به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ڕاگه‌یاندنی لیستی کوردستانی ،،،
Friday, 10/07/2009, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی که ناوی لیسته‌کان درا به کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌کان، ناوی پاڵێوراوان و کیانه سیاسیه‌کان ، ته‌واو بوو ،وه ڕایانگه‌یاند، لیستی کوردستانی که پێکهاته‌که‌ی (یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانه) ، ووته بێژێکیان دانه ،ئه‌ویش خاتوو سۆزانی خاڵه شه‌هاب بوو، وه نازانم لیشتی کوردستانی چۆن بوو که به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنیان له یاد کردبوو به فه‌رمی به خه‌ڵکی کوردستانی بناسێنن، وه دوای ئه‌وه‌ی که مام جه‌لال گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی و هه‌ستی به‌و بۆشاییه کرد که که‌سێک نییه به‌نگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌رێت به‌رێوه ،بۆیه بڕیاری دا که خۆی به‌و ئه‌رکه هه‌ڵسێ له پێناو کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگ بۆ کاندیدی سه‌رۆکی هه‌رێم جه‌نابی کاک مه‌سعود بارزانیه، وه‌کو ده‌بینین له هه‌موو شوێنێک و له هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کاندا له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، سه‌ره‌تا و کۆتایی قسه‌کانی ده‌ڵێ کاک مه‌سعود،وه له هه‌ڵه‌بجه،،، پینجوێن،،، له ڕانیه وه‌کو سواڵکه‌ر ده‌پارایه‌وه و ده‌یگووت: تکاتان لێده‌که‌م ،،تکاتان لێده‌که‌م،،تکاتان لێده‌که‌م،،،ده‌نگ بده‌ن به کاک مه‌سعود بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم ،وه لیستی ژماره 54 لیستی کوردستانی،،وه ئه‌م ووشکه شینه و هات و هاواره‌ی مام بۆ ئه‌وه‌یه داهات و سامانی دزراوی ئه‌م خاکه به‌شی به‌رکه‌وێت ، وه بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌کانی باشتر بڕوات به‌رێوه ،د. به‌رهه‌می کردووه به جێگری خۆی ،له لێدوانێکی ته‌له‌ڤزیۆنیدا کۆسره‌ت ووتی: تکاتان لێده‌که‌م و داواکارم ده‌نگ بده‌ن به لیستی کوردستانی لیستی نوێ بوونه‌وه و ئاوه‌دانی،، له‌و لێدوانه دا فازیل میرانی ووتی: من وه‌کو براده‌رانی یه‌کێتی ناڵێم ده‌نگ بده‌ن به کام لیست و کامه پاڵێوراوی سه‌رۆکی هه‌رێم!! چونکه خه‌ڵک کاره‌کانمان باش ده‌زانی و له‌به‌ر چاوه، ئه‌وه‌ی ده‌نگمان ده‌داتێ به داواکاری نابێ، !!! جا وه‌ره مام هه‌قه دوای ئه‌وه ده‌ستی له‌کار بکێشابایهتهوه، له لایه‌کی تره‌وه دوێنێ به‌ره‌ی تورکمانی ووتیان: مام جه‌لال سه‌رۆکی هه‌موو عێراقه نه‌ک ته‌نها کوردستان، وه ئه‌مه وا ده‌کات که ئه‌رکه‌که‌ی خۆی بیر چۆته‌وه و خۆی به کارێکی تره‌وه خه‌ریک کردووه ،که کاری ئه‌و نییه وه‌کو سه‌رۆکی عێراق، جا مام تۆ نه‌که‌ی جارێک بیر له ئابڕووی خۆت بکه‌یته‌وه و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک بکه‌یت، ماڵی دنیا ئه‌وه‌نده دێنێ که خۆت بکه‌یته قه‌شمه‌ری به‌ره‌ی تورکمانی که به هه‌موویان 100 که‌س نابن ، به‌ڵام خۆی وای کردووه که ببن به که‌ڵه‌گا به‌سه‌ریانه‌وه، جا بۆیه داوا له خه‌ڵکی کوردستان و دۆست و لایه‌نگران و ئه‌ندامانی یه‌کێتی ده‌که‌م ،که ده‌نگ نه‌ده‌ن به‌و لیسته و به‌و پاڵێوراوه‌ی لیستی کهرهدێزه، چونکه ئه‌مجاره دوا هه‌له بۆ ڕزگار بوونمان له‌و ده‌سه‌ڵاته مافیایه، وه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره نوێیه‌ی لیستی کوردستانیش ده‌نێرینه‌وه ماڵه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست