گەرمەکانت پچڕاندیان لەگەردنت زنجیرو کۆت هەموو پێکڕا سوێندیان خوارد بەشەهید بێریتان بەڤیان جاف شەهید زیلان بەشەهیدی مشت پڕ لەتۆڵە مەزڵوم دۆغان بەگیڤارەکەی کەلارو گەرمیان ئەمجارەیان چۆکە لەرزۆکەکانی دووژمن بشکێنن لەخەوی گڵاو ڕایانچەڵەکێنن سوێندیان خوارد...

پەیوەند ئەحمەد: پێش کەش بە ڕۆحی پاکی شەهید سۆران

هاوڕێ گیان ئەو شەوەی ڕۆحی پاکی تۆیان تیرۆر کرد تەرمی دایە نیشتیمانیشیان بەرەو گۆڕستان برد فریشتە سپیەکانی خوا بەرگی ڕەشیان پۆشی لەئاسمانەوە نامەیان هێنا بۆ سەرەخۆشی ئەو شەوە ڕووناکی خنکا هەناسەی نەما چرا لەگۆشەی هەر پەنجەرەیەکا تاریکی ئەبیندرا دەنگی شین وگریان لەهەموو ماڵێ ئەبیسترا بەتەنها ماڵی سەرۆک...

پەیوەند ئەحمەد: لێیان گـــــــەڕێن

لێیان گـــــــەڕێن بانیشتیمان ساڵی پاری بیر نەیەتەوە دیسان شینی ڕۆڵەکانی نەکا پرچی نەڕنێتەوە ... لێیان گەڕێن با بەهاری ئەمساڵیش بەخوێن سور نەکرێ سینگی نیشتیمان چیتر بەرگەی گوللە بی کەی سی ناگرێ لێیان گەڕێن چیتر بەرد لەسەگە هارەکان مەگرن ئەوان تووشی دەردە گەڕی بوون لێگەڕێن خۆیان دەمرن لێیان گەڕێن...

پەیوەند ئەحمەد: کـــــــــوردستان

لە نێو دەمارەکانی لێوم خوێنی خەندەو بزەی شادی هاتــــوو چۆ ناکــــــــا لەبەر تۆیە کوردستان ڕۆژێ سەدان جار لێوەکانم فرمێسک ماچ دەکا لەنێو ڕووپەلی تۆز لێنیشتووی مێژوودا ئازارەکانت دەخوێنمەوە کەچی ئێستاش لێناگەڕێن برینت سارێژ بێ زوو زوو دەیکولێننەوە خۆ لێناگەڕین گوڵەکانت چرۆ بکا دەشت وچیات سەوز بپۆشێ...

پەیوەند ئەحمەد: هەموو جار

هەموو جار ئەڵێین لەسەر سینگی نیشتیمان گوڵ ئەڕوێنین کەچی دەشت و چیای دەکەین بەئاگرو دەیسوتێنین هەموو جار دەست دەخەینە نێو دەستی یەکتر کە دڵسۆز بین بەڵام لەپڕ دەستمان بەر دەدەین دووژمنی یەکتر ئەبین هەموو جار ئەڵێین کەرکوک دڵی کوردستانە وەلێ هەموو جار دەیکەین بەخاکی بێــــگانــــــــە  

پەیوەند ئەحمەد: ئاسمانی ئێمە قەندیلە

پەیوەند ئەحمەد ئێوە چیتر ناتوانن پەتی سێدارە بکەنــــە ملم لەپاش ئێستا ملی ئێوەیە لەچنگی دەستی گەلم ئاسمانی ئێوە هێندە نزمە سەرتان لەبنی شۆڕ بووە ئاسمانی ئێمەش قەندیلە هەمیشە سەرمان بەرز بووە ئێوە لەهەر قوشبنێکی زەمینا بوونتان تاوانە دڵنیام خوداش لە ئافراندنـــــی ئێوە پەشیمانە Beni asılı...

پەیوەند ئەحمەد: هاوسەرە چاو گەشەکەم

ئەگەر کچمان بوو ناوی دەنێین قەندیل تا بەجەرگ بێ وەک هەڤاڵانی ئەو دەڤەرە گەریلای چوار پارچە بێ ئەوسا تۆ ببە بەدایکی قەندیل و منیش بەباوکی پێکەوە دەستی دەگرین بەرەو قوتابخانەی کوردایەتی هەتا ئەو فێر بێ بنوسێ ووڵاتی من کوردستانە لوتکەی بەرزی چیای قەندیل زەندەق بەری دووژمنانە

پەیوەند ئەحمەد: ئـــــــەرێ لەکوێن ئەوانە لە کوێـــــــــــــــــن؟هەتا گەریلایەک مابێ بەیەک رۆح ئەژێ کــــــــــــــوردستان

دیسان دووژمن پێمان ئەڵێن بڕۆن لەسەر زێدی خۆتان حاشا بکەن لە دارو بەردی تەنانەت لە بوونیشتــــــــان ئێمەش پێیان ئەڵێین قەت قەت نایەتە دی خەیاڵی گڵاوتان هەتا گەریلایەک مابێ بەیەک رۆح ئەژێ کــــــــــــــوردستان ............ سەرکردەکانی باشوریش شێرن لەو شێرانەن کە لە بیابانێکی...

پەیوەند ئەحمەد: درود بۆ ئاشتی نەفرەت لەشەڕ

پەنجەتان لەسەر پەلەپیتکەی تفەنگەکانتان هەڵگرن هێور بنەوە نیشان لەکێ دەگرن نیشتیمان چاوی لە ئێوەیە فرمێسکەکانی بسڕن ئێوەش لەخەوی ناوەختن یا هیچ نابیستن وکەڕن تاکەی دەستڕێژی گوللەتان ڕوو لەسینگی براکانتانە لەگەڵ دوژمنا رێک وتەبان لەنێو خۆتان هەراتانە دەبا بەس بێ شەڕی کورسی جەرگی دایکان لەت لەت مەکەن...

پەیوەند ئەحمەد: کورسیەکەی سەرۆک شکا

کورسیەکەی سەرۆک شکا لەخەونما هەرچوار قاچی کورسیەکەی سەرۆک شکا بەبەردی میلەتی کـــــــــــورد خوین لە کەللە سەری دەتکا هەڵەبجەییەک بردی لەناوەڕاستی شار بەستیەوە لاو و پیر و منداڵ لەدەوری کۆبوونەوە ژنێکی ڕەش پۆش هات گووتی کوڕەکەم پێشمەرگە بوو لە شەڕی ناوخۆ جەستەی ئەو ڕۆڵەیەم سوور بوو منداڵێکیش بە فرمێسکەوە...