هه‌ژده ساڵه
Wednesday, 08/07/2009, 12:00
18 ساڵ حوکمی دیکتاتۆر
18 ساڵ خۆ سه‌پان به‌زۆر
18 ساڵ ئێش و ژانی زۆر
ئێستاش واده‌ی گۆڕانیه‌تی
******
18 ساڵ دزیی و گه‌نده‌ڵی
18 ساڵه ده‌ردی سه‌ری
18 ساڵه کوڵه مه‌رگی
18 ساڵه به‌بێ به‌رگی
ئێستاش واده‌ی گۆڕانیه‌تی
*****
18 ساڵه جه‌رگ سووتان
18 ساڵ پڕ کردنی گیرفان
18 ساڵ خه‌ڵک ته‌فره‌دان
ئێستاش واده‌ی گۆڕانیه‌تی
*****
شه‌ڕ و ئاشووب نه‌ما نه‌یکه‌ن
دزیی و تاڵان نه‌ما نه‌یکه‌ن
هه‌مووتان بوون به ملیاردێر
ئێستاش کاتی گۆڕانیه‌تی
*****
چیتان کردووه بۆ شه‌هیدان؟!
مووچه‌ی چه‌ند هه‌زار دینارێ!
چیتان کردووه بۆ ئه‌نفال؟!
کۆتان کردنه‌وه له شارێ!
داڵده‌دانی تاوانباران
له جێگای سزا‌و کوشتنیان!
تا ئێستا چاو به فرمێسکین
له داخی ئازاد کردنیان،،
ئێستاش واده‌ی گۆڕانیه‌تی
*****
تازه ئێوه ده‌که‌ونه خۆ
بۆ دووباره ئاوه‌دانی؟!
دوای 18 ساڵ ئیهمال کردن
ژیانی پڕ سه‌رگه‌ردانی!
واده‌ی نه‌ماوه و به‌سه‌رچوو
ئێستاش واده‌ی گۆڕانیه‌تی
*****
دوای پێنج کابینه‌ی ده‌سه‌ڵات
له جێگای خۆشبه‌ختی خه‌ڵک
غه‌یری مل که‌چکردن بۆ نان
چیتان هێناوه به خه‌ڵات ؟
ئێستاش واده‌ی گۆڕانیه‌تی
*****
18 ساڵه پێشێل کردنی یاسا
18 ساڵه دیوه‌خانانه‌ی ئاغا
18ساڵه نه‌هاتن به هانامان
ئێستاش واده‌ی گۆڕانیه‌تی
*****
18 ساڵه دایک و خوشک
ئافره‌تانمان ئه‌تک ده‌که‌ن
18 ساڵه دێهاته‌کان
ته‌خت ده‌که‌ن
18 ساڵه خه‌ڵک برسی
خۆ تێر ده‌که‌ن
ئێستاش واده‌ی گۆڕانیه‌تی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست