کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چپەیەک

Thursday, 02/06/2016, 16:16


چپەیەک(٣٨)
بەینی خۆمان بێت ، باش گوێت لێم بێت ها..... 
ئەزانیت ئەوهە مو ووتو وێژو چلەحانیانەی کەڕۆژانە گوێبیستیان دەبین....کە  لەو هەموو گفتو گۆیانەوبەیەکگەیشتانانەدا ،لە کەنالە بیستراو وبینراوەکانەوە نەک گوێانمانی پڕ کردووە بەڵکو مێشک و بیرو هۆشمانیشمانیشیان سیخناک  وپڕکردووە لە جۆرەها ڕاو بۆ چوون ،لە وەختو ناوەختدا ..نانو ئاومان لێحەرام بووە ..ماڵو مناڵیشمان کەوتوونەتە گێژاوی سێاسەتی  چەقبەستووی لەبن نەهاتوو..،.ئەوەی بە خەیاڵماندا نەهات ڕووی دا ..بانقەکان ڵە پڕێکدا حەتاڵ بەتاڵ..کومپانیەکان مفلس وگسک لێدراو ..  فەرمانگەکان سەرلێشێواو لەکار کەوتوو .. مامۆستاو قوتابی ڕازی و نا ڕازی .. دەستگا خزمەتگوزاریەکان و تەندروستیەکان ،مان مان مان ئەگرن ..خانە نیشان و پەککەووتەکان و کەمئەندام   خراونەتە ڕیزی مردووانەوە ،  ملوێنەها بەرمیلە نەوت لە ناخی خاکماندا ڕۆژانە دەردەچێت بەجۆرەها پاساودەڕوات وهەر مایە پووچ وهیچ و پۆچین...مووچەدان بۆتە دەردەسەری نیوە  و چارەکە موو چە..پاش وادە دان  ..هەردرۆن ..  بیستوومانەدەریا زۆرقووڵو لەبن نایەت ..!!  درۆیە لە دەریا قووڵتر گیرفانی بەرپرسەکانمانەهەر پڕڕڕڕڕ نابێت  ئینتەلا ناکات و هەڵنائاوسێن...
هەرچی ووتراوەو دەووترێت  ،ئەو حکومەتەی پێیدەڵێن حکومەت بووە بە مۆتەکە و(کەڕەی شەربەت ) گوێی لەهیچ نیە و ناشی بێستێت ... هەرماوێشە و دەشمێنێت ، بووە بە ڕێژەی نەگۆڕ و نا گۆڕێت  چی ئەڵێن بیڵێن ..چی ئەکەن بیکەن   دان بە خۆتاندا بگرن دانە جیطەتان بێت ..تاااااا دان لە دەمتاندا نا مێنێت .. ..؟
 نەکەن  زۆرلەو نازدارانەتان بکەن  .. وەڕسیان مەکەن تا زۆریان بۆ نەهاتووە .... با نەی قوچێنن و شانیپێدابکەن و وەکو بەرزەکی بانان بۆی دەرچن .... چونکە   وا بزانم نە ئاسۆ ڕوونە و نەئایندەش .. مووچە پاشەکەوتەکانتان ئەم نانە بەو ڕۆنەیە .. ئاوبێنن دەست بشۆن  .. بەسابوونی موعەقم. ...
----------------------------------------
چپەیەک(٣٩) 
بەینی خۆمان بێت .. ئەڵێین سەیرە لە کۆیە ...:-
*- ئەگەر بەرهەم هێنەرێک یان کومپانیایەک ، بیەوێت پرۆژەیەک .. هەتاوەکو خزمەتگوزاریش بێت ..؟؟ دەبێت لە قانزاجەکەی  ،تەنها بەبێ بەشداری لەسەرمایەکەی ..ڕێژەیەکی سەدی  بدرێتە بەرپرسی دەستەڵاتدار؟!
*- ئەنجومەنی وەزیران بریار دەدات بە نەمان وەیا کەمکردنەوەی ڕۆتین لە فەرمانگەکاندا.. پێدەچێت ئاگای لێنەبێت بەهۆی پێنەدانی موچەو دوواکەوتنیەوە  دەوامی فەرمانگەکان پەکی کەوتووە لەهەفتەیەکدا سێ ڕۆژ دەوام دەکەن ...؟؟
*- لەگەڵ ئەوەی لەشاری ڕۆشنبیری  تەڵاری هونەر هەیە ..؟؟بەڵام زۆر کٶڕو کۆبوونەوەی حزبی تێدا ئەنجام ئەدرێت ..؟؟
*- پاش دوواکەووتنی پێدانی مووچەی کەمئەندامان ،  پێان ڕاگەیەنراوە  بچن بۆبانک بۆەرگرتنی ..کەدەچن بۆ بانک ..؟ نە پارە هەیە و  نە ئاگایان ڵێیە ..؟؟
*- ئەو سەوزاییو گوڵو گوڵزارانەی بۆ سەوزکردن و  جووانی شەقامەکان  چێنراوون..؟؟ هەمووی تێنویانە زۆری ڵیووشک بووە مەترسی لەناو چوونیان ڵێنیشتووە بەهۆی بێپارەوە ..؟
*- تازە بەتازە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل یامادەیە  دانووستانی ئاشتی بکات لە گەڵ عەرەبدا..؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە