دزیــیــه‌کان و گــه‌نده‌ڵــــیه‌کانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان ئاشکرا بوون،،!!
Thursday, 13/08/2009, 12:00
زۆر ده‌مێک بوو ،مه‌به‌ستم بوو که په‌رده له‌سه‌ر هه‌ندێک له دزی و گه‌نده‌ڵیه‌کانی ئه‌و وه‌زاره‌ته هه‌ڵماڵم و وه به خه‌ڵکی کوردستانی ڕابگه‌ینم که ئه‌وانه چه‌نده تینوون بۆ دزین و بردنی سامانی ئه‌و میلله‌ته‌و گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات لای وه‌زیر و بنه‌ماڵه‌که‌ی گه‌وره‌ترین ئاوات و ئامانج بوو، وه تاکو ئێستاش به‌دوای ڕاستی و دروستی ئه‌و هه‌واڵانه‌وه بووم که پێیان ڕاده‌گه‌یاندم ،ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ر چاوم که‌وت ئه‌و وورده‌کارییه‌بوو ،که سایتی ئاوێنه بڵاوی کردبووه‌وه، وه ئه‌و نامه‌یه‌ی که ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و لێژنه‌ی به دوا داچوونی تایبه‌ت به‌و وه‌زاره‌ته کردوویه‌تی و نووسیویه‌تی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان، که زۆر شت له خۆ ده‌گرێت و زۆر له گه‌نده‌ڵیه‌کانی وه‌زیر و وه‌زاره‌ته‌که بڵاو ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخ و که‌سه‌ره ، کاکی وه‌زیر و ئه‌و که‌سانه‌ی که ناویان هاتووه، وه‌کو به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رده‌چن و هیچ سزا و لێپێچینه‌ویان له‌گه‌ڵدا ناکرێت،!
له‌و نامه‌یه هاتووه:کردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگخانه،،که خۆی سه‌رپێچی کردنه له یاسا،چونکه ئه‌وه کاری وه‌زاره‌ت نیه، کاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییه ئه‌و ئه‌رکه بگرێته ئه‌ستۆی خۆی،به‌ڵام وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان به هۆی ئه‌م کاره‌یان پاره‌یه‌کی خه‌یاڵییان خوارد و وه‌رگرتووه.
ئه‌سڵه‌ن فه‌رهه‌نگخانه واته شوێنی فه‌رهه‌نگی زمانه‌کان ، به‌ڵام ئه‌وه مه‌به‌ست لێی کتێبخانه‌یه نه‌ک فه‌رهه‌نگخانه!!ده‌یانه‌وێت به‌و ناوه تازه‌یه کاره‌که و گه‌نده‌ڵیه‌که په‌رده‌پۆش بکه‌ن، وه سه‌ر به هیچ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کیش نییه،که ئه‌وه‌ش خۆی لادانه له یاسای وه‌زارتی خۆیان و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری.
له لایه‌کی تره‌وه هه‌ندێک که‌س ده‌وام ناکه‌ن و ناویان له تۆماری فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت نیه و که‌چی مووچه‌که‌یان 4600 $ که نزیکه له مووچه‌ی وه‌زیر، وه ئه‌و که‌سانه له ئه‌وروپا داده‌نیشن و سه‌رپه‌رشتی کاره‌کان ده‌که‌ن،
وه هه‌ندێ که‌سی تایبه‌ت کاروباره‌کانی وه‌زیر ڕاده‌په‌ڕێنن بێ ئه‌وه‌ی که به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌کانی وه‌زاره‌ت ئاگادار بن، له سه‌رفکردنی پاره‌ی ئاهه‌نگه‌کان و سه‌فه‌رات و دابین کردنی پێداویستیه‌کانی وه‌زاره‌ت،که ئه‌مانه هه‌مووی کاک ئاسۆ که‌مال جێ به جێیان ده‌کات، که‌س نازانێت ئه‌و که‌سه کێیه؟؟!
وه ئه‌و هه‌موو خه‌ڵاتکردنه لا لایه‌ن وه‌زیره‌وه، که ئه‌وه ئه‌رکی ئه‌و نییه، خه‌ڵاتی لاوی ساڵ ، کردنه‌وه‌ی وۆرک شۆپ و ڕاهێنانی هێزی پێشمه‌رگه و،،،هتد.
سازدانی سیمینا ر و کۆڕ و ئاهه‌نگی ڕێزلێنان له که‌ساییه‌تیه‌کانی دۆستانی کورد،که که‌س تا ئێستا به سه‌رۆکی حکومه‌ته‌وه‌ش نایانناسن ،ئه‌وانه کێن خه‌ڵاتده‌کرێن له ئه‌وروپا و که‌چی له کوردستان ، لاوان له به‌ر بێ جێی و نه‌بوونی کار و سه‌رمایه ناتوانن ژیانی هاوسه‌ری پێک بهێنن ، که ئه‌وه‌ش بۆته مایه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی فه‌سادی ئه‌خلاقی،،، زۆر بوونی کێشه بۆ خدی کۆمه‌ڵگا و حکومه‌تیش.
وه دامه‌زراندنی که‌سانێک که لێره‌نین و یان کۆلیژیان ته‌واو نه‌کردووه، که ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاشه،چونکه ئه‌وه‌ی قوتابی کۆلێژ بێت نابێت فه‌رمانبه‌ری حکومه‌ت بێت، که چی کاکم هێشتا ده‌رنه‌چووه مانگانه‌ی یه‌ک ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه، کۆلێژی ته‌واو نه‌کردووه داوا کراوه له حکومه‌ت بیکاته شاره‌زا و تاکو مووچه‌که‌ی بگاته سه‌رووی 2 ملیۆن و نیو.وه سه‌رفکردنی مووچه‌ی فه‌یزی ناوێک که له هۆڵه‌ندا داده‌نیشێت 28 ملیۆن دینار به‌سه‌ر یه‌که‌وه، که هێشتا موباشه‌ره‌ی نه‌کردووه.
هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی ڤیزا بۆ 53 که‌س که‌چی 28 که‌س ده‌چێت و ئه‌وانی تر دیار نیه پاره‌که‌یان چی به‌سه‌ر هاتووه،،؟ وه ئه‌و هه‌موو سه‌فه‌ره‌ی که کاکی وه‌زیر ده‌یکات بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ،که پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی دوێت چونکه مانه‌وه‌ی 2 مانگ یان زیاتر له ئه‌وروپا و گه‌ڕان بۆ ووڵاتانی تر بزانن چه‌ندی ده‌وێت؟؟!
وه کاتێک حکومه‌ت ڕێگه‌ی نه‌دا وه‌زاره‌ت به‌شدار بێت له کۆنفرانسی ویڵز - به‌ریتانیا ، دواتر به‌شداریان کرد ،کاتێک هاتنه‌وه بۆ که‌سێک لێیانی نه‌پێچایه‌وه و سزا نه‌دران ؟؟! تا جارێکی تر دووباره‌ی نه‌که‌نه‌وه و بۆ ئه‌وانی تریش ببێته په‌ند، یان سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تیش له سه‌رفکردنی پاره‌که به‌شدار بوو؟؟!
وه به‌کرێ گرتنی شوقه‌کانی زه‌که‌ریا به ناوی یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر،له‌کاتێکدا ئه‌وان خانوو و ماڵی خۆیان هه‌یه و هیچ پێویستیان به‌و شوقانه نیه، که‌چی ئێستا پریه‌تی له ماڵه بارزانی و به‌رواریه‌کانی خزمه نزیکه‌کانی کاکی وه‌زیر و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی .
وه به‌کرێ گرتنی هۆڵی میوانخانه‌ی خانزاد له شه‌قڵاوه، که ئه‌و میوانخانه‌یه هه‌ریه‌که له عه‌بدالله و حسین به‌رواری براکانی وه‌زیر خاوه‌نی ئه‌و میوانخانه‌یه‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌و هۆڵه، چونکه پاره‌که‌ی زۆر بۆ وه‌رده‌گیرێت.
وه‌زیر ماڵی له ناو شوقه‌کانی زه‌که‌ریایه ، له کاتێکدا حکومه‌ت پاره‌ی کرێ ی ئه‌و شوقانه سه‌رف ده‌کات،که مانگانه‌ی هه‌ر یه‌کێک له‌و شوقانه 28 وه‌ره‌قه‌یه و وه‌زاره‌ت زیاتر له 15 شوقه‌ی وه‌رگرتووه.
وه له هه‌مووی سه‌یر تر وه‌زیر چونکه خۆی ئه‌رکی خۆی نازانێت و هه‌ر به شێوازی هه‌ڕه‌مه‌کی ده‌که‌وێته ناو شته‌کانه‌وه، سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ئه‌رکانه‌ی کردووه، خه‌ڵاتی لاوی ساڵ، ژنپارێزی، ژینگه پارێزی، سیمینار، مه‌شق پێدانی هێزی پێشمه‌رگه،،،هتد.
که به‌ڕاستی ئه‌وه جێگای پێکه‌نینه، وه‌زاره‌تێک ناوی وه‌رزش بێت مه‌شق به پێشمه‌رگه بکات،و ژینگه‌ی بپارێزێت، به‌رگری له مافی ژنان بکات ، وه فه‌رهه‌نگخانه بکاته‌وه و وۆرک شۆپ بکاته‌وه و سیمینار بکات بۆ شۆرش و ئایینده‌ی ووڵات (عێراق) نه‌ک کوردستان،،،هتد.
وه ئه‌وه‌ی که جێگای هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر کردنه ئه‌وه‌یه که بۆ تا ئێستا که‌سێک لێپێچینه‌وه‌ی له گه‌ڵ دا نکردووه، چونکه ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌کان یان سایتی کوردستانپۆست بڵاوی بکردایه‌ته‌وه ،له‌وانه‌بوو سه‌رۆکی هه‌رێم یان حکومه‌ت بیانووتبایه: ئه‌وه ده‌یانه‌وێ بارودخی ئه‌و هه‌رێمه تێکبده‌ن و به‌ڵگه‌مان بۆ بێنن یان ده‌ستی ده‌ره‌وه‌یان له پشته،،،چه‌نده‌ها گریمانه‌یان دروست ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی که خۆڵ بخه‌نه چاوی خه‌ڵکه‌وه، به‌ڵام خۆ ئه‌وه ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌که‌ی خۆتانه که ئه‌و هه‌موو دزی و گه‌نده‌ڵی و کاره نا یاساییانه‌ی وه‌زاره‌ت و وه‌زیری وه‌رزش و لاوان ئاشکرا کردووه، وه دوو جار داوای لێکراوه که بێته په‌رله‌مان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری ئه‌ندامان به‌ڵام حیسابی بۆ په‌رله‌مان و یاسای حکومه‌ت نه‌کرد،ده‌ست خۆش کاکی وه‌زیر، وه تا ئێستا له ماوه‌ی 2 ساڵ ئه‌ندامان داوایان له سه‌رۆکی په‌رله‌مان و حکومه‌ت کرد که وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم بێته په‌رله‌مان ، ئه‌ویش قوچانی بۆ ئه‌وروپا و له‌سه‌ر حیسابی حکومه‌ت شه‌وانی ره‌نگاو ڕه‌نگ به‌سه‌ر ده‌بات له هۆتێله 5 ئه‌ستێره‌کان ، وه‌کو ئه‌وه‌ی نه بای دیبێ و نه باران.
ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ر بێت له کوردستان ده‌بێت ئه‌و که‌سانه‌ش سزا بدرێن که بوونه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م لێپێچینه‌وه و سزا دانی گه‌نده‌ڵکاران. سه‌رۆکی حکومه ت هه‌رێم و ،،،هتد که په‌یوه‌سته به‌وانه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست