کـــــــــوردستان

Wednesday, 14/12/2011, 12:00




لە نێو دەمارەکانی لێوم خوێنی خەندەو بزەی شادی
هاتــــوو چۆ ناکــــــــا
لەبەر تۆیە کوردستان ڕۆژێ سەدان جار
لێوەکانم فرمێسک ماچ دەکا

لەنێو ڕووپەلی تۆز لێنیشتووی مێژوودا
ئازارەکانت دەخوێنمەوە
کەچی ئێستاش لێناگەڕێن برینت سارێژ بێ
زوو زوو دەیکولێننەوە

خۆ لێناگەڕین گوڵەکانت چرۆ بکا
دەشت وچیات سەوز بپۆشێ
نەفامەکان ناهێڵن دایک بەرگی ڕەنگاو ڕەنگ بکاو
چیتر ڕەش نەپۆشێ

کوردستـــــــــــــــــــــــان

دەزانم ماندووی لەو میوانانەی
هەرجارو بە بیانویەک دێن
ئەو بێ شەرم و خوێن مژانە ناڕۆنەوە نا
وەکو مێخ لەخاکت دەچەقێن

کـــــــــــوردستان

دەزانم مەردایەتی نێژرا
پەنجەکانمان لەگەڵ یەک ناکۆکن
لــــولەی تفەنگمان ئامادەیە لەڕووی یەکتر
هەمیشە بە نیشان و پڕ فیشەکن

کوردستان دەزانم تۆش ئەزانی
ئەوان بۆ گیرفان تێ دەکۆشن
لە بەغدا پیاوێکی خەڵەفاو و
لەهەولێر جەردەیەکی کورتەباڵاو
لە گردەکە تەور وەشێنێک و
لەگەڵ دوو ڕیش پانی ئیبن ئوسامە
هەمیشە دەتفرۆشن

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە