سه‌رده‌م و شوان ئه‌حمه‌د و " ئاوێنه"ی ڕاستییه‌كان (به‌شی 1)
Wednesday, 30/06/2010, 12:00
ئه‌م وه‌ڵامه بۆ؟ له هه‌ردوو ژماره‌ی (227)و (228)ی هه‌فته‌نامه‌ی (ئاوێنه)دا، شوان ئه‌حمه‌د كه تا (مانگێك) به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و "نووسینه‌ی!" ده‌رباره‌ی ده‌زگای سه‌رده‌م، له‌و ده‌زگایه‌دا كاریكردووه، بابه‌تێكی به دووبه‌ش بڵاوكردۆته‌وه، تیایدا دوور له هه‌موو ئیتیكێكی نووسین‌و ڕۆژنامه‌وانی، په‌لاماری ده‌زگای سه‌رده‌می داوه‌و به‌ده‌زگایه‌كی ناوده‌بات، كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا گهندهڵو به‌دناو بووه. ئێمه‌ش وا به‌ناچاری ئه‌م وه‌ڵامه ده‌ده‌ینه‌وه، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی هێند به جیدی به‌زانین كه قابیلی گفتوگۆ بێت، به‌ڵكو بۆ ده‌رخستنی ڕاستی‌و ڕه‌واندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك چه‌واشه‌كاری كه له خوێنه‌ر كراوه:
یه‌كه‌م: نووسه‌ر بابه‌ته‌كه به زمانێكی هێند دیماگۆگیانهو ماكیاڤێللیانه نووسیوه‌و كۆمه‌ڵێك ناڕاستی‌و بوختانی به‌ده‌م ئه‌و كه‌سانه‌وه هه‌ڵبه‌ستووه كه ناوی هێناون، كه چهواشهكهرهو ئه‌گه‌ر كه‌سێك له نزیكه‌وه ئاگاداری حه‌قیقه‌ته‌كان نه‌بێت، واده‌زانێت ئه‌م كابرایه ڕاستدهكاتو نموونه‌ی نووسه‌رێكی غهدرلێكراوه.
دووه‌م: ئه‌م كابرایه له زانیاری‌و داتاكانیدا پشتی به ڕاپۆرتێك به‌ستووه، كه هی ساڵی (2006)ـه‌و ده‌زگای چاودێریی دارایی له 24/1/2008دا ئاڕاسته‌ی ده‌زگای سه‌رده‌می كردووه، ڕاپۆرته‌كه سه‌ره‌تاییه‌و تیایدا ده‌زگای ناوبراو داوای ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و شتانه ده‌كات كه تیایدا هاتوون، نه‌ك ڕاپۆرتی تاوانباركردن بێت. ده‌زگای سه‌رده‌میش له 28/2/2008دا، به‌ڕاپۆرتێكی درێژ و خاڵ به خاڵ، وه‌ڵامی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی داوه‌ته‌وه‌و ناردوویه‌تیه‌وه بۆ چاودێریی دارایی، ئیتر دوای ئه‌وه ده‌زگای چاودێریی دارایی هیچی تریان له‌سه‌ر پاره‌و پوولی سه‌رده‌م ده‌رنه‌بڕیوه‌و هیچی تر ئاڕاسته‌ی ئێمه نه‌كراوه. ساڵی پاریش (ئاوێنه) هه‌مان ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بڵاوكردهوهو سه‌رده‌م وه‌ڵامیدانه‌وه، كه‌چی وا دیسانه‌وه هه‌مان هه‌فته‌نامه‌و به‌بێ هیچ ئیعتیبارێك بۆ ئه‌و ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانییه‌ی كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، هیچ لایهنو ده‌زگایه‌كی له‌م وڵاته وێرانه‌دا ده‌ست نه‌كه‌وتووه، به‌ناوی ئازادیی بیروڕاوه سوكایه‌تیی پێ بكات، ده‌زگایه‌كی وه‌كو (سه‌رده‌م) نه‌بێت، كه هه‌مووان شایه‌تن به‌درێژایی ئه‌م یانزه ساڵه‌ی ته‌مه‌نی چ خزمه‌تێكی له بواری چاپكردنی كتێب‌و گۆڤاردا به كتێبخانه‌ی كوردیی كردووه.
سێیه‌م: ناچاربووین ئه‌م وه‌ڵامه بده‌ینه‌وه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گومانێكمان له خۆمان‌و كاره‌كانی خۆمان هه‌بێت، نه‌خێر. چونكه دڵنیاین هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له نزیكه‌وه ئێمه‌یان ناسیوه، ده‌زانن كێینو مێژووی ژیان‌و بهرههمو كاره‌كانی ئێمه‌ش دیاره‌و نه به نێوه‌ندی ڕۆشنبیری‌و نه به كۆمه‌ڵگای كوردییش نامۆنین، به‌ڵام خه‌ڵكانێك هه‌ن ڕه‌نگه هه‌ر له ڕێی بهرههمهكانمانهوه ئێمه بناسن‌و ئه‌م بوختانه مهرامدارانهی ئه‌و كابرایه جۆرێك له پرسیاریان لا دروستبكات‌و له خۆشه‌ویستییانه‌وه بۆ (سه‌رده‌م)و بۆ ئه‌و نووسه‌رانه، پێیان خۆش بێت ئێمه‌ش وه‌ڵامی خۆمان هه‌بێت. وا ئێمه لێره‌شدا ڕایده‌گه‌یه‌نین كه له‌بری دهعوایهك، چه‌ند دهعوایهكیش له‌سه‌ر نووسه‌ری ئه‌و بابه‌ته بۆ دادگا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری به‌ڕێز بزانێت زمانی ئه‌و براده‌ره چه‌نده زبره‌و چۆن په‌نای بردۆته به‌ر ناوزڕاندن‌و سوكایه‌تیپێكردنی خه‌ڵكانی پاك‌و ڕووناكبیرو با یاساش له نێوانماندا حاكم بێت.
چواره‌م: هه‌روه‌ها بۆیه ئه‌م وه‌ڵامه ده‌ده‌ینه‌وه، هه‌تا بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرابێت ئه‌و نووسینه به چ ڕۆحێكی پڕ له ڕق‌و بوغز‌و كینه‌وه نووسراوه، به چ زمانێكی زبری پڕ له تانه‌و ته‌شه‌ر نووسراوه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی ناشرینكردنی كه‌سێتیی كاك (شێركۆ بێكه‌س، ڕه‌ووف بێگه‌رد، ئازاد به‌رزنجی، شێرزاد حهسهنو هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵا)، هه‌روه‌ها كه‌سێتیی مه‌عنه‌ویی ده‌زگای سه‌رده‌م. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و وا له ئێمه ناكات جڵه‌وی عه‌قڵ لهدهستبدهینو به زمانی زبر‌و ناشرین‌و توندوتیژ بدوێین.
پێنجه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسینه له ههفتهنامهیهكدا بڵاوبۆته‌وه، كه خۆی وه‌ك ههفتهنامهیهكی ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی ڕاستییه‌كان پیشانده‌دات، هه‌ر بۆیه ناوی له خۆی ناوه (ئاوێنه)، كه پێویسته ئاوێنه‌ی ڕاستییه‌كان بێت، نه‌ك به‌دوو بهشو هه‌ر به‌شه‌ی به دوو لاپه‌ڕه‌ی گه‌وره بۆ بابه‌تێك (یان چاكتر وایه بڵێین بۆ جنێونامهیهك) ته‌رخانبكات، كه پڕه له ناوزڕاندن‌و سوكایهتیپێكردنو بوختان، له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و پانتاییه زۆره بۆ بابه‌تی فیكری‌و مه‌عریفیی سه‌نگین ته‌رخانبكات. ئه‌رێ به‌ڕێزینه ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ی بیروڕای ئازاد یان ڕه‌خنه‌وه؟ ئه‌رێ "میدیای ئازاد" ده‌بێت وابێت؟ ئه‌رێ ئه‌مه‌یه "ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانی"؟ به‌ڕای ئێمه، ئه‌مه گومانێكی قووڵ له‌سه‌ر سیاسهتو میسداقیه‌تی ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه دروستده‌كات، كه به‌هه‌مان شێواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وشه‌و زمانی بێگه‌ردی ئهدهبو نووسیندا ده‌كات، حه‌زده‌كه‌ین ئه‌وه‌ش بڵێین كه به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نووسینه به چه‌ند ڕۆژێك كاك "ڕه‌ووف بێگه‌رد" به ته‌له‌فۆن به سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌كه (واته كاك شوان محه‌مه‌د)ی وت، ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی وه‌هاتان لایه‌و به‌ته‌مان بڵاویبكه‌نه‌وه، با ئاگاداربین، هه‌تا هیچ نه‌بێت وه‌كو ته‌ره‌فی مهعنیو لایه‌نی دووه‌م ڕوونكردنه‌وه‌و تێبینیمان له‌سه‌ر باسه‌كه هه‌بێت. كه‌چی سه‌رنووسه‌ری ئاوێنه، به‌ئاماده‌بوونی چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن كه لای كاك ڕووف بێگه‌رد دانیشتبوون، به ته‌له‌فوون وتی شتی وامان لانییه. گریمان ئه‌و بڵێت كه دوای ئه‌و ته‌له‌فۆنه بابه‌ته‌كه‌ی بۆچووه، ئه‌ی خۆ ئێمه پێمان وتووه ئه‌گه‌ر شتێكی وابوو، ئاگادارمانبكهنهوه هه‌تا ئێمه‌ش ڕوونكردنه‌وه‌ی خۆمان هه‌بێت، كه‌چی ئه‌و پاش چه‌ند ڕۆژێك به‌بێ ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگاداربكاته‌وه بابه‌ته‌كه‌ی دابه‌زاند، ئاخۆ ئه‌مه‌شیان هه‌ر ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانییه؟!
شوان ئه‌حمه‌د نموونه‌ی چ كارمه‌ندێكه؟ جارێ به‌ر له ههمووشتێكو به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك ده‌ستهه‌ڵبه‌ستی ئه‌م پیاوه بده‌ینه‌وه، كه له ڕووپه‌ڕی چوار لاپه‌ڕه‌ی گه‌وره‌ی (ئاوێنه)دا ده‌یخاته پاڵ سه‌رۆكی ده‌زگاو ئه‌ندامانی ئهنجومهنهكهیو واخۆی پیشانده‌دات كه پیاوێكه له‌به‌ر پاكی‌و دڵسۆزیی بۆ ڕۆشنبیریی كوردی‌و خه‌مخۆریی بۆ كۆمه‌ڵگای كوردی، به‌ناو گه‌نده‌ڵییه‌كانی ده‌زگای سه‌رده‌م ده‌خاته‌ڕوو، فه‌رموون ئێوه‌و ئه‌م ڕاستییانه:
ـ شوان ئه‌حمه‌د تا دوو مانگ لهمهوبهرو به‌درێژایی یانزه ساڵ كارمه‌ندی ده‌زگای سه‌رده‌م بووه، زه‌قترین پرسیار ئه‌وه‌یه: كه‌سێك كه ده‌ڵێت ساڵه‌هایه من بۆم ده‌ركه‌وتووه ده‌زگای سه‌رده‌م گه‌نده‌ڵه‌و سهرۆكو ئهنجوومهنهكهی گه‌نده‌ڵن، ئه‌ی له دوای ئه‌و ڕۆژه‌وه به حیسابی خۆی بۆی ده‌ركه‌وتووه ده‌زگای سه‌رده‌م گه‌نده‌ڵه، بۆچی خۆی قبووڵیكردووه تا دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر تیایدا كاربكات‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك لێی سوودمه‌ندبێت؟
ـ هه‌ركه‌سێك ئه‌و بابه‌ته بخوێنێته‌وه، واده‌زانێت ئه‌م كابرایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی پێ قبووڵ نه‌بووه له‌سه‌رده‌مدا، بۆیه به‌حیسابی خۆی تووڕه‌یه‌و نه‌هاتۆته‌وه بۆ سه‌رده‌م، له‌كاتێكدا ئه‌مه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ڕاستییه. هۆی نه‌مانی ئه‌و له‌سه‌رده‌م (كه له نووسینه‌كه‌یدا به هیچ جۆرێك ئاماژه‌ی پێ نادات) كه ڕه‌فتارێكی ناشرین بوو دواتر باسیده‌كه‌ین.
ـ شوان ئه‌حمه‌د، كه لافی ئه‌وه لێده‌دات باسی گه‌نده‌ڵی دهكاتو هه‌ندێ له نووسه‌رانی سه‌رده‌م به‌وه تاوانبارده‌كات مووچه‌ی به‌لاش وه‌رده‌گرن، خۆی كارمه‌ندی (به‌ڕێوه‌به‌رێتیی ڕاگه‌یاندن)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بووه له سلێمانی‌و به درێژایی پێنج ساڵی ڕابردوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێنج ده‌قیقه ده‌وامبكات مووچه‌ی مفتو به‌لاشی وه‌رگرتووه. ببوورن، خۆیشی وه‌ری نه‌گرتووه، به‌ڵكو هه‌مووجارێك هاوڕێكانی بۆی وه‌رگیراوه.
ـ هه‌ركه‌سێك بابه‌ته‌كه‌ی شوان ئه‌حمه‌د بخوێنێته‌وه، یه‌كسه‌ر ده‌زانێت كه شیوه‌نی ئه‌و شیوه‌نه بۆ ئیمتیازات، ئه‌گه‌رچی ئه‌و وه‌كو هه‌موو ئه‌وانیتر سوودمه‌ندبووه له‌و یارمه‌تیه‌ی به‌ڕێز مام جهلالو به‌درێژایی شه‌ش ساڵ مانگانه سه‌دوپه‌نجا دۆلاری له‌و یارمه‌تییه وه‌رگرتووه، كه‌چی ده‌ڵێت "لیستی پاداشت‌و پاره له كوله‌كه‌ی ته‌ڕیشدا ناوی ئێمه‌ی تیا نییه." (خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م ڕستانه‌ی له كهوانهدان له نووسینه‌كه‌ی شوان ئه‌حمه‌د خۆیه‌وه وه‌رگیراون). ئه‌مه خۆی له خۆیدا كڕووزانهوهیهكه بۆ پاداشت‌و پاره.
ـ شوان ئه‌حمه‌د، كه ده‌ڵێت: "پۆستی سهرنووسهریو سه‌رپه‌رشتیاری كتێب‌و سكرتێر‌و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین وه‌ك نوقوڵی ترش‌و شیرین به‌ر هه‌مووان كه‌وت، لێ شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌شی پێ ڕهوانهبینین"، دیسانه‌وه كڕووزانهوهیه بۆ پۆست‌و پله‌وپایه، به‌ڵام ئه‌ی ئه‌و سه‌ره‌تا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری سه‌رده‌م نه‌بووه‌و پاشتریش نه‌بووه به به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی گۆڤاره‌كه؟! (ئه‌و له نووسینه‌كه‌یدا باسی به‌ڕێوه‌به‌رێتی نووسینی خۆی ناكات).
ـ دیسانه‌وه شوان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامانی ئهنجومهنو سه‌رۆكی ده‌زگا به‌وه تاوانبارده‌كات، كه خۆیان له سه‌فه‌ر سوودمه‌ندبوون (دواتر قه‌واره‌ی ناڕاستییه‌كانی سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ره‌كانیش ده‌خه‌ینه به‌رچاو) كه‌چی ده‌رفه‌تی سه‌فه‌ر نه‌خراوه‌ته به‌رده‌می ئه‌و. ئه‌مه‌شیان ڕاست نییه‌و دووجار ده‌رفه‌تی سه‌فه‌ر خراوه‌ته به‌رده‌می: جارێكیان بۆ لوبنان بۆ دوومانگ، كه له‌وێ خولێكی ڕۆژنامه‌وانیش ببینێت، جارێكی تریش بۆ ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام خۆی نه‌چووه، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌مه كاك (ڕێبین هه‌ردی) شایه‌ته.
ـ شوان ئه‌حمه‌د به‌هۆی ده‌زگای سهردهمو له ڕێی ده‌زگای سه‌رده‌مه‌وه (6)ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زه‌وی بۆ وه‌رگیراوه، كه له‌و ڕۆژگاره‌دا زۆر نووسه‌ری تر هه‌بوون له ده‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌م، ڕه‌نگه زۆر له‌و موستهحهقتربووبنو تا ئێستاش بستێك زه‌وییان پێ نه‌درابێ، هه‌روه‌ها له‌ناو سه‌رده‌میشدا كارمه‌ندی وه‌ها هه‌یه كه زه‌وی وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام ئه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی خێزانداریش بێت زه‌ویی بۆ وه‌رگیرا، كه‌چی دهكڕوزێتهوه كه له هه‌مووشتێك مه‌حروم بووه.
دهوامو كاركردنی شوان ئه‌حمه‌د له سه‌رده‌م: ئێستاش با بزانین دهوامو چۆنێتیی كاركردنی شوان ئه‌حمه‌د له‌سه‌رده‌م چۆن بووه؟
ئه‌م كابرایه له‌كاتێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی گۆڤاری (سه‌رده‌م)بووه، كه كاك ڕه‌ووف بێگه‌رد سه‌رنووسه‌رێتی، به‌حوكمی ناونیشانی پۆسته‌كه‌ی كه ناونیشانێكی ئیدارییه‌و به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ ده‌زگاشدا هه‌یبووه‌و بهبهندو مه‌رجه‌كانی قایلبووهو ئیمزایكردووه (نموونه‌ی گرێبه‌سته‌كه له ده‌زگا هه‌یه)، ده‌بووایه ڕۆژانه شه‌ش سه‌عات له سه‌رده‌م دهوامیبكردایه، به‌ڵام ئه‌و نه‌ك شه‌ش سه‌عات، به‌ڵكو جاری وابووه به هه‌فته‌ش ده‌وامی نه‌كردووه.
- هه‌روه‌ها گۆڤاری سه‌رده‌م گۆڤارێكی وه‌رزییه‌و سێ مانگ جارێك ده‌رده‌چێت، شوان ئه‌حمه‌د، كه مووچه‌ی مانگانه‌ی پتر له (850000) هه‌شت سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار بووه، كۆی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له ژمارهیهكداو به‌درێژایی سێ مانگ تهرجهمهیكردوون ناگاته 20 ئه‌وپه‌ڕی 25 لاپه‌ڕه‌ی ئه‌ی فۆر، به‌ڵام ئه‌و سێ مووچه‌ی 850هه‌زاری له‌سه‌ر وه‌رگرتوون. واته زیاتر له دوو ملیۆن‌و نیو دینار بۆ 20 تا25 لاپه‌ڕه‌ی ئه‌ی فۆر. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی دیسانه‌وه زۆربه‌ی ئه‌م وتارانه‌ی كۆكردوونه‌ته‌وه، یان هه‌ر له سهردهمو له زنجیره‌ی كتێبدا به‌شێوه‌ی كتێب چاپیكردوونهتهوهو سه‌رله‌نوێ پاداشتی كتێبیشی پێ وه‌رگرتووه.
ـ دیسانه‌وه با بپرسین: شوان ئه‌حمه‌د كه یانزده ساڵه له سه‌رده‌م كارده‌كات، ئه‌گه‌ر دڵسۆزی ئه‌و ده‌زگایه بووه‌و هه‌ستیكردووه كهموكورتیو ناڕێكی هه‌یه، ئه‌ی خۆی چه‌ند پرۆژه‌ی ڕۆشنبیری‌و چاكسازی‌و كاری جیددیی پێشنیازكردووه بۆ ئه‌نجومه‌نی ده‌زگاكه، تا ڕه‌تبكرێنه‌وه؟ به‌درێژایی ئه‌و یانزده ساڵه، نه پرۆژه‌یه‌كی هه‌بووه بۆ چاكسازی له‌ناو سهردهمداو نه حه‌رفێكی نووسیوه له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و له نووسینه‌كه‌یدا به‌گه‌نده‌ڵی ناویبردوون. كه‌واته مه‌سه‌له‌كه، مه‌سه‌له‌ی شیوهنهكهیه بۆ ئه‌و ئیمتیازاته‌ی ئاماژهیانپێدرا، نه‌ك بۆ چاكسازی‌و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی.
ـ ئه‌م نووسینه‌ی شوان ئه‌حمه‌د، نووسنێك نییه بچێته خانه‌ی ڕه‌خنه‌ی مه‌وزوعییه‌وه، ئه‌گینا هیچ ده‌زگاو ڕێكخراو‌و كه‌سێك نییه له‌سه‌رووی ڕه‌خنه‌وه بێت‌و هه‌موو پێمان باشه ڕه‌خنه‌و ده‌سنیشانكردنی خهوشیو كه‌موكورتی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه نووسینێكه پڕه له ڕق‌و بوغزی شهخسیو كینه‌ی ڕه‌ش به‌رامبه‌ر به دهزگایهكو كه‌سانێك، كه ده‌وریان له‌ناو بزاڤی ڕۆشنبیریی كوردیدا هه‌بووه‌و هه‌یه. سه‌یره‌و جێی سه‌رسوڕمانه كه‌سێك بیه‌وێ ده‌م له (فیكری خۆرئاوا)و (هاشم ساڵح)ه‌وه بدات، كه‌سێك كه باس له ڕۆشنگهریو مهدهنیهتو ئازادیی فه‌ردی بكات‌و به‌حیسابی خۆی دژ به‌هێزه توندڕهوو تاریكخوازهكانه، كه‌چی ئه‌و توندوتیژیو توندڕه‌وییه‌ی له‌م نووسینه‌یدا هه‌یه له كه‌م (ئیسلامی سیاسی)دا ده‌یبینینه‌وه، كه ئه‌و خۆی به ڕه‌خنه‌گریان ده‌زانێت.
فه‌رهه‌نگی جنێو و ناووناتۆرهكانی شوان ئه‌حمه‌د خوێنه‌رانی به‌ڕێز، ئه‌مه نموونه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌و وشه پڕ ڕێز‌و حورمهتانهن، كه شوان ئه‌حمه‌دی "ڕۆشنبیر!!" له نووسینه‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر به‌و ده‌زگایه‌و نووسه‌رو ئهدیبهكانیو به‌پێی بهدوایهكداهاتنیان له نووسینه‌كه‌یدا بهكاریبردوون:
1ـ "سه‌رده‌میان كردۆته به‌دناوترین شوێنه‌كانی ئه‌م وڵاته" مه‌به‌ستی له ئه‌نجومه‌نی ده‌زگای سه‌رده‌مه.
2ـ "تكایه خۆتان بهدناومهكهنو له پاڵ خه‌ڵكانێكی خه‌مساردو نابه‌رپرسدا خۆتان پیس مه‌كه‌ن".
3ـ "دزی و ناعهدالهتیو گه‌نده‌ڵی به‌ناوی ڕۆشنبیری كوردییه‌وه ده‌كرێ".
4ـ "بواری ئه‌وه‌م نابێت باسی فه‌سادو فه‌زیحه‌ته ئه‌خلاقیه‌كانیان بكه‌م".
5ـ "تاڵان‌و بڕۆییهكانی ناو ده‌زگای سه‌رده‌م".
6ـ "شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان چ ڕیاكارێكی گه‌وره‌یه".
7ـ "ئه‌و هاوڕێیانه چه‌ند تووڕه‌ن له‌و مامه‌ڵه بێماریفهتو بازرگانیه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كراوه".
8ـ "سێ حه‌ربای ناو كۆمه‌ڵگای كوردی‌و سێ كه‌سی بێجورئهت".
9ـ "وه‌ڵامه توند‌و پۆرت شكێنهكه...."
10ـ "ئه‌و ناجوامێریهی شێركۆ".
11ـ "ئه‌و بانده‌ی ساڵانێكه به‌ئاشكرا له‌ناو سه‌رده‌مدا ڕاووڕووت ده‌كات".
12ـ "ڕیخی مانگا به‌سه‌ر ڕۆشنبیری كوردی..."
13ـ له ڕووی گاڵته‌پێكردنه‌وه به كاك شێركۆ بێكه‌س ده‌ڵێت "شێر".
14ـ سووكایه‌تیكردن به شیعری (فائق بێكه‌س)و شێواندنی.
15ـ "فێڵ و فه‌ره‌جی شێركۆو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی".
16ـ "مامه‌حه‌مه‌یی كردن" مه‌به‌ستی له كاك شێركۆیه.
17ـ "ئه‌مه شاعیره یان تفه‌نگچی" مه‌به‌ستی له كاك شێركۆیه.
18ـ "شێركۆو ئهنجوومهنهكهی نموونه‌ی ڕیاكارین".
19ـ "بێشه‌رمانه".
20ـ "ئه‌مه بازرگانیكردنو قاچاخچێتی‌و داڕمانی ئه‌خلاقیه".
21ـ "ئه‌مانه هه‌زار ڕوون".
22ـ "ئه‌م دوو برایم زهبۆكه".
23ـ "سپڵه‌یی ئه‌م پیاوه".
24ـ "ئه‌و پیاوه جوامێرانه‌ی سه‌رده‌م".
25ـ "نموونه‌ی ناجوامێرانه‌ی ئێوه".
26ـ "ئه‌م بته ناشرینانه‌ی ناو كایه‌ی ڕۆشنبیری".
27ـ "ئه‌م شێره به‌فرینانه".
ئه‌مانه، جگه له‌و شێوازه پڕ بێڕێزییه‌ی به‌رامبه‌ر به سهردهمو ژن‌و پیاوه‌كانی ناو سه‌رده‌م به‌كاریهێناوه‌و چه‌ند جارێك، وه‌ك ئه‌وه‌ی له مه‌یدانی زۆرانبازیدا بێت، ده‌ڵێت تهحهددادهكهمو وه‌رنه پێشه‌وه.
شوان ئه‌حمه‌د بۆ وایكرد هه‌ڵبه‌ت شتێك، كه شوان ئه‌حمه‌د له نووسینه‌كه‌یدا خۆی له قه‌ره‌ی نه‌داوه، ئه‌وه‌یه كه بۆچی له‌سه‌رده‌م نه‌ما؟ ڕه‌نگه ڕووی ئه‌وه‌ی نییه باسیبكات. مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نییه ئه‌و دوای یانزده ساڵ له پڕێكا هه‌ستی به گه‌نده‌ڵی كردبێت‌و هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به‌گه‌نده‌ڵی وه‌رگرتبێت، نه‌خێر... هه‌رگیز. چونكه خۆ ئه‌و ڕاپۆرتێكی تازه‌ی كه‌شف نه‌كردووه، هه‌ر هه‌مان ڕاپۆرتی چاودێریی داراییه، كه وه‌كو وتمان كاتی خۆی سه‌رده‌م خاڵ به‌خاڵ وهڵامیداوهتهوهو پێشتریش (ئاوێنه) بڵاویكردۆته‌وه‌و وه‌ڵامی ئاوێنه‌ش دراوه‌ته‌وه.
به‌ر له‌وه‌ی بچینه سه‌ر هۆی نه‌مانی شوان ئه‌حمه‌د له سه‌رده‌م، پێویسته هه‌موو ئه‌وه بزانن كه ئه‌م كابرایه تا ئێستا چه‌ند جارێك ڕه‌فتاری ناشرین‌و قسه‌ی به‌رزونزمی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكانێكی به‌ڕێز كردووه، كه هه‌ندێكیان له ده‌ره‌وه‌ی سهردمنو ئێمه ناویان نهێنین، به‌ڵام هه‌ر بۆ نموونه ناوی هه‌ندێك كه‌سی به‌ڕێز ده‌هێنین له ده‌زگاكه‌ی خۆماندا، كه له ڕابردوودا گیروگرفتی دروستكردووه له‌گه‌ڵیان، یان به‌قسه‌ی ناشرین‌و یاخود بهدهستهوئێخه هێرشی كردۆته سه‌ریان:
ـ به‌ڕێز شێرزاد حه‌سه‌ن.
ـ به‌ڕێز به‌هادین نوری (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كارگێڕیی ده‌زگای سه‌رده‌م)
ـ به‌ڕێز ئازاد به‌رزنجی.
ئێستاش بابزانین شوان ئه‌حمه‌د بۆ له سه‌رده‌م نه‌ماو بۆ وایكرد؟ چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر، كاك (ئاوات ئه‌حمه‌د) وتارێكی له گۆشه‌كه‌ی خۆیداو له هه‌فته‌نامه‌ی (ئاوێنه)دا نووسی، تیایدا باسی له كتێبێكی خۆی كردبوو كه به ته‌كلیف بۆ سه‌رده‌می وه‌رگێڕابوو. (بۆ زانیاریی خوێنه‌ری به‌ڕێز كتێبی ته‌كلیف كتێبێكه كه ئه‌نجومه‌نی سه‌رده‌م ههڵیدهبژێرێتو ده‌یدات به وه‌رگێڕێك تا وهریبگێڕێتو له‌به‌رامبه‌ردا پاداشتێكی ده‌داتێ كه زۆرتره له پاداشتی ئه‌و كتێبانه‌ی نووسهرانو وه‌رگێڕان خۆیان ده‌یهێنن بۆ سه‌رده‌م تا بۆیان چاپ بكرێ. دیاره ئه‌و كتێبی تهكلیفانهش كتێبی دانسقه‌ن، بۆیه ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ)، كتێبه‌كه ناوی (یاده‌وه‌رییه سیاسیه‌كانی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید) بوو. ئه‌و كتێبه له‌به‌رئه‌وه‌ی به ته‌كلیف پێی سپێردرابوو، لاپه‌ڕه‌یه‌كی كتێبه ئه‌سڵیه‌كه به هه‌شت دۆلار حسابكرابوو (گه‌رچی كاك ئاوات خۆی له گۆشهكهیدا به‌هه‌ڵه نووسیبووی لاپه‌ڕه‌ی به (ده) دۆلار بووه، بۆ ئه‌مه‌ش كتاب و به‌ڵگه‌كان له به‌شی ژمێریاری ماون). دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی كاك ئاوات‌و كاتێك شوان ئه‌حمه‌د ده‌بینێت نووسیویه‌تی لاپه‌ڕه‌ی به (ده) دۆلار بۆ حیسابكراوه، ده‌چێته لای سه‌رۆكی ده‌زگا (كاك شێركۆ بێكه‌س)و پێیده‌ڵێت: "مامۆستا شێركۆ بۆچی ده‌بێ (ئاوات ئه‌حمه‌د) ئه‌وه‌نده پاداشت وه‌ربگرێت، كه‌چی ئێمه كه‌متر وه‌ربگرین؟ (هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه وانییه، چونكه به‌هه‌مان نرخ‌و پاداشت شوان ئه‌حمه‌د خۆی ناوی كتێبی داوه بهسهپهرشتیاری گشتیی زنجیره‌ی كتێب (كاك ئازاد به‌رزنجی) كه ئه‌ویش خستویه‌تیه لیستی كتێبی تهكلیفهوهو ڕایسپاردووه تهرجهمهیبكات (بۆ زانیاریشتان ناونیشانی كتێبه‌كه "اتجاهات الفكر السیاسی"یه كه هی نووسه‌ر (مه‌هدی مه‌حفوز)ه)، له‌وه‌ڵامدا كاك شێركۆ ده‌ڵێت ئه‌وه كتێبی ته‌كلیفه پاداشته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كتێبی ئاسایی تردا فه‌رقی هه‌یه (كاك شێركۆ له‌و كاته‌دا بیری نه‌ماوه كه كتێب به‌هه‌مان پاداشت‌و بهتهكلیف دراوه به‌شوان خۆیشی)، شوان ئه‌حمه‌دیش ده‌ڵێت: "نابێ ئه‌و پاره‌یه بدرێ به‌ئاوات ئه‌حمه‌د، ئه‌گینا ده‌بێت چوار هه‌زار دۆلاریش بده‌ن بهمن، له‌جیاتی وه‌رگێڕانی كتێبه‌كه‌م، چونكه ئه‌مه ئیشی سه‌رپه‌رشتیاری زنجیره‌ی كتێبه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاوات ئه‌حمه‌د براده‌رێتی بۆیه ئه‌و پاداشته زۆره‌ی بۆ نووسیوه." كاك شێركۆش ده‌ڵێت كه كاك ئازاد به ئاره‌زووی خۆی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه‌و بڕی ئه‌و پاداشتانه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه ئه‌و جێبه‌جێیكردووه (نموونه‌ی بڕیاری له‌چاپدانی ئه‌و كتێبه‌ی ئاوات ئه‌حمه‌دیش به‌و پاداشته له ژمێریاری هه‌یه).
دواتریش شوان ئه‌حمه‌د به‌یانیه‌ك ده‌چێته كافتیریای ده‌زگای سهردهمو له‌كاتێكدا كافیتریاكه پڕه له كارمهندو میوانی ژن‌و پیاو، یه‌كسه‌رو به‌ده‌نگی به‌رزو بهشایهتیی چه‌ندین كه‌س، دنیایه‌ك جنێوی سووك‌و پیس (كه ڕووی مه‌جلیسیان نییه) ده‌دات به ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌و خۆی له‌وێ نه‌بووه‌و هه‌رگیزیش هیچ شتێكی به‌رامبه‌ر به شوان ئه‌حمه‌د نه‌بووه. بۆیه ئه‌وانه‌ی له كافیتریاكه ده‌بن سه‌ریان سووڕده‌مێنێت له‌و ڕهفتارهیو بێهووده هه‌وڵده‌ده‌ن هێمنی بكه‌نه‌وه.
دواتر، ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا شوان ئه‌حمه‌د بانگدهكهنو به‌شێوازێكی ڕێزدارانهو به‌وپه‌ڕی دڵفراوانیه‌وه كاك شێركۆ به ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان (ڕه‌ووف بێگه‌ردو هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵاو سۆزان جهمالو به‌هادین نوری كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كارگێڕییه) پێیده‌ڵێت كه ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی ناشایسته بووه‌و نه‌ده‌بوو وابكاتو پێویسته داوای لێبوردن بكات‌و پێی وتووه كه ئه‌وه شتێك نییه قابیلی قبوڵ بێت‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌جێی كاك شێركۆ بووایه چیی ده‌كرد. كه‌چی ئه‌و ههڵدهچێتو هه‌ڵده‌ستێته سه‌رپێ و ده‌ڵێت من ئاماده‌نیم داوای لێبوردن بكه‌م‌و ئێستاش ده‌چم ئیستیقالهدهكهمو له‌سه‌ر ده‌زگاو یه‌كه به‌یه‌كتان ده‌نووسم. به‌مجۆره ئه‌وێ جێدێڵێتو كاتێكیش ئیستیقالهكهی ده‌نێرێت له‌لایه‌ن كاك شێركۆوه په‌له له قبووڵكردنی ناكرێ، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی كاك (ڕێبین هه‌ردی) پێشنیازی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و قه‌ناعه‌تی پێ ده‌كات تا داوای لێبوردن بكات‌و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆی، كه‌چی دیسانه‌وه‌و دوای هه‌وڵه‌كانی كاك ڕێبینیش له‌گه‌ڵیدا، ئاماده‌نه‌بووه داوای لێبوردن بكات، ته‌نانه‌ت دوو هه‌فته زیاتر به‌سه‌ر داوای ئیستیقالهكهیدا تێپه‌ڕی هه‌ر نه‌هاته‌وه، ئیتر ئیستیقالهكهی قبووڵكراو فه‌رمانی كۆتاییهێنان به‌كاره‌كه‌ی ده‌ركرا. كاك (ڕێبین هه‌ردی) شایه‌ته كه سه‌رۆكی ده‌زگاو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی به‌چ دڵفراوانیو لێبوردنێكهوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا كردووه‌و بۆ زانیاریشتان مووچه‌ی ئه‌و مانگه‌و پاره‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی چه‌ند ساڵه‌شی بۆ نێردراوه‌و وهریشیگرتووه. كه‌واته شه‌ڕو جنێوه‌كانی ئه‌م پیاوه له‌پێناوی ئیمتیازاتداا بووه، نه‌ك دڵسۆزی بێت یان له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا بێت، وه‌ك خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، ئه‌گینا فه‌رموون بابزانین به‌درێژایی یانزده ساڵ ئه‌م كابرایه بۆ دوو دێڕی نووسراوی نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و بهگهندهڵییان ده‌زانێت، چ له‌ناو دهزگاداو چ له ده‌ره‌وه‌ی دهزگاداو ئاماده‌بووه له‌و ده‌زگایه‌دا بمێنێته‌وه؟
ڕاپۆرته‌كه‌ی چاودێری دارایی له‌سه‌ر سه‌رده‌م: هه‌روه‌كو له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌مانپێدا، ئه‌وه‌ی شوان ئه‌حمه‌د به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له نووسینه‌كه‌یدا پشتی پێ به‌ستووه‌و وه‌كو سه‌رچاوه‌و به‌ڵگه‌و دۆكیومێنت به‌كاریهێناوه، ڕاپۆرتێكی چاودێریی داراییه كه له‌سه‌ر ساڵی (2006)ه‌وه له (24/1/2008)دا ئاڕاسته‌ی ده‌زگای سه‌رده‌م كراوه‌و تیایدا ڕه‌خنه له هه‌ندێك میكانیزمی دارایی‌و سیستمی ژمێریاری گیراوه، هه‌روه‌ها ڕێنماییشی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رده‌م په‌یڕه‌وییان لێ بكات‌و له‌دوای ئه‌و مێژووهشهوه سه‌رده‌م په‌یڕه‌ویی لێكردوون.
بێگومان وه‌ك لای هه‌موو ئاشكرایه، ده‌زگای چاودێریی دارایی سه‌ردانی هه‌موو داموده‌زگایه‌كی حكومی‌و ناحكومی دهكاتو شتێكی ئاساییه دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌كه كاره‌كه‌ی خۆیان ته‌واوده‌كه‌ن، ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ی چۆنێتیی میكانیزمه‌كانی داهاتو خه‌رجیی ئه‌و ده‌زگایه‌و ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكورتیه‌كان ئاماده‌بكه‌ن، هیچ دهزگایهكو هیچ كه‌سێكیش له سه‌رووی ڕه‌خنه‌وه نییه‌و ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌وانیش، كه خاڵی نییه له هه‌ڵه‌ی تهكنیكیو تێكه‌ڵكردنی هه‌ندێ شت له‌گه‌ڵ یه‌كدا، به‌سوپاسه‌وه ده‌زگای سه‌رده‌م سوودی لێ بینیوه‌و له (28/2/2008)یشدا سه‌رده‌م خاڵ بهخاڵو بڕگه بهبڕگهو ژماره به‌ژماره وه‌ڵامی ڕاپۆرته‌كه‌ی چاودێریی دارایی داوه‌ته‌وه‌و بۆی ڕه‌وانه‌كردوون. ئه‌م ڕاپۆرته‌ش ڕاپۆرتێكه چاودێریی دارایی داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی كردووه له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوونو تێبینیان له‌سه‌ر هه‌بووه‌و له وه‌ڵامه‌كه‌شدا ئه‌و شتانه ڕوونكراونهتهوهو ناشكرێ لێره‌دا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له وه‌ڵامه‌كه‌ی سه‌رده‌مدا هاتوونو ئه‌و ڕاپۆرته درێژه بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌گه‌رچی كاتی خۆی‌و له وه‌ڵامی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی (ئاوێنه)دا به‌پشت به‌ستن به‌هه‌مان ئه‌م ڕاپۆرته له‌سه‌ر سه‌رده‌م بڵاویكرده‌وه، پوخته‌ی وه‌ڵامه‌كانی سه‌رده‌می تیایه‌و خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ژماره‌یه، تا وه‌ڵامه‌كانی سه‌رده‌می چنگبكهوێت.
دوای ئه‌و وه‌ڵامه ده‌زگای چاودێریی دارایی هیچ سه‌رنجێكی تریان له‌سه‌ر پاره‌و دارایی سه‌رده‌م ده‌رنه‌بڕیوه‌و تاقه شتێك كه ئێستا ماوه‌ته‌وه، مه‌سه‌له‌ی كڕینی ئامێره‌كانی چاپخانهكهیه. ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیی به مه‌سه‌له‌ی كڕینی ئامێره‌كانی چاپخانهشهوه هه‌یه، به‌وه‌ی كه كاك هه‌ڵۆی كوڕی كاك شێركۆ له ڕووی ماددییه‌وه سوودمه‌ندبووبێت تیایدا، خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌توانێت سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگای بكات (وه‌ك شوان ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت)، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه تا ئێستا‌و به‌شێوه‌یه‌كی ڕهسمیو یاسایی نه هه‌ڵۆو نه شێركۆ بێكه‌س تاوانبارنه‌كراون تیایدا‌و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدانییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان تاوانبارن به‌پێی حوكمی دادگا، ئه‌وه‌ش كاری دادگایه كه حوكمی له‌سه‌ر بدات، نه‌ك شوان ئهحمهدو یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌یاساوه هه‌یه، نه‌ك تاوانباركردنی پێشوه‌خت‌و به‌كارهێنانی بۆ ناوزڕاندن له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه، ئه‌گه‌ر دادگا هه‌ر بڕیارێك بدات، ئه‌و ملكه‌چی ئه‌و بڕیاره‌و یاسا ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێره‌دا پرسیارێك دێته‌پێشێ: بۆچی له‌ناو ئه‌و هه‌موو داموده‌زگایانه‌ی كوردستاندا‌و له‌ناو ئه‌و هه‌موو ڕاپۆرتانه‌دا، دزه به‌ڕاپۆرتێك ده‌كرێ له‌سه‌ر ده‌زگایه‌كی ڕۆشنبیری كه مێژوویه‌كی پڕ له به‌خششی هه‌یه له بواری بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤار‌و كتێبداو كۆمه‌ڵێك نووسه‌رو ئه‌دیبی ناسراو تیایدا كارده‌كه‌ن، كه ڕۆڵیان له جووڵانه‌وه‌ی ڕۆشنبیریدا هه‌یه‌و هه‌وڵده‌درێ ناویان بزڕێنرێ؟ له‌كاتێكدا ئه‌م ڕاپۆرته به حیساب ڕاپۆرتێكی نهێنییه؟ وه‌ڵامی ئه‌مه بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز جێده‌هێڵین.
سه‌باره‌ت به‌گۆڤاری سه‌رده‌می ڕه‌خنه یه‌كێك له‌و شانه‌ی شوان ئه‌حمه‌د له نووسینه‌كه‌دا موزایه‌ده‌ی پێوه ده‌كات، به‌و مه‌رامه‌ی هه‌م سۆزی ئه‌و خوێنه‌رانه به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت كه خوێنه‌ری هاوڕێیان كاك (به‌ختیار عهلیو مه‌ریوان وریا قانع‌و كاك ئاراس فه‌تاح)ن، هه‌م هه‌وڵی دروستكردنی جۆرێك له ناكۆكی له‌نێوان ئێمه‌و ئه‌و به‌ڕێزانه‌دا بدات، وروژاندنی مه‌سه‌له‌ی وه‌ستانی گۆڤاری "سه‌رده‌می ڕه‌خنه"یه. جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و براده‌ره نان‌و پیازی پێوه نه‌خوات، وا ئێمه ڕاستیی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌خه‌ینه ڕوو.
كاتی خۆی‌و له ساڵی 2005دا، له ئه‌نجامی ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕاوه له‌نێوان ئێمه‌و ئهوانداو له‌سه‌ر بنه‌مای پێشنیازێكی ئێمه بۆ ئه‌وان، ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی گرێدانه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێ ڕۆشنبیرانهمانو زیاتر ئاكتیڤكردنی ڕۆڵ‌و ئاماده‌ییان له‌نێوه‌ندی ڕۆشنبیریدا له كوردستان، بێنه ناو سهردهمهوهو گۆڤارێكی تایبه‌ت به ڕه‌خنه‌و لێكۆڵینه‌وه ده‌ربكه‌ن. ئیتر ئه‌وه‌بوو ئه‌وان به‌پێی ڕێكه‌وتنێك له‌نێوانماندا له ده‌زگای سه‌رده‌م ده‌ستبه‌كاربوون‌و به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنامه‌كه، قه‌راره‌كه وابوو هه‌ر ژماره‌یه‌و یه‌كێك له‌و به‌ڕێزانه بێته‌وه‌و سه‌رپه‌رشتیی ده‌رچوواندنی بكات. ئه‌وانیش له‌كاری خۆیاندا به‌رده‌وامبوون تا پێنج ژماره‌یان له گۆڤاری "سه‌رده‌می ڕه‌خنه" ده‌ركرد، كه یه‌كێك بوو له گۆڤاره سهنگینهكانمان، به‌ڵام دوای ئه‌و پێنج ژماره‌یه ئه‌و هاوڕێیانه وتیان چیتر ناتوانن به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی گۆڤاره‌كه سه‌ردانی كوردستان بكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كاته هه‌ردوو به‌ڕێزان كاك (مه‌ریوانی وریا قانیع و كاك ئاراس فه‌تاح) سه‌رقاڵی خوێندنی دكتۆرا بوون، ئه‌مه‌ش بۆ سه‌رده‌م نهدهگونجاو له‌وه ئاگاداركرانه‌وه كه ئه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێكه‌وتنامه‌كه‌دا یه‌ك نایه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی سووكه به‌دحاڵیبوونێك دروستببێت (له‌وانه‌شه هه‌روه‌كو شوان ئه‌حمه‌د خۆشی دانی پیا ناوه، ئه‌و بووبێته مایه‌ی ئه‌و به‌دحاڵیبوونه)، بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و بهدحاڵیبوونهش، سه‌رده‌م نامه‌یه‌كی تری بۆ ئه‌و براده‌رانه نارد كه ده‌توانن وه‌كو جاران له‌سه‌ر كاری خۆیان به‌رده‌وامبن (وێنه‌ی ئه‌و نامهیهشمان لایه)، ئه‌وان وه‌ڵامیاندایه‌وه كه ناتوانن به‌رده‌وامبن. ئیتر ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی گۆڤاره‌كه بوه‌ستێت، نه‌ك ڕابگیرێت یان بڕیاری ڕاگرتن‌و دهرنهكردنی له‌لایه‌ن ده‌زگای سه‌رده‌مه‌وه بدرێ‌و تائێستاش فه‌رمانێك به‌ڕاگرتنی ئه‌و گۆڤاره ده‌رنه‌چووه، به‌ڵكو ئه‌وه بڕیاری ئه‌و به‌ڕێزانه خۆیان بوو.
هه‌ربۆیه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی شوان ئه‌حمه‌د ده‌یانخاته پاڵ سهرۆكو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، جگه له هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی ناكۆكی‌و دووبه‌ره‌كی له‌نێوان ئێمه‌و ئه‌واندا، هیچ مه‌رامێكی تری له پشته‌وه نییه. خۆیشی دانی به‌و مهرامهیدا ناوه، كاتێك له نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "له‌كاتی خۆیدا به‌سێ نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی برایان كاك "ئاراس فه‌تاح"و "مه‌ریوان وریا"و "به‌ختیار عه‌لی"م ئاگاداركرده‌وه‌و بۆم نووسین، ئه‌وانه‌ی باس له "سوهرابو بۆرخیسو بوداو كازانتزاكی و كۆندێرا" ده‌كه‌ن و ڕووبه‌ڕوو موجامه‌له‌تان ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌وانه بوون چاره‌نووسی گۆڤارهكهتانیان به‌و ده‌رده‌برد". كه‌واته ئه‌م كابرایه هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه‌و (بێگومان پێشتریش) ئه‌مه پیشه‌ی بووه‌و به‌رده‌وام ویستویه‌تی تۆوی گومان‌و بێمتمانه‌یی له‌نێوان دۆستان‌و نووسه‌راندا بچێنێت ، به‌ڵام دیاره ئه‌مه شتێك نییه به‌سه‌ر هیچ لایه‌كماندا تێپهڕێتو ئه‌و هاوڕێیانه‌ش له ژماره (229)ی (ئاوێنه)دا به‌ئاشكرا له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا هه‌ڵوێستی خۆیان له ئاستی شوان ئهحمهدو نووسینه‌كه‌یدا خستۆته‌ڕوو.
پاشان لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشێ: ئه‌ی باشه شوان كه له ئێمه زیاتر به‌ته‌نگ ئه‌و دۆستانه‌وه بووه‌و چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وه‌ی به‌پیلانێك زانیوه كه گوایه ئێمه دژ به‌وان كردوومانه، ئه‌ی بۆچی هه‌ر ئه‌و كاته هه‌ڵوێستێكی ئازایانه‌ی له‌ئاستی سه‌رده‌مدا وهرنهگرتو هیچی نهنووسیو ئیستیقاله‌ی نه‌كردووه‌و به‌دزییه‌وه كه‌وته ناردنی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆیان، تا ناكۆكی‌و به‌دگومانی له‌نێوان ئێمه‌و ئه‌واندا دروستبكات؟
یارمه‌تیه‌كه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال و نامه‌كه‌ی كاك جه‌لالی سام ئاغا ڕه‌نگه زۆر كه‌س ئه‌وه نه‌زانێت، كه ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م ده‌زگایه‌كی نهحكومیو نهحزبییهو كاتی خۆی له ساڵی (1998)دا به‌بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دامه‌زراوه‌و مانگانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه منحهیهكمان به‌بڕی سه‌د ملیۆن دینار بۆ بڕاوه‌ته‌وه كه %60ی دراوه به‌مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانی كه ژماره‌یان نزیكه‌ی (120) كارمه‌نده. ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌درێژایی ساڵانی ڕابردوو ساڵانه جگه له چه‌ندین ژماره‌ی شه‌ش گۆڤار كه بریتی بوون له (سه‌رده‌م، زانستی سه‌رده‌م، ئاینده، ڕۆڤار، سردم العربی، منداڵی سه‌رده‌م) نزیكه‌ی حه‌فتا كتێبیشی له زنجیره‌كانی كتێبی ده‌زگا چاپ‌و بڵاوكردۆته‌وه. ئه‌گه‌ر یه‌كێك به‌راوردێك له‌نێوان زۆریی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌زگاو ئه‌و بڕه پاره‌یه‌دا بكات، كه له منحه‌كه ده‌مێنێته‌وه، ده‌زانێت له‌چاو زۆریی به‌رهه‌مه‌كاندا هه‌ر هیچ نییه.
ده‌بێ لێره‌داو له ڕووی ئه‌مانه‌تی مێژووییه‌وه ئه‌وه بڵێین كه به‌ڕێز مام جه‌لال، به‌درێژایی ته‌مه‌نی ده‌زگای سه‌رده‌م، هه‌میشه پشتیوانیی ماددی‌و مه‌عنه‌ویی ده‌زگای سه‌رده‌می كردووه‌و ئێمه هه‌رگیز پشتگیری‌و هاوكاریی به‌رده‌وامی به‌ڕێزیانمان بیرناچێته‌وه. له چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ره‌وه، به‌ڕێزیان مانگانه ده هه‌زار دۆلاریان بۆ كاك شێركۆ ناردووه، كه یارمه‌تیه‌كی شه‌خسی بووه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بوودجه‌ی حكومه‌ته‌وه نه‌بووه، ئه‌م یارمه‌تیه‌ش هه‌م پاداشتی مانگانه‌ی بۆ كۆمه‌ڵێك نووسه‌ری ده‌زگا لێ بڕاوه‌ته‌وه كه(شوان ئه‌حمه‌د یه‌كێك بووه له‌وانه)و هه‌م هه‌ندێ كاروباری تری ده‌زگای پێ ڕاییكراوه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه كاك شێركۆ یارمه‌تیی گه‌لێ ئهدیبو نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندی كوردی كوردستانی ڕۆژههڵاتو عه‌ره‌بی ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاشی لێداوه. گه‌رچی له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تادا به‌بێ هیچ ئیمزا وه‌رگرتنێك ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی داوه، كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌ك بووه، نه‌ك له نیه‌ت خراپیه‌وه، به‌ڵكو له ناشاره‌زاییه‌وه (یان چه‌ندین حاڵه‌تی وای تێكه‌وتووه كه ناكرێ داوای ئیمزای لێ بكرێ ، هه‌ر بۆ نموونه وه‌كو سهردانو یارمه‌تیی نه‌خۆشێك یان كه‌سێك كه له‌به‌ر دۆخی تایبه‌تی نه‌كراوه ناوی بهێنرێ)، ئێستا هه‌ركه‌سێكیش له‌وانه گه‌ر بیه‌وێت نكوڵیی له وه‌رگرتنی بكات ده‌توانێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو وتمان سه‌ره‌تا هیچ وه‌ره‌قه‌و ئیمزایه‌ك له‌نێواندا نه‌بووه. ئه‌مه‌یان هه‌ر كه‌سه‌و ئاكار و ویژدانی خۆی.. به‌ڵام دواتر ئه‌م كاره ڕێكخراوه‌و یارمه‌تیه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ئسووڵی خراوه‌ته بانقه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رچی ئه‌م یارمه‌تیه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال یارمه‌تیه‌كی شه‌خسی بووه، نه هی حكومه‌ته‌و نه به‌ناوی حیزبه‌وه دراوه، كه‌چی سه‌رۆكی ده‌زگا له نامه‌یه‌كی شه‌خسیدا (كه نامه‌یه‌كی شه‌خسییه نه‌ك ڕهسمیو دزه‌شی پێكراوه)و بۆ به‌ده‌رخستنی نییه‌تی پاكی خۆی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو باسی وهرگرتنو چۆنێتیی سه‌رفكردنی ئه‌م یارمه‌تیه‌ی كردووه(كه شوان ئه‌حمه‌د له نووسینه‌كه‌یدا سه‌ره‌تای نامه‌كه‌ی قرتاندووهو بڵاوی نه‌كردۆته‌وه، كه تیایدا كاك شێركۆ باس له‌وه ده‌كات ئه‌و نامه‌یه شه‌خسییه‌و ئه‌و ناوانه‌ش له‌و نامه‌یه‌دا نه‌هاتوون، به‌ڵكو ئه‌و ناوانه‌ی كه ئه‌و ڕیزی كردوون له دوو سێ وه‌ره‌قه‌ی به‌رده‌ستدا بوون‌و ڕه‌شنووسێك بووه‌و ته‌نانه‌ت به دهستو به قه‌ڵه‌می ڕه‌ساسیش نووسراون‌و نه‌بوون به كتابی ره‌سمی، كه له فایلی نهێنیداو له ژمێریاریی ده‌زگادا بووه‌و لیژنه‌ی چاودێریی دارایی‌ش چوون كۆپییانكردووه. شوان ئه‌حمه‌دیش چووه‌و بۆ چاوبهستو چهواشهكردنو هاندانی ئه‌و كه‌سه به‌ڕێزانه ناوه‌كانی ئه‌وانی وا پیشانداوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له نامه‌كه‌ی كاك شێركۆدا نووسرابن بۆ كاك جه‌لالی سام ئاغا‌و مۆنتاجیكردوون. ئه‌گینا هه‌رگیز كاك شێركۆ ناوی هیچ یه‌كێك له‌و به‌ڕێزانه‌ی بۆ چاودێریی دارایی نه‌ناردووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه بۆ چه‌واشه‌كاریی شوان ئه‌حمه‌د هه‌ندێ له‌و ناوانه‌ی سڕیوه‌ته‌وه كه خۆی مه‌به‌ستی بوون. ئێمه پێمان باش نییه ناوی ئه‌و به‌ڕێزانه‌و هیچ كه‌سێك بێنین بۆ درۆ‌و ڕاستیی ئه‌وه‌ش، كه گوایه ئه‌و ناوانه له‌گه‌ڵ نامه‌كه‌ی كاك شێركۆدا درابن به كاك جه‌لال، فه‌رموو با بهتایپكراویو به نووسراوی ڕسمیی سه‌رده‌م بیخاته به‌رچاوی خوێنهرانو بهدرۆمانبخاتهوه...) كه‌چی به‌نیازی ناوزڕاندن ئه‌و نامه‌یه دزه‌ی پێ كراوه‌و به‌نیازێكی خراپ به‌كارهێنراوه، له‌كاتێكدا ئه‌مه نامه‌یه‌ك بووه له هاوڕێیه‌كه‌وه بۆ هاوڕێیه‌كی خۆی‌و ئه‌وه‌ش نامه‌ی شهفاعهتو پاڕانه‌وه نییه، به‌ڵكو نامه‌ی ڕوونكردنهوهیهو هه‌ر كه‌سێكیش به چاوێكی بابه‌تیانه بیخوێنێته‌وه، ده‌زانێت به نیازێكی پاكه‌وه نووسراوه. لێره‌دا ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له شوان ئه‌حمه‌د بكرێت، بۆ ئه‌و ناوانه‌ی یارمهتیادراوه ده‌خاته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌و هه‌ڵوێستی ئه‌و به‌ڕێزانه ئیحراجدهكات؟ یارمه‌تییه‌ك كه به‌نهێنی دراوه، بۆ ئه‌و ئاشكرایده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی وه‌ریانگرتوه، شایه‌نی یارمه‌تیدانن. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م پاره‌یه چه‌ند جارێك جه‌ژنانه‌ی كارمه‌ندان دراوه. ئه‌مه‌و پاره‌ی دوو سه‌فه‌ری ئه‌ندامانی ئهنجومهنیشی لێ سه‌رفكراوه، جارێك هه‌زارو پێنج سه‌د دۆلار‌و جاره‌كه‌ی تر دووهه‌زار دۆلار. ئه‌مه هه‌موو ئه‌و پاره‌ی سهفهرهشه كه بۆ دووسهفهری هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌ماوه‌ی یانزده ساڵدا سه‌رفكراوه، ئه‌مه‌ش به‌بڕیاری سه‌رۆكی ده‌زگاو ئه‌نجومه‌ن بووه‌و پێمانوایه ئه‌وه كه‌مترین شتیشه بۆ نووسه‌رانێك كه ماندوونه‌ناسانه كاریان بۆ ده‌زگای سه‌رده‌م كردووه، له‌كاتێكدا ده‌زگاو فه‌رمانگه نییه له‌م وڵاته‌دا، ساڵانه‌و به‌بڕی پاره‌ی زۆر زیاتر كارمه‌ندی خۆی بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه ئیفادنهكاتو ڕه‌نگه جاری وابێت له ساڵێكدا زیاتر له جارێكیش ئیفادبكرێن، كه‌چی شوان ئه‌حمه‌د به زۆری ده‌زانێت ئه‌ندام ئه‌نجومه‌نێك له ماوه‌ی (11) ساڵدا دوو سه‌فه‌ر بكات‌و به هه‌ردوو سه‌فه‌ره‌كه‌ش 3500 دۆلاری بۆ سهرفكرابێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا دوو جاریش به‌خۆی وترابێت بۆ سه‌فه‌ر، به‌ڵام له‌به‌ر كاروباری خۆی نه‌چووه.
له به‌شی دووه‌میشدا دێینه سه‌ر چه‌واشه‌كارییه‌كانی تری ئه‌م پیاوه.
سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی
ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست