رێكخراوه‌كان((NGOو كاری هه‌ره‌وه‌زی
Friday, 15/04/2022, 7:32
هه‌زاران كه‌سی ئه‌كادیمی، سیاسه‌تمه‌دار و شاره‌زا له بواره جیاجیاكان له‌گه‌ل ئه‌م یان ئه‌و رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به خه‌رجی حكومه‌ته سه‌رمایه‌دار و كۆمپانییه(سته‌مكار و گه‌نده‌ڵ و شه‌ڕخواز)ه‌كان، كارده‌كه‌ن، گوایه رێكخراوگه‌لی"سه‌ربه‌خۆ"و له‌پێناو هوشیاری و پێشخستنی(دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامه‌نوو‌سی)ن. ئه‌م به‌ڕێزانه رۆژانه سه‌رقاڵی كۆڕ و سمینار و كۆڕبه‌ند و كۆبوونه‌وه و میتینگن له هوتێل و صالۆن و نووسینگه گرانبه‌هاكانن و كه‌ناڵه‌كان راپۆرت و لێدوان و ریكلامیان بۆ ده‌كه‌ن و به خه‌ڵكیان ده‌ناسێنن.
راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌م رێكخراوانه كار بۆ(تینك تانك)ه ستراتیژییه‌كانی وڵاتانی ناتۆی"ئاشتیخۆاز و ئازاد و دیموكراسی"ن كه راسته‌وخۆ له خزمه‌تی ئه‌جندای وه‌زاره‌ته‌كانی جه‌نگ و كۆمپانیا و وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌یانن.
ئه‌و رێكخراوه"سه‌ربه‌خۆ"یانه بۆ جارێك ره‌خنه یان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌رنه‌بڕیوه له رۆڵی صندوقی دراو‌ی جیهانی و جه‌نگی ناتۆ و كوشتنی مه‌ده‌نی و سته‌مكارییه‌كانیان نه‌گرتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه، به شانازییه‌وه ته‌شریف ده‌به‌ن بۆ لای قونسولگه‌ری و سه‌فاره‌ته‌كانیان.
ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكخراوانه ئه‌وه‌نده په‌رۆشی پێشخستن و خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیانن، ئه‌ی بۆچی نه‌مانبینی سه‌نتڕالی دنیای خۆشگوزه‌رانی و نه‌هێشتی سته‌مكاری كه خۆی له كاری هه‌ره‌وه‌زی ده‌بینێته‌وه بڵاوبكه‌نه‌وه؟
بۆچی نازانن بۆ نموونه:
- هوشیاری كاری هه‌ره‌وه‌زی له 14/3/ 1761 له(فینویك- ئه‌سكوتله‌ندا-)ده‌ستپێكردووه؟
- نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 1995وه بڕیاریدا یه‌كی/ته‌موز بكرێت به رۆژی جیهانی هه‌ره‌وه‌زی(Coops Day)؟
- كلتووری كاری هه‌ره‌وه‌زی له كوردستان نامۆ نیه و له هه‌موو ئاواییه‌كان ئه‌نجامدراوه.
به‌داخه‌وه ئه‌و رێكخراوانه له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بیر له به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه و زۆرێك له نووسه‌ر، شاعیر و سیاسه‌تمه‌داره‌كان ره‌خنه‌ی درووست یان جوێن و تۆمه‌ت به‌خشین ده‌گرن له‌م حزب و ئه‌و كه‌س، به‌ڵام بایه‌خ به باسكردنی به‌دیلی ئه‌م سیستێمه ناده‌ن، باسی كلتووری هه‌ره‌وه‌زی ناكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ناكه‌ن.
ساڵانێكه ره‌خنه له‌پێناو ره‌خنه بووه به باو و جۆرێكه له خۆ خاڵیكردن و رق و تۆڵه‌سه‌ندن و شه‌خسی ومشه‌خۆری و گه‌وجاندنی خه‌ڵك و سه‌رقالیكردنی رای گشتی به شتی لاوه‌كی، نه‌ك به‌هێزكردنی هوشیاری ئه‌ڵته‌رناتیڤی دژ به‌م سته‌مكاری و ماڵوێرانیه.
ئێستا كاری هه‌ره‌وه‌زی به بیر و توانا و هه‌وڵی خودی خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و هیچ پێویستیمان به پاره و پولی هیچ رێكخراوێكی ده‌ره‌كی حكومه‌ت و كۆمپانییه‌كان نیه. ئێمه هێشتا له سه‌ره‌تای كاره‌كانین وهه‌ر كه‌سێك خۆی به رۆشنبیر یان دڵسۆزی خه‌ڵكی هه‌ژار ده‌زانێت و نه‌فره‌ت له سته‌مكاری ئه‌م حزبانه ده‌كات، فه‌رموو با له بواری خۆی بیكات به باس و خواستی، نه‌ك وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر بمێنێته‌وه و خۆی دووره‌په‌رێز بگرێت. ئه‌ركی یه‌ك به یه‌كی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان و رۆژنامه و سایته‌كانی ئینترنێت و په‌یجه‌كان ئه‌وه‌یه له هه‌موو روویه‌كه‌وه، هێز به‌م كار و چالاكییه بده‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست