حه‌كیمی سه‌رۆكی هه‌رێم و دۆڕانه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی كورد
Tuesday, 08/12/2009, 12:00
له دوای هه‌موو كێشه و گرفته‌كان ، وا باوه سه‌رانی بێ سه‌ری حیزبی و ده‌زگا چه‌واشه‌كاره‌كانی بنه‌ماڵه ، ده‌كه‌ونه پیا هه‌ڵدانی هه‌ڵوێست و ووته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ، كه‌چی ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ده‌بینین ئه‌و كه‌سانه و ڕاگه‌یاندنه‌كانیان ئه‌و شكست و دۆڕان و خۆ زاڵكردن و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مانه كارتۆنیه‌كه‌ی كوردستان به حه‌كیم و لێزان و داكۆكی كاری مافی كوردی ناو ده‌به‌ن ،
له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25 ته‌ممووز ،خۆ شاردنه‌وه له گرفته‌كان حه‌كیمی كوردستان سه‌فه‌رێكی ڕێكخست بۆ چه‌ند ووڵاتێكی نه‌زانراو ، وه دوای چه‌ند ڕۆژێك هاته‌وه ،، وه ئه‌م سه‌فه‌ره نه‌زانراوو گوماناوییه ،،به پڕ بایه‌خ وه‌سفكرا له ڕاگه‌یاندنه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه ،، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی كه‌می ڕابردوو دا ، كێشه‌ی په‌سه‌ند كردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی داهاتووی غێراق شه‌ڕی له‌سه‌ر ده‌كرا ،، وه ده‌بوو سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داكۆكی له مافی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و بڕیاری جێ نه‌هێشتنی كۆبوونه‌وه‌كان بدرێ ،، وه سه‌فه‌ر كردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی بدرێت چ بۆ كوردستان ،،وه چ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵأت !!! به‌ڵام حه‌كیم و زاناكه‌ی كوردستان خۆی له پێشی هه‌موویانه‌وه هه‌ڵات و خۆی له باروودۆخه‌كه شارده‌وه .
تا بارودۆخه‌كه ئارام بوویه‌وه ،ئه‌وكات هاته‌وه بۆ خاكی پیرۆزی كوردستان و ئه‌و سه‌فه‌ره‌ش به بایه‌خ و پڕ ده‌ستكه‌وت له قه‌ڵه‌مدرا ،، وه بڕیاری بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕازی نه‌بوون به مادده‌و بڕگه‌كانی تاییبه‌ت به كوردستان له ئه‌وروپاوه رێنماییان ده‌كرا و بڕیار‌و ناڕه‌زایه‌تیان له باره‌یه‌وه ده‌رده‌بڕا.
كه‌چی سه‌رۆكی حه‌كیم بۆ ئازاد كردنی هه‌ندێك له پاره دزراوه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان چوو بۆ ئه‌وروپا ، بۆ شاردنه‌وه‌و په‌رده‌پۆش كردنی ئه‌و بابه‌ته سه‌ردانی چه‌ند ووڵاتێكی تری كرد .
وه ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و ڕوویدا گه‌وره‌ترین زیان و سازش بوو به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی گه‌لی كورد،، چونكه وه‌كو خۆی ووتی : مافی گه‌لی كورد كه‌س بۆی نیه سازشی له سه‌ر بكات و بڕیاری له باره‌یه‌وه بدات .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوویدا ئه‌وه نه‌زانی و خۆش باوه‌ڕی سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌رده‌خات له لایه‌ك و بێ باكی و بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی كاك كه‌مالیشه له لایه‌كی تره‌وه .
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان ، ئه‌مریكا و یۆنامی به‌ڵێنی زامنكردنی هه‌ندێك له مافه‌كانی كوردیان داوه ، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها ووته‌ی ڕاگه‌یاندن و ووته‌ی ته‌له‌فۆنه.
ئه‌گه‌ر خۆی به حه‌كیم داده‌نا ، ده‌بوو له په‌رله‌مانه‌كه‌ی كاكه كه‌مال ئه‌و شتانه‌ی بۆ ئه‌ندامان ڕوونبكردایه‌ته‌وه و بڕیاری پێویستی له باره‌یه‌وه بدرایه ، نه‌ك له خۆیانه‌وه به به‌ڵێنی بریقه‌دار هه‌رخه‌ڵه‌تێن وهیچ نووسراوێكیش نه‌بێت،،
وه ئه‌وه‌ی زۆر جێگای پێكه‌نینه‌و جێگای ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ی له سه‌ری ئه‌وه‌یه : سه‌رانی كورد له‌به‌ر دوو هۆكار وا ده‌كه‌ن :
یه‌كه‌م\ یان ئه‌وه‌تا خه‌ڵك به گێل ده‌زانن و خۆیان به شاره‌زاو سیاسی ، كه هیچیان فڕیان به‌سه‌ر سیاسیه‌وه نیه هه‌ر له بچووكیان تا ده‌گاته سه‌رۆكه‌كه‌یان.
دووه‌م\یان ئه‌وه‌تا خه‌ڵكی كوردستانیان فرۆشتووه ، له به‌رامبه‌ر پێدانی چه‌ند پۆستێكی سیادی له دوای هه‌ڵبژاردن ، كه به خۆشیان باش ده‌زانن ئه‌مجاره‌یان ساڵی 2005 نیه!!!.
ئه‌گه‌ر ته‌ماسای زیاد كردنه‌كه‌ی ژماره‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی داهاتوو بكه‌ین 325 كورسیه . له‌و ژماره‌یه ته‌نها 41 كورسی به‌ر كوردستان ده‌كه‌وێت، به‌ڵام له په‌رله‌مانی ڕابردوو 275 كورسی 57 كورسی به‌ر كورد كه‌وت.
بۆیه ئه‌م دۆراندنه‌ی ئه‌مجاره به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان پڕناكرێته‌وه و ماندوو بوونێكی زۆری ده‌وێت تا وه‌كو ئێستای لێدێته‌وه.
.حه‌كیمیش با بۆ خۆی بڵێت كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی له سه‌ره بۆیه ده‌بێت لیستی هاوپه‌یمانی هه‌ڵبژێرین له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست