ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مان وێنه‌م نه‌كێشایه ته‌ركیزم نه‌ده‌ما !! ئه‌ی ئێستا چی ده‌كات ؟؟!
Tuesday, 10/11/2009, 12:00
ئه‌م ووته‌یه‌ی سه‌ره‌وه ، واته ناونیشانی ئه‌م بابه‌ته ووته‌ی سۆزانی خاڵه شه‌هابه ، ئه‌ندامی چایخانه‌كه‌ی كاك عه‌دنان و سه‌رۆكی لیستی حه‌چه‌كه‌ره‌ی مه‌زادخانه‌كه‌ی كاك كه‌ماله، ئه‌و خانمه له خوولی ڕابردووی په‌رله‌مان خولێكی ڕاهێنانی كردبووه‌وه له‌سه‌ر دروست كردنی وێنه له كاتی بێزاریدا ، چونكه له كاتێكدا خۆی به وێنه كێشانه‌وه خه‌ریك كردبوو ، باس له بابه‌تێكی زۆر بێ به‌ها (له لای ئه‌و و ئه‌مسالی وه‌كو ئه‌و) ده‌كرا كه ئه‌ویش یاسای باری كه‌سێتی و مافی ئافره‌تان بوو.
مرۆڤ كاتێك نه‌ركیزی نامێنێت له سه‌ر شته‌كان و ده‌ورو به‌ری ،كه زۆر ماندوو بێت ، وه بیر له زۆر شت بكاته‌وه و ماوه‌یه‌كی درێژ خه‌ریكی بكات ، دیاره له‌و كاته‌دا خانم زۆر هیلاك ببوو ، وه زۆر بیری له یاساكه و بڕگه به بڕگه‌ی یاساكه ده‌كرده‌وه ، ئه‌مه ببووه هۆی هیلاك كردنی و نه‌مانی ته‌ركیز له لای ئه‌و،
هه‌ر بۆیه بیری له باشترین شت كرده‌وه ئه‌ویش وێنه كێشان بوو ، وه كاتێك مرۆڤ ته‌ركیزی له سه‌ر شتێك نامێنێت ناتوانێت به ئاسانی لێی تێبگات ، به‌ڵام ئه‌و خاتوونه له خۆی نه‌پرسی و وه كه‌سیش باسی نه‌كرد و پرسیاری ئه‌وه‌یان لێنه‌كرد : ئه‌گه‌ر ته‌ركیزت نه‌مابوو ، چۆن بوو ده‌سته‌كانت به‌رز كرده‌وه بۆ په‌سه‌ند كردنی یاساكه ؟؟؟!
ئه‌گه‌ر ته‌ركیزت نه‌مابوو بۆ جارێك داتخست و دوایی ده‌ستت پێكرده‌وه ؟؟؟!
خۆ دیار بوو ئه‌م یاسایه له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه پێشنیار كرابوو ، كه مه‌به‌ستیان ته‌نها كات كوشتن و خه‌ریك كردنی په‌رله‌مان بوو به‌م بابه‌ته‌وه ، ئه‌گینا بابه‌تی زۆر له‌و پێویست تر هه‌بوون ئه‌و كات په‌رله‌مان خۆی پێوه خه‌ریك بكردایه !! ئه‌مه له لایه‌ك
له لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌یه ڕاسته بۆ ئێستا خۆی به وێنه كێشانه‌وه خه‌ریك ناكات ؟؟؟!
یان ئێستا بابه‌ته‌كان ئاساییه ،؟؟؟
وه ئێستا خۆی ته‌رخان كردووه بۆ دژایه‌تی كردن و خۆ تێهه‌ڵقورتاندنی له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لیستی گۆڕان ؟؟!
چونكه چه‌ند جارێكه دژایه‌تی لیستی گۆڕان و ئه‌ندامانی ئه‌و فراكسیۆنه ده‌كات و سنووری خۆی ده‌به‌زێنێت.
وه‌كو ئه‌وه‌ی له دانیشتنی پێش متمانه به‌خشینی كابینه‌ی نوێ ڕوویدا ، به‌وه‌ی كه چه‌ند جارێك هه‌ڵسایه‌وه له دژی ووته‌كانی سه‌رۆكی لیستی گۆڕان كوێستان خان و مامۆستا عومه‌ر سه‌رۆكی لیستی یه‌كگرتوو ، تاكو سه‌رۆكی په‌رله‌مان له كۆتاییدا ڕێگه‌ی لێگرت و نه‌یهێشت چیت ده‌م درێژی بكات .
وه له كاتی متمانه‌دانه‌كه‌یشی خۆی له ئه‌ندامێكی لیستی گۆڕان تووڕه كردبوو ، له جێگای سه‌رۆكی په‌رله‌مان و یاسای په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی پێشێل كردبوو،
به‌ڵام ئه‌مجاره بڕیاری داوه خولی فێربوونی مۆسیقا و گۆرانی ووتن بكاته‌وه و وه‌كو ستۆدیۆی ئه‌ستێران و به‌رنامه‌كانی تر،،، چونكه له خوولی دووه‌می په‌رله‌مان خولی یه‌كه‌می وێنه‌كێشان و تاقی كردنه‌وه‌ی ده‌نگ به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات ، ئه‌مجاره‌ش درێژه پێده‌ری ئه‌و خوولانه‌ی پێشووه .
http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=52&Besh=Hewal&Cor=1 http://www.youtube.com/user/Slemany7ayataka http://www.youtube.com/watch?v=EaHZnRSm13A&feature=related
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست