کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


31ى ئاب،تكانى ئابڕوى كورد بە دەستى مەسعود بارزانى !!!

Monday, 05/09/2011, 12:00


 



مێژووى پەنجا شەست سالى ڕابردووى كورد مێژوویەكى جوان و پاك نییە ، وەك ئەوەى سەرانى سەرشۆڕى (پدك و ینك) وێناى دەكەن و لەڕێگاى ڕاگەیاندنە چەواشەكارەكانیان و درۆ و دەلەسەكانیانەوە، دەیانەوێ بیكەنە قەناعەتى گشت خەلكى كوردستان ..ئەوان خۆیان وا نیشاندەدەن ،كە پاك و پیرۆزن و شیاوى ڕێزن و ،لەوەش زیاتر دەیانەوێ وەك موقەدەس لێیان بڕوانرێ ، بەلام ئەوە بۆ كەسێك زۆر بێ بەهایە ،كە شوكر هوشیاربێ. ..كەسى منئاسا هوشیار، كە شارەزاى وردو درشتى مێژوى ئەو فەترە زەمەنییە بێت ،كە ئەم دوو بەلایە، لە بەختى ڕەشى كورد وەك دوومەلێك لە سەر دلى كوردستان پەیدابوون.نەك وەك مووقەدەس سەیریان ناكات، بەڵكو هەمیشە وەك دوو خیانەتكارى ڕیسوا سەیریان دەكات !!پدك وینك دوو خیانەتكارى گەورەن لە مێژووى هاوچەرخى ئێمەدا مەسعود وجەلالیش دوو نەگبەتى گەورەن خوا بۆ كوردى ناردوون و بەهیچ جۆرێ ناكرێ باس لە ڕابردوویان بكەین، بەبێ باسكردن لە خیانەتە زۆرو زەوەندەكانیان...بە ڕاستى من سەرم سورماوە چۆن مەسعود وجەلال سالانە لە یادى ئەو خیانەتە گەورانەدا زەنگۆل زەنگۆل ئارەقەى شەرمەزارى بە چاوانیانا ناكا عبور؟؟؟چۆن نابنە تنۆكێ ئارەقەى شەرمەزارى و بە خاكا ناچنە خوار ؟؟؟ئاخر مێژووى ئەم دوو پارتە ومیرەكانیان ئەوەندە تەلخە ئێمە بەش بە حالى خۆمان لە كاتى خوێندنەوەیدا شەرم دامان دەگرێ و تەریق دەبینەوە . خودایا... ئەى دەبێ حالى ئەوانە چۆن بێ ،كە بكەرى ئەو مێژووەن و چۆنچۆنى لە ڕیسواییان نامرن ؟؟؟ بەلام دیارە مێژوو هەرچۆنێ بێ .. باش یان خراپ؟؟ جوان یان ناشرین؟؟ دوواجار شیاوى قسە لەسەر كردن وخوێندنەوەیە ..من پێموایە ئەوەش خیانەتە، گەر بێین وباسى دیوە جوانەكەى مێژوو بكەین و دیوەكەیتر فەرامۆش بكەین .. هەرچەندە مێژووى ئەم دوو پارتە لێوڕێژى پۆخلیی ودزێوییە و هیچ جوانییەكى تیا شك نابرێ...هەمووشمان دەزانین ،كە یەكەم خیانەت لەمێژوى كورددا خیانەتى 66ى جەلالیەكان بوو ،كە سوارى دەبابەى دوژمنانى كورد بوون بۆ كاولكردنى كوردستان... خۆ ئەگەر ئەو كات بەناو سەركردەیەكى وەك جەلال تالەبانى تەمێ بكرایەو لەسەر شانۆى سیاسى دوور خرابایەوە ، لەو ساوە ئەگەر خیانەت وەك شتێكى ئاساى مامەلەى لەگەل نەكرایە... ئە گەر مییلەتەكەمان ئەوەندە هوشیار بوایەو بە چەپلەى هەموو جانەوەرێك هەڵنەپەڕیایە... تەحەموولى هەموو دەمووچاوێكى نەكردایە ...ئەوا بێگومان مەسعود بارزانییەكیش نەیدەتوانى 30 سال دوواى ئەم ڕوداوە پەنا وەبەر هەمان كار ببا ...،چونكە هەلبەت، كە خیانەت هیچ باجى لەسەر نەبێ و كەسى لەسەرى نەكرابێ بەپەندى زەمانە !! دیارە نەك دووبارە سەدبارەش دەبێتەوە!!! بۆیە ڕاموایە ئێمە هەمیشە لە بەردەم ڕوودانى 31ى ئابێكیترداین !!!زیاتر لە (15)سال بەر لە ئێستا مەسعود بارزانى لە داهێنانێكى بێوێنەدا ڕیكۆردى لە بوارى خیانەت كردندا شكاند!! بۆ پاراستنى بەرژەوەندیەكانى خۆى و بنەماڵەكەى و لە پێناوى كورسیەكەیدا،دەستى لە ئەنجامدانى قێزەونترین كار نەپاراست و بە یەكجارى ئابڕوى كوردى تكاند !!!بەلێ 31ى ئاب ،ئابڕوچوون بوو بۆ كورد؟؟؟بیر بكەنەوە چ مەعناى هەیە بە هەر بیانویەكەوە بێت ، تۆ بێیت ودەست لەگەل بەعس تێكەڵكەیت، كە كوردى ئەنفال كردووە ؟؟؟ئایا كەسێ خۆى بەسەركردە بزانێ ڕۆلەى كورد بەدەستى عەرەب و دووژمنانى كورد بەكوشت دەدا؟؟؟ئەرێ گەلۆ كەسێك ئەوە ڕابردووەكەى بێت، بۆی هەیە بەیانى تا ئێوارە مێشكمان ببا و باس لە كوردایەتى بكات ؟؟؟ئایا سەرانى پارتێك ئەوە ڕابردووە دزێوەكەیان بێت شایەنى ئەوەن هەواى پاكى كوردستان هەلمژن... مەسعود بارزانى بەئەنجامدانى خیانەتى 31 ى ئاب، دووبارە كوردستانى داگیركردەوە !!دووبارە گەرمیانى ئەنفالى كردەوە !!دووبارە هەلەبجەى كیمیا باران كرد !!دلى دایكى شەهیدانى شكاند!! برینى بەسوێى زیندانییانى سیاسى كولاندەوە !!بەم خیانەتە مەسعود بارزانى شكۆى ئێمە وغرورى میللەتەكەمانى برینداركرد و !! 31ى ئاب شیاوى قسە لەسەركردنە ، ئەم ڕوداوە ئەوە دەهێنێ سالانە دەیان وسەدان كۆڕى بۆ بگێڕین !!سەدان سیمینارى بۆ ببەسترێ و دەیان لێكۆلینەوەى زانستى لەسەر ئەنجام بدرێ!! دەیان فیلمى لەسەر چێ بكرێت !!شیكارى دەرونیش بۆ بكەرانى ئەو خیانەتە بكرێت!! بەلێ پێویستە 31ى ئاب بكرێتە هەوێن وكەرەستەى شیعرو ڕۆمان و دراماو شانۆ،تا هەمیشە ڕیسواو سەر شۆڕبن خیانەتكاران !!من پێم سەیرە چۆن دەكرێ سالانە ئاوا بە شێوەیەكى ڕاگوزەر و بێ قسە لەسەركردن ئەو ڕۆژە جێبێلین ...31ى ئاب گەمەى مندالان نەبوو!!تا هەر وا بە سانایی قڕوقەپى لێبكرێ!! بۆیە نابێ بۆ ڕاگرتى دلى هیچ بەناو سەركردەیەك ،یان لە ترسى هەمان بەناو سەركردە ، یان بە بەهانەى ئەوەى ،نەوەك شەڕى ناوخۆ هەڵگیرسێتەوە خۆمان لە باسكردنى ڕوداوێكى مێژووى وا تاڵ ،كە كاریگەریەكەى، تا ئێستاش هەرماوە، ببوێرین ؟؟؟چونكە وەك چۆن هیچ پاساوێك بۆ خیانەتكردن نییە،بە هەمان شێوەش بۆ پەردەپۆشكردنى خیانەت هیچ پاساوێك نییە، دوواى ئەم ڕووداوە كورد دەبێ بەخۆى دا بچێتەوەو،گومان لە عەقلى سیاسى خۆى بكات ...گومان لە ئەخلاقى بەناو سەركردەكانى بكات !!!بە هیچ جۆرێكیش جارێكیتر بە درۆ و دەلەسەى هیچ كۆڵكە ڕابەرێك بڕوا نەكات ... ئاخر بەبێ هۆ نییە كورد، تا ئێستا گەورەترین نەتەوەى بێ كیان ودەولەتە!! بەلێ ..كورد دەبێ بە هۆكارەكانى دروستنەبونى دەولەتى كوردیش دابچێتەوە و جارێكیتر پۆلێنیان بكاتەوە ...چونكە 31ى ئاب پێى ووتین، كە هۆكارەكانى دروستنەبوونى دەولەتى كوردى دەرەكى نین ،بەڵكو ناوخۆیین!!! لەو ڕۆژەدا دەبێ وردبینەوە ..بپرسین ..لێیبكۆلینەوە ..گومان بكەین...ئاخڕ چۆن ؟چۆن ؟چۆن؟ دەكرێ، كەسێك خۆى بە سەركردە بزانێ و دەبابەى بەعسیان بێنێتە سەر پەڕلەمان و هیچ كاریگەریەكیشى لەسەر پێگەكەى نەبێ و بگرە بەهێزتریش ببێ!!! نەك هەر ئەوەش ماوەیەكە دەبینم سەرانى ئەو پارتە دەیانەوێ لەرێگاى ڕۆژنامەنوسە ڕۆبۆت ئاساكان و زڕە ڕۆشنبیرەكانیانەوە ئەو خیانەت وئابڕوچونە گەورەیە وەك دەسكەوت وسەروەرى نیشان بدەن ...ئێوە سەیرى ئەو بێ چاو و ڕووییە بكەن و سەرتان نەسوڕمێ؟؟؟!!! شێخ ڕەزاى تالەبانى هەر دەلێى ئەم شیعرەى بۆ سەرانى (پدك) نوسیوە كاتێ دەلێت:
پێستى ڕووى هێند قایمە شمشێرى میسڕى نایبڕێ
گەر بە كەوشى كەى دەمێنى ،تا قیامەت نادڕێ!!! بەلام هەر دەبێ ئەو خەونەی (تەماشاكردنى خیانەت وەك سەروەرى) لە گەل خۆیاندا ببەنە ژێرگل ، ئەى مەگەر ئێمە ئیشمان چییە ؟؟؟تا ئێمە مابین ناهێلین سكاندال وەك دەسكەوت و زەلیلى وەك سەربەرزى تەماشابكرێ...بۆیە،هەمیشە لە هەوڵدا دەبین ، تا فاولەكانى سەرانى ئاشبەتال و جاشەكانى بەكرەجۆ بگرین...ئێستاش دواى تێپەڕبونى (15) سال بەسەر ئەو ڕوداوەدا، پێویست وایە و پێشنیاریش دەكەم ،كە هەموو سالێك لەو ڕۆژەدا سەرانى پدك سەرجەم كەنالەكانیان ڕابگرن وپەخش نەكەن ؟؟واتا پارتى لەو ڕۆژەدا بێدەنگى بنوێنێ و بۆى نەبێت قسە بكات وەك جۆرێك لە قەرەبوكردنەوەى مەعنەوییانەى مییلەتەكەمان !!!بەلێ پێویست وایە سەرۆك و مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى ئەو حیزبە ،داواى لێبوردن لە گەلەكەمان بكەن و دادگایش بكرێن... تا هیچ نەبێ كەسیتر، دوواى ئەوان زاتى ئەوە نەكات ،كەس ئەوەندە بە جورئەت نەبێ و بێت خیانەت لەو میللەتە بكات و خاكەكەى بفرۆشێ !!!چونكە ئەگەر ئێمە گەل بین و مێگەل نەبین،ئەوا دەبێ خیانەتى نیشتیمانى هێلى سوربێ و لێخۆشبونیشى بۆ نەبێ !!! بیریشمان نەچێ سەركردەگەلێكى نامەردن كە پەنا وەبەر خیانەت دەبەن و ئەوەش میللەتانى بچوكن لە خیانەتە گەورەكان خۆش دەبن !!!!
**تێبینى: دەزانم ڕەنگە لەسەر نوسینى وەها بابەتێك تەنانەت ژیانیشم بخەمە مەترسیەوە ،بەلام من هیچ باكم نییە و هیچیشم نیە لە دەستى بدەم ،بۆیە حەلاج ئاسا ناكەم لە وتنى حەقیقەت لادەم ..هەموو كاتێكیش ئامادەم بە ڕێگاى سۆران و سەردەشدا بچم !!!


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە