کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌گــــه‌ر شـــۆرشــــمان پێ نه‌کرێ ، خـــۆ پـــێــــمان تـــێـــکده‌درێ

Friday, 17/07/2009, 12:00


ئه‌گــــه‌ر شـــۆرشــــمان پێ نه‌کرێ ، خـــۆ پـــێــــمان تـــێـــکده‌درێ ** ئیدریس بارزانی == هه‌تا من ماوم نـــاهێــڵم جارێـــکی تر خوێنی کورد به‌ ده‌ستی کورد بڕژێت == مه‌سعود بارزانی‏
  به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و دوو وته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ بکه‌ین ده‌بینین ، هه‌ردوو له‌کاتێکی وا ناسکدا ووتراوون که‌ زۆر شیکردنه‌وه‌ و شیمانه‌ هه‌ڵده‌گرێت، یه‌که‌میان ، ئیدریس بارزانی که‌ ده‌کاته‌ برای سه‌رۆکی ئێستای هه‌رێم و باوکی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی، له‌ گه‌ڵ هه‌ره‌س(ئاشبه‌تاڵی) شۆرشی کورد له‌ ساڵی 1975 ، چوونی مه‌لا مسته‌فا بۆ یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران و تێکچوونی بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێری کوردستان،، له‌ ئیدریس بارزانی ده‌پرسن : ئایا ئێوه‌ ده‌تانه‌وێ جارێکی تر شۆرش بکه‌نه‌وه‌؟
ئیدریس بارزانی ده‌ڵێت : دوای ئێمه‌ و ئه‌و شۆڕشه‌، هه‌ر شۆڕش و بزوتنه‌وه‌یه‌ک به‌ جاشایه‌تی له‌ قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ین ،
وه‌ لێی ده‌پرسن : ئایا دوای ئه‌م ئاشبه‌تاڵه‌ شۆڕشتان پێ ده‌کرێت ؟
ئه‌ویش ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر شۆڕشمان پێ نه‌کرێ ، خۆ پێمان تێکده‌درێ، ئه‌وه‌ بوو دوای یه‌ک ساڵ له‌ مانگی گوڵانی 1976 شۆڕشی گوڵانی ڕاگه‌یاند ،که‌ تا ئێستاش پارتی ئیدریس بارزانی به‌ ئه‌ندازیاری ئه‌م شۆڕشه‌ پێشکه‌وتنخوازه‌ داده‌نێت.
وه‌ ئه‌گه‌ر تێبینی بکه‌ین ، وه‌ له‌سه‌ر قسه‌کانی ئیدریس خۆی که‌واته‌ خۆشیان واته‌ شۆڕشی گوڵان جاشایه‌تی بووه‌, وه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پارتی لاف لێده‌دا له‌سه‌ر ئه‌وانی تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م شۆڕشه‌ هیوابه‌خشی گه‌لی کورد بووه‌ له‌ دوای ئاشبه‌تاڵه‌که‌، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا وا نیه‌. وه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 16/ته‌ممووز سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کاندا ووتی : تا من ماوم ناهێڵم جارێکی تر خوێنی کورد به‌ ده‌ستی کورد بڕژێت ، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ له‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان نزیک ده‌بینه‌وه‌، وه‌ بانگه‌شه‌یه‌که‌ بۆ هه‌ڵبژاردن و هیچی تر.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م ووته‌یه‌ بکه‌ین ده‌بینین بێ مننه‌تی و به‌ فیرۆ چونی خوێنی لاوانی ئه‌م گه‌له‌ سته‌م دیده‌یه‌یه‌، که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆیان کرد و له‌ پێناوی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م هه‌رێمه‌و ، له‌ پێناوی گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌ له‌ سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات بۆ هه‌تا هه‌تایه‌.
وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ خوێنی کورد به‌ ده‌ستی کورد بڕژێت ده‌بێت پێمان بڵێن که‌ ئه‌و جاره‌ له‌سه‌ر چی یه‌ ؟
له‌ پێناوی چی دایه‌؟
به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هیچ شتێک نه‌ماوه‌ که‌ شه‌ڕی له‌سه‌ر بکه‌ن ئه‌گینا یه‌ک چرکه‌ سات چیه‌ له‌ سه‌ری نه‌ده‌وه‌ستان و ده‌تانکرد، به‌ڵام ئه‌ی ئه‌و هه‌موو کۆمپانیا و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی ئه‌م ووڵاته‌ بۆ کێ بێت؟!
کێ ببێته‌ میراتگری ئێوه‌؟! چۆن ده‌بێت هه‌روا به‌ ئاسانی جێیبهێڵن؟؟!
خۆ خوا نه‌خواسته‌ ئه‌گه‌ر وابێت دوای ئاشتبوونه‌وه‌تان ئێوه‌ ده‌بن به‌ په‌پووله‌ و خه‌ڵک ئێوه‌ تووشی ئه‌م شه‌ڕه‌ ماڵوێرانکه‌ره‌ ده‌کات ،،،!! وه‌ له‌ به‌شێکی ووته‌که‌ی ئه‌مڕۆی بۆ پ.م دێرینه‌کان ده‌ڵێت : خۆشه‌ویسترین که‌س لای من پێشمه‌رگه‌یه‌. وه‌ ئه‌م ووته‌یه‌ به‌س ڕاستی و دروستی تێدا نیه‌!!
چونکه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک خۆشه‌ویست بێت ،به‌ سێ مانگ جارێک مووچه‌ی پێناده‌یت ؟ وه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک خۆشه‌ویست بێت جیاوازی ناکه‌ی له‌ نێوانیان ، مووچه‌ی وه‌رگریت و به‌ نیوه‌یی بیده‌ی پێیان ،وه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک خۆشه‌ویست بێت سووکایه‌تییان پێناکه‌یت به‌وه‌ی هه‌موو کات پێویستیان به‌ جه‌نابتان هه‌بێت، به‌ کوڵه‌مه‌رگی ده‌ژین ،کام پێشمه‌رگه‌یه‌ ژیانی له‌ خۆشی دایه‌ ؟ کام پێشمه‌رگه‌یه‌ بژێوی ژیانی ماڵ و منداڵه‌کانی به‌ ته‌واوی دابین کراوه‌؟؟کام پێشمه‌رگه‌یه‌ هه‌موو ڕۆژێک خاوه‌ن قه‌رز ناچێته‌ سه‌ر ماڵی و داوای قه‌رزی لێناکاته‌وه‌؟؟
ئێوه‌ ده‌بێت قسه‌یه‌ک بکه‌ن که‌ به‌ ڕاستی ئه‌نجامتان دابێت و بیده‌ن ،،، نه‌ک ته‌نها قسه‌ی گه‌وره‌ - گه‌وره‌ بکه‌ن له‌ به‌رده‌م ڕاگه‌یاندنه‌کاندا ، چونکه‌ وه‌کو ده‌ڵێن: ئیش به‌ ئیشه‌ - نه‌کبه‌ ڕیشه
ئه‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌یه که‌ به‌یانی ده‌زگا رووزه‌رده‌که‌تان بڵێت ئه‌مه‌ش حیکمه‌تی سه‌رۆکه‌، وه‌ له‌ ووته‌ به‌ نرخه‌کانی سه‌رۆکه‌.‌‌.
وه‌ تا تۆ بمێنی پێشمه‌رگه‌ ژیانی له‌وه‌ی ئێستا باشتر نابێت، بۆیه‌ داوا له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی ئه‌م کوردستانه‌ ده‌که‌م ئه‌وه‌ی ویژدانی هه‌بێت،ده‌نگ نادات به‌و لیسته‌ و ئه‌و پاڵێوراوه‌ی که‌ نازناوی پێشمه‌رگه‌ی دوێنێ و سه‌رۆکی ئه‌مڕۆی هه‌ڵگرتووه‌.
چونکه‌ بێگومان ته‌نها بۆ گیرفانی خۆیی و بنه‌ماڵه‌که‌یه‌تی ، هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ک تا ئێستا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی وه‌رنه‌گرتووه‌ ، بێ ڕێزی به‌رامبه‌ریان ده‌کرێ، ئیهانه‌ ده‌کرێن،هه‌رچی کاری خراپه‌یه‌ به‌رامبه‌ریان ده‌کرێت ، ئه‌مه‌یه‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی که‌ سه‌رۆک هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ریان؟؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە