سه‌رده‌مێکه
Thursday, 19/03/2009, 12:00
سه‌رده‌مێکه چاوه‌روانم ئاواتم هه‌ر نه‌هاته دی
ته‌نها ڕۆژێ هه‌ڵوێستێکی جوامێرانه‌م له تۆ نه‌دی
سه‌رهه‌ڵێنه ببینه رووخساری شێواوی میلله‌ت
بپرسه بۆچی شێواوه،له داخی تۆ ،که‌چی نه‌تدی
** ** **
سه‌رده‌مێکه چاوه‌روانم خۆری ته‌مه‌نت ئاوابێ
مایه‌ی شه‌رمه‌زاری کوردی تا هه‌ناسه‌ت بۆ ژین مابێ
ئه‌و رۆژه من ئارام ئه‌بم،کوردیش به‌ره‌و ژیانی خۆی
ببینم سه‌رکۆنه‌ت بکه‌ن ،،به‌ڵام خۆ من هیچم نه‌دی
** ** **
سه‌رده‌مێکه چاوه‌روانم له ناکاوا تۆ نێیته‌وه
ئه‌وکات ئاگری ئاشوبیش له‌ناومانا ئه‌کوژێته‌وه
چیتر کوردیش ریسوا نابێ له ده‌رباری داگیرکاران
وا هه‌ست ناکه‌م ئه‌مه خه‌ونه،،ئه‌و خه‌ونه‌شم هه‌ر دێته دی
** ** **
سه‌رده‌مێکه ووتویانه که کاسه‌لێس و ملهووڕی
جێگری سه‌رۆکی سۆشیال،،به یاساناسی خۆت ئه‌خووڕی
نه سیاسی،،نه یاساناس و نه بیرمه‌ند
تۆ نه‌خۆشی،،تۆ خه‌ڵه‌فاو،،تۆ خزمه‌تکاری دوژمنی
ئه‌مه‌م به ده‌ستکاری له هۆنراوه‌یه‌کی برای به‌ڕێزم کاک ئه‌رخه‌وان وه‌رگرتووه،،،
17/Mar/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست