کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دادگا ته‌نها بۆ سه‌باح و ناسیح دادگایه‌ و بۆ تاوانباران نا !!!!

Saturday, 06/02/2010, 12:00


دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چاوم به‌ لاپه‌ڕه‌كانی سایتی كوردستانپۆستی بوێردا ده‌خشاند ، هه‌واڵه‌كه‌ی كاك سه‌باحم به‌رچاو كه‌وت ،كه‌ به‌راستی زۆر دڵگرانی كردم، وه‌ هیوای به‌خته‌وه‌ری و سه‌لامه‌تی بۆ كاك سه‌باح و ، هیوام وایه‌ خودا بتان پارێزێت.

ئه‌وه‌ی جیگای داخه‌ كه‌ تا ئێستا هیچ كام له‌ ده‌زگای ئاسایش و پۆلیس و دادگا به‌ ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون بۆ به‌ دوا داچوونی ئه‌م بابه‌ته‌، وه‌ بێ ده‌سه‌ڵاتترین ده‌زگاش وه‌ك سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌ نووسان له‌م بابه‌نه‌ خۆیان لێی بێ خه‌به‌ر كردووه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا جێگای پرسیار و هه‌ڵوه‌سته‌ له‌ سه‌ر كردنه‌.

وه‌ دادگا و دادوه‌ره‌كانی ئه‌وێ ، ئه‌گه‌ر ناسیح و سه‌باح بابه‌تێك بنووسن له‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ خائین و خۆ فرۆشه‌كانی بارزانی و تاڵه‌بانی ، ئه‌وا كادیره‌كانیان هانده‌ده‌ن و فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ریان بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا له‌ دژیان تۆمار بكرێت !!! به‌ڵام چونكه‌ وه‌كو سه‌گی حیز له‌ دواوه‌ په‌لاماری خه‌ڵك ده‌ده‌ن هه‌موو ده‌زگاكانیان هه‌ستیان له‌ خۆیان بڕیوه‌ و كه‌سێك نیه‌ له‌م كوردستانه‌ خۆی بكاته‌ خاوه‌نی .

ساڵی ڕابردووش بینیمان كه‌ له‌ كاتی نووسینی بابه‌تێكی هاوكارمان كاك ناسیح له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ سه‌ر لقی 12 ی پارتی ، دادگا بڕیاری ده‌ستگیر كردنی ده‌ركرد و ده‌ستگیر كرا ، به‌ڵام ئه‌وا كاك ناسیح و كاك سه‌باحن له‌ دادگا ناترسن و حیسابی سه‌گی حیزیش بۆ دادوه‌ره‌كان ناكه‌ن (له‌ گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌ندێك له‌ دادوه‌ره‌كان)

بۆ كاك سه‌باح تیرۆر ده‌كه‌ن؟؟!

ده‌یانه‌وێ به‌ هۆی ئه‌م هه‌موو گیژاوه‌ی كه‌ ئێستا یه‌كێتی له‌ سایه‌ی مه‌لا به‌ختیار و حاكم قادر و ئه‌وانی تر تووشی هاتووه‌ ، بیانووێك بدۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌ بوێره‌كان چاوترسای بكات ، وه‌ به‌ تایبه‌تیش نووسه‌ره‌كانی كوردستانپۆست كه‌ یه‌كێتی وا هه‌ستده‌كات له‌ لایه‌ن گۆڕانه‌وه‌ ڕێنمایی ده‌كرێت.

وه‌ بۆ ته‌نها له‌ گه‌رمیان و ناوچه‌كانی سلێمانی ؟؟!

ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌و ناوچانه‌ن زیاتر چلاكترن له‌ ناو كۆمه‌ڵ و . وه‌كو كاك سه‌باح كه‌ ڕابه‌رایه‌تی زۆرێك له‌ چالاكیه‌كانی دژ به‌ ده‌سه‌ڵات و باری خراپی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی كردووه‌، ده‌یانه‌وێ له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ به‌ هاوڕێیان و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ بڵێن كه‌ ئه‌وه‌ی زۆر به‌رامبه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی خه‌ڵه‌فاو بوه‌ستێت ئه‌وا ده‌توانین له‌ ناوی به‌رین.

وه‌ بۆ ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس و دادگا و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان لێی بێده‌نگن؟؟؟!

ئه‌مه‌ وا پیشان ده‌دات كه‌ ڕاسته‌وخۆ ئه‌و كه‌سه‌ نه‌فس نزمانه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و ده‌زگایانه‌وه‌ هان بدرێن و ڕێنمایی بكرێت ، به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ كاك سه‌باح سكاڵای تۆمار كردووه‌ و به‌ڵام دادگا تا ئێستا دۆسێكه‌ی داخستووه‌ و نه‌یكردۆته‌وه‌ . هه‌ر وه‌كو دادوه‌ر عادل عومه‌ر ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر زروفی دۆسیه‌كه‌ پێویست به‌ فرمانی ده‌ستگیر كردن نه‌كات ئه‌وا فمانی ده‌ستگیر كردن بۆ كه‌س ده‌رناكرێت، وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ سكاڵا كار ده‌توانێت تانه‌ له‌ بڕیاری دادگا بدات و ئه‌و كات منیش ته‌ماشای ئه‌وراقه‌كه‌ی ده‌كه‌م و به‌ پێی یاسا فرمان ده‌رده‌كه‌م .

به‌ ڕاستی جێگای گاڵته‌ پێكردنه‌ به‌و دادوه‌ره‌ ،! چونكه‌ كاك سه‌باح سكاڵای تۆمار كردووه‌ ، دادوه‌ر تا ئێستا سه‌یری نه‌كردووه‌ ، وه‌ داوای شاهێد و به‌ڵگه‌ی لێده‌كات ! له‌ كاتێكدا كاك سه‌باح یه‌كێكیانی ناسیوه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ویستوویانه‌ ئه‌و كاره‌ بكه‌ن ، به‌ ڕاستی مرۆڤ كاتێك به‌ هه‌وڵ و تێكۆشان و تێگه‌یشتنی خۆیی ناگاته‌ ئاستێك و پله‌ و پایه‌یه‌ك ، هه‌موو شتێك ده‌كات و ده‌ڵێت بۆ مانه‌وه‌ی خۆی وه‌ بۆ دڵخۆش كردنی ئاغاكانی ، كاكی دادوه‌ر ئه‌ی ئه‌گه‌ر تیرۆریان بكردایه‌ دۆسیه‌كه‌یت به‌ره‌و كوێ ده‌برد و ئه‌و كاته‌ چۆن هه‌ڵوێستێكت ده‌بوو .؟؟!

به‌ڵام باش بزانن كاك سه‌باح و ناسیح و هه‌موو نووسه‌ره‌ بوێره‌كانی تر هه‌ر یه‌كێك له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ قه‌ڵایكه‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌و دژی ئه‌و نا دادپه‌روه‌ریه‌ی كه‌ ئێوه‌ شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ن ، بۆیه‌ ده‌ڵێم كاك سه‌باح ئێمه‌ هه‌موو له‌ گه‌ڵ تۆین و خودا بتان پارێزێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە