28 ی گه‌لاوێژ ڕاگه‌یاندنی ڕۆژی ماته‌مینی گشتی له سه‌رانسه‌ری کوردستان
Wednesday, 15/07/2009, 12:00
له ئاکامی خه‌باتی قاره‌مانانه‌ی گه‌لانی ئێران، و له ژێر روناکایی سیاسه‌تی پشتیوانی له مافی مرۆڤی جیمی کارتر له ناوه‌ڕاسته‌کانی ده‌یه‌ی په‌نجای سه‌ده‌ی پێشوو، گوشار و زه‌خت و زۆری سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئێران تا ڕاده‌یه‌ک که‌متر بووه‌وه و چاودێرانی داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤ مه‌ودایان پێدرا به شێوه‌یه‌کی به‌ربه‌ستکراو سه‌ردانی زیندانه‌کانی ئێران بکه‌ن. سانسۆڕی چاپه‌مه‌نییه‌کان تا ڕاده‌یه‌ک که‌م بووه‌وه و فه‌زای نیمچه ئاواڵه‌ی سیاسی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی پێک هێنا که داکۆکیکارانی مافه‌کانی مرۆڤ و تێکۆشه‌رانی سیاسی ئێران ده‌ره‌تانی ده‌ربڕینی بیروڕای خۆیان وه‌ده‌ست بخه‌ن. لاوانی پڕ هه‌ست و خه‌باتگێڕی کوردستانیش- که له ماوه‌ی بیست و پێنج ساڵدا ده‌رفه‌تی ڕاگه‌یاندنی بیروبۆچوونی خۆیان نه‌بوو، ئه‌و هه‌له‌یان قۆزته‌وه و به بۆنه‌ی جیاجیاوه له شاره‌کانی کوردستان ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان له سه‌ر شه‌قامه‌کان. ئه‌م خۆپیشاندانانه، هه‌ر له سه‌ره‌تای کاره‌وه ڕه‌نگێکی تایبه‌ت به کوردستانی هه‌بوو. له گه‌لێک شاری ئێران، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی تاران له ڕۆژی تاسووعای ساڵی 1357 دا هێزی خۆیان ده‌رخست، زوربه‌ی کات مه‌لای شیعه ڕێبه‌رایه‌تی خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکی به ده‌سته‌وه بوو و له ئه‌نجامدا ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی خه‌ڵک ورده ورده ڕه‌نگێکی ئایینی به خۆیه‌وه ده‌گرت. به‌ڵام له کوردستان ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ڕه‌وشتێکی دیمۆکڕاتیک و ئازادیخوازانه‌ی هه‌بوو و کچان و ژنانی کورد شان به شانی پیاوان ده‌نگی ئازادیخوازانه‌یان به‌رز ده‌کرده‌وه.
به ماوه‌یه‌کی که‌م پێش ئه‌وه‌ی رژیمی شایه‌تی بڕووخێت، له شاره کوردییه‌کاندا، له سه‌ر بنه‌مای شۆڕای جۆربه جۆری گه‌ڕه‌که‌کان، شۆڕای شار پێک هاتن. ئه‌م شۆڕایانه خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه‌ی هێمنانه‌ی خه‌ڵکیان به‌ڕێوه ده‌برد و پاراستنی ڕێک وپێکی کاره‌کانیان گرتبوه ئه‌ستۆ. ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی کوردستان که تا ئه‌وده‌م به شێوه‌ی نهێنی چالاکییان ده‌کرد، ورده ورده ئاشکرا بوون و دروشمی سیاسی و به‌رنامه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆیان ده‌برده ناو خه‌ڵک، به چه‌شنێک که له ڕۆژی ڕووخانی حکوومه‌تی پادشایی‌دا، زوربه‌ی شاره‌کانی کوردستان به ده‌ست خه‌ڵک و شۆڕای هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌وانه‌وه بوو. فه‌زای سیاسی شاره‌کانی کوردستان به ته‌واوه‌تی کراوه بوو و هیچ به‌ربه‌ستێکی نابه‌جێیان به سه‌ردا دانهدهسهپێنرا، حزب و ڕێکخراوه سیاسییه‌کان، ڕۆژنامه و ڕاگه‌یاندنیان بڵاو ده‌کرده‌وه و فه‌زایه‌کی هاسانگرتن وهاوشانی به سه‌ر ژینگه‌ی سیاسی‌دا زاڵ بوو.
دوا به دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئێران، ده‌وڵه‌تێکی کاتی ده‌سنێژی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی و په‌یڕه‌وی شۆڕای شۆڕشی ئێران هاته کایه‌وه- شۆڕایه‌ک که تێیدا مه‌لاکان دوه‌ری سه‌ره‌کییان ده‌بینی. ئه‌ندامانی شۆڕا، و تا ڕاده‌یه‌کیش ده‌وڵه‌تی کاتی، له‌وه تووڕه بوون که وه‌ک به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئێران، له کوردستانیش دهسنیاکانی ئه‌وان سه‌ره‌په‌تی کاریان به ده‌سته‌وه نه‌بوو و له‌بیری ئاماده‌سازیدا بوون بۆ گۆڕینی بارودۆخ له ناوچه‌که.
هه‌ر ئه‌و ڕاستییه، بوو به هۆکاری هه‌ڵاییسانی شه‌ڕێک که له ڕۆژانی کۆتایی ساڵی 1357 و سه‌ره‌تاکانی ساڵی 1358 دا شاری سنه‌ی خسته ناو ئاگر و خوێنه‌وه وكۆژراو و زه ره رو زیانێكی زۆری لێ که‌وته‌وه. له لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خومهینییهوه لیژنه‌یه‌ک نێردرایه سنه، که پێک هاتبوو له ئاغایان تاڵه‌قانی، به‌هه‌شتی، ڕه‌فسه‌نجانی و به‌نی سه‌در؛ هاوکات، وه‌زیری ناوخۆی ده‌وڵه‌تی کاتییش هاوڕێ له‌گه‌ڵ وته‌بێژی 'جه‌معییه‌تی کوردانی مه‌رکه‌ز' و دوو که‌سایه‌تی کوردی دانیشتووی تاران چوون بۆ سنه و ووت وێژێکی جیددی‌یان بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕ به‌ڕێوه برد. به هۆی ڕاوه‌ستانی نوێنه‌رانی گه‌له‌وه، به‌ڕێوه بردنی شار که‌وته ده‌ست شۆڕای هه‌ڵبژێرراوی خه‌ڵک و به‌م شێوه‌یه هێمنایه‌تی باڵی به سه‌ر شاری سنه‌دا کێشایه‌وه.
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی کوردستان له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا گه‌لێک به‌ربڵاو بوو و بوو به مایه‌ی دڵگه‌رمی ئازادیخوازان و لایه‌نگرانی ڕاسته‌قینه‌ی دیموکڕاسی. ڕێکخراوه چالاکه‌کانی کوردستان ڕێکخستن و ته‌بلیغاتی خۆیان له ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک په‌ره پێده‌دا و هه‌موو هه‌وڵی خۆیان له پێناو پته‌و کردنی بنه‌ماکانی دیموکراسی خستبوه گه‌ڕ. به داخه‌وه مه‌لایانی حاکم له تاران که‌ڵکی خراپیان له‌و فه‌زای هاسانگرتن وهاوشانییه وه‌رگرت و ده‌ستیان دایه ناردنی هێزی چه كدار بۆ کوردستان و زه‌مینه‌یه‌کی له‌باریان بۆ پێکدادانی چه‌کدارانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستان پێک هێنا. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م ئاماده‌سازییه چه‌په‌ڵانه، کوردستان وه‌ک قه‌ڵایه‌کی پته‌وی دیموکراسی و مه‌شخه‌ڵی به‌گڕو تینی ئازادی سه‌رانسه‌ری ئێران، خۆی ده‌رخست و کرێکار و خوێندکار و ڕووناکبیر و هونه‌رمه‌ند ده‌سته ده‌سته له شاره‌کانی دیکه‌ی ئێرانه‌وه ڕوویان ده‌کرده کوردستان، له‌وێ نوسراوه‌کانیان ئازادانه بڵاو ده‌کرده‌وه و بۆچوونی خۆیان ده‌رده‌بڕی و به گوشت و پێست به‌رهه‌می دێمۆکراسیان هه‌ست پێده‌کرد.
مه‌لایانی ده‌سه‌ڵاتدار له تاران ئه‌م بارودۆخه‌یان پێ قه‌بووڵ نه‌ده‌کرا له به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئه‌وده‌م ئیتر له هه‌موو ئێران‌دا له لایه‌ک حیزبوڵڵا کووچه و کۆڵانی قۆرغ کردبوو وهیچ حزب و ڕێکخراوه‌یه‌ک ده‌ره‌تانی خۆپیشاندانی ته‌نانه‌ت له ڕاده‌یه‌کی به‌ربه‌ستکراویشدا نه‌بوو، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه خومه‌ینی به هۆی هێنانه گۆڕێی 'وحدت کلمه' وه، له ڕاستیدا ده‌رگای ده‌ربڕینی هه‌ر چه‌شنه بیروبۆچوونێکی داخستبوو و به ڕاشکاوی ده‌یگوت 'ئه‌گه‌ر سی ملیۆن که‌س بڵێن به‌ڵێ، من ده‌ڵێم نا' (ناوه‌رۆکی قسه‌که). له بارودۆخێکی ئهوتۆدابوو که خومه‌ینی و هاوده‌سته‌کانی سه‌ره‌تایان بۆ هێرشێکی گه‌وره‌ی سوپایی بۆ سه‌ر کوردستان ئاماده کرد و چاوه‌ڕێی بیانوویه‌ک بوون بۆ ئه‌وه‌ی پیلانی گڵاوی خۆیان به‌ڕێوه به‌رن.
سه‌رئه‌نجام، کۆنه‌په‌رستان ئاماده‌سازیی سه‌ره‌تاییان پێک هێنا و خومه‌ینی له ڕۆژی 28 ی گه‌لاوێژی 1358 دا به شێوه‌ی ڕه‌سمی 'جیهاد'ی دژ به کوردستانی ڕاگه‌یاند. ناوبراو داوای له هه‌موو خه‌ڵکێکی موسوڵمان (لایه‌نگرانی ویلایه‌تی فه‌قیه) کرد ئه‌رکی شه‌رعی خۆیان- واته هێرش کردنه سه‌ر کوردستان و هه‌ڵکه‌ندنی 'ئه‌ساسی کفر و ئیلحاد' ، به‌جێ بهێنن.
مسته‌فا چه‌مران - په‌روه‌رده‌کراوی ڕێکخراوه‌ی ئه‌مه‌لی لوبنان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا خه‌ڵخاڵی جه‌للاد و سه‌رده‌سته‌ی دیکه‌ی تاقمه چه‌کداره‌کانی رژیم وه‌ربوونه کوردستان و شه‌ڕێکی ته‌واوعه‌یاریان به سه‌ر خه‌لکی کوردستاندا که زوربه‌ی زۆریان موسوڵمان بوون، دا سه‌پاند. 'جیهاد'که‌رانی هۆگری ویلایه‌تی فه‌قیه له کوردستان تاوانی وایان به‌ڕێوه برد، که وێنه‌ی له‌جیهاندا که‌متر بینراوه. پاش ئه‌وه‌ی خومه‌ینی جیهادی ڕاگه‌یاند وله په‌یوه‌ندی ئه‌م بڕیاره‌دا ده‌سته ده‌سته پیر ولاویان دایه به‌ر جوخه‌ی ئێعدام. دوکتۆر، کادیری نه‌خۆشخانه و برینداران له‌م جینایه‌تانه جیاواز دانه‌نران. له نه‌غه‌ده به فه‌رمانی مه‌لا حه‌سه‌نی و زههیرنهژاد، گوندی قاڕنا و قه‌ڵاتان قه‌تڵی عام کران، و هاوکات له زیندانی ته‌ورێز ده‌یان زیندانی کوردیان شه‌وانه به بێ هیچ موحاکه‌مه‌یه‌ک ئیعدام کرد. شه‌پۆلی کوشت وبڕوجینایاتی دژی ئینسانی رژیم ورده ورده هه‌موو کوردستانی گرته‌وه، پاسدارانی رژیم هه‌زاران مرۆڤی بێ تاوانیان به بێ سڵ کردنه‌وه کوشت و هه‌موو ئه‌و جینایه‌تانه‌ی وا خۆیان کردبوویان له کتێبی وانه‌ی قوتابخانه‌کاندا به حیسابی گه‌لی مه‌زڵوومی کورد نووسی و ده‌رخواردی قوتابییه‌کان دا ، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر تووی ڕق و دووبه‌ره‌کی له ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا بچێنن.
گه‌لۆ هه‌ڵبژاردنی ڕێکه‌وتی 28 ی گه‌لاوێژ بۆ ڕاگه‌یاندنی جیهاد دژ به خه‌ڵکی کوردستان به هه‌ڵکه‌وت بوو؟
کۆدیتای ئیمپڕیالیستی ئه‌مریکا و ئینگلیز دژ به ده‌وڵه‌تی یاسایی موسه‌ددیق له ڕۆژی 28 ی گه‌لاوێژی 1332 دا به‌ڕێوه چوو و ئه‌و ڕۆژه له مێژووی خه‌باتی مافخوازانه‌ی خه‌ڵکی ئێران‌دا وه‌ک 'ڕۆژێکی نگریس' تۆمار کراوه و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ڕۆژه‌ش بۆ هێرش کردنه سه‌ر کوردستان له لایه‌ن خومهینییهوه به هه‌ڵکه‌وت نه‌بوو. خومه‌ینی به زانیارییه‌وه و به ئاگاداری له چۆنایه‌تی کودیتای 28 ی گه‌لاوێژی 1332 ئه‌و ڕۆژه‌ی بۆ ڕاگه‌یاندنی 'جیهاد' دژ به گه‌لی کوردستان هه‌ڵبژارد. بۆ مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بوو که کودیتاکه ی به 'شه پڵاخه ێه كی خودایی له بناگوێی موسه‌ددیق' (ناوه‌رۆکی قسه‌که) ناو بردبوو وئه‌و ڕووداوه نگریسه‌ی به زانیارییه‌وه ته‌قدیس کردبوو؟ به‌ڵی، خومه‌ینی ئه‌و ڕۆژه شوومه‌ی به ڕاگه‌یاندنی جیهاد دژ به کوردستان ژیانده‌وه و له ئه‌نجامدا، گه‌لی کوردستان له ڕۆژی 28 ی گه‌لاوێژ دا دوو جار برانه کوشتارگه. له ڕێکه‌وتی ڕاگه‌یاندنی 'جیهاد' ه‌وه تا ئێستا، حه فته نه‌بووه لاوانی خه‌باتگێڕی کورد له ژێر ئه‌شکه‌نجه دا گیانیان به‌خت نه‌کردبێت یان له لایه‌ن بێدادگه ئیسلامییه‌کانه‌وه ناجوامێرانه ئیعدام نه‌کرابن، یا خود به‌کرێگیراوانی ڕژیم له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، به تایبه‌ت له کوردستانی عیراق، تیرۆریان نه‌کردبێتن. ترۆری یه‌ک به‌دوای یه‌کی ڕووناکبیر و ڕێبه‌رانی سیاسی گه‌لی کورد، نموونه‌ی ڕوون و له‌بیر نه‌چووی ئه‌م تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تییانه‌ن و قه‌راری دادگای میکونوس بۆ مه‌حکوم کردنی ڕێبه‌رانی پله‌ی یه‌که‌می کۆماری ئیسلامی شایه‌دی ئه‌و ڕاستییه‌ن.
ئێمه- ئه‌وانه‌ی وا ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌مان واژۆ کردووه، به هه‌ستی به‌رپرسیایه‌تی و بۆ ڕێزگرتن له بیره‌وه‌ری هه‌زاران مرۆڤی کورد که بوونه‌ته قوربانی ده‌ستدرێژییه‌کانی ڕژیمی دژی مرۆڤی کۆماری ئیسلامی ئێران، خه‌ڵکی جیهان و خاوه‌نی ویژدانی به‌خه‌به‌ر له‌م ڕاستییانه ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری تاڵی ئه‌م جینایه‌تانه له بیر نه‌چێت، پێشنیار ده‌که‌ین که ڕۆژی 28 ی گه‌لاوێژ وه‌ک ڕۆژی ماته‌مینی گشتی له کوردستان ڕابگه‌یێنرێت.
پێشنیار ده‌که‌ین ئه‌مساڵ و هه‌موو ساڵێک له سه‌عات 12 ی ڕۆژی 28 ی گه‌لاوێژ (به کاتی ئێران) دا، خه‌ڵکی کوردستان به کرێکار، جوتیار، فه‌رمانبه‌ری ئیدارات و ڕێکخراوه ده‌وڵه‌تی و تایبه‌تییه‌کان و هه‌موو توێژه‌کانی دیکه‌وه، له هه‌رکوێیه‌کی جیهان بوون، ده‌ست له کار بکێشنه‌وه و دوودهقیقه بێده‌نگی ڕابگرن. پاشان بۆ دانانی گۆڵ، بچنه سه‌ر گڵکۆی ئه‌وانه‌ی وا له ڕێگه‌ی ئازادی‌دا گیانیان به‌خت کردووه و هه‌روه‌ها بچنه چاوپێکه‌وتنی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی شه‌هیدان و به‌م شێوه‌یه، یادی هه‌موو گیان به خت كردووانی ڕێگای ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستان زیندوو ڕابگرن.
ئێمه له گه‌لانی ئێران وهه‌موو حزب و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی چالاک و ڕاگه‌یاندنه گشتییه‌کان ده‌خوازین ده‌نگیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی ئێمه و ئه‌م هه‌نگاوه په‌سند بکه‌ن و له خه‌لک و لایه‌نگره‌کانیان بخوازن که هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌م ڕێزگرتنه، له ڕێگه‌ی دوو ده‌قیقه بێده‌نگی یه‌وه، به‌ڕێوه به‌رن.
ئازادیخوازانی سه‌رانسه‌ری جیهان! ڕێکخراوه‌کانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ! ویژدانه به‌خه‌به‌ره‌کان! مرۆڤایه‌تی پێشکه‌وتنخواز! ئێوه له‌ڕێگه‌ی پشتگیری کردنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌وه، خۆتان له ته‌نیشت گه‌لێکی مه‌زڵوومدا ده‌بیننه‌وه که ده‌یان ساڵه بۆته قوربانی ده‌ستدرێژی و هه‌موو چه‌شنه جینایه‌تێکی دیکه‌ی دژی مرۆفایه‌تی له ئێران. خه‌ڵکی کوردستانیش وه‌ک گه‌لانی تر مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌و مافه ناسراوانه‌ی وا له جاڕی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ ومهنشوری ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا هاتوون که‌ڵک وه‌ربگرن. هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان له ڕۆژی ماته‌مینی گشتیدا، ده‌ری بخه‌ن که مافه‌کانی مرۆف ده‌کرێت و ده‌بیت سه‌رانسه‌ری جیهان و هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان بگرێته‌وه.
خاوه‌ن ئیمزاکان:
ێارم ا‌لدین ێادق وزیری، باقر موئمینی، دوکتۆرحوسهین خه‌لیقی، هاشم که‌ریمی، غه‌نی بلووریان، عه‌زیز
ماملێ، ئه‌نوه‌ر سۆڵتانی، یۆسف ئه‌رده‌ڵان، دوکتۆر سوهه‌یلا قادری، نه‌جمه‌ددین غوڵامی، ناسر ڕه‌زازی،
ڕه‌شید فه‌یزنه‌ژاد، کاڵێ ئاته‌شی، ناهید به‌همه‌نی، دوکتۆرمحهممهد ڕه‌حیمی، عه‌لی میهرپه‌روه‌ر، دوکتۆرکامران
ئه‌مین ئاوه، ڕه‌شاد مسته‌فا سوڵتانی، ئێران نه‌سیمی، گه‌لاوێژ حه‌یده‌ری، زبێده (زبێ) زه‌بیحی، مه‌له‌که مسته‌فا
سوڵتانی، جه‌میل محه‌ممه‌دی (جه‌میل نه‌وه‌ره)، جه‌عفه‌ر تیکانته‌په ، سیامه‌ند موعینی ، هوشه‌نگ خه‌تمی، ئاسۆ
ساڵح، شه‌هلا ده‌بباغی، سه‌دیقه نه‌به‌وی، عه‌تیه میعمارپوور، شه‌یدا میعمارپوور، خه‌لیل حه‌واری نه‌سه‌ب،
حه‌سه‌ن ده‌رزی، مه‌عرووف که‌عبی، مسته‌فا موده‌ڕڕسی، عه‌بدولعه‌لی سه‌نجابی، ئازاد سه‌قزی، نادر فه‌تحی،
که‌ریم دانشیار، ئه‌حمه‌د به‌هرامی، ئیبراهیم فه‌رشی، ڕه‌حیم به‌هرام زاده، ئهمیرقازی، جه‌معییه‌تی کوردانی
دانیشتووی فه‌ڕه‌نسه و....
تکایه ئه‌گه‌ر ویستتان ئه‌م ڕاگهیاندننامهیه واژۆ بکه‌ن کرته‌یه‌ک له سه‌ر ئه‌م شوێنه بکه‌ن:
http://www.ipetitions.com/petition/28Mordad1358
*کومیته‌ی
ڕێکخستنی 28 ی
گه‌لاوێژ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست