کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فڕی فڕی

Sunday, 17/10/2010, 12:00


















ئاخۆ كێ بێت
ئەو فەیلەسوفەى
ئەم یاریەی دانا ..
(پەنجەى شایەتمان، لەناو بەرى ده‌ستا)
* * *
فڕی فڕی
قەل فڕی
دەست بەرز كەنەوە
قەل دەفڕێ
* * *
فڕی فڕى
حوشتر فڕی
تێكەوتیت
حوشتر نافڕێت.
* * *
بەم چەشنە .. ئەوەى دەفڕێ ؟!
ئەوەى نافڕێ..؟!!
پاش حەفتا ساڵ تەمەن
تازە ئەزانم ..
نەك حوشتر
هەمو دارو بەرد..
گیان دار و بێ گیان
دەفڕن..دەفڕن ...
* * *
تێكۆشەران..
ئەنفالەكان ..
شەهیدانى ..سەنگەر ،
شەهیدانى ..بیرو بازوو،
شەهیدانى.. زیندانەكان ،
ئەگەر بەهەزارانیش بن..؟
هەرگیزا و گیز دەست بەرز نەكەنەوە!
چووووووووونكە نافڕن.
* * * *
وەرن وەرن..
ئەمە گەمەى ڕاستەقینەیە..
بەزم و ڕەزمى ئەم سەردەمەیە.....
ئەوەى نافڕێ..؟
دەیفڕێنن..؟!
ئەوە نیە..
بكوژانى دەستو قەڵەم،
تاریق رەمەزان و..
قاسمە ئاغا ...؟
دەفڕێنن...؟
بە ئاسایی دەفڕن؟
كەواتە نەك حوشتر
بەڵكوووووووو
فیل و دێویش
دەفڕێنن و
دەفڕن؟!
دەست بەرزكەنەوە بانەدۆڕێن.

10/10/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە