تاكەى كارە تیرۆرستیەكان بەردەوام دەبێت؟!
Wednesday, 03/11/2010, 12:00
رۆژانە لە هەموو كەنال وبڵاوكراوەكاندا چەندەها رووداوى كارى تیرۆرستى دەبیستین و شان بەشانى ئەوەى رۆژانە چەندەهایان لێدەست گیر دەكرێ و ئەكوژرێن .... بەبێ ئەوەى كۆتاییان پێبێت ..؟! ئەگەر نەش ڵێین لەتەشەنەكردندان.. كەلەزۆر لاو لایەن ودەوڵەتانى دراوسێ و ناوچەییەوە یارمەتى ئەدرێن ..
زۆر هۆكار هەن بۆ ئەم بەردەوامى و بن بڕرنەكردنیان ، بەبیِ ئەوەى دەستەڵات بیر لەگۆڕینى شێوازى چارە سەر كردنیان بكاتەوە...
هەرچەندە بەهۆى ململانێی لاو لایەنى و شەڕى دەسەڵاتەوە هۆكارێكى ئەم بەردەوامى و تەشەنەكردنانەیە... بەڵام هۆكارێكى سەرەكى بنەڕەتى هەیە كە بمانەوێ یان نا ، ئەم كاراە هەر نەك نامێنن .. بەڵكو ئەمێنن و برەویشیان دەبێت.. ئەو هۆكارەش {نەبوونى و بێكاریە }..
ئەگەر بێتوو بیر لە دۆزینەوەى هەلى كارى شیاو ..بكرێتەوە ، نەبوویی و بێكارى نەهێڵرێت .. بەبێ شك پەنا نابرێتە بەر ئەوكارە قێزەوونانە و خۆشیان ناخەنە بەر مەترسی گرتن ڕاوەدوونانەوە ، وە ئەو هەموو پارەو چەكو تەقەمەنیانەش لەكیسەى حكومت بە فیڕۆ ناچێت..هەرچەندەش ئەزانین ئەم هەڵوێستانە بەبێ مەرام و مەبەست نین ,...مەسەلێكى كوردیە كە ئەڵێت : (شەڕ لە بەتاڵە باشترە ، وەبرسیەتى و نەبوونى : نانى هارى بە دەمەوەیە.)
باشیش ئەزانین بوونى ئەوانەو بەردەوامیان لە بەرژەوەندى خوودى ئەمانە ،بە جۆرەها شێوە كەڵكى لێوەردەگرن و پلەو پایەو .......بەو هۆیانەوەیە و بوونەتە داردەستێكى بەكار وباش بۆیان .. بەرژەوەندى گەل و نیشتمانیش با هەر بەرەو هەڵدێر بێت و سەددامیەكانیش نەك پێان خۆش ئەبن بسكەى سمێڵیشیان دێت.
3/11/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست