کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رده‌که‌ی قه‌ناتی سه‌نحاریب!!!

Saturday, 21/02/2009, 12:00


له‌ هه‌ژده‌ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حیزبه‌که،‌ کورد زۆر شتی زه‌ره‌ر کرد، به‌داخه‌وه‌ زۆر له‌و شتانه‌ دووباره‌ ناگه‌رێنه‌وه‌ و لۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌ناوچوون یان گه‌ڕانه‌وه‌یان ئه‌رک و ماندووبوون و خه‌رجی ئه‌وه‌نده‌ی زۆری ده‌وێ که‌ هی جێ به‌جێ کردن نه‌بی لۆ هیچ ده‌سه‌ڵات و هه‌ولێکی دواڕۆژ. لیستی ئه‌و شاتانه‌ درێژن هه‌ر له‌ تێکدانی ژینگه‌ و نه‌خشه‌ی شاره‌کان و دارووخانی که‌رتی کشتوکاڵ و له‌ناوبردنی تونا زانستی‌یه‌کان و نه‌زۆککردنی داهێنانه‌ هونه‌ری و کلتووری‌یه‌کان هه‌تا دارماندنی به‌ها مرۆی‌یه‌کان و له‌ناوبردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و بڕوابه‌خۆبوونی تاکی کورد. ئه‌وه‌ی که‌ خه‌مه‌کی زۆر گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر دڵی هه‌موو ڕۆشه‌نبیره‌کی کورد له‌ناوچوونی ئاسه‌واره‌کانی ئه‌و ووڵاته‌یه‌ که‌ ‌ سیمایه‌کی به‌ره‌ڵایی و بێخاوه‌نی دیاری ئه‌و ووڵاته‌ نه‌گریسه‌یه‌. ئه‌و دیارده‌یه‌ تازه‌نی‌یه‌ و یه‌ک له‌ ئالۆزی‌یه‌ هه‌ره‌ دیاره‌کانی هه‌ر داگیرکه‌ره‌که‌ به‌ داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانیشه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی کورد ئه‌وه‌نده‌ زیادی کردی‌یه‌ که‌ زۆر جار خۆمان بڕوا ناکه‌ین که‌ ده‌سه‌ڵاتی کورد ئه‌وه‌نده‌ بێ ره‌حم و ویژدان بن له‌ ئاست ووڵاته‌که‌یان سه‌رباری هه‌موو شێوازه‌کی دیکه‌ی پاره‌په‌یدا کردن ئاسه‌وه‌ره‌کانی بدزن و بیفرۆشنه‌وه‌. له‌ یه‌که‌م ڕۆژی ڕاپه‌رینه‌وه‌ تا ئێستا ناوه‌ ناوه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ جه‌رگبڕانه‌ ده‌مانهه‌ژێنن، دوا شتیش ئه‌وه‌ی کاک که‌ریم هه‌ولێری بوو:

(بزمارى قه‌ناتى سه‌نحاریبی بەستۆرە له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پارتیه‌وه‌ ده‌دزرێت)

که‌ دزین نه‌بووه‌. دزین به‌ دزی ده‌کرێ به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌ ڕۆژی رۆناک و له‌به‌رچاوی خه‌ڵک به‌رده‌که‌ هه‌ڵده‌قه‌نن و به‌ که‌ڵکه‌گای ده‌یبه‌ن. که‌ خۆزگه‌ کاک که‌ریم وێنه‌کی بڵاوده‌کرده‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ناونیشانه‌کی ئه‌و چه‌کداره‌نی پارتی کا به‌رده‌که‌یان ڕفاند تا بزانین کاک مه‌سعودی سه‌رۆکی هه‌رێم و کاک نێچیری برازای چه‌ند به‌ خه‌می ووڵاته‌که‌یانن و به‌رده‌که‌ ده‌گه‌رێننه‌وه‌.....


خۆزگه‌ لایه‌نه‌ک ده‌یتانی لیسته‌ک دروسبکات لۆ هه‌موو ئاسه‌واره‌ دزراوه‌کانی کوردستان به‌ڵکو ئه‌وه‌ خوا بێ و ڕۆژه‌ک هه‌نده‌کیانمان ده‌ستکه‌وته‌وه‌.


ئه‌وپه‌ری رێز لۆ کاک که‌ریم هه‌موو هاوخه‌مه‌کانی.


هه‌ولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە