رێبه‌ر ئاپۆ له ئاوی حه‌یات روونتره (بەشی دووەم)
Tuesday, 08/02/2022, 23:38
وه‌ڵامێك بۆ كۆڕه‌كه‌ی د.بورهان یاسین
1- هه‌ڵه‌یه‌كی تری مه‌زنی كۆڕگێڕ ئه‌وه‌یه كه پێی وایه، كاریگه‌ری كه‌سایه‌تی ئه‌نارشیست و سۆسیالیستی مه‌زنی ئه‌مریكی مۆرای بووكچین، گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر هزری رێبه‌ر ئاپۆ داناوه. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ڕاستیه‌وه نییه، رێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك چۆن له ستراتیژی یه‌كه‌می كه به له دایكبوونی دووه‌می داده‌نێت و كاریگه‌ر بووه به فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیزم و لینینیزم و سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕییه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی و جیهانییه‌كان، هه‌موویان ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌بووه به‌سه‌ریه‌وه، به‌هه‌مانشێوه له ستراتیژی نوێشدا كه رێبه‌ر ئاپۆ به له‌دایكبوونی سێیه‌می به‌ناو ده‌كات. بۆیه هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌ر و فه‌یله‌سوف و خه‌باتگێڕی ژنان و گه‌نجان و ئازادیخوازان كاریگه‌ریان هه‌یه و به‌نرخ سه‌یری تێكۆشانیان ده‌كات، به‌ڵام خودی رێبه‌ر ئاپۆ خاوه‌نی هزر و فه‌لسه‌فه‌ی خۆیه‌تی، بۆیه‌ش له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردن بهتێكۆشانهوه ته‌نها په‌كه‌كه و بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی شانازیان كردووه كه پێیان بگووترێت ئاپۆچی، له‌به‌رئه‌وه‌ی خودی رێبه‌ر ئاپۆ له هزر و فه‌لسه‌فه‌ی خۆی سه‌ربه‌خۆیه و خۆی داهێنه‌ر و پهرهپێدهریهتی، خۆشی ده‌ڵێت، "ئێمه له ئه‌زموونی خۆمان فێرده‌بین". واتا هیچ فه‌یله‌سوف و بیرمهندێكیتر و ئازادیخواز و دیموكراتخوازێكیتر بچووك نابینێ و په‌راوێزی ناخات، به‌ڵام هزر و بیری شۆڕشی كوردستان به ئه‌قڵییه‌ت و شێوازی بیركردنه‌وه‌ی كوردستانی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بونیادناوه. ده‌كرا له‌گه‌ڵ مامۆستا مۆرای بوكچین، هه‌مانكات بگووترێت كاریگه‌ری نیچه، باكۆنین، والرشتاین، ژیژك، فرناند براودێل، كرۆپۆتكین و ئه‌ندرێ گۆندێر فرانك، فۆكۆ، ئه‌مین مه‌علوف و ئیبن خه‌لدون و زۆرێك له بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفه‌كانی تری سه‌رده‌م كاریگه‌ریان له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌هه‌ڵه ناژمێردرێت، به‌ڵكو ده‌وڵه‌مه‌ندییه له هزر و فه‌لسه‌فه‌دا. چونكه رێبه‌ر ئاپۆ جیهانبینیهكهی خۆی فراوانتر كرد له چۆنیه‌تی سه‌یركردنی بۆ دیارده و رووداوه‌كان. بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین له‌هه‌ر بهرگرینامهیهكدا رێبه‌ر ئاپۆ كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی تری كردووه، كه ئه‌وه‌ی رابردووی ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كات. به‌ته‌نها قه‌تیس كردنی رێبه‌ر ئاپۆ به كاریگه‌ربوون به هزری مۆرای بوكچین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه، هه‌مانكات مه‌به‌ستی تری له‌پشته كه خودی كۆڕگێڕ له‌به‌رده‌وامی كۆڕه‌كه‌یدا مه‌به‌سته‌كه ده‌داته ده‌ست، بۆیه ئێمه‌ش له‌وێ به وردتر له‌سه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌و خاڵه‌ی ده‌وه‌ستین، وه‌ك له كوردهواری ده‌ڵێن، فیتی حه‌رامزاده له‌سه‌ره‌تاوه دیاره.
4- تێزی رێبه‌ر ئاپۆ له كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیدا، رێبه‌ر ئاپۆ به‌دوای چاره‌سه‌ریتر بۆ پرسه‌كانی كۆمه‌ڵگه گه‌ڕاوه، له‌لایه‌ك پرسی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌روه‌ها پرسی ئابووری، ژینگه‌یی، پرسه‌كانی ژنان، گه‌نجان و رێژه‌ی دانیشتوان كه له به‌رگرینامه‌ی سۆسیۆلۆژیای ئازادی به دوازده كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ناوی ده‌كات. هه‌ڵه‌ی كۆڕگێڕ له‌وه‌دایه كه پرسی كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتی وه‌ك ته‌نها چاره‌سه‌ریه‌ك بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌یی پێناسه ده‌كات، بۆیه هه‌ڵه‌كه له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات، كاتێك پرسی نه‌ته‌وه‌یی له‌پرسه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه داببڕی، هه‌مانكات ته‌نها به‌دوای یه‌ك چاره‌سه‌ریدا بگه‌ڕێت، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌قڵییه‌تی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌ی سیسته‌می مۆدێرێنیتهی سه‌رمایه‌داری ده‌كرێ له چاره‌سه‌ری تر بگه‌ڕێین. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌مه‌وێ بڵێم هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتی و حوكمی زاتییه‌كه‌ی باشوور و خودموختاریهكهی رۆژهه‌ڵات به‌یه‌كتریه‌وه نییه.
كۆڕگێڕ، خاڵی لێوه ده‌رچوونی میتۆدۆلۆژی و تیۆری:
1- تیۆری "جوڵانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی" 2- تیۆری گۆڕانكاری له وتاری ئایدیۆلۆژی – سیاسی "ا- وتار وه‌ك ده‌ق" له‌سه‌ر ده‌ق ناوه‌ستم، به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق ده‌سوڕێمه‌وه، به‌هاوكاری گۆڕانكاریه مێژوویه‌كان ده‌مه‌وێ زیاتر له فكری ئۆجالان بگه‌م، چونكه بۆچوونم زیاتر سۆسیۆلۆژانهیه". ب- وتار وه‌ك حاڵه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی – مێژوویی، یان سۆسیۆلۆژیای وتاری ئایدیۆلۆژیای – سیاسی. وه‌ڵامی دووه‌م:
سه‌باره‌ت به‌و خاڵه، هزری رێبه‌ر ئاپۆ میتۆدێكی هه‌یه، واتا هه‌موو شیكار و شرۆڤه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی به ئه‌نجام كۆتایی دێت و وه‌ك تیۆر پێناسه ده‌كرێت، ئه‌مه له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی په‌كه‌كه به‌هاوكاری شه‌هید دكتۆر مه‌حمه‌د خه‌یری دورموش به مانیفستۆی شۆڕشی كوردستانه‌وه ده‌ستیپێكرد. تاكو رۆژی ئه‌مڕۆ به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بووه، له ساڵانی هه‌شتا، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌كادیمیای سیاسی و له‌شكری له بیقاع كرده‌وه، ئه‌مه‌ی به هه‌ڵسه‌نگاندن و شرۆڤه‌ی گرنگ ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد كه دواتر له چوارچێوه‌ی په‌رتووكی پرسی كه‌سایه‌تی و رۆڵی توندوتیژی له كوردستان و پرسی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی و چه‌ندین نامیلكه و نوسراویتری لێ به‌رهه‌م هات. له‌و نوێگهریهی رێبه‌ر ئاپۆ كردی، رێبازی تیۆری خۆی زیاتر روون كرده‌وه، بۆ هه‌ریه‌ك له كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه، میتۆدی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری دیاری كرد، ده‌كرێ له گشتی جوڵانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هزری رێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك تیۆری چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌ناو بكرێت كه رێبه‌ر ئاپۆ به‌ناوی تیۆره‌كانی "شارستانی دیموكراتی" به‌ناو ده‌كات. هزرمه‌ند و فهیلهسوفیتریش هه‌ن، به‌ڵام له كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رێبه‌ر ئاپۆ گه‌وره‌ترین بیرمه‌نده كه نه‌ته‌نها بیری له‌كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كردۆته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و قه‌یران و گێژاوه‌ی كه ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی تێیكهوتهوه رێگا چاره‌ی بۆ نیشانداوه.
1- بۆ تیۆری جوڵانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆڕگێڕ ئاماژه به د‌یڤید رۆما ده‌كات كه من نای ناسم، به‌ڵام باشترین كه‌س ئه‌وه‌یه كه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆت ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌رمان بۆ نه‌خۆشیه‌كه‌ت داده‌نێت، ئه‌وه به‌واتای بچووك بینینی بیرمهندانیتر نییه، به‌ڵكو راستینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان وه‌ك هیچ وڵات و نه‌ته‌وه‌یه‌كیتر نییه، بۆیه باشترین دكتۆریش لای خۆمانه، بیرمه‌ند و زانایانی ئه‌مڕۆش دان به‌وه‌داده‌نێن كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌سێك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه بیرده‌كاته‌وه، ئه‌ویش رێبه‌ر ئاپۆیه. بۆیه هێشتا نه‌چووه بچێ ئه‌گه‌ر كۆڕگێڕ بچێ په‌رتووكی سێیه‌مین"سۆسیۆلۆژیای ئازادی" له پێنج به‌رگرینامه‌كه‌ی به‌ناوی شارستانی دیموكراتی بخوێنێته‌وه، ئه‌وكات تیۆری چاره‌سه‌ری پرسه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. نا ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌و وته‌ی كورمانجی ژوورین هه‌یه ده‌ڵێت، "گیاهێ حه‌وشێ ته‌حله"، ئه‌مه‌یان شتێكی تره.
2- تیۆری گۆڕانكاری له وتاری ئایدیۆلۆژی رێبه‌ر ئاپۆ دروست نه‌بووه، بۆیه ده‌بێ بزاندرێت ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، چونكه له 47 ساڵ له خه‌باتی رێبه‌ر ئاپۆ، به‌هه‌مان هێز و تینی رۆژی یه‌كه‌م ئه‌مڕۆش تێكۆشه‌رێكی لێنهبڕاوی ئازادی و رزگاری مرۆڤایه‌تی و ژنان و گه‌نجان و كرێكار و زه‌حمه‌تكێشان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه، له هیچ سه‌رده‌مێك خۆی سنووردار نه‌كردوه به چینێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك. راسته ناوی حیزبه‌كه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان بووه، به‌ڵام سه‌یر بكه‌ین له سه‌رله‌به‌ری چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه له ناو رێكخستنی په‌كه‌كه‌دا هه‌بووه و هه‌یه، هه‌مان كات له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد سه‌رجه‌م گه‌لانی تری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانیش هه‌بوونه. بۆیه له وتاری ئایدیۆلۆژی رێبه‌ر ئاپۆ گۆڕانكاری نییه، ئه‌مه به‌و واتایه نایه‌ت كه رێبه‌ر ئاپۆ له‌لایه‌نی ئایدیۆلۆژیه‌وه دۆگماتیكه، نه‌خێر، به‌ڵكو خاوه‌ن پره‌نسیپه له تێكۆشانی شۆڕشگێڕانی خۆی، ئه‌وه‌ی په‌ره‌ی پێداوه‌و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هێناوه‌و فراوانی كردوه ئه‌ویش پارادایمهكهیهتی. له وتاری سیاسی گۆڕانكاری هه‌یه و دروست بووه، سیاسه‌تیش هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه‌یه، بۆیه پێویست به گۆڕانكاری و نوێكاری هه‌یه، چونكه هه‌ژموونگه‌رای سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر له‌سه‌ر كوردستان رۆژانه به‌هه‌موو جۆره سیاسه‌تێكی نائه‌خلاقی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و شۆڕشی كوردستان. ئه‌و پره‌نسیپه‌ی له سیاسه‌ت كه رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه پێیه‌وه په‌یوه‌ستن ئه‌ویش سیاسه‌تی ئه‌خلاقیه، واتا له‌ده‌ره‌وه‌ی هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی حیزبی، بنه‌ماڵه‌یی، كه‌سی، یان عه‌شیره‌تی و پارچه و ههرێمگهریهتی، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه، له‌پێناو پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه، به‌پێوانه‌كانی دیموكراتی و ئازادیه‌كانی كۆمه‌ڵگه، هه‌موو پێكه‌وه له‌ناو سیسته‌مێك پێكه‌وه بژین كه به‌ناوی كردووه به مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی. كۆڕگێڕ ده‌ڵێت: "خۆم له‌ده‌ق ناده‌م تاكو كۆت گیر نه‌بم" به‌ڵام شۆڕیش نابێته‌وه بۆ مێژوو، بۆیه زیاتر له‌و چوارچێوه تهشهیركاریه ده‌سوڕێته‌وه كه له‌ساڵانی نۆوهتدا هێز و ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان پێناسه‌یان بۆ رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه كردووه، له دوای ساڵانی دوو هه‌زاریش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه له‌ناوده‌چن و بێ چاره‌سه‌رن و له‌ناو بازنه‌ی گۆشه‌گیریدا ده‌خولێنه‌وه، ئه‌مه‌ش به نمونه‌ی جه‌مال نه‌به‌ز و زۆرێكیتر به‌ناو ئهكادیمسێن له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی گۆڕانكاریه‌كانه‌وه، وتاره‌كه‌ی جه‌مال نه‌به‌ز كه‌له هاوینی ساڵی 2000 له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی بڵاوكردببوهوه مه‌به‌ستیان ئاشكرابوو، وه‌ك چۆن ئێستا كۆڕگێڕ هه‌ستاوه به ئهنارشیزم رێبه‌ر ئاپۆ تاوانبارده‌كات، ئه‌وكاتیش جه‌ماڵ نه‌به‌ز ده‌یگووت، "بچن چه‌كه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه كۆبكه‌نه‌وه با زیان به‌خه‌ڵكی سڤیل نه‌گات". ئه‌مه نزیك بوونێكی راست و ئه‌خلاقی نییه، پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌قه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌و پێناسه بكه‌یت، نه‌وه‌ك خهڵكیتر چی گووتوه، یان چۆن نزیك بۆته‌وه، بێیت رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه‌ی پێ مه‌حكوم بكه‌یت. دواتر لایه‌نی سۆسیۆلۆژی كۆڕگێڕ زیاتر وههم دروست كردن و بێ ئومێدی و بێ هیوایی قووڵكردنهوهیه، به‌ناوی ماف به‌خۆم ده‌ده‌م له‌سه‌ر هه‌ر پیرۆزی و نرخێك قسه بكه‌م، ده‌یه‌وێت ئه‌و رێگا چاره‌سه‌ریانه‌ی هزری رێبه‌ر ئاپۆ به‌هه‌ندێك وتاری لیبڕالیستانهی گوماناوی ته‌مومژی بخاته سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له كه‌سایه‌تی دانیشتوانی كۆڕه‌كه ته‌سلیم بگرێت بۆ سیاسه‌ته‌كانی سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری.
وتاری رێبه‌ر ئاپۆ به‌گشتی له‌دوای گۆڕانكارییه‌كانی ستراتیژی له ساڵانی 2000وه سۆسیۆلۆژیست"كۆمه‌ڵناس"انه‌یه، كه‌مترین وتاری ئایدیۆلۆژی هه‌یه، چونكه باوه‌شی بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵگه كردۆته‌وه، له‌لایه‌كیتریش ره‌خنه‌ی كرد و ره‌خنه‌ی له خۆی گرت، به‌تایبه‌ت له هه‌ردوو به‌رگرینامه‌ی له‌ده‌وڵه‌تی راهیبی سومه‌ره‌وه به‌ره‌و شارستانی دیموكراتی و به‌رگریكردن له گه‌لێك له به‌شی حه‌وته‌میدا. رێبه‌ر ئاپۆ كۆمه‌ڵگه به‌یه‌ك پارچه ده‌بینێ، ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت به نه‌خۆشی ده‌بینێ و وه‌ك لادان له راستینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ناو ده‌كات، بۆیه پێویسته كۆڕگێڕ ئه‌و مافه‌ی دابووا به رێبه‌ر ئاپۆ و له سۆنگه‌ی بیروڕاكانی سه‌یری خوێندنه‌وه‌ی سۆسیۆلۆژیانه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگه بكردبووایه.
كۆڕگێڕ، سه‌رچاوه‌كانی بابه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌مانه‌ن:
1- نوسراوه‌كانی ئۆجالان له گرتووخانه‌وه. 2- نوسراوه‌كانی مۆرای بوكچین. 3- لێكۆڵینه‌وه‌و نوسراوه‌كان ده‌رباره‌ی فكری مۆرای بوكچین و گۆڕانكاری له هزری ئۆجالاندا. مورای بوكچین و ئۆجالان له نوسین زۆر له‌یه‌كتری ده‌چن ئه‌ویش دووباره بوونه‌وه‌یان زۆر تێدایه له نوسیندا.وه‌ڵامی سێیه‌م:
1- سه‌رچاوه‌كانی بابه‌تی كۆڕه‌كه به گشتی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به نووسینه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ نییه، بۆیه‌ش كۆڕگێڕ نه‌یتوانیوه هیچ ئاماژه‌ی پێبكات. ته‌نها له زیندان رێبه‌ر ئاپۆ به‌هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ی به‌ده‌ستی خۆی نووسیوه، له‌گه‌ڵ هه‌موو دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی و شاندی دانوستاندنی هه‌ده‌په و ده‌وڵه‌ت، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و نامه و سه‌رنج و تێبینیانه‌ی كه تایبه‌ت بۆ هه‌ڤاڵانی زیندان یان بۆ كه‌سایه‌تیه تایبه‌ته‌كان و په‌كه‌كه نوسیویه‌تی. بۆیه مه‌به‌ستی كۆڕگێڕ روون نییه، باسی كام له نووسینه‌كانی زیندان ده‌كات، چونكه تا ئێستا هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی زیندانی نه‌یتوانیوه ئه‌وه‌نده نووسین بنوسێت به گرامشیشهوه. بۆیه پێویسته كۆڕگێڕ سه‌رچاوه‌كانی دیاری كردبووایه، وه‌ك چۆن باسی سه‌رچاوه ئینگلیزیه‌كانی ده‌كات، ده‌بوایه باسی ئه‌وانه‌ی رێبه‌ر ئاپۆشی بكردبووایه، باس ناكات تاكو به‌قاچاخ شه‌ڕ بكات و ده‌زانێت كاتێك باسی سه‌رچاوه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ بكات، ئه‌وكات ده‌بێته پڕوپاگه‌نده بۆ به‌رهه‌مه‌كانی و خه‌ڵك زیاتر هزری رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ناسێ، هه‌مانكات ئه‌ده‌بیاتی زیندانی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌بنه سه‌رچاوه بۆ زۆر له لێكۆڵینه‌وه‌ی تر، بۆیه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی باس نه‌كردووه، ته‌نها ده‌ڵێت، نوسراوه‌كانی زیندان، كامه نوسراو، به‌كامه زمان، ناوی سه‌رچاوه‌كه چییه، له‌كوێ چاپكراوه، هیچیان دیار نییه، بۆیه ئه‌مه‌ش ده‌چێته خانه‌ی گومان و لێڵكردنی هزر نه وه‌ك به‌دواداچوون.
2- نووسراوه‌كانی مۆرای بوكچین، كۆڕگێڕ ده‌ڵێت، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌م له‌سه‌ر هزری ئۆجالانه، به‌ڵام هاتووه سه‌رچاوه‌كانی كهسێكیتر به‌كاردێنێت. باشه ئه‌وكات با تایتڵی كۆڕه‌كه‌ی بگۆڕیبوایه به ده‌وڵه‌ت له دیدی ئۆجالان و بوكچینه‌وه، یان هه‌ر ناوێكی‌تر كه پێی خۆش‌بوو، به‌ڵام ده‌یه‌وێ كۆڕ به‌ناوێك بێ و سه‌رچاوه‌ش هی كهسێكیتر بێ، ئه‌مه‌یان هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر زه‌قه، یان كۆڕگێڕ خه‌ڵك به‌نه‌زان و ئه‌حمه‌ق و گێل تێده‌گات و چی بڵێت لێی وه‌رده‌گیرێت، چونكه ئهكادیمیسێنه و له ئه‌وروپای باكووره‌وه قسه ده‌كات !!. ئه‌و سه‌رده‌مه چوو، ئه‌وروپیه‌كان چی بڵێن و خه‌ڵكی كوردستانیش سه‌رتان بۆ بهههژێنن، چونكه ئه‌مڕۆ گه‌لی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌كه‌سایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆدا، خاوه‌ن هزر و فه‌لسه‌فه‌ی خۆیانن. ده‌كرێ ره‌خنه‌ت له‌سه‌ر مۆرای بوكچین هه‌بێ، به‌ڵام ده‌بێ تێكه‌ڵی نه‌كه‌یت له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ، دونیابینی رێبه‌ر ئاپۆ زۆر به‌رفراوانتره، له هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێستا قسه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه ده‌كه‌ن. یان كۆڕگێڕ ده‌یه‌وێت به به‌ردێك دوو نیشان بپێكێ، یان هه‌م له‌ناڵیش بدات و هه‌م له بزماریش، بۆیه كۆڕگێڕ روون نییه ده‌یه‌وێ چی بكات و كێ ره‌خنه بكات.
3- له رێگای لێكۆڵینه‌وه له فیكری مۆرای بۆكچین، ناتوانی رێبه‌ر ئاپۆ ره‌خنه بكه‌یت، چونكه تێكۆشانی رێبه‌ر ئاپۆ جیاوازه، دواتر رێبه‌ر ئاپۆ له‌ناو زیندان ده‌ستی به پرۆسه‌ی گۆڕان و وه‌رچه‌رخان كردووه‌و به سهركهوتووییش به‌ئه‌نجامی گه‌یاندووه. مۆرای بوكچین له‌ناو لوتكه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و له ئه‌مریكا، وه‌ك پێشه‌نگێك بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نارشیستی ده‌ركه‌وتووه. ده‌ڵێت، هه‌ردووكیان زۆر له‌یه‌كتری ده‌چن، دووباره‌بوونه‌وه‌یان زۆر تێدایه له نووسیندا، باشه كۆڕگێڕ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی رێبه‌ر ئاپۆی ئاماژه پێنه‌كردووه، تاكو پێمان بڵێت له‌و بابه‌ته دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌یه، رێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك بیرمه‌ندێك خاوه‌ن هزر و تێڕوانینی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، بۆیه سه‌رله‌به‌ری خوێندنه‌وه‌كانی رابردووی ره‌خنه كردووه و مێژووی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی جیهانیشی بهچاوێكیتر خوێندۆته‌وه، بۆیه له‌وباره‌یه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌تویستووه به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ی و ته‌نها به‌هه‌ندێك ورده زانیاری سه‌رپێی خۆت كه له میدیای مه‌جازی ده‌ستت كه‌وتوون قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ی، ئه‌مه‌یان شتێكی تره. ئه‌وه‌نده‌ی منیش مۆرای بۆكچینم خوێندۆته‌وه، زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بیر و بۆچوونه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ورد باسكردووه، ئاسایشه به‌هه‌زاران لاپه‌ڕه بنووسیت ده‌بێ هه‌ندێك وێكچوون و دووباره بوونه‌وه‌ش هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه به كه‌موكوڕی ناچێ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی پێویسته ره‌خنه بكرێ یان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت، ئه‌ویش ئایا له‌كامه سه‌رچاوه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ، كامه دووباره بوونه‌وه هه‌یه. رێبه‌ر ئاپۆ به ساده‌ترین زمان گوزاره له هزری خۆی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ده‌خاته بیركردنه‌وه، هه‌مانكات گۆڕانكاریش له‌و چه‌مك و بۆچوونانه ده‌كات كه تا ئێستا له‌لایه‌ن سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری چه‌واشه كراون. ئه‌گه‌ر به راستی قسه بكه‌ین ئه‌و كۆڕهش زۆربه‌ی دووباره‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆڕگێڕ ده‌یه‌وێت به‌زۆری زۆرداری بیسه‌لمێنێت كه "رێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك مۆرای بوكچین بێ چاره‌یه و چاره‌سه‌ریه‌كه‌یان بێ ئه‌نجامه"، ئه‌وا سه‌دان شێر و رێوی هێناوه‌ته‌وه، كه زۆربه‌یان ناچنه قاڵبی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی و هزری. له‌وانه‌یه كۆڕگێڕ نه‌ی وێرابێ به‌رگرینامه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ بخوێنێته‌وه، نه‌وه‌ك پێیان كاریگه‌ربێ و له‌و هه‌ڵوێسته دژبه‌رانه‌ی خۆی په‌شیمان بێته‌وه، وه‌ك جاران ده‌یانگوت، ئاپۆ مێشكی خه‌ڵك ده‌شواته‌وه، ئه‌ویش ترسابێ مێشكی له بۆگهنییهكانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بشۆرێته‌وه‌و ببێته‌وه مرۆڤه ره‌سه‌نه كوردستانیه‌كه.
كۆڕگێڕ، تێبینی ده‌رباره‌ی سه‌رچاوه و ده‌رئه‌نجامه‌كان:
1- كێشه‌ی سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كان، زۆر به‌تایبه‌تی نووسراوه‌كانی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان.
2- دامه‌زراو له‌سه‌ر خاڵی سه‌ره‌وه، ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌كاربردنی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی پێیان ده‌گه‌ین، زۆر رێژه‌یین" واتا ده‌بێ ئاماده‌بین له هه‌ركاتێك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا بێت". چونكه كاراكته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م باسه له گرتووخانه‌یه و كۆمه‌ڵێ پرسیار هه‌یه له‌سه‌ر نووسراوه‌كانی گرتووخانه‌ی. پرسیاری كۆڕگێڕ: چۆن ده‌كرێ 800 جار رێگری لهپارێزهرهكهی بكرێت بۆ سه‌ردانی ئۆجالان، به‌ڵام رێگا ده‌درێت نووسراوه‌كانی ئۆجالان دهركهونه ده‌ره‌وه؟ نووسینه‌كانی زۆر له نووسینه‌كانی گرامشی ده‌چێت، چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی ته‌رخانكردووه بۆ خه‌باتی چه‌كداری. چۆن ده‌كرێت له ئیمرالیه‌وه ئیداره‌ی خه‌باتی چه‌كداری بكه‌یت، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیمرالی ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ئه‌خرێته گرتووخانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی ئۆجالانی هێناوه له جێگایه‌كی نامناسبدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه كێشه‌ی سه‌رچاوه‌مان هه‌یه.
وه‌ڵامی چواره‌م، بۆ تێبینیه‌كه‌ی:
كۆڕگێڕ ده‌یه‌وێت كێشه‌ی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌رتووكه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ، بخاته ئه‌ستۆی رێبه‌ر ئاپۆوه، واتا هه‌م خۆی تاوانباره‌و هه‌م خۆشی مافدار نیشانده‌دات، هیچ بهرگرینامهیهكی رێبه‌ر ئاپۆی نه‌خوێندۆته‌وه و ده‌ڵێت؛ كێشه‌ی سه‌رچاوه هه‌یه. له‌لایه‌كیتریش ده‌ڵێت ئه‌نجامه‌كانی پێی بگه‌ین "لای ئۆجالان رێژه‌یین"، بێگومان هزر و بیری مرۆڤ رێژه‌یین ئه‌وه زانای گه‌وره ئه‌نشتاین تیۆره‌كه‌ی بۆداناوه و سه‌لماندویه‌تی، به‌هه‌مان شێوه حه‌قیقه‌تیش لای رێبه‌ر ئاپۆ و ته‌واوی بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفان رێژه‌ییه. رێبه‌ر ئاپۆ له به‌رگرینامه‌ی سۆسیۆلۆژیای ئازادی‌دا زۆر به ڕاشكاوی ده‌ڵێت: "ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی من بۆ 200 ساڵه، تا دوو سه‌د ساڵی تر باوه‌ڕناكه‌م گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ بێته گۆڕێ، ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریه‌كیش رووبدات ئه‌وا رێژه‌یی ده‌بێ". بێگومان كۆڕگێڕ ئه‌و ده‌قه‌ی نه‌بینیوه، بۆچی؟ چونكه نه‌یخوێندۆته‌وه. له‌لایه‌كیتر یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی رێبه‌رئاپۆ ئه‌وه‌یه، كه بچووكترین ده‌رفه‌ت ده‌خاته خزمه‌ت شۆڕشه‌وه‌و هیچ ده‌رفه‌تێك ناهێڵێت بهههونته له‌ده‌ستی ده‌رچێت، هه‌موو چاوپێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی كرده ده‌رفه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی رێكخستن و سه‌رخستنی هێڵی نوێی تێكۆشان له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژی نوێ، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی به‌گوێره‌ی یاساكانی ده‌وڵه‌تی تورك هه‌یه كه له‌گه‌ڵ دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا واژۆی كردووه، نه‌ك ته‌نها رێبه‌ر ئاپۆ ته‌واوی گیراوانی سیاسی مافی سه‌رلێدانیان له بڕیاره‌كانی دادگای توركیا هه‌یه، له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌توانن به‌ڵگه‌كانیان به‌نووسراو پێشكه‌شی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا بكه‌ن. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌و به‌رگرینامانه‌ی وه‌رگێڕا بۆ ده‌رفه‌تێكی نوێ بۆ گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخان له‌هزر و رێبازێكی نوێی پێشخست له‌پێناو گه‌یشتن به ماف و ئازادیه‌كانی گه‌لانی كوردستان. بۆیه ته‌نها به‌رگری له‌خۆی نه‌كردووه، به‌ڵكو له‌كه‌سایه‌تی خۆی به‌رگری له ته‌واوی گه‌لی كوردستان كردووه، هه‌مانكات رێگای چاره‌سه‌ریشی نیشانداوه، ئه‌مه‌شی له به‌رگرینامه‌ی به‌رگریكردن له‌گه‌لێك به‌ئاشكرا خستۆته به‌رچاوان، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆڕگێڕ ئه‌و سه‌رچاوه‌شی نه‌خوێندۆته‌وه بۆیه نه‌یبینیوه. له‌هیچ یه‌كێك له بهرگرینامهكان و له چاوپێكه‌وتنه‌كانیش رێبه‌ر ئاپۆ جاڕی شه‌ڕی نه‌داوه و سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕیشی نه‌كردووه، به‌ڵام وه‌ك مافێك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه ئه‌ویش مافی پاراستنی ره‌وایه بۆ ئه‌و گه‌لانه‌ی ژێر ده‌ستن، له‌پاڵ كۆڕگێڕ له وڵاتی به‌لجیكا تاوانی به‌تیرۆر ناساندنی په‌كه‌كه له‌لایه‌ن دادگای باڵای ئه‌و وڵاته‌وه هه‌ڵگیرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوترا په‌كه‌كه ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات تیرۆر نییه، به‌ڵكو مافی خۆپاراستنی ره‌وایه. دیاره كۆڕگێڕ ئه‌و مافه‌ش به گه‌لی كورد ره‌وانابینێ بۆ پاراستنی خۆی. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌شه په‌كه‌كه گۆڕانكاری له ستراتیژی شه‌ڕیش كرد، ساڵانی هه‌شتا و نۆهوتهكان په‌كه‌كه له ژێر ناوی ئارته‌شی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان"ARGK" وه خه‌باتی چه‌كداری به‌ڕێوه‌ده‌برد، له‌دوای گۆڕانی ستراتیژییه‌وه له ساڵی 2001وه خه‌باتی چه‌كداری به‌ناوی هێزی پاراستنی گه‌لی كوردستان "HPG"ه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بات. له‌به‌ر لێدوانه‌كانی زیندانه‌وه ئایا كۆڕگێڕ ده‌زانێت تائێستا رێبه‌ر ئاپۆ چه‌ندجار له‌ناو زیندانی ئینفرادی واتا ژووری تاكه كه‌سیه‌وه له دوورگه‌ی ئیمرالی گۆشه‌گیر كراوه؟ واتا له ژووری تاكه كه‌سیه‌وه گۆشه‌گیر كردن؟. له‌كاتی نووسینی به‌رگرینامه‌ی سۆسیۆلۆژیای ئازادی‌دا رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت، ماوه‌ی 11 رۆژ پێنووس و په‌ڕاو و ته‌واوی پێویستیه‌كانیان لێ وه‌رگرتم به‌و رادیۆ یه‌ك كهناڵیهشهوه. ده‌بوا كۆڕگێڕ تۆزێك به‌ویژدانه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌میش بوایه هه‌ندێك باسی ئه‌و به‌رخودانه‌ی بكردبوایه، كه‌وا ماوه‌ی 21 ساڵه رێبه‌ر ئاپۆ به‌ئیراده‌یه‌كی زۆر گه‌وره به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، نه‌ك به توانجه‌وه بڵێت "بۆچی پارێزهركانی ناتوانن بچنه سه‌ردانی، چۆن ئه‌و ده‌توانێ له زیندانه‌وه شه‌ڕ به‌ڕێوه‌ببات"، ئه‌و وته‌یه‌یی كۆڕگێڕ له كورده‌واریدا پێی ده‌ڵێن "سك ره‌شی"، هێشتا به‌وه رازی نییه كه رێبه‌ر ئاپۆ له‌ناو ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه له دوورگه‌یه‌ك به‌ته‌نها ماوه‌ی 21 ساڵه زیندانیه، ده‌رفه‌تێكی به‌قه‌د سه‌ری ده‌رزی ده‌سكه‌وت، ئه‌ویشی به‌نووسینی به‌رگرینامه‌كانی خسته خزمه‌ت گه‌لی كورد و ئازادی و دیموكراسی. تا ئه‌و ئاسته به ره‌ق و قین سیاسه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌ی هزری ناكرێت، پێویست بوو سه‌ره‌تا كۆڕگێڕ تۆزێك ئه‌عسابی خۆی سارد كردبوایه‌وه، نه‌وه‌ك له جه‌مسه‌ری باكووری سه‌هۆڵبه‌ندان، به‌ڵام به‌و هه‌موو ره‌ق و قینه‌وه په‌رۆشی ئه‌وه‌ی كه داخۆ بۆچی ئه‌و ده‌رفه‌ته دراوه به‌قه‌د سه‌ری نوكی ده‌رزیه‌ك رێبه‌ر ئاپۆ قسه‌ی تێدا كردووه. به‌داخه‌وه بۆ ئهكادیمیسینێكی كورد كه به ئه‌قڵی خۆی له ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی كوردانی ئه‌وێ هۆشیار بكاته‌وه، به‌ڵام هێشتا دڵی ئۆقره‌ی نه‌گرتووه كه رێبه‌ر ئاپۆ له 2011وه له‌ژێر گۆشه‌گیری توند دایه، هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردووش ته‌نها شه‌ش جار ده‌رفه‌تی یه‌كتری بینینی هه‌بووه، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌و پارێزه‌ره‌كانی، دیسانیش هه‌موو دیداره‌كانی خستۆته خزمه‌ت پرسی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادی و دیموكراتی، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك داواكاریه‌كی بچوكیشی بۆخۆی هه‌بێت، هه‌تا له دواین دیداری ساڵی 2015 به شاندی دانوستاندكاری هه‌ده‌په‌ی گووت، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ دیداری من دێنه ئێره، ئه‌وا چیتر مه‌یه‌ن و پێویست ناكات. به‌هه‌مان شێوه‌ش له 2016 دوای مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری په‌رله‌مانتاران و سیاسه‌تمه‌داران، ده‌وڵه‌ت ناچار بوو له 12ی ئه‌یلول مه‌حمه‌دی برای بنێرێته لای، رێبه‌ر ئاپۆ پێیگوتبوو، كێ تۆی ناردووه، ئه‌گه‌ر من بوومایه نه‌ده‌هاتم، بۆچی هاتووی؟. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگوترێت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ له‌كاتی راپه‌ڕینه‌كانی تونس و میسر گووتی؛ بۆچی هه‌ڤاڵانی ئێمه‌ش ناتوانن مه‌یدانی نه‌ورۆزی ئامه‌د بكه‌نه مه‌یدانی ته‌حریر وه‌ك میسر، بۆ ئه‌و وته‌یه‌ی سێ مانگ سزای گۆشه‌گیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، تائێستاش وه‌ك كۆڕگێڕ ده‌وڵه‌تی توركیش ده‌ڵێت، "ئاپۆ له زیندان شه‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌بات". ئه‌گه‌ر شه‌ڕێش به‌ڕێوه‌ببات ئاساییه، چونكه رێبه‌ر ئاپۆ رێبه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌یه‌ك ده‌كات كه له‌ناو شه‌ڕدایه و سه‌رۆكایه‌تی گه‌لێكیشی ده‌كات كه هێشتا مافه‌كانی لێ زه‌وتكراوه‌و مافی خۆیه‌تی له‌پێناو گه‌یشتن به ماف و ئازادییه‌كانیدا شه‌ڕ و به‌رخودان بكات.
له‌سه‌ر قسه‌ی عیسا مو‌سا كه پارێزه‌ری شۆڕشگێڕی مه‌زن نیلسۆن ماندێلا بوو، هه‌مانكات بووه پارێزه‌ری رێبه‌ر ئاپۆش، له كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی سلێمانیدا كه له 19ی ته‌موزی 2016 ئه‌نجامدرا، به‌ناونیشانی ئاشتی و سه‌قامگیری له هزری ئۆجالاندا گووتی؛ دۆزه‌كه‌ی ئۆجالان له دۆزه‌كه‌ی ماندێلا هێشتا گرانتره، چونكه ماندێلا جیهان پشتگیری ده‌كرد، به‌ڵام ئۆجالان هه‌موو جیهان له دژیه‌تی.
كۆڕگێڕ، چه‌مكه‌كان:
1- زۆربه‌ی زۆری ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه ئۆجالان له قۆناخی كۆنفیدرالی دیموكراتی و خۆسه‌ری دیموكراتیدا به‌كاری بردوون، كه‌م یان زۆر هی "مۆرای بوكچینن." 2- چه‌مكی "رادیكاڵ دیموكراسی" چوارچێوه‌ی هه‌ره گشتی چه‌مكه‌كانه. كۆنفیدراڵی دیموكراتی = خۆسه‌ری دیموكراتی.ئۆجالان و مۆرای بوكچین ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی چه‌پی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌مكی رادیكاڵ دیموكراسی.
كۆڕگێڕ ده‌ڵێت، هه‌ڵه نه‌كه‌ن له‌نێوان ئه‌و كۆنفیدراڵیهی ئێمه پێی ئاشناین واتا كۆنفیدراڵی ده‌وڵه‌تی نمونه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌و كۆنفیدرالیهی ئۆجالان باسی ده‌كات كۆنفیدراڵی مۆرای بوكچینه. ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌وه دامه‌زراوه كۆمه‌ڵگه چۆن خۆی رێكده‌خات له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات. نه‌ك له رێگای ده‌سه‌ڵات و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات. خۆسه‌ری دیموكراتی نزیكه له حوكمی زاتیه‌كه‌ی باشووری كوردستان، خودموختاریهكهی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ته‌نها دیموكراتیه‌تێكی بۆ زیادكردووه.
وه‌ڵامی چواره‌م، چه‌مكه‌كان:
1- ئه‌و چه‌مكانه‌ی له دوای گۆڕانكاری ستراتیژی واتا له دایك بوونی دووه‌مه‌وه رێبه‌ر ئاپۆ به‌كاریهێناون به‌شێكیان وه‌رگیراون، یان كه‌سانی تریش به‌كاریان هێناون، به‌ڵام رێبه‌ر ئاپۆ به‌گوێره‌ی هزری خۆی فۆڕمیلهی كردوونه‌ته‌وه، كۆنفیدراڵی دیموكراتی كه له نه‌ورۆزی 2005وه كه‌وته ناو زاراوه‌ی سیاسی رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه‌وه، سه‌ره‌تا تێگه‌یشتنێكی وه‌ك كۆڕگێڕ باسی ده‌كات هه‌بوو، به‌ڵام دوای زیاتر له‌سه‌ر وه‌ستانی و تێگه‌یشتنی ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ باسی ده‌كات له كۆنفیدراڵی دیموكراتی هه‌مان ئه‌و كۆنفیدراڵیه نییه كه مۆرای بوكچین باسی ده‌كات، هه‌روه‌ها كۆنفیدراڵی ده‌وڵه‌تیش نییه. دوو نمونه، سه‌ره‌تا خۆڕێكخستن كردنی گشتیش له‌سه‌ر بنه‌مای كۆما كۆمه‌لێن كوردستان "كهكهكه" بوو، واتا یه‌كێتی نێوان كۆمه‌ڵه‌كان، به‌ڵام رێبه‌ر ئاپۆ گووتی ئێمه ته‌نها كێشه‌ی یه‌كێتی نێوان كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كانمان نییه، به‌ڵكو پێویستی به یه‌كێتی نێوان كۆمه‌ڵگه و رێكخستن كردنی هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش ناوی رێكخستنی جێبه‌جێكاری له 2007 له كۆما كۆمه‌لێن كوردستان، گۆڕی بۆ كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه" تائێستاش به‌رده‌وامه.
چه‌مكی كۆنفیدراڵی دیموكراتی لای بوكچین له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كێتی و یه‌كخستنی شاره‌وانیه ئازاده‌كانه، گرنگیه‌كی زۆری پێداوه، له‌وانه‌یه ئه‌و شێوازه بۆ دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا خزمه‌تێك بكات، به‌ڵام له كوردستان ئه‌م پرۆژه‌یه كه‌مه، چونكه ئێمه كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و كێشه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌بردنمان هه‌یه، شاره‌وانیه‌كانیش ده‌بنه به‌شێك، به‌ڵام هه‌موو سیسته‌مه‌كه نییه، چونكه داگیركه‌ری هه‌یه و له‌سه‌رووی داگیركه‌ریش ئاسیملاسیۆن" توانه‌وه و وه‌ك خۆلێكردن" هه‌یه. پێناسه‌یه‌كی بچووكی رێبه‌ر ئاپۆ بۆ كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتی ده‌ڵێت؛" كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتی شێوه‌ی سیاسی سه‌ره‌كی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیه و له كار و خه‌باته‌كانی سه‌رله‌نوێ ئاواكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا، رۆڵێكی ژیانیی ده‌بینێت". واتا هزری سه‌ره‌كی لای رێبه‌ر ئاپۆ مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیه و كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیش شێوه سیاسیه‌كه‌یه‌تی، هه‌ڵبه‌ت پێناسه‌ی سیاسه‌تیش به‌شێوه‌یه‌كی نوێی كردۆته‌وه، بۆیه ناكرێ چه‌مكه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ له بوكچینه‌وه قه‌تیس بكرێن. له‌لایه‌كیتریش نابێ چه‌مكی كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتی رێبه‌ر ئاپۆ له‌گه‌ڵ كۆنفیدراڵیزمی ده‌وڵه‌تی تێكه‌ڵ بكرێت، چونكه ئه‌ویش زاده‌ی هزری ده‌وڵه‌تگه‌رایه و له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كێتی ده‌سه‌ڵاته‌كان یان ده‌وڵه‌ته‌كانه، نه‌ك یه‌كێتی نێوان كۆمه‌ڵگه. بۆیه ناكرێ له‌گه‌ڵ چه‌مكی كۆنفیدراڵی دیموكراتی رێبه‌ر ئاپۆ بكرێته یه‌ك، چونكه چه‌مكه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ته، نه‌ك ته‌نها دیموكراتیه‌تی بۆ چه‌مكه‌كان زیادكردووه، به‌ڵكو ناوه‌ڕۆكیشی گۆڕیون، هیچ پرۆژه و پلانێكی رێبه‌ر ئاپۆ په‌یوه‌ندیان به چه‌مك و ناوه‌ڕۆكی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌وه نییه. بۆیه له‌شوێنی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی و چه‌وسانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه، خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموكراتیانه‌ی پێشنیار كردووه، كه سیسته‌مێكی به‌ڕێوه‌بردنه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه خۆی خۆی به‌ڕێوه‌ببات. كۆمه‌ڵگه پێویستی به ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌وڵه‌ته به‌بێ كۆمه‌ڵگه نابێ، بۆیه ده‌وڵه‌ت ته‌نها وه‌ك بارێكی گرانه به‌سه‌ر سه‌ری كۆمه‌ڵگه‌وه. ئه‌ی كوردستان وه‌ك جوگرافیا و گه‌لی كورد پێویست نییه، به‌ڵێ پێویسته قه‌واره‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگه هه‌بێ، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌و قه‌واره‌یه به پێناسه و نه‌خشه‌ی ده‌وڵه‌تی، یان كۆنفیدراڵ و فیدراڵ و ئۆتۆنۆمی دابڕێژرێت، بۆیه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و پرۆژه‌كانی، كۆمه‌ڵگه ده‌توانێ خۆی به‌ڕێكخستن بكات، ئه‌مه به‌واتای دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و نه‌خشه‌كانی ده‌وڵه‌ت نایه‌ت، به‌ڵكو ده‌كرێ لهناویهكتریشدا به‌ڕێوه‌بچن. لێره پرسیارێكیتر دێته گۆڕێ، ئایا ئه‌و شێوازه چاره‌سه‌ریانه‌ی هزری ده‌وڵه‌تگه‌را ناكرێ وه‌ك ده‌رفه‌ت خه‌باتیان له‌ناودا بكرێت، به‌ڵێ ده‌كرێ له‌ناویدا تێكۆشان بكرێت و وه‌كو سه‌رده‌مێكی راگوزه‌ر به‌ناو بكرێت، به‌ڵام چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی له مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی و سیسته‌م و مۆدێلی كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتی دایه.
خۆسه‌ری دیموكراتی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ حوكمی زاتیه‌كه‌ی باشوور و خودموختاریهكهی رۆژهه‌ڵاته‌وه نییه، بۆچی؟ چونكه ئه‌قڵییه‌تی حوكمی زاتی و خودموختاری و ئۆتۆنۆمی پرۆژه‌و پلان و شێوازی چاره‌سه‌ری ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌یه بۆ كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌و گرووپه ئه‌تنیكیه‌كان، زیاتریش بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه‌و گرووپانه‌ی كه بێ خاك و وڵات به‌ناو ده‌كرێن. رۆژی یه‌كه‌م كه رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه ده‌ركه‌وتوون له دژی ئه‌قڵییه‌ت و شێوازی ئۆتۆنۆمین له كوردستان، به‌هه‌مان شێوه نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك كه‌مه نه‌ته‌وه نابینێ و هیچ نه‌ته‌وه و گهلێكیتریش به كه‌م نابینێ، بۆیه زۆرترین چه‌مك له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه رێبه‌ر ئاپۆ بهكاریدێنی پێكه‌وه ژیانی دیموكراتیانه‌ی گه‌لانه له وڵاتێكی هاوبه‌ش به یه‌كسانی له‌سه‌ر ژیان كردنی.
رێبه‌ر ئاپۆ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی به‌تێكۆشان له سه‌ره‌تا ساڵانی حه‌فتا به هزری چه‌په‌وه ده‌ستی پێكردووه و كاریگه‌ربووه به چه‌پی توركیایی و شۆڕشگێڕه مه‌زنه‌كانی، به‌ڵام له‌دوای گۆڕانكاری و پارادایمی نوێ، رێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك چهپگهرێك سه‌یری دیارده و رووداوه‌كان ناكات، چونكه له‌ئێستادا رێبه‌ر ئاپۆ ئامێزی بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵگه كردۆته‌وه، سه‌رجه‌م پرسه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌بنه‌ما وه‌رده‌گرێت، جیاواز له‌گه‌ڵ چه‌پ و سۆسیالیسته‌كانیتر كه‌ته‌نها خۆیان به چینێك له كۆمه‌ڵگه‌وه قه‌تیس كردووه. له‌لایه‌نی هزریه‌وه رێبه‌ر ئاپۆ دیموكراتێكی سۆسیالیسته، واتا ده‌ستبه‌رداری سۆسیالیزم نه‌بووه، به‌ڵام وه‌ك چۆن دیموكراتیه‌ت به موڵكی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا نازانێت، به‌هه‌مان شێوه سۆسیالیزمیش به موڵكی سۆڤیه‌ت و ماركس و لینین نازانێت، به‌ڵكو ئه‌وانه هه‌موو وه‌ك نرخ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی سه‌یرده‌كات و ناوه‌ڕۆكی پارادایمی خۆشی له‌سه‌ر بونیادناوه. دیموكراسیه‌تی رادیكاڵ، رێبه‌ر ئاپۆ به‌و شێوه‌یه پێناسه‌ی ده‌كات له سۆسیۆلۆژیایی ئازادی‌دا: له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت خۆبهڕێكخستنكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه. له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت سیسته‌می خۆیان ئاواكردنه، واتا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆی له ده‌وڵه‌ت دابڕاندووه و داموده‌زگای خۆی دروست كردووه. هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی جیاوازی چینایه‌تی، خۆرێكخستن كردن له ژێره‌وه به‌ره‌و ژوور به‌بنه‌ما ده‌گرێت، له گه‌ڕه‌ك و گوند ده‌ستپێكردن بۆ ئاواكردنی كۆمین و ئه‌نجوومه‌ن به‌ره‌و ژوور.
به‌هه‌مان شێوه رێبه‌ر ئاپۆ چه‌ند بژارده‌یه‌كی تریشی هه‌یه له دیموكراسی و "پێناسه‌یه‌كی نوێشی بۆ دیموكراسی كردۆته‌وه" ئه‌وانیش " دیموكراسی قووڵ، دیموكراسیه‌تی راسته‌وخۆ، دیموكراسی كۆمیناڵ و دیموكراسی نوێنه‌رایه‌تی"یش كه ئه‌مڕۆ وه‌ك دیموكراسی په‌رله‌مانی و یان ئه‌وروپایش به‌ناو ده‌كرێت. واتا به‌ته‌نها له‌سه‌ر بژاری دیموكراتی رادیكاڵ ناوه‌ستێ، به‌ڵكو سه‌رجه‌م جۆره‌كانی دیموكراتی ده‌كرێ بكرێته زه‌مینه‌ی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه.
كۆڕگێڕ، ئیكۆلۆژی:
( مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه له سروشتدا: له‌په‌یوه‌ندیه‌كی بگره و به‌رده له‌گه‌ڵیدا)
ئیكۆلۆژی كۆمه‌ڵایه‌تی" ئیكۆ – سۆسیالیزم"—" دژه - كه‌پیتالیزم، دژه - ده‌وڵه‌ت.
كۆمۆنه، شارهوانگهرایی، دژه - مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری.
مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی (شارستانی دیموكراتی)
وه‌ڵامی پێنجه‌م، ئیكۆلۆژی:
ده‌بێ لێره‌وه ده‌ستپێبكرێت بۆچی ئیكۆلۆژی"ژینگه‌پارێزی" گرنگه له ئه‌مڕۆدا كه سیسته‌می مۆدێرینیته‌ی سه‌رمایه‌داری هه‌ژموونگه‌رای به‌سه‌ر جیهاندا هه‌یه و هیچ ده‌رفه‌تێكی بۆ خۆگوزارهكردنی كۆمه‌ڵگه نه‌هێشتۆته‌وه. ئه‌گه‌ر دوایین بویه‌ر هه‌ڵسه‌نگێنین كه بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنایه، ئه‌وكات باشتر ده‌زانین كه‌وا سیسته‌می سه‌رمایه‌داری چۆن بۆته لیوی ئاتانی سه‌رده‌م، وه‌ك ئه‌و ئه‌ژده‌هایه‌ی له ته‌ورات باسكراوه و تۆماس هۆبزیش بۆ ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت هه‌مان گوزارشتی به‌كارهێناوه. نه‌ك ته‌نها ئیكۆلۆژیا باسێكه و گوترابێ، به‌ڵكو رێبه‌ر ئاپۆ كردیه یه‌كێك له پایه سه‌ره‌كیه‌كانی سیسته‌می كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتی، بۆیه له ئێستادا ستراتیژی تێكۆشانی رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ دیموكراسی و ئازادی ژن، هه‌روه‌ها ژینگه‌پارێزیشه.
ئه‌وه‌یان راسته سه‌یركردنی ژینگه به‌ته‌نها وه‌كو ژینگه‌پارێزێك، له‌وه زیاتر پێویسته له‌لایه‌نی هێرشه‌كانی سیسته‌م بگردرێته ده‌ست كه چۆن له‌لایه‌نی ئیكۆلۆژییه‌وه مرۆڤایه‌تی گه‌یاندۆته دۆخێكی مه‌ترسیدار، ڤایرۆسی كۆڕۆنا نمونه‌یه‌كی زۆر به‌رجه‌سته و زیندووه، ئه‌وه راستینه‌ی دۆخی ئیكۆلۆژیایه كه چۆن سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له هێرش دایه بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی و مرۆڤایه‌تی به‌چ دۆخێك گه‌یاندووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه پێویست ده‌كات به سیسته‌م و مۆدێلێكی تێكۆشان رووبه‌ڕووی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ببیته‌وه، واتا به‌ته‌نها به‌ناوی پاراستنی ژینگه‌وه ئه‌و تێكۆشانه ناكرێت، ئه‌وه به‌و واتایه نایه‌ت كه تێكۆشانی ژینگه‌پارێزان بچووك ببیندرێت، به‌ڵكو له‌پێناو رزگار كردنی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵگه له‌ده‌ستی لیوی ئاتانی سه‌رده‌م كه سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه، پێویست به تێكۆشانێكی ئیكۆلۆژیانه هه‌یه، واتا ژینگه پارێز + هزری ئازادیخوازی مرۆڤایه‌تی و سروشت، چونكه ئه‌مڕۆ به‌ته‌نها مرۆڤ به‌ده‌ستی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداردا ناچه‌وسێته‌وه، به‌ڵكو سروشتیش كه‌وتۆته به‌رده‌م هێرشێكی گه‌وره‌وه، مرۆڤایه‌تی پێویسته ئه‌و مه‌ترسیانه ببینێت، له‌و پێناوه‌ش پێویسته" هاوسه‌نگی له‌نێوان مرۆڤ و مرۆڤ، له‌گه‌ڵ مرۆڤ و سروشت دروست بێته‌وه" ئه‌و هاوسه‌نگیه به‌بێ تێكۆشان له‌به‌رامبه‌ر سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دروست نابێته‌وه.
ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی تر كۆڕگێڕ ده‌یه‌وێت به ئه‌نقه‌ست یان به نه‌زانی تێكه‌ڵی یه‌كتریان بكات، چونكه پرسی كۆمۆن و شارهوانگهرای و دژه - مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری، هه‌روه‌ها مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی (شارستانی دیموكراتی)، هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا و له شوێن و كاتی خۆیان به‌كارده‌هێندرێن، كۆڕگێڕ وه‌ك چێشتی مجێوری لێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی گوێگر لێی تێنه‌گات و ئه‌ویش بڵێت، ئه‌وه ئۆجالانه ئاڵۆزه كێشه‌ی من نییه، هه‌ر له‌و روونكردنهوهشدا ده‌ڵێت من شاره‌زای ئه‌م بواره نیم، ئه‌ی ئه‌گه‌ر شاره‌زانیت بۆچی خۆت له‌هه‌موو شتێك هه‌ڵده‌قورتێنی كه بواری تۆ نییه. بێگومان بێ مه‌به‌ست نییه، ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یامه بدات كه "رێبه‌ر ئاپۆ و مۆرای بوكچین له پرسی ئیكۆلۆژیش هاوبیرن، هه‌رچه‌نده بواری من نییه، به‌ڵام با ئه‌وه‌شتان پێ‌بڵێم".
ئه‌مه‌ش پێناسه‌ی رێبه‌ر ئاپۆیه بۆ "دیموكراسیه‌تی راسته‌وخۆ": هه‌ر كه‌سێك بتوانێ راسته‌وخۆ به‌شدار بێ له به‌ڕێوه‌بردندا، ئێمه دیموكراسیه‌تی نوێنه‌رایه‌تی به سیسته‌م نابینین و راستیش نییه مرۆڤێك نوێنه‌رایه‌تی 100 یان 200 هه‌زار كه‌س بكات، چونكه له دیموكراسیه‌تی نوێنه‌رایه‌تیه‌وه كۆمه‌ڵگه "جڤاك" به‌ره‌و ته‌سلیم گرتنیش ده‌به‌ن. كاتێك ده‌ڵێین دیموكراسیه‌تی راسته‌وخۆ، به‌واتای هه‌ركه‌س بتوانێ له‌سه‌ر بنه‌مای پێوانه‌كانی دیموكراسیه‌تی رادیكاڵ له به‌ڕێوه‌بردنی جڤاكدا به‌شدارببێت، هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌بردن به‌خۆی ئاوا بكات. په‌یوه‌ندی هیرارشی نێوان جڤاك نامێنێ، بۆیه ده‌ڵێین گه‌ل خۆی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات.
كۆمۆن: یه‌كه‌ی هه‌ر سه‌ره‌كی خۆ بهڕێكخستنكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه، له كۆڵان و گوند ده‌ستپێده‌كات، سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بانگێشه‌ی تاكڕهویهتی و بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌كات، رێبه‌ر ئاپۆش ده‌یه‌وێت یه‌كخستنی كۆمه‌ڵگه بكات، بۆ ئه‌مه‌ش خۆ رێكخستنكردنی كۆمه‌ڵگه له كۆمۆن و ئه‌نجوومه‌نه‌كان به چاره‌سه‌رییه‌كی سه‌ره‌كی ده‌بینێت، له‌پێناو به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و سیاسی.
شاره‌وانی و خه‌باتی خزمه‌تگوزاری، یهكێكیتر له ده‌رفه‌تی تێكۆشانه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بتوانێ خۆی له‌ناودا به‌ڕێكخستن بكات، هه‌مانكات خۆبه‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی"خۆجێی" پێشبكه‌وێت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئه‌و رێنماییه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر فراوان كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردن و گه‌لی كورد توانی له باكووری كوردستان مۆدێلێك پیشانبدات له خۆبه‌ڕێوه‌بردن له رێگای به‌ده‌ستخستنی شاره‌وانیه‌كان، تاكو پیاده‌كردنی سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی له شاره‌وانیه‌كان، له‌لایه‌ك گه‌لی كورد خۆی له ده‌وروبه‌ری شاره‌وانیه‌كان به‌ڕێكخستن ده‌كرد، له‌لایه‌كیتریش خزمه‌تی خۆی پێده‌كرد. دوژمن كاتێك بینی شاره‌وانیه‌كان هێزی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كورد و تێكۆشانی ئازادی پیشانده‌دات و ده‌یسه‌لمێنێت كه كورد ده‌توانن له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، خۆیان خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك، به‌بڕیارێكی داگیركه‌ری له ئێستادا 45 شاره‌وانی كه كورد له رێگای پارتی هه‌ده‌په‌وه به‌هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستی خستوون، هاتووه داگیری كردوون، به‌ناوی دانانی "قه‌یوم". واتا ئه‌و ده‌رفه‌ته كه‌مه‌ی كه رێبه‌ر ئاپۆ پیشانی گه‌لی كوردیدا بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردنی، به‌ڵام دوژمن ئه‌و ده‌رفه‌ته به‌كورد ره‌وا نابینێ و لێی داگیر ده‌كات. لێره نازاندرێت بۆچی كۆڕگێڕ خزمه‌ت كردنی شاره‌وانیه‌كان به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به بچووك سه‌یر ده‌كات؟.
شارستانی دیموكراتی یان ژیاری دیموكراتی عه‌ره‌بی "الحضارة الديمقراطية"، ئه‌و مێژووه‌یه كه جیاكاری دروست ده‌كات له‌گه‌ڵ شارستانی ناوه‌ندی " ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت". بۆیه ده‌بێ شارستانی دیموكراتی وه‌كو مێژووی كۆمه‌ڵ و ئه‌تنیك و خیڵ و هۆزه و قه‌بیله بێ ده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ناو بكرێت، كه ئه‌مه‌ش زۆرترینی ئه‌و كۆمه‌ڵانه له‌خۆ ده‌گرێت كه دواتر به كورد بهناوكراون، بۆیه ئێمه وه‌كو گه‌لی كورد مێژووی خۆمان له شارستانی ناوه‌ندی نابینینه‌وه، به‌ڵكو له شارستانی دیموكراتی به‌ئاسانی خۆمان ده‌دۆزینه‌وه. جیاواز له هزرمه‌ند و فه‌یله‌سوفانی تر، رێبه‌ر ئاپۆ ته‌نها ره‌خنه‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری نه‌كردووه، به‌ڵكو سیسته‌می خۆشی پێشنیار كردووه و به‌ناوی كردووه به مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی. بۆیه له‌به‌رامبه‌ر مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری، رێبه‌ر ئاپۆ سیسته‌می خۆی به‌ناوی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی پێشكه‌ش كردووه و هه‌موو رێنماییه‌كانیشی له‌پێناو ئه‌وه‌یه كه مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی، بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه پێناسه‌ی بۆ بكه‌ین له‌وانه‌یه راستر بێت، خودی رێبه‌ر ئاپۆ له په‌رتووكی سۆسیۆلۆژیای ئازادی به‌درێژی له‌سه‌ری وه‌ستاوه.
كۆڕگێڕ، فێمینیزم:
هیراركی (پله به‌ندی له رێكخستندا \ له ده‌سه‌ڵاتدا)
دیموكراسی راسته‌وخۆ، دیموكراسی له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه
وه‌ڵامی شه‌شه‌م، فێمینیزم:
فێمینیزم له‌و باره‌شه‌وه كۆڕگێڕ ده‌ڵێت، شاره‌زاییم ده‌رباره‌ی نییه، به‌ڵام دیسان ده‌یه‌وێت له‌و باره‌شه‌وه تێكۆشانی ئازادی ژنان به‌بێ بایه‌خ سه‌یر بكات و تێكۆشانی ژنی كوردیش له شۆڕشی كوردستان به بچووك سه‌یر بكات و گرنگیه‌كی ئه‌وتۆی لای ئه‌و نییه. پێویسته ئه‌وه بزاندرێت كه تێكۆشانی ژنانی جیهان له‌ژێر ناوی فێمینیزم وه‌كو نرخێك بۆ تێكۆشانی ئازادی سه‌یر بكرێت، به‌هه‌مان شێوه تێكۆشانی ئازادی ژن له كوردستانیش وه‌كو به‌شێك له تێكۆشانی ژنانی جیهان ببیندرێت. فێمینیزم دابه‌ش ده‌كرێته سه‌ر پێنج ره‌وتی سه‌ره‌كی ئه‌وانیش( لیبڕاڵ، سۆسیالیست، رادیكاڵ، ئه‌نارشیست و ئهكۆلۆژیست). رێبه‌ر ئاپۆ ره‌خنه‌ی خۆی بۆ جوڵانه‌وه‌ی فێمینیسته‌كان هه‌یه و له په‌رتووكی سۆسیۆلۆژیای ئازادی به‌ئاشكرا دیاریكردووه، تێكۆشانی ئه‌وانیش به لاواز سه‌یرده‌كات بۆ ئازادی ژنان، ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه بڕوات ده‌كه‌ونه خزمه‌ت سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه‌وه. بۆیه رێبه‌ر ئاپۆ پێشنیار و پرۆژه‌ی خۆی به دهسهواژهیهكیتر پێشكه‌ش كرد، ئه‌ویش به‌ناوی "ژنۆلۆژیا"، ژنۆلۆژیا له تێكۆشانی ئازادی كوردستان ئاستی هه‌ره بڵند و شكۆداریهتی، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌مڕۆ تێكۆشانی ئازادی ژن له كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆییدا به رێنمایی ژنۆلۆژی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پێشه‌نگایه‌تی شۆڕش ده‌كه‌ن. مێژووی تێكۆشانی ژن، په‌یوه‌سته به مێژووی شارستانی دیموكراتی، وه‌ك چۆن گه‌لی كورد مێژووی خۆی له شارستانی دیموكراتی ده‌دۆزێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه ژنیش مێژووی خۆی له شارستانی دیموكراتیدا ده‌دۆزێته‌وه، هه‌روه‌ها مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیش به ره‌نگی ژن و به هزری ژنۆلۆژیا به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و پێناسه‌یه بكه‌ین زۆر راستتردهبێت ئه‌ویش، هزری رێبه‌ر ئاپۆ هزری ژنی ئازاده. له رۆژی یه‌كه‌م كه رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستی به تێكۆشان كردووه، ژنیش ئاماده‌یی هه‌بووه، بۆیه رۆڵ و پێگه‌ی شه‌هید ساكینه جانسز له‌و باره‌یه‌وه زۆر گرنگه و جێی ئاماژه پێكردنه، له‌به‌ر هه‌مان رۆڵی گرنگیشی، بووه ئامانجی هێرشی دوژمن و له زستانی 2013 له پاریس له‌ناوه‌ندی به‌ناو دیموكراتی شه‌هید كرا. ئه‌مه‌ش ده‌بێ لێره بگوترێ ژنان له هه‌ر شوێنێك ده‌بن و له‌ناو هه‌ر پارت و رێكخستنێك ده‌بن جیاوازی نییه، ئه‌نجام تێكۆشانه بۆ ئازادی، له‌یلا قاسم و عایشه گوڵ و مامۆستا سنه‌وبه‌ر له باشوور، ژنانی رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه تا ده‌گاته زه‌كیه ئه‌لكان و زیلان و بێریتان و ڤیان جاف و شیلان كۆبانێ، ئارین میركان، داستینا قه‌ندیل، ئا‌ڤێستا خابوور و بارین كۆبانێ، هه‌تا ئه‌مڕۆ ئیدی ژنی كورد له بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆییدا خۆی كردووه به رێكخستن به‌ناوی "پارتی ئازادی ژنانی كوردستان، به هێزی خۆپاراستن به‌ناوی" یه‌كینه‌ی ژنانی ئازاد\ستار" و رێكخستنی له سیسته‌می كۆنفیدراڵی دیموكراتیدا به‌ناوی "كۆما ژنێن كوردستانێ"كه‌ژه‌كه"، خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و دیبلۆماسی خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ئیدی نه كۆڕگێڕ و نه ئه‌وانه‌ی وه‌كو ئه‌و بیرده‌كه‌نه‌وه ئیتر ناتوانن كاروانی تێكۆشانی ژنی كورد به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێننه‌وه و "بۆ مه‌تبه‌خ و مه‌كینه‌ی منداڵ دروست كردن" ناشتوانن ئه‌و ئیراده‌یه پارچه بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به پرسی وه‌چه خستنه‌وه، یان ئه‌وه‌ی به‌ناوی هاوسه‌رگیری به‌ناو ده‌كرێت له كۆمه‌ڵگه‌دا كه به موڵك كردنی ژنێك بۆ پیاوێك نیشان ده‌درێت، بێگومان به‌وشێوه باوه‌ی كه كۆڕگێڕ باسی ده‌كات ئه‌ویش په‌سند ناكرێ. رێبه‌ر ئاپۆ چه‌مكێكی نوێی بۆ ئه‌و شێوازه ژیانه‌ش داهێناوه، چونكه رێبه‌ر ئاپۆ له ساڵی 1995وه پرسیارێكی رووبه‌ڕووی هه‌ر كه‌سێك كردووه له دووتوێی دوو به‌رگی په‌رتووكێك به‌ناوی "چۆن بژین؟"، له به‌رگرینامه‌ی شارستانی دیموكراتی په‌رتووكی پێنجه‌می ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یی شیكار كردووه به‌ناوی "هاوژیانی ئازاد". بۆیه رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌ڵێ من له دژی هاوسه‌رگیری نیم، به‌ڵام له‌دژی ئه‌و شێوه په‌یوه‌ندی و ژیانه‌م كه به‌ناوی هاوسه‌رگیری پیاده ده‌كرێت، بۆیه پێویسته بزاندرێت ژن و پیاوێك چۆن پێكه‌وه دژین، له‌بنه‌مادا چۆن كۆتای به چه‌مكی پیاوسالاری و ژنی نه‌ریتی ده‌هێندرێت كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆیلایه‌تی و ژێرده‌سته‌یی هیچی تری پێ نییه، رێبه‌ر ئاپۆ ماوه‌ی نیو سه‌ده‌یه زۆر به‌توندی شه‌ڕی چه‌مكی كۆیلایه‌تی ده‌كات ئه‌ویش كۆیله‌تی مرۆڤی كورده له‌كه‌سایه‌تی ژن‌دا، بۆیه‌ش له‌وانه نییه جارێكی‌تر ده‌ستبه‌رداری ئه‌و شهڕهبێ كه له‌دژی كۆیلایه‌تی ده‌ستی پێكردووه. ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌ش ئه‌مڕۆ ئه‌و ژنه‌ی به‌رهه‌مهێناوه كه گه‌لی كوردستان و ئازادیخوازان و شۆڕشگێڕان و دیموكراتخوازانی جیهان شانازی پێوه ده‌كه‌ن و ده‌سكه‌وتێكی سه‌ره‌كی تێكۆشانی رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه یه.
هیرارشیه‌ت ئه‌ویش مێژووێكی هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا، به‌ڵام شتێك نییه وه‌ك پێشكه‌وتن ببیندرێت، به‌ڵكو سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هزری ده‌سه‌ڵاتدارێتییه له‌ناو كۆمه‌ڵگه، شێوازی قوچهكی بۆ به‌ڕێوه‌بردنه، وه‌ك نمونه‌ی ئه‌هرامه‌كانی میسر، رێبه‌ر ئاپۆ گووتی، ئه‌و ئه‌هرامه سه‌راوژێر ده‌كه‌ین، واتا هیرارشیه‌ت په‌سند ناكه‌ین، بهواتایهكیتر چه‌وساندنه‌وه و زوڵم و زۆرداری ده‌سه‌ڵاتداران قه‌بوڵ ناكات، ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكی گرنگه بۆ مرۆڤایه‌تی، بۆیه كۆمه‌ڵگه به سروشتی خۆی به‌شێوه‌ی ئاسۆیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌وا ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ته شێوازی ستوونی بۆ هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خۆی داناوه، چونكه به‌شێوازی ستوونی ده‌توانێ ئیراده‌ی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه بخاته ژێرده‌سته‌وه و بیچه‌وسێنیته‌وه، رێبه‌ر ئاپۆ له‌دژی چه‌وسانه‌وه و زوڵم و زۆرداری ده‌ركه‌وتووه. ئه‌وكات پێویسته له‌دژی شێوازه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تیش ده‌ربكه‌وێت، ئه‌گه‌رنا وه‌كو ده‌وڵه‌ت و پارت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سۆسیالیزمی بونیادنراوی لێدێت. كۆڕگێڕ به‌توانجه‌وه ده‌یه‌وێت بڵێت، سه‌رۆك ئاپۆ هیچ شێوه به‌ڕێوه‌بردنێكی په‌سند نییه، نه‌خێر، سه‌رۆك ئاپۆ و په‌كه‌كه خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموكراتیانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یان په‌سنده، به‌ڵام زوڵم و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌ناوی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌كرێت بێگومان په‌سندیان نییه و له‌دژیشی ده‌وه‌ستنه‌وه، له‌پێناو ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و گه‌لانی كوردستان بگه‌ن به ئازادیه‌كانیان. هزری كۆڕگێڕ وه‌ك هزری مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریه ئه‌ویش" شوان و مێگه‌ل" ده‌سه‌ڵات شوانه و كۆمه‌ڵگه‌ش مێگه‌له، هه‌موو مێگه‌لێك بۆ ئه‌وه‌ی گورگ نه‌یخوا پێویستی به‌شوان هه‌یه، ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه نیو سه‌ده‌یه لای رێبه‌ر ئاپۆ كاتی به‌سه‌رچووه.
لێره كۆڕگێڕ تێبینییه‌كی داناوه:
به دیدی ئه‌كادیمیانه ئیكۆ – ئه‌ناركیزم چوارچێوه‌یه‌كه بۆ هزری مۆرای بوكچین، وه له ئاكامدا بۆ گۆڕانكاری له هزری ئۆجالاندا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵده‌دات تێگه‌شتنێك فه‌راهه‌م بكات ده‌رباره‌ی ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌وره‌یه‌ی كه به‌سه‌ر بیری عه‌بدوڵڵا ئۆجالاندا هاتووه.
ئه‌م گۆڕانكارییه له سه‌ره‌تا ساڵانی 1990كانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام تائێستاش نه‌گه‌یشتووین به كۆتایی ئه‌م گۆڕانكارییه. ده‌بێ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بڵێین ئاسان نییه له ناڕوونیهكان و لایه‌نه شاراوه‌كانی ئه‌م گۆڕانكاریه بگه‌ین، تا ئۆجالان ئازاد نه‌كرێت. پێشكه‌وتنی هزری ئۆجالان تا ئه‌و رۆژه‌ی ئۆجالان ئازاد نه‌بێت، ئێمه نازانین ئه‌و ناڕوونیانه‌ی له هزری ئۆجالان هه‌بوونه مه‌به‌ست لێی چیبووه و بۆچی؟.
وه‌ڵامی حه‌وته‌م، بۆ تێبینیه‌كه‌ی كۆڕگێڕ:
سه‌باره‌ت به خوێندنه‌وه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ بۆ گرووپه ئهنارشیستهكان به‌م شێوه‌یه‌یه:
رهگهكهیان بۆ شۆڕشی فه‌ره‌نسا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ره‌خنه‌كانی هه‌رسێ نوێنه‌ره‌كه‌یان پڕۆدۆن و باكۆنین و كرۆپۆتیكین سه‌باره‌ت به سوسیالیزمی بونیادنراو له شوێنی خۆیدابوو.
ا- له‌وپه‌ڕی چه‌په‌وه سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ره‌خنه ده‌كه‌ن. تێده‌گه‌ن كه بۆته هۆكاری په‌رته‌وازه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌خلاقی و سیاسی. وه‌ك ماركیسیستهكان رۆڵی پێشكه‌وتنخوازی به سه‌رمایه‌داری نابه‌خشن، هه‌ڵوێستیان ده‌رهه‌ق به‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی سه‌رمایه‌داری په‌رته‌وازه‌ی كردوون ئه‌رێنیتره، بهكۆنهپهرستیان دانانێت و شایسته به مه‌حكومكردن و رزینیان نابینێت. له‌سه‌رپێ مانه‌وه‌یان به هه‌ڵوێستێكی ئه‌خلاقی و سیاسی داده‌نێت.
ب- به‌گوێره‌ی ماركیسیستهكان هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات به‌رفراوان و واقیعیتره. ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت، ده‌سه‌ڵات خراپی موتله‌قه باكۆنینه. به‌ڵام كاتێك ده‌ڵێن باجه‌كه‌ی چی ده‌بێت باببێت پێویسته یه‌كسه‌ر ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت هه‌ڵبگیرێت، هه‌ڵوێستێكی خه‌یاڵیه و له‌بواری كرداریدا هێنده چانسی جێبه‌جێكردنی نییه. پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه كه له‌ڕێگای پشتبه‌ستن به ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ته‌وه سۆسیالیزم ئاواناكرێت، به‌ڵكو به سه‌رمایه‌دارێكی بیرۆكراتی مه‌ترسیدارتر ئه‌نجامگیرده‌بێت.
ت- ئاواكردنی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌ی ناوه‌ندی بۆ ته‌واوی چینی كاركه‌ر و گه‌لان ده‌بێته كاره‌سات و زه‌برێكی مه‌زن له هیواكانیان ده‌دات، واقیعی بوون. پێشكه‌وتنی مێژوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه به‌واتای زیانێكی مه‌زنی ئۆتۆپیاكانی ئازادی و یه‌كسانی دێت. به‌هۆی لایه‌نگیری ماركیسیستهكان بۆ ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه زۆر به‌توندی ره‌خنه‌یان كردوون و بهخیانهتیان تاوانبار كردوون، هه‌روه‌ها داكۆكیان له‌سه‌ر كۆنفیدراڵیزم كردۆته‌وه.
پ- به‌شی زۆری ره‌خنه‌كانیان سه‌باره‌ت به بیرۆكراسیه‌ت، شارگه‌رایی و ئیندوستریالیزم راست ده‌ركه‌وتوون. پێشوه‌خته هه‌ڵوێستی ئیكۆلۆژی و دژه فاشیستیان پێشخستووه.
ج- ئه‌و ره‌خنانه‌ی ئاراسته‌ی سۆسیالیزمی بونیادنراویشیان كردۆته‌وه به ههرسهاتنی پشتڕاست بۆته‌وه، ئه‌و توێژ و گرووپه‌ن به باشترین شێوه ئه‌و راستییه‌یان ده‌ستنیشان كردووه كه ئه‌وه‌ی ئاواكراوه سۆسیالیزم نییه، به‌ڵكو سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی بیرۆكراتیه.
سه‌باره‌ت به لاوازیهكانیان و نه‌بوونه جێگره‌وه "بدیل" بۆ سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریش به‌م شێوه‌یه ره‌خنه‌یان ده‌كات:
ا- به‌جه‌ماوه‌ری نه‌بوونیان و نه‌بوونی چانسی پراكتیزهكردنیان، ئه‌مه‌ش لاوازی له تیۆره‌كه‌یان ده‌بیندرێت.
ب- ناته‌واوی شیكارهكانیان ده‌رهه‌ق به شارستانیه‌ت و پێشنه‌خستنی سیسته‌مێك.
ت- شیكارهكانیان ده‌رهه‌ق به كۆمه‌ڵگه‌ی مێژوویی و پێشنیاره‌كانیان له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ری هێنده پێشكه‌وتوو نه‌بووه، كاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی پۆزێتیڤیستیان له‌سه‌ره. له‌چوارچێوه‌ی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوه‌ندی ئه‌وروپا ده‌رنه‌كه‌وتوون.
پ- سیسته‌مێكیان سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی دیموكراتی و مۆدێرنیته‌وه پێشنه‌خستووه. له‌وانه‌یه پێگه‌ی چینایه‌تیان ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست كردبێت. مه‌شروعیه‌تی قه‌ڵه‌مڕه‌وی دیموكراتی و مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیان پێویست نه‌بینیوه.
ج- پێشنه‌خستنی بژاری نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی له جێگای ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه كه‌موكوڕیه‌كی گرنگ و بابه‌تی ره‌خنه‌دانه.
سه‌رچاوه: به‌شی نۆیه‌م له په‌رتوكی سۆسیۆلۆژیای ئازادی لقی د- سه‌رله‌نوێ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی ئهنارشیزم.
وه‌ڵام بۆ به‌شی دووه‌م له تێبینیه‌كه‌ی كۆڕگێڕ:
1- گۆڕانكاری له تێڕوانینه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ له سه‌ره‌تا 1990كان نا، به‌ڵكو له كۆتایی هه‌شتاكان دروستبووه، ئه‌ویش به‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی كه رێبه‌ر ئاپۆ له‌گه‌ڵ گه‌وره رۆژنامه‌نووسی تورك مه‌حمه‌د عه‌لی بیراند له 1988 ئه‌نجامی داوه، رێبه‌ر ئاپۆ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه ده‌ڵێت؛ وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ت دانیشتبم وام سه‌یركردووه. له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ش رێبه‌ر ئاپۆ باسی چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه بۆ كێشه‌ی كورد ده‌كات له چوارچێوه‌ی كۆماری توركیادا. "ئه‌و كات هێشتا رێبه‌ر ئاپۆ هیچ ئاگای له هه‌بوون و نه‌بوونی بوكچینه‌وه نییه". به ئاگربه‌ستی 1993 هه‌نگاوێكیتر چۆته پێشه‌وه، له راپۆرتی سیاسی كۆنگره‌ی پێنجی په‌كه‌كه ره‌نگی داوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئاپۆوه نووسراوه. له ساڵی 1998 كاتێك رێبه‌ر ئاپۆ چوو بۆ رۆما به راگه‌یاندنی هه‌شت خاڵ و درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی 1ی ئه‌یلولی هه‌مان ساڵ، هه‌نگاوێكیتر به‌ره‌وپێشه‌وه چوو. له‌ساڵی 1999 ئیدی گۆڕانكاری خۆی ده‌سه‌پاند له‌پێناو پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی. له‌دوای ئه‌و قۆناخه له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی هه‌ر بهرگرینامهیهك هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێشه‌وه چوو، تا 2012 كاتێك دوایین به‌رگرینامه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌رچوو ئه‌وكات گووتی؛ ئیتر ته‌واو ده‌توانین بڵێین پارادایم و فه‌لسه‌فه و مۆدێرنیته‌ی خۆمان بۆ 200 ساڵی‌تر هه‌یه. بۆیه لێره‌وه ده‌توانین به كۆڕگێڕ بڵێین، ئارامبه، به‌خوێندنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه ده‌توانی له گۆڕانكارییه‌كان به‌ئاسانی تێبگه‌یت، هه‌مانكات رێبه‌ر ئاپۆ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌خلاقی و ویژدانی ده‌نووسێ و هزر به‌رهه‌م دێنێ و سیاسه‌ت ده‌كات، بۆیه له زیندان بێت یان له ده‌ره‌وه جیاوازی نییه. شێركۆ بێكه‌سی مه‌زن جوانی بۆ رێبه‌ر ئاپۆ گوتووه و ده‌ڵێت؛ فیكر زیندانی ناكرێت. روونترین بیرمه‌ند له مێژووی مرۆڤایه‌تی، یه‌كیش رێبه‌ر ئاپۆیه، زۆر ساده و روون و ئاشكرایه، چونكه شتێكی نییه تاكو سه‌یری رابردووی خۆی بكات، ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه‌شتی دواوه‌ی خۆی سوتاندوه، خۆی پێشكه‌شی دۆزی ره‌وای كورد و مرۆڤایه‌تی ئازادیخواز كردووه و ئه‌وه‌ش به‌شانازیه‌وه ده‌كات، پێویسته كۆڕگێڕ ئه‌وه بزانێت، رێبه‌رایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ له كوردستان رێبه‌رایه‌تیه‌كی فیدایانه‌یه، ته‌نها یه‌ك مه‌به‌ستی هه‌یه ئه‌ویش سه‌ركه‌وتنی تێكۆشانی گه‌له‌كه‌یه‌تی.
كۆڕگێڕ، ناڕوونی له وتاری گۆڕانكاری ئۆجالاندا:
چه‌ند بۆچوونێك له‌باره‌ی ئه‌م ناڕوونییه: 1- ئۆجالان به ئه‌نقه‌ست ناڕوونه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای ئه‌م ناڕوونیهوه بتوانێ به‌رده‌وامبێت له په‌یوه‌ندی و گۆڕینه‌وه‌ی په‌یامه‌كانیدا له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌ی گرتووخانه‌دا. 2- ئه‌م ناڕوونییه ره‌نگدانه‌وه‌ی مه‌ودای فراوانی نێوان ئیمرالی و قه‌ندیله: مه‌ودای نێوان "ئازادی" قه‌ندیل و ژێرده‌سته‌یی ئۆجالان.
تێبینییهكیتری كۆڕگێڕ سه‌باره‌ت به‌خاڵی دووه‌م: پارادۆكسێكی گرنگ ئه‌وه‌یه كه له‌پێناو ئازادی ئۆجالاندا، بزاڤێكی سیاسی به‌وه رازی بووه كه به ئاره‌زووی بڕیاری خۆی ببێ به بارمته له ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیا دا.
2- ئه‌م ناڕوونییه‌ی ده‌كرێ هی ئه‌وه بێت كه ئۆجالان ده‌زانێت چی جێهێشتووه( واته، كوردستانێكی یه‌كگرتووی سۆسیالیستی سه‌ربه‌خۆ)، به‌ڵام به‌ته‌واوی ساغ نه‌بۆته‌وه كه ئایا جێگره‌وه روون و جێگره‌كه‌ی ئه‌و دروشمه چییه و چۆن ده‌بێت؟. گومانم هه‌یه تا له ئیمرالی ئازاد نه‌بێت ناگه‌ین به هزری ره‌ها له فیكری ئۆجالان.
3- ئه‌م ناڕوونییه بوارێكی مانۆڕ ده‌به‌خشێ، به‌م مانایه‌ش ده‌كرێ ئه‌م "ناڕوونییه" بوارێكی زیاتر بدات به ئۆجالان و په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی، به‌پێی جێگا و رێگای گونجاو، گۆڕانكاری له‌بۆچوونه‌كانیاندا بكه‌ن. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش واده‌كات كه باس له چه‌مكێك بكه‌ین به‌ناوی ناڕوونی داهێنه‌ر.
4- ناڕوونی وه‌ك ستراتیژی مانه‌وه: ا- ناڕوونی یارمه‌تیده‌ره بۆ مانه‌وه‌ی ئۆجالان. ب- ناڕوونی یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ئۆجالان رۆڵی خۆی وه‌ك سه‌رۆكی په‌كه‌كه بپارێزێ. ج- بۆ مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه (به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ قه‌ندیل).
دیسان كۆڕگێڕ رایه‌كیتری به‌وشێوه‌یه ده‌رده‌بڕێت: هه‌ر زوو له‌سه‌ره‌تادا ده‌ڵێم گۆڕانكاری له فیكری ئۆجالاندا، كه‌واته به زه‌روره‌ت له فیكری په‌كه‌كه‌دا.
ئایا بۆ ئه‌م بۆ چوونه؟
له‌به‌ر هۆیه‌كی زۆر ساده:
ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی له‌دوای ده‌ستگیركردنی ئۆجالانه‌وه به‌سه‌ر جیهانبینی په‌كه‌كه‌دا هاتووه، ته‌نها په‌یڕه‌وكردنێكی كتومتی بۆچوونه‌كانی ئۆجالانه، به‌بێ خوێندنه‌وه‌یه‌ك تێگه‌یشتنێكی ره‌خنه‌گرانه له‌م گۆڕانكارییه، واتا قبوڵكردن به‌بێ هیچ ئیزافه‌یه‌كی گه‌وهه‌ری!.
وه‌ڵامی هه‌شته‌م:
رێبه‌ر ئاپۆ روونه وه‌ك ئاوی حه‌یات، هه‌موو مرۆڤێك ئه‌و گووته‌یه‌ی بیستووه، شتێك كه له روونتر روونتربێ پێی ده‌گوترێت روونه وه‌ك ئاوی حه‌یات. هزر و بیری رێبه‌ر ئاپۆ هه‌تا ئاستی هه‌ره دوایی ساده و روونه، چونكه هزری رێبه‌ر ئاپۆ به‌شێوه‌یه‌كی كراوه و بێگه‌رده، رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت، مرۆڤێكی خاوه‌ن ئه‌خلاق و ویژدان به‌و باوه‌ڕت هه‌بێ كه به‌خۆت ده‌توانی خۆت به‌ڕێوه‌به‌ریت، له‌و پێناوه‌شدا سیاسه‌ت و تێكۆشان بكه. ئه‌مه‌شی بۆ كه‌سایه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هێشتا گرنگتر بینیوه و بۆیه ده‌ڵێت، تاوانباری ئه‌گه‌ر كوردێكی به‌شه‌ره‌ف بی، واتا له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن له خۆت و گه‌له‌كه‌ت ده‌ربكه‌ویت پێویسته كوردێكی به‌شه‌ره‌ف بیت، خیانه‌ت و به‌كرێگیراویه‌تی نه‌كه‌یت و خۆت نه‌فرۆشی و خاوه‌نی كه‌سایه‌تی خۆت بیت، ئه‌مه‌شی بهناوكردووه به خۆیبوون. له‌مه روونتر هه‌یه؟ كۆڕگێڕ كامه سه‌رچاوه‌ی خوێندۆته‌وه كه رێبه‌ر ئاپۆ تێیدا روون نه‌بێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر وایه بۆ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاماژه پێنه‌كردووه. بۆیه وه‌ك ده‌ڵێن، كۆڕگێڕ ده‌یه‌وێت "ماسی له ئاوی لێڵدا بگرێت". بۆیه خاڵ به‌خاڵ پێویسته وه‌ڵامه‌كانمان به‌رده‌وام بكه‌ین؛ 1- رێبه‌ر ئاپۆ زۆر روونه و ئه‌وه‌شی به‌ئاشكرا گووتووه، ته‌نها بۆ دیداری من مه‌یه‌ن بۆ ئیمراڵی، ئه‌وه‌شی گووتووه پرسی ژیانی شه‌خسیم لێم مه‌كه‌ن، واتا "سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی و چۆنیه‌تی به‌سه‌ربردنی كاته‌كانی له ئیمڕاڵی"، چونكه من بۆ دۆزێك لێره‌م نه‌ك بۆ شه‌خسی خۆم. رێبه‌ر ئاپۆ سیاسه‌ت ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش بچووكترین ده‌رفه‌تی هه‌بێ هه‌وڵده‌دات په‌یامه‌كانی خۆی به‌گه‌یه‌نێت. رێبه‌ر ئاپۆ به‌شی 10 شۆڕش رێنمایی و بیروبۆچوون و سه‌رنج و تێبینی خۆی داوه، كه قه‌ندیل و سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه‌كه‌ی بتوانن تێكۆشانی پێ بكه‌ن. 2- رێبه‌ر ئاپۆ و هه‌ڤاڵانی راسته به ماوه له‌یه‌كتری دوورن، به‌ڵام به هزر و بیر و باوه‌ڕ له‌ناو یه‌ك جه‌سته‌دان، قه‌ندیل تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتی بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد و پێكه‌وه ژیانی ئازادانه به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌و پێناوه‌شدا خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی ئازادی ره‌هایه كه ده‌ره‌وه‌ی شه‌هیدان و گه‌ل و رێبه‌رایه‌تی، هیچ كه‌س و لایه‌ن و ده‌وڵه‌تێك نه‌یتوانیوه و ناتوانێت تۆزقاڵێك كار له ئیراده‌ی قه‌ندیل بكات، به‌هه‌مان ره‌نگ رێبه‌ر ئاپۆ راسته به‌جه‌سته له زیندانه، به‌ڵام خاوه‌ن هزر و باوه‌ڕی و ئیراده‌یه‌كی ئازاده، بۆیه له دیداری 2016دا گووتی: خه‌می منتان نه‌بێ من لێره وه‌ك شۆڕشگێڕێكی ئازاد ناهێڵم هیچ هێز و لایه‌نێك كاریگه‌ریم لێ بكات، ئێوه خه‌می خۆتان بێ. هه‌ر له دیدارێكیتریش رێبه‌ر ئاپۆ گووتی: بۆ ئازادی من تێكۆشان مه‌كه‌ن، به‌ڵكو بۆ ئازادی خۆتان تێكۆشان بكه‌ن، من ئازادم. له‌كاتی دانوستاندنه‌كان له‌ڕێگای شاندی هه‌ده‌په‌وه رێبه‌ر ئاپۆ گووتی: ئه‌گه‌ر لێره واتا له زیندان دهریشمكهن ناڕۆم، تاكو كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌بێ. ئازادی جه‌سته‌ی رێبه‌ر ئاپۆ بۆ گه‌لی كوردستان و شۆڕشه‌كه‌ی یه‌كێكه له بابه‌ته سه‌ره‌كیه‌كانی، تا ئه‌وكاته‌ی رێبه‌ر ئاپۆ له زیندان بێ ئه‌وا ئێمه‌ش ئازاد نین، واتا تا رێبه‌ر ئاپۆ له زیندان بێ چاوه‌ڕێ مه‌كه پرسی كورد له كوردستان به‌چاره‌سه‌ری بگات، جا ئه‌وا نه‌ك ته‌نها له باكوور، به‌ڵكو له پارچه‌كانی تریش، ئه‌وا ئێستا ره‌وشی باشوور و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات ده‌بینین له چ بارودۆخێك دان، گوایا باشوور و رۆژئاوا ئازادن، به‌ڵام له‌هه‌ر ساتێك‌دا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركه‌ری دان. ئه‌وه‌ی كه كۆڕگێڕی به‌هه‌ڵه بردووه ئه‌ویش دۆزی رێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك دۆزی كه‌سێك سه‌یرده‌كات، بۆچی شۆڕشێك ده‌خه‌نه بارمته‌ی كه‌سێكه‌وه، ئه‌مه هه‌ڵه گه‌وره‌كه‌یه كه ئه‌وانه‌ی خۆیان به ئه‌كادیمی و رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دار به‌ناوكرد له 21 ساڵی رابردوو كه‌وتنه داوی كه‌وڵی رێبه‌ر ئاپۆ، كه‌ی په‌كه‌كه ده‌ستبه‌رداری رێبه‌ر ئاپۆ بێت تاكو له‌ده‌ستی ئۆجالان رزگارمان بێت، چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ك كۆڕگێڕ له‌ماوه‌ی 21 ساڵی رابردوو بیریان ده‌كرده‌وه و زۆر بهحهماسهتتریش قسه‌یان ده‌كرد و پله و پۆستی زیاتریشیان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌نجام ده‌ركه‌وت ئه‌وان دۆڕاون و په‌كه‌كه و رێبه‌ر ئاپۆ سه‌ركه‌وتوون. 3- رێبه‌ر ئاپۆ روونه و له‌دوای خۆی هیچی جێنه‌هێشتووه كه لێی بترسێت، به‌ڵكو ئه‌و تێكۆشانه‌ی كه نیو سه‌ده‌یه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ئێستاش له‌هه‌موو كاتێك زیاتر په‌یوه‌ستیه‌تی، گۆڕانكاری له ستراتیژ په‌كه‌كه كه له ساڵی 2000 رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌نجامیدا ئیتر جارێكی‌تر نه‌ك رێبه‌ر ئاپۆ، به‌ڵكو هیچ كه‌سێك له بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی بیری لێناكاته‌وه به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێته‌وه، چونكه ئیدی هه‌ركه‌سێك و لایه‌ك دوای 21 ساڵ ئه‌وه زۆرباش بینی كه رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌ركی خۆی له رێبه‌رایه‌تی كردن له‌لایه‌نی هزری و فه‌لسه‌فی و سیاسی‌دا جێبه‌جێكردوه. جێگرهوهكهشی روونه، چونكه دیسان كوردستانێكی ئازاد و خۆسه‌ر و دیموكراته، رێبه‌ر ئاپۆ به‌زمانێكی ساده‌تریش گوزاره‌ی لێ‌كرد گووتی، جاران ده‌مانویست به‌بێ دیموكراتی ئه‌و قۆناخه ببڕین، به‌ڵام ئێستا ده‌مانه‌وێت به‌گۆڕانكاری دیموكراتیانه ئه‌و قۆناخه ببڕین. بۆ ئه‌مه‌ش له به‌رگرینامه‌ی له ده‌وڵه‌تی راهیبی سومه‌ره‌وه به‌ره‌و شارستانی دیموكراتی ره‌خنه‌ی له ماركس گرت و گووتی؛ شۆڕش وه‌ك ئه‌و منداڵه وایه تاكو نۆ مانگ نۆ رۆژ و نۆ سه‌عات و نۆ ده‌قه‌ی تهواونهكات له‌دایك نابێت، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر دایهكهكه فشاریشی بۆ بهێندرێت، ئه‌وكات منداڵه‌كه له‌بارده‌چێت. ده‌كرێ كۆڕگێڕ به هزری ره‌ها نه‌گات، له وه‌ڵامه‌كانی پێشووتریشم ئاماژه‌م پێداوه، ره‌هابوون واتا موتلهقیهت، رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌وه‌ی له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌رستۆدا ره‌خنه كرد، ئه‌گه‌ر بته‌وێ هزره‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ ره‌هابن، ئه‌وكات ده‌ته‌وێ ببێته فۆكۆ یاما و په‌یامی كۆتایی مێژوو بدات، ئه‌وا مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریه كه خۆی به ره‌ها و كۆتایی مێژوو ده‌ژمارد، به‌ڵام واده‌رنه‌چوو. رێبه‌ر ئاپۆ له ده‌ره‌وه‌ش بوو ئازادبوو، له زیندانیش خاوه‌ن ئیراده و هزری ئازادی خۆیه‌تی، له ده‌ره‌وه‌ش بێ هه‌مان شته، چونكه رێبه‌ر ئاپۆ هیچی نییه له‌ده‌ره‌وه‌ی تێكۆشان بۆ ئازادی تاكو له‌ده‌ستی بدات، بۆیه‌ش له‌كۆتایی هه‌موو نووسینه‌كانیدا نوسیویه‌تی ئازادی سه‌رده‌كه‌وێت. 4- رێبه‌ر ئاپۆ روونه و له هزر و سیاسه‌تیش خاوه‌ن پره‌نسیبه و به ئه‌خلاق و ویژدان خه‌باتی كردوه و ئێستاش ده‌یكات، رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت، له‌به‌ر پێوانه‌كانی دۆستایه‌تی له سوریا ده‌ركه‌وتم، ئه‌گه‌رنا ده‌مزانی به‌ئاسانی ناتوانم له‌شوێنێكی تر بگیرسێمه‌وه، واتا رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه سیاسه‌تێكی وا سوك و هه‌رزان ناكه‌ن، چونكه ئه‌وان به‌رپرسیارن له شۆڕشی میلله‌تێك كه تائێستا 40 هه‌زار شه‌هیدی لهپێناودراوه و چوار هه‌زار گوندی بۆ خاپوور كراوه و به ده‌یان هه‌زار كه‌سی بۆ چۆته زیندان. ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ی كۆڕگێڕ رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه بیریان بكردبوایهوه و نزیكی سیاسه‌ت ببوونایهوه تا ئێستا ته‌مه‌نیان درێژنهدهبوو. رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت، له سوریا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێیان ده‌گووتم "خاوه‌ن مه‌بدء"، بۆیه دووباره كردنه‌وه سوودی هه‌یه رێبه‌ر ئاپۆ گووتی: به‌رگرینامه‌كانم له‌كوێبن من له‌وێم و ئه‌و پرۆژهیهشم بۆ 200 ساڵه. هه‌موو شۆڕشگێڕان و ئازادیخواز و وڵاتپارێزان ده‌یانه‌وێت ده‌قه‌یه‌ك زووتر رێبه‌ر ئاپۆ به‌جه‌سته‌ش سه‌ربه‌ست بێ و له كوردستان تێكۆشانی خۆی به‌ڕێوه‌ببات، به‌ڵام له‌وانه‌یه دوژمن ئه‌و ده‌رفه‌ته نه‌دات، وه‌ك رێبه‌ر ئاپۆ خۆی گووتی: ده‌ركه‌وتنم لێره موعجیزه‌یه. بۆیه پێویسته كۆڕگێڕ زۆر دڵنیابێ، رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه په‌یوه‌ستن به‌هه‌موو ئه‌و تێكۆشانه‌ی له‌ماوه‌ی نیو سه‌ده‌ی رابردوودا ئه‌نجامیان داوه. وه‌ك چۆن ئه‌م ساڵ له مانگی مایس رێبه‌ر ئاپۆ له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی برای، پابه‌ندبوونی خۆی به‌و رێكه‌وتنه راگه‌یاند كه له‌ساڵی 1983 له‌گه‌ڵ ئیدریس و مه‌سعود بارزانی ئه‌نجامی دابوو، به‌هه‌مان شێوه سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه‌ش ئه‌وه‌یان دووباره كرده‌وه. 5- به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیژی رێبه‌ر ئاپۆ روونه: ا- ناڕوونی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌كوژێت، نه‌وه‌ك یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌مانه‌وه‌ی، جا ئه‌و مانه‌وه‌یه جه‌سته‌یی بێ یان بۆ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه، بۆیه پێویسته كۆڕگێڕ وه‌كو خۆی بیر له رێبه‌ر ئاپۆ نه‌كاته‌وه، چونكه رێبه‌ر ئاپۆ به‌رپرسیاره له‌به‌رامبه‌ر شۆڕشی گه‌لێك. ب- رێبه‌ر ئاپۆ له كۆنگره‌ی یه‌كه‌مه‌وه تا دوایین كۆنگره‌ی یازدهمین كه داوین كۆنگره‌ی په‌كه‌كه بووه سه‌رۆكی په‌كه‌كه‌یه، هه‌مانكات رێبه‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان كهجهكهشه، بۆیه پێویستی به سیاسه‌تێكی سووك و هه‌رزان نییه، تاكو گیانی خۆی پێ رزگار بكات، له‌لایه‌كیتریش رێبه‌ر ئاپۆ چ سه‌رده‌مێك به هێزی ده‌سه‌ڵات تێكۆشانی به‌ڕێوه‌نه‌بردووه، به‌ڵكو به‌و هێزه فیكری و فه‌لسه‌فی و ئایدیۆلۆژی و سیاسییه‌ی هه‌یه‌تی خه‌باتی به‌ڕێوه‌بردووه. ج- ماوه‌ی 10 ساڵه به‌قه‌د ژماره‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ست په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه دروست بووه، هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كیشی بێگومان ئه‌نجامه‌كانی ده‌گاته قه‌ندیل، به‌ڵام رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌وه‌نده مه‌راقی له ده‌ره‌وه نییه، چونكه له په‌رتووكی یه‌كه‌می"شارستانی دیموكراتی"دا ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر لهدهرهوهبم منیش ده‌كه‌ومه ژێر هه‌ژموونی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و له‌وانه‌یه نه‌توانم وه‌ك لێره‌م به‌م شێوه‌یه شه‌ڕی سیسته‌م بكه‌م. واتا رێبه‌ر ئاپۆ هێز و ئیراده‌یه‌كی دروستكردووه كه بتوانێت له‌هه‌موو بارودۆخێك به‌رگه بگرێت، هه‌مانكات كادیرێكیشی بونیادناوه كه له بچووكترین په‌یامی زۆرترین رێنمایی لێ ده‌ربخات. له‌لایه‌كیتریش مافی رێبه‌ر ئاپۆیه سیاسه‌ت بكات و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه به‌و شێوازه نا كه كۆڕگێڕ بیری لێ ده‌كاته‌وه، واتا له‌سه‌ر حیسابی شۆڕش و گه‌ل و باوه‌ڕی و بیركردنه‌وه‌كانی نا. به‌گوێره‌ی یاساكانی ده‌وڵه‌تی تورك، رێبه‌ر ئاپۆ پێویسته هه‌ر حه‌فته‌ی جارێك خانه‌واده و پارێزه‌ر سه‌ردانی بكه‌ن، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ناهێڵێت، هه‌روه‌ها مافی هه‌یه به ته‌له‌فۆن قسه بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یه‌وێت، به‌ڵام له 21 ساڵدا یه‌ك جار ئه‌و مافه‌ی به‌سنورداری پێدراوه.
رێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك شه‌خسێك نییه كه‌ته‌نها بۆ خۆی بیربكاته‌وه و كه‌سێك نه‌بێ هزر و باوه‌ڕییه‌كانی بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆیه په‌كه‌كه ئه‌ركداره بۆ ئه‌وه‌ی هزری رێبه‌ر ئاپۆ بخاته بواری پراكتیكه‌وه. واتا رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه وه‌ك یه‌ك گیانن له دوو جه‌سته‌دا. له‌لایه‌كیتر ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ له جیهانبینی خۆی كردوویه‌تی به‌تێكۆشان، كردی به جیهانبینی په‌كه‌كه و گه‌لی كوردیش، بۆیه په‌كه‌كه به‌بێ رێبه‌ر ئاپۆ هیچ گۆڕانكارییه‌كی نه‌كردووه، پێویستیشه به‌وشێوه‌یه بێ، بۆچی، چونكه رێبه‌ر ئاپۆ دامه‌زرێنه‌ری په‌كه‌كه‌یه، له‌لایه‌كیتر له په‌كه‌كه ئه‌وه ده‌ڵێین كه په‌كه‌كه پارتی سه‌رۆكایه‌تیه، واتا په‌كه‌كه بهتایبهتمهندییهكانی سه‌رۆك ئاپۆ دروست بووه، ئه‌مه‌ش ده‌بێ زۆر به‌ساده‌یی وه‌ربگیردرێت و ئه‌وه‌ش جیكاریهكی سه‌ره‌كی په‌كه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارت و لایهنهكانیتری كوردستان. بۆیه‌ش كادیر و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه زۆر به غروره‌وه ده‌ڵێین ئاپۆچین، واتا ئێمه به‌شدارین له پارت و رێكخستن و هزر و باوه‌ڕی رێبه‌ر ئاپۆ. بۆیه ئه‌وه كه‌موكوڕی نییه كه په‌كه‌كه جیهانبینی خۆی كردۆته یه‌ك له‌گه‌ڵ جیهانبینی رێبه‌ر ئاپۆ، ئه‌گه‌ر له‌و باره‌یه‌وه په‌كه‌كه نه‌یتوانیبێ له‌گه‌ڵ جیهانبینی رێبه‌ر ئاپۆ خۆی بكاته یه‌ك، ئه‌وه‌یان بۆ په‌كه‌كه به كه‌موكوڕی ده‌ژمێردرێت. په‌كه‌كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵ تێكۆشانێكی زۆری كرد تاكو توانی خۆی له‌گه‌ڵ جیهانبینی رێبه‌ر ئاپۆ بكاته یه‌ك، له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌شت ساڵه‌دا سێ گرووپی تهسفیهكار ده‌ركه‌وتن، سه‌ره‌تا د.سلێمان و یه‌لماز و زه‌كی بچووك، پاشان چه‌ند كه‌سێكی داڕووخاوی رۆژئاوا، پاشانیش رووبه‌ڕووی تهسفیهكاری فه‌رهاد و بۆتان بووه‌وه كه به‌پشتیوانی ئه‌مریكا و په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه به‌ڕێوه‌چوو. واتا په‌كه‌كه له كۆنگره‌ی ده‌یه‌مینی توانی ناكۆكیه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات و یه‌كێتی خۆی له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ راگه‌یاند. بۆیه له‌وه‌ش كۆڕگێڕ بهههڵهچووه، ئه‌گه‌ر به‌رگرینامه‌ی به‌رگریكردن له‌گه‌لێكی خوێندبووایهوه ئه‌وكات ده‌یزانی كه چ تێكۆشانێكی به‌هێزی هزری و فه‌لسه‌فی له‌نێوان په‌كه‌كه و رێبه‌ر ئاپۆدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كۆڕگێڕ، گۆڕانكاری له گوتاری ئایدیۆلۆژیدا: چه‌مكی ده‌وڵه‌ت وه‌ك چه‌قی گۆڕانكاری له چوار قۆناخ‌دا: 1- قۆناخی دروشمی " ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتوویی سۆسیالیستی سه‌ربه‌خۆی كوردستان"، له‌سه‌ره‌تاوه 1978 وه تاكو "1991\ 1999".
2- قۆناخی چاره‌سه‌ری فیدراڵی (ده‌وڵه‌تی فیدراڵی) به‌بێ ده‌ست هه‌ڵگرتنی ره‌سمی له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ. 3- قۆناخی مانه‌وه له چوارچێوه‌ی (له ده‌وڵه‌تی دیموكراتی)، واتا "كۆمارێكی دیموكراتیك"... كۆتایی گوتاری سه‌ربه‌خۆی. 4- قۆناخی بێ هیوابوون له ده‌وڵه‌ت واتا قۆناخی كۆنفیدراڵی دیموكراتی واته: "دیموكراسی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت" و "خۆسه‌ری دیموكراتی" سه‌ره‌ڕای ده‌وڵه‌ت و هه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست