کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌رێ گیانه‌ ماڵ ئاوایی ده‌كه‌م له‌ ژیان

Saturday, 14/11/2009, 12:00








كاتی ئه‌مبه‌ن بۆ چۆڵی نه‌مان

شینم بۆ مه‌كه‌ن توخوا به‌ بێ ده‌نگ

سووك هه‌ڵم بگرن بۆ نێو گۆڕی ته‌نگ



** ** **

ئه‌رێ گیانه‌ كه‌ هاتمه‌وه‌ سه‌ر له‌ ئێواره‌

نیشانی لێمگرت ئه‌و تاوانباره‌

سه‌یری كه‌ تۆ چه‌ند نا له‌ باره‌

له‌ منی نه‌بووری ته‌نها ئه‌م جاره‌



** ** **

ئه‌رێ گیانه‌ بۆچی ئه‌م گه‌له‌ی من

ڕێبازی وایه‌؟

له‌ پێناوی گه‌ل مردن ڕه‌وایه‌

زیندانی كوشتن

سورترم ئه‌كا دژ به‌ سه‌رمایه‌



** ** **

ئه‌رێ گیانه‌كه‌م بۆچی ئه‌و گه‌له‌ی من

نامورادێ

بچه‌وسێته‌وه‌ دوور له‌ ئاواتێ

په‌تی سێداره‌ خه‌ڵاته‌ بۆ من

با من شه‌هید بم خوێنم ئازاد بێ



** ** **

ئه‌رێ دایه‌ دایه‌ دایه‌

زنجیرو كه‌له‌پچه‌ی ده‌ستم

هه‌رگیز ناگۆرێ شیعرو هه‌ڵبه‌ستم

ئه‌شقی كوردستان چه‌سپیوه‌ له‌ دڵ

بۆ ئه‌و خوڵقاوم چۆن نه‌یپه‌رستم



** ** **

ئه‌رێ گیانه‌ ئێمه‌ گه‌لێكین

به‌شمان خوراوه‌

بۆ مافی خۆمان خوێنمان ڕژاوه‌

په‌تی سێداره‌ كورد ناترسێنێ

ئه‌بێ ڕزگاری بێ چینی چه‌وساوه‌




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە