فاروقی مەلا .. لە دواجنەوە بۆ فانۆس
Friday, 19/03/2010, 12:00
لە چەكەكانی قیادەی مەركەزی (دواجن) ولەویش (ئاسیاسیل)، (كارگەی چیمەنتۆ)، (بەرزترین ئوتیلی وولات)، (بینای بالا هەلچوو)، (گرد)، (گۆراننێت)، (پرۆژەی خەستەخانەو كارگەو كۆمپانیای ئۆتۆمۆبیلی ڤالڤۆو فۆردو چەندان پرۆژەی تریش)، تا بە (فانۆس) دەگات، فاروقی مەلا رۆژ لە دوای رۆژ سامانیكی بیشمار هەلدەچنیت، سامانیك كە هاوبەشە لەگەل مافیاكانی كوردستاندا.
ئەوەی سەیرە ئەوەیە فاروقی مەلا مستەفا قەرزاربارمان دەكات بەوەی ئەو جاران بەخەباتكردن لەخزمەتی كۆمەلگادا بووە، ئیستا بە سەرمایە. ئای كە پیكەنیناویە! ئای كە گریاناویە!
بەلێ! ئەو راستدەكات، لەسیبەری هەر بینایاكی بالا هەلكشاودا، هەزاران سوالكەر دەحەویتەوە، سەدان كریكاری كارگەی چیمونتۆی تاسلوجە، عارەقی ماندویتی ووشك دەكەنەوە، وە لەبەرامبەر هەر سەنتێكی بێ هێزو بێ بەرەكەتی كارمەندانی ئاسیاسیلدا، لەملیارات سەنتی دزراو لە خەلكی، فاروقی مەلا، (فانۆس) یش دادەمەزرینیت، ئەمەیش لە لایەك بۆ ریگرتن لەهەر ركابەریكی چاوەروانكراو، وە لەلایەكی تریشەوە بۆ بەركارهینانی سیاسەتیكی كاریگەرانەی (تسویق) لەخزمەتی ئاسیاسیلدا، بەتایبەت لەریگرتن لە هەر سیاسەتیكی بەرهەلستكاری كۆرەك كە لەم دواییەدا (هومام)ی بەسەرۆكی كۆمپانیاكە دامەزراند، واتە پیاویك كە شارەزاییەكی باشی هەیە لە خالە لاوازەكانی ئاسیاسیلدا، چونكە جاران جیگری فاروق بوو لە ئاسیاسیل، وە بە ووردی هەموو یاریەكانی ئاساسیل ئاگادارە لە (تسویق) دا.
فاروقی مەلا، بە هاوبەشی لەگەل چەتە سیاسیەكانی كوردستاندا، هەر سامان پیكەوە نانین و بەس، بەلكە بەو سامانە دەستەلاتیكی ئاسمانییش دەپاریزن، دەستەلاتیك كە بەهەموو هیزیكیەوە پاریزەری سەرمایە لەبننەهاتووەكەی فاروقی مەلایە، بۆیە ئەویش هیچ دریغی ناكات لە كۆمەك كردن بەو چەتانە لەكاتی پرۆپاگەندەی هەلبژاردندا.
بەلام .. بەلام رۆژگار چەندان شانۆگەریی سیاسیی نیشانداین لەكوردستاندا.. ئەوانە چەندان شانۆگەریی تریش بەدوای خۆیاندا رادەكیشن .. پالەوانەكانی ئەو شانۆگەریانە هەمیشە ئەوانە بوون كە لەدواجاردا رق و كینەی سەختی خۆیان، ئازاری برسیتی و هەژاری و كەمدەرامەتی خۆیان بەوچاوچنۆكانە دەریژن كە لە ئارەقی نیوچەوانی ئەوان سامان پیكەوە دەنین. ئەو هەژارانە چۆن توورە نەبن كە ئیواران لەتاریكی مالەكانی خۆیانەوە، دەرواننە چراخانی كۆشكی سیاسیەكان و سەرمایەدارەكان؟ ئەو سیاسی و سەرمایەدارانەی هەرگیز شەرم دایانناگریت كەتاكە رووناكی شەوانی شار، موەلیدە دەنگ ناسازەكانی ئەوانە، ئەو موەلیدانەی نەك هەر سیمای شاریان ناشیرین تر كردووە، بەلكە ژینگەی شاریش دەكەنە ژەهریكی كوشندە.
بیرتان نەچیت، هەمیشە هەروا بینراوە، لە خوین و ئارەقی خەلكی سامان هەلچنراوە، لەتوورەیی خەلكیش توڵە سەندنەوە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست