کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


منیش ده‌ڵێم هیچیان نه‌كردووه‌ ،،،!!!‏

Monday, 12/10/2009, 12:00


ئه‌مڕۆ زۆرم به‌لاوه‌ سه‌یر بوو ،كاتێك ووته‌كانی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامه‌ بێ ناوو نیشانه‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیم خوێنده‌وه‌ ،كه‌ ده‌ڵێت: هه‌ر كه‌سێك بڵێت كورد هیچی نه‌كردووه‌ له‌ سه‌ر ئاستی كوردستان و چ له‌ سه‌ر ئاستی عێراق ، ئه‌وا بێویژدانیه‌كی سیاسی و ئه‌خلاقی كردووه‌.

وه‌ من وه‌كو هاوڵاتییه‌كی ئه‌م كوردستانه‌ ده‌ڵێم نه‌خێر هیچتان نه‌كردووه‌ بۆ ئێمه‌ ،وه‌ نموونه‌ بۆ قسه‌كانم :

له‌ دوای دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی حوكم ، مام جه‌لال و كاك مه‌سعود (وه‌كو دوو عه‌ره‌ب په‌روه‌ر و عێراق په‌روه‌ر ) ده‌ستیان كرد به‌ ئاشتكردنه‌وه‌ی برا عه‌ره‌به‌ چاو ڕه‌شه‌كان و به‌ خوێنی چه‌ندین ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌ ، وه‌ له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2005 دا ، و دامه‌زراندنی حكومه‌تی تازه‌ی عێراق پشتگیری ته‌واویان له‌ برای به‌ڕێزمان دكتۆر أبراهیم جه‌عفه‌ری كرد تا پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی وه‌رگرت و ،دوییش بوو به‌ ئاگری ناو پووش به‌رامبه‌ر به‌ كورد ، وه‌ تا دوا ساته‌كانیش مام جه‌لال پشتگیری لێده‌كرد و به‌ دۆست و لایه‌نگیری گه‌لی كوردی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دا.

وه‌ له‌ ساڵی 2007 و 2008 دا چه‌نده‌ها كێشه‌یان بۆ كورد دروست كرد و هه‌ر له‌ ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان و هێنانی هێزی سه‌ربازی بۆ خانه‌قین و كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر ، وه‌ دوای ئه‌مانه‌ش و گه‌وره‌ترین گۆڵ له‌ ئه‌ندامانی كوردیان كرد ئه‌وانه‌ی له‌ به‌غدان و ئێستا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌رگریان لێده‌كات تێپه‌ڕاندن و په‌سه‌ند كردنی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بوو ،تایبه‌ت به‌ شاری كه‌ركوك له‌ 22 ی ته‌ممووزی 2008 ، كه‌ هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیان له‌ هاوپه‌یمانی كوردستان خسته‌ ناو لانكه‌وه‌ و به‌ ره‌بابه‌ی عه‌ره‌بی یا لێلیان بۆ ده‌چڕین و تا زۆربه‌ی مه‌رامه‌كانی خۆیان هێنایه‌ دی.

وه‌ تا ئێستا هاوپه‌یمانی پاره‌ خواردنی كوردستان ،داوای ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ وه‌زێرێك بانگ بكرێت بۆ لێپێچینه‌وه‌ و ئه‌نجومه‌ن ئه‌و كاره‌ی كردبێت ؟؟!

وه‌ یان تا ئێستا سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی چه‌ندجار داوای له‌ نوری مالیكی كردووه‌ كه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ بدات له‌ باره‌ی كێشه‌كانه‌وه‌ ، به‌ڵام مام جه‌لال و ووته‌بێژی هاوپه‌یمانی ووتیان : هیچ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ مالكی نیه‌.

وه‌ چه‌نده‌ها كه‌م و كورتی تر كه‌ به‌ ته‌نها نووسینێكی كورت ته‌واو نابێت،

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه‌ ، ئه‌گه‌ر ده‌توانی با بڕوات كاسبی بكات زۆر باشتره‌ ، له‌گه‌ڵ ڕێزم به‌ كاسبكاران ، چونكه‌ ئاگای له‌ هیچ شتێك نیه‌ و نازانێت له‌ كوردستان و عێراق چ باسه‌ ؟؟؟!

ده‌ڵێت: له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه‌ به‌ده‌ست هاتوون چ له‌ كوردستان یان له‌ به‌غدا یه‌كێتی پشكی شێری به‌ركه‌وتووه‌!!!،

زۆر جوانه‌، له‌ بنه‌ڕه‌تدا هیچ ده‌ستكه‌تێك به‌ده‌ست نه‌هاتووه‌ تاكو (ی ، ن ، ك) ئه‌و پشكه‌ی به‌ر بكه‌وێت؟؟!

كام ده‌ستكه‌وته‌یه‌ كه‌ ئه‌و براده‌ره‌ باسی ده‌كات ؟؟! ده‌رچوونی به‌ ته‌زویر و سه‌پاندن به‌سه‌ر میلله‌ت و ده‌ستخستنه‌ ناو كاروباری حكومه‌ت و ده‌ستوه‌ردان له‌ كارو باری دادگاكان و (ئازاد كردنی تاریق ره‌مه‌زان به‌ نموونه‌) ،،،،هتد ،

یاخود دزین و به‌ تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م میلله‌ته‌ و وه‌رگرتنی 400000 چوار سه‌د هه‌زار دۆلار مانگانه‌ و ،،،،،هتد ئه‌وانه‌ ده‌ستكه‌وتی كوردستانن.

وه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش كام ده‌ستكه‌وته‌یه‌ كه‌ باسی ده‌كات ؟؟!

بێبه‌ش كردنی كورد له‌ بڕیاردان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و نوێنه‌ران ، چونكه‌ زۆر جیاوازی هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌ندامان له‌ هاوپه‌یمانی كوردستان ، دكتۆر مه‌حموود قسه‌یه‌ك ده‌كات و ئه‌ندامه‌كانی تر قسه‌یه‌كی تر ،، وه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ با وه‌ڵاممان بداته‌وه‌ ده‌ستكه‌وته‌كانمان بۆ بژمێرێت كه‌ كورد له‌ سر ئاستی عێراق به‌ ده‌ستی هێناوه‌ ، وه‌ له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رێمیش پێمان بڵێت تا ئێمه‌ش نه‌كه‌وینه‌ نێو ئه‌و بێویژدانیه‌ ی كه‌ ئه‌و براده‌ره‌ باسی ده‌كات، چاوه‌ڕوانی ناو و وه‌ڵامی ئه‌و ده‌بین .

ئاكۆ گه‌ردی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە