کورسیەکەی سەرۆک شکا

Friday, 14/01/2011, 12:00


کورسیەکەی سەرۆک شکا

لەخەونما هەرچوار قاچی کورسیەکەی
سەرۆک شکا
بەبەردی میلەتی کـــــــــــورد
خوین لە کەللە سەری دەتکا
هەڵەبجەییەک بردی
لەناوەڕاستی شار بەستیەوە
لاو و پیر و منداڵ
لەدەوری کۆبوونەوە
ژنێکی ڕەش پۆش هات
گووتی کوڕەکەم پێشمەرگە بوو
لە شەڕی ناوخۆ
جەستەی ئەو ڕۆڵەیەم سوور بوو
منداڵێکیش بە فرمێسکەوە گووتی
کوا باوکی من؟
تاکەی بە داری پاراستن
بن پێیەکانی سڕ بن
کەرکوکیەک هاواری کرد
شارەکەم پڕە لە بەعسی
فیدرالیتان گەرەک بوو
بۆ مانەوەتان لە کورسی
سەردەشت عوسمانیش لەوێ بوو
هەروەک ئەوسا بوێر بوو
درکاندی بەدەستڕێژە گوللەی ئەوان شەهید ببوو
ئینجا سەرۆک سوێندی خوارد
بەسەری هەزار پیاوی بارزان
زوو فریای بە‌غدا کەوتین
سوتانمان مەلەفی یەکە بەیەکەیان
ئــــــــــــــــــــــــاخ...لەو خەوە خەبەرم بۆیەوە
نەمزانی چی تری درکاند
لام مەعلوم نەبوو
ئاخۆ مەلەفەکەی باوکیشی سووتاند !!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە