کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌وه‌ی پیاو خراپ نه‌بێ دۆستایه‌تی ئه‌وانه‌ ناکه‌ت،،،،!‏

Saturday, 06/06/2009, 12:00


ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ خۆیان وه‌کو ئۆپۆسیزیۆن ده‌دایه‌ قه‌ڵه‌م، به‌ر له‌ ڕووخانی ڕژێمی به‌عس ،له‌ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی عێراق و له‌ هه‌رێمی ئێمه‌دا له‌ سه‌لاحه‌ددین و دووکاندا چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌و سیمینار و،،،هتد ،یان ئه‌نجام ده‌دا، وه‌ پلانیان داده‌ڕشت بۆ قۆناغی دوای پرۆسه‌که‌.و
خۆ ئاماده‌ کردن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات، ئه‌وانیش (ئه‌یاد عه‌لاوی ، عبدالعزیز الحه‌کیم ، احمد چه‌له‌بی،، به‌ خێری خۆیان هێشتیان مام جه‌لال و کاک مه‌سعود له‌ کوردستان به‌شدار بن ،،)ئه‌مه‌و چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی تر.
وه‌ دوای ڕووخانی ڕژێم و دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی حوکم ،دواییش هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری عێراق و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق و په‌رله‌مان له‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادی،
به‌ به‌شداری کۆمه‌ڵێک کوتله‌ له‌ ناو په‌رله‌مانی عێراق و (کورد و عه‌ره‌بی سوننه‌ و عه‌ره‌بی شیعه‌،،، ئه‌وانی تر) هه‌ر یه‌که‌یان داوای مافی خه‌ڵکی خۆی ده‌کرد .چه‌ند جارێک کێشه‌ درووست بوو له‌ نێوان عه‌ره‌بی سوننه‌ و شیعه‌دا،، مام ببوو به‌ فریشته‌ بۆ ئه‌وان و داوای ده‌کرد که‌ به‌ ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکه‌ن،، دوای چه‌ندین جار وه‌ کشانه‌وه‌ی به‌ره‌ی ته‌وافوق به‌ سه‌رۆکایه‌تی عه‌دنان دلێمی ،،، دیالۆگی نیشتمانی به‌ سه‌رۆکایه‌تی ساڵح موتله‌گ ،، پرۆسه‌ی سیاسی عێراقیان په‌ک ده‌خست و ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ بوو که‌ مافی گه‌لی کورد به‌ ته‌واوی نه‌ چه‌سپێت و خۆیان ڕێکبخه‌نه‌وه‌،له‌و نێوه‌نده‌دا مام ببوو به‌ به‌ته‌ڵی شاشه‌
داوای گه‌ڕانه‌وه‌و جێ به‌ جێ کردنی داخوازیه‌کانی برا سوننه‌کان و بێ به‌ش نه‌کردنیان له‌ سه‌روه‌ت و سامان و پۆسته‌ ئیداریاکانی ووڵات ،ئه‌وانیش ته‌نها 6 وه‌زاره‌ت و هه‌ندێک ئه‌ندام په‌رله‌مانیان هه‌بوو ،که‌ ده‌سه‌ڵات و هێزی هاوپه‌یمانی دزان زۆر له‌وان کاریگه‌رتر بوو.
ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ و ده‌مه‌وێ باسی بکه‌م ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو ، وه‌ ئه‌مڕۆش 5/حوزه‌یران/2009 سه‌رۆکی لێژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ها ئه‌عره‌جی ده‌ڵێت: به‌ڵگه‌مان هه‌یه‌ که‌ کاکه‌ عه‌دنان دلێمی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری تاڵابانی و بارزانی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن دێکان که‌ سه‌ر به‌ دیالۆگی نیشتمانییه‌ ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ کوشتنی ڕۆڵه‌کانی ووڵات سه‌یری ئه‌م لینکه‌ بکه
 http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=127794  و ماوه‌یه‌کێش له‌مه‌و به‌ر کوڕه‌که‌یان ده‌ستگیر کرد که‌ کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌نامه‌و مادده‌‌ی ته‌قه‌مه‌نی له‌لا بوو، وه‌ ده‌ستی هه‌بوو له‌ کوشتن و ئاواره‌ کردنی دانیشتوانی گه‌ڕه‌که‌ شیعه‌ نشینه‌کان،، جا با ئێمه‌ چاوه‌ڕێ بکه‌ین بزانین مام چ شه‌کرێک ده‌شکێنی ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو پارێز به‌ندی له‌ سه‌ر خاڵه‌ عه‌دنان و حه‌سه‌ن دێکان ی سه‌ر به‌ دیالۆگی نیشتمانی هه‌ڵگیرا،، مام وه‌کو نزار و سوڵتان هاشم و،،،ئه‌وانی تر ،داوای ئازاد کردن و بێ تاوانی ئه‌وان ده‌کات،،، هه‌موومان با چاوه‌روانی ڕۆژانی داهاتوو بین


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە