کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێ گه‌نده‌ڵه‌ و کێ تێکده‌ر ،،،،؟‏

Saturday, 30/05/2009, 12:00


دوای ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکی کوردستان هه‌ستیان به‌ خراپی به‌رێوه‌بردن و باری ئابووری کرد، خه‌ڵک و کوردستان ڕووی کرده‌ خراپی و داته‌پین ولایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌ر چاو نه‌گیرا له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسانه‌وه‌،، خه‌ڵک که‌وته‌ شه‌رمه‌زارکردن و ڕیسوا کردنی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان،،که‌ بۆ ماوه‌ی 18 ساڵه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئه‌م خه‌ڵکه‌ ده‌ڕووتێننه‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات که‌ داهاته‌کان و ده‌سه‌ڵاته‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی نا یه‌کسان دابه‌ش کران به‌سه‌ر خزم و که‌س و کاری لێپرسراوانی ده‌سه‌ڵات.
ئه‌مه‌ش به‌ گه‌نده‌ڵی ناوبانگی ده‌رکرد له‌ ناو خه‌ڵک، وه‌ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ر سوڕمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ ، (له‌ دزی وایه‌ هه‌موو که‌س دزه‌) وه‌ کو کورد ووته‌نی.
ئێستا ده‌بینین هه‌ندێ که‌س که‌ ده‌گه‌نه‌ ده‌سه‌ڵات رۆژانی ڕابردووی خۆیان له‌ بیر ده‌که‌ن و به‌ دوای ده‌ستکه‌وتنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م میلله‌ته‌وه‌ ده‌که‌ون ،،نموونه‌ی ئه‌مه‌ش کاکه‌ شێخ جه‌عفه‌ره‌ .
کاکه‌ شێخ نکۆڵی لێناکرێ که‌ پ.م چالاک و قاره‌مان بووه‌ ،،ئه‌مه‌ هه‌موو خه‌ڵکی بێستانه‌ و قه‌شقه‌ و،،،،،هتد ،ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانن، وه‌ سه‌رده‌می ئه‌و که‌ لێپرسراو بووه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ که‌ چ قاره‌مانێک بووه‌، به‌ڵام له‌ پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا به‌ داخه‌وه‌ بۆ کاکه‌ شێخ خۆی کردووه‌ به‌ دارو ده‌سته‌ی مه‌لا به‌خ به‌خ و مامه‌ی خه‌ڵه‌فاو،،،،وه‌ له‌ سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ تۆمه‌تبار کردنی هه‌ڤاڵانی ڕیفۆرم و ناوزه‌ند کردنیان به‌ گه‌نده‌ڵ و تێکده‌ر،ده‌کرێ بپرسین کاکه‌ شێخ له‌ پای چی ئه‌م تۆمه‌تانه‌؟
گه‌نده‌ڵ ،عومه‌ر مورتاح و به‌رهه‌می دزومه‌حه‌ممه‌د خۆشناو و مه‌لای ئاش و ئه‌رسه‌لانی گه‌ڕ و،،،،،ئه‌وانی ترن یان هه‌ڤاڵانی گرده‌که‌؟
تێکده‌ر خوله‌ی سمـێڵ ومه‌لا به‌خ به‌خ و ،،،،،ئه‌وانی ترن ،یان هه‌ڤاڵانی گرده‌که‌ ؟
بۆ ده‌بێت یه‌کێک که‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا جیاوازه‌ گه‌نده‌ڵ و تێکده‌ر بێت ؟ ئێستا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ئێوه‌ چ ڕق و کینه‌یه‌کتان له‌ دڵه‌ به‌رامبه‌ر نه‌وشێروان و هه‌ڤاڵانی ڕیفۆرم .. بۆ؟ چونکه‌ ئێوه‌ هیچ کارێکی باشتان بۆ ئه‌ندامانی یه‌کێتی نه‌کردووه‌ ته‌نها بۆ که‌سانی چڵکاو خۆری ده‌وروبه‌رتان نه‌بێ ،، ئه‌گینا رۆژێک ده‌ڵێن نه‌وشێروان 5 کورسیش ناهێنێ ،،به‌ چ پێوه‌رێک ئێوه‌ ئه‌و پێشبینیه‌ ده‌که‌ن ؟ نابینن هه‌موو ڕۆژێک هه‌ڤاڵانی گرده‌که‌ به‌ لێشاو وه‌کو ئه‌و کۆمیته‌و کارگێر مه‌ڵباند و ئه‌ندامان و ئۆرگانه‌کانی خواره‌وه‌ دێنه‌وه‌ ڕیزی یه‌کێتیه‌ که‌ل و پارچه‌ بووه‌که‌وه‌؟ ئه‌وانه‌ هه‌مووی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن که‌ بنکه‌ی جه‌ماوه‌ری لیستی گۆڕان چه‌نده‌ فراوان بووه‌، له‌ خۆت و مه‌لای ئاش و خۆله‌ی سمێڵت پرسیووه‌ بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ وا به‌ ده‌سته‌و کۆمه‌ڵ ڕوو ده‌که‌نه‌ گرده‌که‌و لیستی گۆڕان هه‌ڵده‌بژێرن؟ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ نه‌خێر ،چونکه‌ له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی خۆتان و کوتله‌ و چاڵ هه‌ڵکه‌ندن بۆ یه‌کتری هێج شتێکتان له‌ یاد نییه‌ و نایبینن ،که‌واته‌ بۆ ده‌ترسن وئه‌ندامانی خۆتان بانگ ده‌که‌ن بۆ خۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ ،به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و نان بڕین و ده‌رکردن و ،،،هه‌موو شێوازێک ده‌گرنه‌ به‌ر، به‌ڵام ناتوانن پێش به‌و شه‌پۆڵه‌ی ڕقی جه‌ماوه‌ر بگرن،!کاکه‌ شێخ ده‌ترسێت ئه‌گه‌ر لیستی گۆڕان زۆربه‌ی کورسیه‌کانی به‌ده‌ست هێنا ئه‌و کات خانه‌ نشینی ده‌که‌ن به‌ که‌متر له‌ مووچه‌ی ئێستای،، یان پێیده‌ڵین بڕۆوه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ کارمان پێت نه‌ماوه،،وه‌کو له‌ ماوه‌کانی ڕابردوو بینیمان ،ئه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ له‌گه‌ڵ تۆ پ.م نه‌بوون ؟ ،بۆ تا ئه‌و ماوه‌یه‌ گه‌نده‌ڵ نه‌بوون؟ یان تێکده‌ر نه‌بوون ؟
واز بێنه‌ کاکه‌ شێخ تا نه‌که‌وتیته‌ به‌ر تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی ڕیفۆرم ،،،،به‌ قسه‌ی مامه‌ی خه‌ڵه‌فاو و مه‌لا به‌خ به‌خ مه‌که‌ ،چونکه‌ ئه‌وانه‌ خۆیان فرۆشتووه‌ عه‌یامێک به‌ر له‌ ئێستا.

ئاکۆ گه‌ردی‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە