کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌هرۆز گه‌ڵاڵی- ه‌وه‌

Sunday, 22/11/2009, 12:00


زۆر به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ (22/11/2009) پێیان راگه‌یاندم كه‌ گۆڤارێك به‌ناوی (رێگا) هه‌واڵێكی به‌ناوی من له‌سه‌ر شه‌هید (محێدین ره‌حیم) بڵاوكردۆته‌وه‌ و برایانی پارتی- ش به‌وه‌ نیگه‌ران بوون، بۆیه‌ به‌پێویستی ده‌زانم كه‌ ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بده‌م:
1- سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ به‌ چاوپێكه‌وتن و نه‌ به‌ته‌له‌فۆن و نه‌ له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكی سه‌ر به‌و گۆڤاره‌ نه‌ قسه‌م كردووه‌ و نه‌ بینیومن و نه‌ ده‌شیانناسم، بۆیه‌ ئیدانه‌ی ئه‌و ره‌فتاره‌ی ئه‌و گۆڤاره‌ ده‌كه‌م و ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ بۆ فیتنه‌ نانه‌وه‌ له‌نێوان یه‌كێتیی و پارتی دروستكراوه‌.
2- ته‌ئكیدیش بۆ برایانی پارتی ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئێستا سه‌رده‌می هاوپه‌یمانێتی و برایه‌تیی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستانه‌ و منیش له‌و كه‌سانه‌ نیم كه‌ بایه‌خی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی نێوان یه‌كێتیی و پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستان نه‌زانم، بۆیه‌ ئه‌و جۆره‌ پڕوپاگه‌ندانه‌ ناتوانن نێوانی یه‌كێتیی و پارتی تێكبده‌ن.

له‌گه‌ڵ رێزماندا

22/11/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە