حیزب و سیخوڕى
Saturday, 21/01/2012, 12:00
ماوەیەكە (پ د ك) خۆى سەغلەت كردووە و كارمەند و دەزگاكانى خۆى هێناوەتە ژێر لێپرسینەوە و دەزگاى لێكۆڵینەوە و زیندانى كردۆتەوە بۆیان ,ڕونكردنەوە لەسەر ڕونكردنەوە دەریدەكات گوایە سیخوڕى بەسەر دەزگاكانیەوە كراوە و نهێنى دزراوە .لەسەر ئەم بابەتە چەند سەرنجێك دەخەمە ڕوو :
1- لەم سەردەمەى ئینەتەرنێت و كۆمپوتەردا نهێنى نەماوە و ئەوەتا دەزگا هەواڵگریەكانى دەوڵەتان وەك ئەمریكاو بریتانیاو ڕوسیا شتیان بڵاودەبێتەوە و لایان ئاساییە ویكلیكس وەك نمونە
2-میدیاى ئازاد و ڕۆژنامەوانى لەم سەردەمەدا بەوە ناسراوە كەسنورى نیە و ئازارترین و پیشەیى ترین رۆژنامەنوس ئەوەیە بتوانێت زۆرترین هەواڵ بكاتە دەرخواردى دەزگا ڕاگەیاندنەكەى و خوێنەران یان بیسەران و بینەران بەمەرجى بەڵگەدارى و ڕاستگۆیى
3-دەیان ساڵە پاراستن بڕبڕە پشتى پارتى و ئیش و كارەكانێتى هێز و حیزب و كەس و بنەماڵە نەماوە چاودێرى نەكات و نهێنیەكانیان نەدزێ و ئاشكراى نەكات و لەڕێگەى ئەویشەوە كۆنترۆلى خۆى و گۆڕەپانەكەى كردووە لەسالڵانى ڕابردوودا پاراستویەتى و كۆنترۆلى گۆرەپانەكەى خۆى پێكردووە هێندە كارى بەربڵاوبووە پارتى وەك حزبێكى موخابراتى بەگۆڕەپانەكە ناساندووە لەگۆڕەپانەكە ,كە ئێستا خەریكە دەبێتە سەرچاوەى كێشەو گێچەڵ بۆى بەزانیارى هەڵەو خوێندنەوەى چەوت خەریكە پارتى دەخاتە حساباتى هەڵەوە پێڕەوى لەسیاسەتى چەوت دەكات ئەگینا ئەم هەموو كێشەو گێچەڵە لەسنورى كارەكەیدا لەپاى چى؟هەردەزگاى پاراستنە ڕۆژنامەكانى سێبەرى دروستكردووە و زانیارى هەڵەشیان پێدەدات نەك تەنها نهێنى كەلەبۆنەكاندا دەیخاتە بەردەستیان لەپیناو سەرقاڵكردنى خەڵك و بەهەڵەدا بردنى كۆمەڵگە بۆیە دەكرێت بپرسین بۆچى دەكرێت سیخورى كردن بۆ پاراستنەكەى ئەو ڕەوایە بەڵام دەیەوێت زانیارى خۆى ئاشكرا نەكرێت خۆ پارتى نە نتەوەیە و نەدەوڵەت تائاشكرا كردنى زانیاریەكانى خیانەت كردن بێت بەگەل و بەوڵات یان ئەمە ئەوەمان بۆ دەردەخات لەو فەلسەفەیى پارتیەوە سەردەگرێت كەخۆىە گەلە و گەل پارتیە و حزب حكومەتە و حكومەت و دەوڵەت و نەتەوەش پارتیە تەنها بۆیە لەرابردوودا دروشمى پێشرەوى كورد پارتیەیان داهێنا دەیانەویت لەم دروشمەوە بەئاراستەى دەولەتى كورد پارتیە و نەتەوەى كورد پارتیە تەنها هەنگاو بنین واتە كۆكردنەوەى ئەزمونى دەولەت و نەتەوە تەنها لەناو پارتیدا ئەگەرنا بۆ دەبیت ئاشكراكردنى نهبینى مەكتەبى ریكخستن بەخیانەت ئەژماربكریت
4-بەپێى ئەو زانیاریانەى كە لەمەكتەب ریكخستنەوە دەسكەوتووە پارەى زۆر تەرخانكراوە لەلایەن پارتیەوە بۆ سیخورى كردن بەسەر موعارەزە وە بەكارهینانى ئەندامانى موعارەزە بەمەلبەستى سیخورى كردن هەروەك زانیاریەكان لەچەند ژمارەى رابردوو ئاشكرایانكرد ئەم سیستتمى سیخورى كردنە نەیتوانى یەكیتى سۆڤیەت لەروخان بپاریزیت وە ئەزمونەكەشى لەداڕزان ڕزگاربیكات هەروەك نەیتوانى ئەمریكا بەهۆى سیخورى كردنەوە چارەسەرى كێشەكانى عیراق و ئەفغانستان بكات یان دۆساتە مێژوویى و ستراتیژییەكانى وەك موبارەك و قەزافى و زەینالعابدین بپاریزیت ,ئەگەر پارتى پێى وابێت لەڕێگەى سیخورىِ كردنەوە دەتوانێت كۆنترۆلى ناوخۆى خۆى و ناوچەكانى ژیر دەستى خۆى بكات ئەوا بابچیت لەهەولێرو دهۆك بپرسیت كەچى لەوى دەگوزەریت مانگرتنەكان و یاخى بونەكان و دانپیدانانەكانى سەید ئەكرەم شایەتى دەدەن لەولاتى دنیا بەخشیننى زانیارى بویاسا دەبیت حكومەت زانیارى ببەخشین بۆ رۆژنامەنوسان كەچى ئێمە لێرە یاسا دەردەكەین بۆ شاردنەوەى نهێنیەكان سەیربكەن یەكیك لەمەرجەكمانى شەرعیەتى دەسەلات شەفافیەتى زانیاریەكان كەنەتەوە یەكگرتوەكان بۆ دەسەلاتەكانى دیارى كردووە شاردنەوەى زانیارى و نهینى لەهاولاتیانى دەوروبەر سروشتى حزب و حكومەتى تۆتالیتارى و هەوالگرییە هەرحزب و حكومەتێك شاردنەوەى زانیاریەكان بكاتە پیشەى خۆى شەرعیەتى نێودەوڵەتى لەدەستدەدات وە مەشروعیەتى جەماوەرى نامێنێت ئەگەر دەنگى بۆ درابێت ئەمرۆ دیموكراسیەت و شەفافیەت دوو دیسپرینى پاراستنى ئەمنى قەومین لەئاستى جیهان هەرهێزێك دەیەوێت تەمەنى درێژ بكات و جەماوەرى بەهێز بكات دەبێت بەرگرى لەو دوو پەیرەوە بكات نەك شاردنەوەى زانیارى و چەواشەكردنى هاوڵاتیان دەبێت پارتى لەسەردەم تێبگات و بزانێت ئەم سەردەمە چۆن ئیدارى ولات و كۆمەلگا دەكرێت دەبێت هاوڵاتیان ئاشت بكاتە و نەك تەنانەت ئەندامانیشى بەگومانەوە مامەڵە بكات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست