سڵاو باکور

Thursday, 01/11/2012, 12:00



ئەی دایکە بسک سپیەکەم
مژدەم پێیە بۆت
وا ڕۆڵە خوێن گەرمەکانت
پچڕاندیان لەگەردنت
زنجیرو کۆت
هەموو پێکڕا سوێندیان خوارد
بەشەهید بێریتان
بەڤیان جاف شەهید زیلان
بەشەهیدی مشت پڕ لەتۆڵە
مەزڵوم دۆغان
بەگیڤارەکەی کەلارو گەرمیان
ئەمجارەیان
چۆکە لەرزۆکەکانی دووژمن بشکێنن
لەخەوی گڵاو ڕایانچەڵەکێنن
سوێندیان خوارد
پێیان بڵێن
ئێمە کوردین
مەردین
لەئێستا بەدوا لەسەر زێدمان ئەمرن
چیتر ئێوە ناژین
کوردستان هی کوردە
نەک عەرەب وفارسو تورک
ئێرە خاکی شێرانە
نەک گەلەگورگ



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە