بانگه‌وازێک له‌ڕه‌وه‌ندی کوردانی ئوسترالیاوه‌

Saturday, 13/11/2010, 12:00




شتێکی زۆر سروشتی و ئاساییه‌، هه‌موو که‌سێک مافی هه‌یه‌چ حیزبی بێت یان غێر حیزبی بێت ، کۆمه‌ڵه‌یان ئه‌نجومه‌ن دروست بکات ، به‌مه‌رجێک بنه‌ماکانی دیموکراتی له‌به‌ر چاو بگرێت و پێشێلیان نه‌کات ،بۆ دروستکردنی ئه‌نجومه‌نێکی ئه‌وها گرینگ ،پێویسته‌پرس و ڕا به‌هه‌موو تاکێکی ڕه‌وه‌ندی کوردانی ئوسترالیا بکرێت و بیرو بۆچونی کۆمه‌ڵگای کوردیش به‌هه‌ند وه‌ربگرن و ، نه‌ک چه‌ند که‌سانێکی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سک، به‌میزاجی خۆیان هه‌ڵسن به‌کۆبونه‌وه‌و بڕیارێکی تاک ڕه‌وانه‌و دکتاتۆریانه‌ی به‌په‌له‌و بێ ئاگاداری ڕه‌وه‌ند و کۆمه‌ڵگای کوردان ، بریاری دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێکی کوردان بده‌ن و بڵێن ئه‌و ناوانه‌نوێنه‌رایه‌تی ئێوه‌ده‌که‌ن ! ئێمه‌هیج کاتێک ئه‌وانه‌به‌نوێنه‌ری خۆمان نازانین و ده‌بێت به‌کۆی ده‌نگ و به‌هه‌ڵبژاردن و ڕه‌وه‌ندی کوردان بریاری له‌سه‌ر بدات ، نه‌ک له‌ماڵی نۆفل کۆبونه‌وه‌ی نه‌‌هێنی بکرێت و به‌هه‌وه‌سی خۆیان بڵێن تۆ سه‌رۆک و تۆ جێگر و تۆ به‌پرسی به‌حر و به‌ڕی !!!
به‌راستی غه‌درێکی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو تاکێکی ڕه‌وه‌ندی کورد ، وه‌مافی هه‌موو کوردێکی به‌شه‌ره‌فه‌بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی و ڕێگری بکات له‌ئه‌نجامدانی کارێکی دیکتاتۆریانه‌ی ناڕه‌وای ئه‌وها ،
ئێوه‌هیچ کاتێک ناتوانن ببنه‌نوێنه‌ری کوردانی ڕه‌وه‌ندی ئوسترالیا ، چونکه‌زۆر به‌تان پێشتر خۆتان له‌زۆر بواره‌وه‌چ له‌ئوسترالیا چ له‌کوردستاندا تاقی کردۆته‌وه‌و که‌چی خۆش به‌ختانه‌ له‌هه‌موو بواره‌کاندا شکستتان هێناوه‌!
به‌ڕاستی مه‌هزه‌له‌یه‌چه‌ند که‌سانێک له‌ماڵی یه‌کێک له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ هه‌ستاون ، به‌دابه‌شکردن و دیاری کردنی کاره‌کان له‌نێوان خۆیاندا بێ ئه‌وه‌ی که‌س بزانێت و پرس به‌که‌س بکه‌ن ! ئینجا له‌به‌یان نامه‌پڕ له‌گاڵته‌جاڕیه‌که‌یاندا داوا له‌ڕه‌وه‌ندی کوردان ده‌که‌ن که‌پاڵپشتیان بکه‌ن ، کورد وته‌نی (پرسه‌گورگانێ به‌ڕه‌وه‌ندی کوردان ده‌که‌ن) !
ئه‌م کاره‌ قێزه‌وه‌نه‌ دژ به‌به‌یان نامه‌هه‌زه‌لیه‌که‌ی خۆیانه‌و وه‌له‌هه‌مان کاتدا دژی دیموکراسیه‌ت و مافی مرۆڤ و ئه‌نجومه‌نه‌که‌ش بۆ هه‌تا هه‌تایه‌له‌که‌دار ده‌که‌ن ،
ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ناوه‌کانیان ئاماژه‌پێکراوه‌، جێگای داخه‌ زۆر به‌یان له‌کۆمه‌ڵگاکاندا سه‌رۆک و سکرتێر و ئه‌ندامن و که‌چی تا ئێستاش نه‌یان توانیوه‌ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌و ئه‌و بنکه‌ په‌رتو بڵاوانه‌رێکبخه‌نه‌وه‌و بۆ یه‌ک ئامانجی هاوبه‌ش کار بکه‌ن که‌چی جاڕنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی کوردانمان بۆ لێده‌ده‌ن!
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی کوردان له‌ئوسترالیا ،نابێت به‌نه‌هێنی و له‌سه‌ر چه‌ند که‌سانێک قۆرخ بکرێت خۆ په‌رتوکی ئاسمانی نییه‌بۆ چه‌ند که‌سانێک هاتبێته‌خواره‌وه‌و هه‌ر بۆ ئه‌وان بێت ! ده‌بێت هه‌موو کوردێکی دانیشتوانی ئوسترالیا ،ئاگاداربن و به‌شداری تیادا بکه‌ن ، وه‌بزانن ئه‌و که‌سانه‌کێن که‌ خۆیان بۆ نوێنه‌رایه‌تی کوردانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ داناوه‌و به‌و کاره‌هه‌ستاون ، ده‌بێت ئه‌و نوێنه‌رانه‌ به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ و له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه‌ده‌ست نیشان بکرێن ،وه‌ده‌بێت تازه‌بوونه‌وه‌ی تیابێت بۆ گۆڕینی توانا کۆنه‌کان و هێنانه‌پێشه‌وه‌ی سه‌ر و سیمای تازه‌و به‌توانا و خاوه‌ن ئه‌زموون و خه‌مخۆر !
من نازانم ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ زه‌مه‌نێکه‌ پاشقولی میلله‌ته‌که‌یان ده‌گرن و هه‌ر رۆژێک له‌ئاشێکدا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان لێ ده‌که‌ن ، چۆن ده‌توانن ببنه‌نوێنه‌ر و خزمه‌تی کۆمه‌ڵگای کورد بکه‌ن له‌ئوسترالیادا ؟!

کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردانی ئوسترالیا
ئوسترالیا
11/11/20210
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە