په‌رله‌مانی کوردستان،،یان شێتخانه‌ی کوردستان،،؟؟؟!
Friday, 07/08/2009, 12:00
ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م ده‌سه‌ڵات و سیاسی و سه‌رکردانه‌ی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته‌ی خۆمان بکه‌ین، وا هه‌ست ده‌که‌یت که ته‌نها ئه‌وانه‌ن له‌سه‌ر زه‌وی ،شایه‌نی ده‌سه‌ڵات و پله و پایه بن، له کاتی کۆنگره ڕۆژنامه‌نووسییه‌کاندا ، دیموکراسی ترین و زیره‌کترین و سیاسی ترین که‌سی ڕووی زه‌وی ئه‌وانه‌ن، به‌ڵام ئێستا پێچه‌وانه‌که‌ی وه‌رده‌گرین.
زۆرم لا سه‌یر نه‌بوو ،که ده‌یانووت قوبادی کوڕی جه‌لالی عه‌ره‌ب په‌روه‌ر له فیته‌ری بووه به نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مریکا، وه ده‌یانووت : عیماد ئه‌حمه‌د ژنێکی تری هه‌یه له ئه‌وڕوپا و له قافدا گیراوه،،،،هتد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانییه ئه‌و هه‌موو شێته چی ده‌کات له ده‌رباری مام عه‌دنانی خاوه‌ن چایخانه!! لاتان سه‌یر نه‌بێ ده‌ڵێم چایخانه،چونکه به‌ڵگه‌م پێیه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته،
له کاتی خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای باری که‌سی ، یه‌کێک له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵسایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ڕاوو بۆچوونی خۆی بڵێ له‌سه‌ر یه‌کێک له مادده‌کان، له کاتی قسه‌کردنیدا ، مام عه‌دنان له‌گه‌ڵ شاگرده‌که‌ی(له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ شاگرده‌کان)، کاک که‌مال که‌رکوکی که‌وتبووه قسان، ئه‌ندامه‌که‌ش ووتی: به‌ڕێز سه‌رۆکی په‌رله‌مان من هه‌رکاتێک هه‌ڵده‌ستمه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ڕاوو بۆچونی خۆم تۆ خۆت خه‌ریک ده‌که‌یت به شتێکی تر، مام عه‌دنان ووتی: ئه‌ی بۆ پێرێ کاتێک یاساکه‌مان مناقه‌شه ده‌کرد تۆ خۆت خه‌ریک کردبوو؟؟ ئه‌ی چایخانه چۆنه؟
وه سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره که‌سانه له چایخانه دانیشن و وه‌رزشی به‌یانیان و ئێواران بکه‌ن له‌کاتی په‌سه‌ند کردنی یاساکان، له‌ولاوه‌ش 7500000 دینار مووچه‌که‌یان بێت.
وه هه‌ر له‌و چایخانه‌یه یه‌کێک له فیمنیسته‌کان که خۆیان به به‌رگری کار له مافی ئافره‌تان داده‌نا، ببێته وێنه کێش ،له کاتێکد اپرۆژه یاسای باری که‌سی و قه‌ده‌غه‌کردنی فره ژنی خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرا ، که‌چی سۆزانی خاڵه شه‌هاب و ووته‌بێژی ئێستای لیستی حه‌چه که‌ره ، چووبووه خولی وێنه کێشانه‌وه!!!
کاک غه‌فوور مه‌خمووری ووتی: جه‌نابی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ، ئێمه با دوو یاسا ده‌ربکه‌ین که جێ به جێ بکرێت ،باشتره له 20 یاسا که جێ به جێ ناکرێ، وه‌کو یاسای جگه‌ره نه‌کێشان، ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌نگی بۆ داوه و که‌چی له ژووره‌که‌ی خۆی جگه‌ره ده‌کێشێ، مام عه‌دنان ووتی : ئه‌مڕۆ دره‌نگه به‌ڵام به‌یانی ژوور به ژوور ده‌گه‌ڕێم، ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی کێشابێت، ده‌بێ غه‌رامه‌که‌ی بدات،لێره له سه‌ر ئه‌و مێزه‌ی دابنێت، که 10،000 دیناره، ئه‌وه‌یه کاسبی مام عه‌دنانی!!!
وه ئه‌وه‌ی له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو له ته‌له‌ڤزیۆن و ڕۆژنامه‌کانی دانیمارکی ده‌بینرێت و گوێمان لێی ده‌بێت، به‌ڕاستی مایه‌ی شه‌رمه‌زاری یه بۆ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد، نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی کوردستان له ئه‌وروپاو ئه‌مریکا و هه‌موو ووڵاتانی دنیا، چونکه ئه‌ندامی په‌رله‌مانت شێت بێت ، که‌م ئه‌ندام بێت، خانه نشین بێت، پاره‌ی ئه‌وڕوپا بێنته‌وه بۆ کوردستان لێره‌وه‌ش سامانی ئه‌م ووڵاته بخوات و بدزێت،؟؟! به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر شه‌رمیان هه‌بێت، له سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه تا ده‌گاته دوا به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌ست له کار ده‌کێشینه‌وه،چونکه زۆر شه‌رمه پیاو درۆ بکات ،، دزی بکات (ماڵی گه‌ل) بخوات،، خۆشی به سه‌رکرده و یاسا دانه‌ری ئه‌م ووڵاته بزانێت،
ئه‌وه‌ش زۆر سه‌یر نیه ، به‌ڵام ده‌بێت بترسین له‌وه‌ی که مه‌سه‌له‌که ته‌نها ئه‌وه‌نده بێت و خۆیان به شێت له قه‌له‌م دابێت، نه‌وه‌کو خۆیان به شتی تریش له قه‌له‌مدابێت، وه کاری خراپتریان کردبێت، چونکه ئه‌وانه هه‌موو شتێک ده‌که‌ن، وه له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی کاک به‌ڵێندا ده‌ڵێت: من خه‌باتم کردووه،خۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ش خه‌باتی کردووه ، لات وایه ئه‌وانی تر پیازیان فرۆشتووه؟؟؟!
وه به هیوام ئه‌وانه ڕه‌گه‌ز نامه‌کان و ئیقامه و سه‌فه‌رکردنیشیان لێ قه‌ده‌غه بکرێت و لێیان وه‌ربگیرێته‌وه، وه داوا له کوردستانپۆستی به‌ڕیز ده‌که‌م که کار بکات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ، وه هاوکاری ته‌واوی ئه‌و ده‌وله‌تانه بکات بۆ ئاشکرا کردنی ئه‌و تاوانبارانه، خۆ ئه‌وانه ته‌نها کاریان بۆ خۆیان و منداڵه‌کانیان و که‌س و کاری خۆیان کردووه، بۆیه هیوا دارم ئه‌م ئه‌رکه نیشتمانیه بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان و ئه‌و ووڵاتانه هانبده‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه و هه‌موو شتێک ئه‌و ووڵاتانه که په‌یوه‌ستن به مافی مانه‌وه‌یان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست