بۆ به‌رچاوڕوونی خوێنه‌رانی كوردستان پۆستی بوێر‌و خۆشه‌ویست
Tuesday, 06/10/2009, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كه سه‌رقاڵی هه‌ندێ كاری تایبه‌ت به خۆم بووم و نه‌متووانی ڕۆژانه سایتی كوردستان پۆست بكه‌مه‌وه‌و له بابه‌ته‌كانی ئاگادار بم ، ئه‌م ئێواره‌یه كاتێك چاوم گێڕا به‌ناو ڕۆژنامه‌و سایته‌كاندا ، له نێوانیاندا كوردستان پۆست ، بابه‌تێكم بینی به ناوی منه‌وه بڵاو كرابوویه‌وه، له ژێر ناونیشانی (وتاره‌که‌ی مسته‌فای حه‌سنه گه‌وره دڵسۆزیه بۆ به‌ختیار سه‌عید)، كه باسی كه‌مێك له ژیانی ڕۆژنامه‌یی به‌ختیار سه‌عید ده‌كات و هه‌ندێك شتی ده‌رباره‌ی ژیانی ئه‌و برایه ده‌خاته ڕوو،
من لێره‌وه به هه‌موو خوێنه‌رانی كوردستان پۆست و كاك به‌ختیار ده‌ڵێم كه من دوور و نزیك په‌یوه‌ندیم به‌م بابه‌ته‌وه نیه و من لێی به‌رپرس نیم ، چونكه من تا ئێستا له‌گه‌ڵ كاك به‌ختیار دانه‌نیشتوومه و نایناسم ، تا به‌رگری لێبكه‌م ، وه ئه‌وه‌ی كه به‌لامه‌وه گرینگه ئه‌وه‌یه من زۆر به ووتاره‌كانی كاك مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره موعجیبم و هه‌رده م ووتار و ره‌خنه‌كان و نووسینه‌كانیی ئه‌و به‌ڕێزه‌م خوێندۆنه‌وه ، بۆیه دووباره و ده‌یان باره ده‌ڵێم: كه من له نووسینی ئه‌م بابه‌ته ئاگادار نیم ، وه ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بابه‌ته‌ی نووسیوه با ناو خۆی بڵاو بكاته‌وه و زۆرێك له نووسه‌رانی ئه‌م ساییته ناوی خۆیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه و بێ ئه‌وه‌ی كه سڵ له هیچ شتێك و كه‌سێك بكه‌نه‌وه ، وه ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه بخوێنیته‌وه له ناوه‌ڕۆكی دیاره كه ئه‌و كه‌سه چه‌نده دڵ پڕ له ڕق و كینه‌یه به‌رامبه‌ر كاك مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره ، كه ده‌یه‌وێت له ژێر ناوی من ئه‌و كاره بكات ، وه داوا له به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی كوردستانپۆستی خۆشه‌ویست كاك كه‌مال ده‌كه‌م ، هه‌ر بابه‌تێك به ئیمه‌یلی خۆم نه‌بوو، به‌ناوی من بڵاوی نه‌كه‌نه‌وه،،،، له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و سڵاوم بۆ هه‌موو لایه‌ك.
کوردستانپۆست: داوای لیبوردن له کاک ئاکۆ ده‌که‌ین ، نووسه‌ری بابه‌ته‌که‌ش ئه‌ویش داوای لێبوردن له هه‌مووان ده‌کات ، ئێمه‌ش نووسینه‌که‌مان به ناوی خۆی کرد و له گه‌ڵرێزدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست