کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەسە.. هەستە تاکەی..؟

Saturday, 22/04/2017, 14:30


ئەرێ ئەوە  نووستویت ..
کوا دەنگت ، کوا رەنگت .. ؟ هەستدەکەم  نقەت لێوە نایەت ؟؟ سەد مخابن ، کورە هەزاریش .. گۆڕەپانەکان متن مت .. هەروەکو برا کانمان دەڵێن : بە تۆپزیش دەنگتان لێوە نایەت ..؟؟  بیردەکەمەوە بۆۆۆۆ.. هۆۆۆۆی چیە نازانم .. گۆڕە پانەکان ماوون کە جاران جمەیان دەهات ، لەژێر پێی جەماوەردا .. لە هاتوو هاواری کرێکاراندا ،جوتیاراندا ، قوتابیاندا دەنگیان دەچووە ئاسمان. داوای مافیان دەکرد .. داوای نانیان دەکرد .. داوای باشکردنی ژیانیان دەکرد .. (هاوار دەکرا  چیتان ئەوێ ئەی میللەت  دەووترایەوە نانمان دەوێ بۆ میللەت ).. داوای لا بردن و نەمانی پەیمانەکانی ئیستعماریان دەکرد ،چەندەها جار حکومەتیان ڕووخان .....شاعیران بێکەس و قانع ئاسا لە سیەکاندا ، جەماوەریان ئەهەژان دژی داگیر کەران .. لە کوونی بەندیخانەدا بێکەس نەعرەتەی ( شەرتە شەرتە گەر خودا دەستم بدا ، دوژمنت پەت کەم وەکو سەگ بیخەمە ژێر پێتەوەی بوو ...؟!
ئەبینم ئێستا .. نە ئاووت ئاوە نەکارەبات کارەبا ..، لە قوتبخانەو زانکۆ دەرچوویت ..ئەڵێی مەساحیت  ئەرز دەپێویت .. نە قەیرانێکە نە دوو.... مووچە نەک دووا ئەکەوێت  بووە بە چارەکە مووچە ش.. 
سامانی ژێرزەوی بەبێ ئاگایی تۆ فرۆشرا و تۆ قەرزار و گیرفانی  بەرپرس و کوڕەکانیان هەر پڕڕڕڕڕ نا بێت .
ببوورن ئەگەر بڵێم  بوونەتە  مەشکەکەی هامان .. هە تا  ئەیان کووتا .. دەنگی ڵێوە نە ئەهاتو بەخۆی نەئەزانی ... ؟!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە