مەسعود بارزانى و جەلال تالەبانى و تۆپبارانى سنورەكانمان
Monday, 05/09/2011, 12:00
ماوەیەكە توركیا و ئێران دەستیان كردۆتەوە بە تۆپبارانكردنى سنورەكانى هەرێمى كوردستان وبەو هۆیەوە وەك لەكەس شاراوە نییە، چەندین زیانى گیانى ومالى لێكەوتۆتەوە .بەلام ئەوەى جێگاى هەلوەستە لەسەر كردنە بێ هەلوێستى ئەو دوو بەناو سەركردانەیە، كە لە سەرەوە ئاماژەم بەناوەكانیان كردووە ..دیارە ئەم بێ هەلوێستیەش بەلاى منەوە هیچ سەیرو جێگاى سەرسوڕمان نییە بەپێچەوانەوە ،سەیر ئەوەیە هەلوێستیان هەبێ ...جا چەندە هەلوێستەكەش توندتر بێ ئەوەندە سەیرترە ..لەویش سەیرتر ئەو خەلكەیە ،كە هاتۆتە سەرجادەو داوادەكەن،حكومەتى هەرێم هەلوێستى هەبێ ..وەك ئەوەى ئێمە شتێكمان هەبێ بەناوى حكوومەتەوە !!! ئەگەر بەڕاست ئێمە شتێكمان هەبوایە بەناوى حكومەتەوە ،ئەوا بۆچى نێچیرڤان بارزانییەك ،كە هیچ پێگەیەكى حكومى نییە،بۆ ئەو مەبەستە لەگەل دەسەلاتدارانى ئێران كۆ دەبێتەوە ؟؟!! خەلك دەبێ ئەوشتانە بزانێ و عاتفیش نەبێ !! با لەوەش گەڕێین ...ئێمە دەبێ مێژووى ئەو دوو حیزبە بێنیینەوە پێش چاوى خۆمان ، ئینجا دەزانین داواى هەلوێست كردن لە سەرانى ئەو دوو حیزبە چەندە بێمانایە و چەندە داواكارییەكى پوچە...چونكە ،هەموومان باش لەبیرمانە؟،كە تا مەسعود بارزانى وجەلال تالەبانى پێش دەبابەكانى ئەو دوو ولاتە نەكەوتن ئەوان ڕێگاى كوردستانیان هەر پێنەدەزانى؟؟؟ئەوە ئەو دوو بەناو سەركردەیە بوون بۆ بەلا داخستنى ململانێ ناڕەواكانیان هەر ڕۆژەو یەكێكیان دەهێنایە سەرمان و ڕۆڵەى كوردیان پێ بەكوشتدەدان ؟؟؟ئەى ئەوە جەلال تالەبانى نەبوو سالى 2002 لە ناو خاكى توركیا دەیگووت:(ئەگەر لەشكرى تورك تەشریف بۆ كوردستانى عێراق بهێنێت،كورد بە گولباران پێشوازى لێدەكات!!!)ئەى ئەوە جەلال تالەبانى نەبوو لە توركیاو لەسەر قەبرى ئوتاتورك دەیگوت :دەولەتى كوردى خەونى شاعیرانەیە ؟؟؟ ئەى ئەوە جەلال تالەبانى نەبوو لە سالى 1966ەوە تا 1970 جاشایەتى بۆ ڕژێمى بەغدا دەكرد و سوارى دەبابەى ئەو ڕژێمە بۆگەنە بوو بوو بۆ كاولكردنى كوردستان ؟؟؟ئەى هەر جەلال تالەبانى نەبوو لە سالى 1996 بۆ لەناو بردنى حیزبى دیموكرات پێش سوپاى پاسداران كەوت ؟؟؟.ئەى بۆ مەسعود بارزانى نەلێین؟؟؟ ئەى ئەوە مەسعود بارزانى نەبوو لە 31ى ئابى 1996دەبابەى بەعسیەكانى هێنایە سەر پەڕلەمانى كوردستان ؟؟؟ ئەى بە فەرمانى مەسعود بارزانى نەبوو لە سالى 1997فڕۆكەكانى توركیا كەپكى حەمەد ئاغایان دەكێلاو كوڕانى ئێمەیان خەلتانى خوێن دەكرد؟؟؟دوواى هەموو ئەو خیانەتە گەورانە ئەى خۆشخەیالى و شورەی نییە بۆ ئێمە ،كە چاوەڕێى هەلوێستى كوردانە بین ،لە كەسانێك،كە چەندین جار كوردیان فرۆشتووە ؟؟؟ئایا كەس دەتوانێ زاتى ئەوەبكات و ئەوەندە ڕوو قایم بێت، بلێت: 31ى ئاب و 66 خیانەت و كورد فرۆشى وجاشایەتى نەبوون ؟؟؟ توخوا ئێستا كامەیان شیاوى ئەوەن لێیان ڕاپەڕین ،ئەم دوو بەناو سەركردانە؟؟؟ یان سوپاى توركیاو ئێران ؟؟؟ئاخر كورد كۆڵكە ڕابەرى واى هەبێ پێمنالێن دوژمنى بۆ چییە ؟؟؟ من نازانم بۆ گلەیی لەو دوو دەولەتە بكەین ،كە جار ناجارێ هەڵدەكوتنە سەرمان ؟؟؟باشتر نییە ،پێش هەموو شتێك هاوشێوەى خەلكى تونس ومێرو لیبیا.. یەخەى ئەو دووانەى خۆمان بگرین وحیسابێكیان بۆ بكەین؟؟؟ ئینجا دوواتر دوو قسە لەگەل توركیاو ئێران بكەین!! ئەوەى وایكردووە ئەم میللەتە ئاوا زەلیل بێت ،(توركیا و ئێران) نین یاران ،بەلكو سەرانى (پدك وینك)ن!!!من پێم سەیرە خەلك داواى ئەوە بكات سەرانى ئەو دوو پارتە هەلوێست وەرگرن !!!چونكە بەڕاستى ئەمانە پیاوى هەلوێست نین ؟؟؟ باباااااا ئێمە مێژوومان خوێندۆتەوە مەعقولە نەزانین ،كە ئەم دووانە تەنها بۆ ناوخۆ و بۆ خەلكى ئەو هەرێمە ئازان !!!دەریشكەوت ئەوان كە خاوەنى 200هەزار پێشمەرگەن تەنها بۆ سەركوتكردنى خەلكى كورستان و پاراستنى بەرژەوەندى بنەمالەكانیان بەكاریان دەهێنن ؟؟؟ هەموومان ئاگادارین لە 17ى شوباتى ئەمسالەدا خەلكى كوردستان خۆ تەنها خۆپیشاندانیان كردبوو ،كەچى ئەوان دەستڕێژى گووللەیان لێكردن ؟؟؟ ئۆپۆزیسیۆن تەنها بەیاننامەیەكى بلاوكردەوە، ئەوان بە دەبابە گەمارۆیاندان !!ڕاگەیاندنەكان تەنها ڕوومالى ڕووداوەكانیان كرد ،ئەوان كەنالەكانیان سوتاندن!!قوتابیانى زانكۆ تەنها وتیان (نا) بۆ نا عەدالەتى ،ئەوان حەڕەمى زانكۆیان شكاندو قوتابیانیان بە شێوەیەكى بەعس ئاسا دایە بەر تێلاو قامچى ، نەك هەر ئەمە یاران ، بەلكو تێلا بەدەستە بێ ئابڕوەكانى (پدك وینك) پەلامارى كچانی زانكۆشیان دا ..بیستوومە لە كوردەواریدا دەلێن: سەگ بە ژنان ناوەڕێت و پەلاماریان نادات !!.. تەماشاكەن تەنانەت سەگیش حوڕمەتى ژنان دەگرێت .كەچى تێلا بەدەستەكانى ئەم دوو بەناو سەركردەیە نەیانگرت !!!ئەوان فەلاقە خانەیان بۆ خۆپیشاندەرانى شارى سلێمانى دانا، كەچى تەماشاكەن بەرامبەر ئەو دوو دەولەتە (توركیاو ئێران)چەندە بێ جەسارەت و سەر كزن !! دە فەرموون ئەگەر ئێوە ئازان وخۆتان بە پێشمەرگەى مەرد دەزانن ڕووبەڕوویان ببنەوە ؟؟دیارە ئێوە نەك هەر ناتوانن ڕوو بەڕوویان ببنەوە ،بەلكو تەنانەت ئێستا لەوەش دەترسن ،كە خەلكى خۆ پیشاندان دەكات!!نەكا سەرانى توركیاو ئێران زیاتر لێیان توڕەبن ؟؟ من دەزانم بەدل پێیان ناخۆشە، كە خەلكى لەدژى تۆپباران. خۆپیشاندان دەكەن ،تا پێیشیان بكرێ هەولى سەركوتكردنى ئەم خۆ پیشاندانانە دەدەن !!بەلام لەترسى خەلكى كوردستان ناتوانن زۆر خۆیان بەدەرخەن ، چونكە مەسەلەكە مەسەلەى خاك و كیاننە ، نایانەوێ بەر نەفرەتى خەلكى بكەون ،خۆ ئەگەر ئەم خۆ پیشاندانانە بۆ دژایەتى گەندەلی بوایەن .دلنیام دووبارە بە بەعسیانەترین شێوە سەركوتیان دەكردەوە .هەرچەندە لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا جەلادەكانى سەر بە تالەبانى دڕندەئاسا هەلیان كوتایە سەر ئەو تیمەى ،كە بەتەمابوون سەردانى بنارى قەندیل بكەن !! بەلێ .. ئەمانە حوكم دەكەن .بۆیە حالمان ئاوا جوانە!!لە هەموو دوونیادا پاراستنى ژیانى خەلك لە ئەستۆى حكومەتدایە ،كەچى تەماشاكەن چ سەیرێكە..لێرە لە دەڤەرى ئەم دوو بازرگانەدا .خەلك بەرگرى لەخاك وحیزب و لە سەرانى حكومەت دەكات ،كەچى حكومەت ملكەچ ملكەچ و ترسنۆكانە وەستاوە . لێرە خەلك دەكوژرێ ،كەچى سەركردە پیرە هیچ پێ نەماوەكان ، نەك هەر ناوێرن دەنگ بەرزكەنەوە ،بەلكو ڕێگەش نادەن خەڵكى ناڕەزایی دەربڕێت!!خەلكینۆ ... ببینن و لەبیرمەكەن ئەوە ئێمەین دەكوژرێین و خوێنمان تێكەلى خۆل دەكرێ و ئەوانیش مێشێك میوانیان نییە !!!ئەوە ئێمەین خۆپیشاندان دەكەین ،كەچى ئەوان ناهێلن ...ئەوە ئێمەین لە داخى ترسنۆكى ئەم دووانە خوێن لە جەستەى خۆمان بەردەدەین ،كەچى ئەوان خۆیان و كوڕەكانیان وەك نە بایان دیبێ و نە باران بێخەم بێخەم پالیان داوەتەوە .،ئەوە ئێمەین دەمانەوێ ئالاى توركیاو ئێران بسوتێنیین ،كەچى ئەوان لەرز دایگرتون و ڕێگریمان لێدەكەن !!! ئەوە ئێمەین لەسەر شەقامەكان و ئامادەین بەعەشقەوە بچین بەرەو پیرى مەرگەوە،كەچى ئەوان لەناوكۆشكەكانیان ترسنۆكانە بەیاننامەى پر پێچ وپەنا و پڕ كڕوزانەوە بلاو دەكەنەوە !!!خۆ ئەگەر ئەوان (سەرۆك و ئەندامانى مەكتەبى سیاسى وسەركردایەتى هەردوو حیزبەكەى مەسعود و جەلال) چەكەكانیان بدەنە دەست ئێمە و خۆیان خۆپیشاندان بكەن ،ئەوكات بێشك ئێمە بایی ئەوە غیرەت ومەردایەتیمان تیایە هەلمەت بەرین!! بۆیە بەو دوو بەناو سەركردەیە دەلێم :مەردایەتى نە ئەوە یە ڕووبەڕووى خەلكى سڤیل و بێچەكى كوردستان ببنەوە !! نە ئەوەیە فەلاقەخانە بۆ لاوان وگەنجان دابنێن!! نە ئەوەیە ڕۆژنامەنوسان بگرن و لێیاندەن!!نە ئەوەشە شەڕو تەشقەلە بە ئۆپۆزسیۆن بفرۆشن!! بەڵكو گەر ئێوە ئازان، ئەوا ئازایەتى ئەوەیە: بەرپەچى دەولەتە پەلاماردەرەكانى دراوسێمان بدەنەوە ..ئەى چۆن هاوڕێیان؟؟!! گەرنا چیتر باسى شاخ و شۆڕشمان بۆ مەكەن و ئیتر بێدەنگیش بە سەربەرزى بزانن!! بۆ زانیاریشتان مادام خەلك كوژراوە ،ئەوە هەلوێست نییە بلێن ئیدانەمان كرد !!! ئیدانەكردن چییە ؟؟ ئەسلەن هەر بەهاى نییە !!! وەك هەلوێستیش پێمان مەفرۆشنەوە ؟؟ چونكە تەنانەت منالێكیش دەتوانێ بلێ ئیدانەى دەكەم !!! لە كۆتایدا بە دلنییاییەوە دەلێم : تا ئەو دوو بەڵاى خوایە(مەسعود بارزانى و جەلال تالەبانى)حوكم بكەن ،ئێمە بەردەوام تۆپباران دەكرێین ، مەگەر وەزعەكە بەیەكجارى بگۆڕێ ،ئەوانیش ناویان لە كولەكەى تەڕیش نەمێنێ ....!!!!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست