%5 پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وتی زاخۆ ده‌كه‌ینه خێر‌و سه‌ده‌قه
Thursday, 24/09/2009, 12:00
دیاره ده‌سه‌ڵاتداران به نیازی ئه‌وه نین كه ڕۆژێك له ڕۆژان ،ئه‌م كورسییه‌ی له سه‌ری داده‌نیشن بۆ كه‌سێكی تری جێبێڵن، بۆیه ده‌بینین هه‌ر ڕۆژه‌ی له ووڵاتێك و هه‌ر ڕۆژه‌ی به شێوازێك نهێنیه‌كانی ئه‌م گه‌نده‌ڵكارانه ئاشكرا ده‌بێت و كه‌سێكیش نیه خۆی بكاته خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو كێشه و دزی و ڕاوو ڕووتیه.
ڕۆژێك ئاشكرابوونی وه‌رگرتنی پاره‌ی سۆشیه‌ڵ و ڕۆژێك خۆ ناونووس كردن به شێت و كه‌م ئه‌ندام و ، كه‌چی له ڕاستیدا هیچ نه‌خۆشییه‌كیان نیه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌وانه نه‌خۆشن ، كه‌م ئه‌ندامن ،،،تاد .
وه هه‌موو ڕۆژێك كۆمه‌ڵێكیان ده‌ڕۆن بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بۆ چاره سه‌ری نه‌خۆشی ، تاڵه‌بانی دوێنێ ڕۆیشت ، ئه‌رسه‌لان بایزی تێكده‌ر هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕۆیشت و ته‌نانه‌ت ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانیش نه‌بوو، به ووته‌ی سۆزانی خاڵه شه‌هابی سه‌رۆكی لیستی كه‌ره‌دێزه‌ی په‌رله‌مان بۆ مه‌به‌ستی پشكنینی ته‌ندروستی چۆته ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ، وه كۆسره‌ت ره‌سول و فازیل موتنی و داده چنار و ،،،،،چه‌ندانی تر ، كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ووڵاته نه‌خۆش و شێت به‌ڕیوه‌ی ده‌بات .
وه ناوه‌ڕۆكی باسه‌كه‌م ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی دوێنێی تاڵه‌بانیه بۆ ئه‌مریكا و من وه‌كو هاوڵاتییه‌كی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته خێر له خۆ نه‌دیوه‌ی كوردستان له به‌شی خۆم خۆش ده‌بم و ده‌یكه‌م به سه‌ده‌قه ته‌نها ئه‌وجاره تاڵه‌بانی نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و ، وه‌كو مه‌لای خائین و كورد فرۆش له‌وێ سه‌ر بنێته‌وه ، وه له %5 ئه‌و پاره‌ییه‌ی كه ئاشتی هه‌ورامی دزیویه‌تی بۆ نێچیرو سه‌رانی بنه‌ماڵه ده‌یكه‌ین به خێر تا له ده‌ستی ئه‌وانه ڕزگارمان بێت ، كاتێك ئه‌و دز و گه‌نده‌ڵ و بوده‌ڵانه ده‌درێنه دادگا و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و میلله‌ته‌یان لێده‌سه‌ندرێته‌وه و به سزای خۆیان ده‌گه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست