به‌رنامه سه‌قه‌ت و پڕ له قسه زل و بۆشه‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی عێراق
Friday, 12/02/2010, 12:00
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه شه‌وی ڕابردوو له كاتژمێر 12ی شه‌و هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكرد ، لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان كه له لایه‌ن هه‌ردوو حیزبی مافیاوه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت ، زوو ده‌ستیان كرد به خروقات و به‌ر له واده‌ی یاسایی ده‌ستیان كرد به بانگه‌شه و لافیته هه‌ڵواسین ،،، وه ئه‌وه‌ی كه زۆر سه‌رنج ڕاكێشه به لای زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌وه به‌رنامه پڕ كه‌م و كورته‌كه‌ی ئه‌م لیسته‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن ، وه هیچ له بڕگه‌كانی باسی كوردستان ناكات ، عێراقچیێتی عه‌یاره 24ی پێوه دیاره ، وه ئه‌وه‌ی جێی هه‌ڵوه‌سته له سه‌ركردنه با هه‌ندێ پرسیار ئاراسته‌ی كاندید و سه‌رپه‌رشتیار و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و هاوپه‌یمانیه بكه‌ین بزانین ئاخۆ له كوردستان خۆیان ئه‌و كارانه‌یان كردووه ؟ وه یاخود هه‌وڵیان بۆی داوه؟
جێ به جێ كردنی مادده‌ی سه‌د و چل:
له چوار ساڵی ڕابردوو تا ئه‌و ساته وه‌خته‌ش هاوپه‌یمانی كوردستان نه‌یتوانیوه كارێك بكات بۆ جێ به جێ كردنی ئه‌و مادده‌یه ، هه‌ر له گێڕانه‌وه‌ی شوێنه دابڕاوه‌كان و خه‌ڵكه ڕاگوێزراوه‌كه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ شوێنی خۆیان و كۆتایی هێنان به كێشه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه.
به‌ژدار بوونی بنه‌ماڵه‌كانی بارزانی و تاڵه‌بانی نه‌ك (خه‌ڵكی كوردستان) له داهاتی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كانی عێراق:
بۆ ماوه‌ی زیاتر له پێنج ساڵه داهاتی %17 نه‌وتی عێراق وه‌رده‌گرن ، بۆ كه‌سێك خێری لێنه‌بینی و داوای یارمه‌تی له نوری مالكی ده‌كرا بۆ دابین كردنی یارمه‌تی بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌ی گه‌رمیان ، تازه هه‌وڵده‌ده‌ن كه خه‌ڵكی كوردستان لێی سوودمه‌ند بێت؟؟!
*داوای شه‌راكه‌ت ده‌كه‌ن له ده‌سه‌ڵات:
خۆ له‌م كابینه‌یه‌ی ئێستا شه‌ریك بوون له ده‌سه‌ڵات ؟؟! بۆ هیچتان دیار نییه بۆ خه‌ڵكی كوردستان ؟؟؟!
جێگری سه‌رۆكه حكومه‌ت ، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ، سه‌رۆك كۆمار و زیاتر له 50 ئه‌ندام په‌رله‌مان و زیاتر له 6 وه‌زیر و چه‌نده‌ها وه‌كیل وه‌زیر و ،،،،،هتد ، بۆ ده‌تانه‌وێ له 4 ساڵی داهاتوودا كار بكه‌ن و به‌شدار بن له ناوه‌ندی بڕیاڕ ؟؟؟!
ئێوه ده‌تانه‌وێ گیانی برایه‌تی به هێز بكه‌ن ؟! بۆ له كوردستان ناتوانن ئه‌مه بكه‌ن به‌ڵام له عێراق ده‌یكه‌ن ؟ وه‌كو كورد ووته‌نی به‌ردی گوره نیشانه‌ی نه‌هاوێشتنه ، ئێوه له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كگرتوو ناتوانن ئه‌وان قه‌بووڵ بكه‌ن به‌ڵام ڕاسته چونكه عه‌ره‌بن ده‌بێ وا بكه‌ن!.
ئێوه 19 ساڵه خه‌ڵك له بێ ئاوی و كاره‌با و ئاوه‌ڕۆ و ،،،،هتد بێ به‌ش ده‌كه‌ن ، چۆن ده‌توانن بۆ خه‌ڵكی عێراق ئه‌مانه دابین بكه‌ن ؟؟! هه‌روه‌كو له كۆتایی كابینه‌ی پێنجه‌م و سه‌ره‌تای كابینه‌ی شه‌شه‌م بینیمان .
چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی نیشته‌جێ بوون ! به‌ڕاستی جێگه‌ی پێكه‌نینه ،! چونكه تا ئێستا له كوردستان نه‌یانتوانیوه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و خه‌ڵك له كرێچێتی ڕزگار بكه‌ن ده‌یانه‌وێ له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و شه‌ڕه‌مان بۆ بكه‌ن.
كردنه‌وه‌ی كۆلێژ و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی قوتابی و مامۆستایان بۆ خول و فێر بوونی زانستی سه‌رده‌م ، لێره ته‌نها كه‌س و كاری خۆتان سوود له زه‌ماڵات و ناردنه ده‌ره‌وه وه‌رده‌گرێت ، كه‌واته هیچ سوودی نیه بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت ، وه كردنه‌وه‌ی كۆلێژ به بێ مامۆستا نه‌بێ باشتره به‌س بۆ ناو ێ .
هه‌ر وه‌ها ئه‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانی هه‌وڵی بۆ ده‌دات ته‌نها پڕ كردنی گیرفانی خۆیانه و هیچی تر ،،
بۆ باسی زیندانیانی سیاسی و خه‌ڵكی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یان نه‌كردووه ؟؟! یان ته‌نها له 16 ی ئادار ئه‌وانه‌یان له بیره ؟؟! بۆ وه‌رگرتنی پاره و بازرگانی كردن پێیانه‌وه ؟؟!
بۆ ده‌بێ حكومه‌تی به‌غدا خێر به خه‌ڵكی كوردستان بكات بۆ دروست كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون ؟؟1 ئه‌ی بۆ ئێوه خۆتان نایكه‌ن ؟! بۆ پاره هه‌یه پشتگیری كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ن بۆ دروست كردنی ئه‌و هه‌موو ستی یه به‌ڵام ناتوانن وه‌كو حكومه‌ت هه‌ندێك ستی دروست بكه‌ن ؟ یان ئه‌وانه‌ی ئێستا قازانجی زۆره بۆیه وا ڕێگه‌یان پێده‌ده‌ن.
به‌ڵام دڵنیا بن ئه‌و جاره‌ش كه‌س ده‌نگتان ناداتێ وه ده‌بێ به ته‌زویر ده‌ربچن ئه‌گینا سیناریۆكه‌ی 25\7 دووباره ده‌بێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست