كێ له ڕاستیه‌كان ده‌پرسێته‌وه ،،،پۆڵا و جه‌ماله‌كان ،،،،؟؟؟
Sunday, 10/01/2010, 12:00
ئاكۆ گه‌ردی
دوای ئه‌وه‌ی كه پۆڵا بڕیاریدا پشت بكاته میلله‌ت و به‌ره‌و مه‌نزڵگه‌ی خۆ فرۆشان و خیانه‌تكاران ڕێگه بگرێ ، ئه‌وه بوو خۆی كرد به دیوه‌خانی خیانه‌ت و هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م سڵاو كردنی ده‌ستی كرد به هه‌ڵڕشتن و هۆنینه‌وه‌ی درۆ و هه‌ڵبه‌ستنی چه‌نده‌ها تۆمه‌ت ب هاوڕێیانی له كوردستان پۆست و له لایه‌نگرانی بزۆتنه‌وه‌ی گۆڕان ، وه دوا درۆی شاخدار و هه‌ڵبه‌ستراوی بۆ كوردستان پۆست ،، ئه‌و نامه عه‌جاییبه پر له درۆیه بوو كه دوێنێ بۆ كوردستانی نوێی ڕه‌وانه كردبوو ،، كه هه‌ر یه‌كێك بیخوێنێته‌وه به‌س ده‌بێت به دیاریه‌وه پێبكه‌نیت، چونكه پڕی بوو له چه‌ند ووشه‌یه‌ك كه زۆرترین جار به‌ر چاو ده‌كه‌وت ، به‌ڵام نامه‌كه به‌س مانای ئه‌م ووشه‌یه‌ی تێدا نه‌بوو (ئه‌ویش ڕاستی یان ڕاستگۆیی بوو) . كه به‌راستی زۆر سه‌یر بوو وه چه‌ند خاڵێكی زۆر لاوازی پێوه دیار بوو له‌وانه : زۆر ترین جار چه‌ند باره كرابووه‌وه .
پۆڵا خۆی به خیانه‌تكار و كه‌مته‌رخه‌م داده‌نا كه تا ئێستا له به‌ره‌ی میلله‌ت بووه ، دژی ده‌سه‌ڵات نووسیوویه‌تی .
وه له لایه‌نی پیت چنیدا زۆر لاواز بوو ، چونكه هه‌ڵه‌ی وای تێدا بوو به ته‌واوی مانای ووشه‌كه و ڕسته‌كه‌شی ده‌گۆڕی ، بۆ نموونه له باسی د. گوڵپی دا له جێگای جه‌نابیان نووسیبووی جه‌بانیان ، كه ئه‌وه‌ش شه‌رمه بۆ پۆڵا .
وه له شوێنێكی تر پۆڵا باسی مۆڕال ده‌كات ،،هه‌موو كه‌سێك باسی مۆڕالی بكردایه نه‌ده‌بوو ئه‌و باسی ئه‌و بابه‌ته بكات ، چهونكه لای ئه‌و شتێك نیه به ناوی مۆڕال ، وه كوردستان پۆست شه‌ڕی مۆڕال و بێ مۆڕالی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی بێ ده‌سه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات .
وه ئه‌وه‌ی من لێره‌دا تێبینیم كرد له سه‌ر نووسینه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه نووسینه درۆیینانه ئه‌وانه بوو :
كوردستانی نوێ هیچ بابه‌تێكی تری ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت تا ڕه‌واج به ڕۆژنامه‌كه‌یان بده‌ن ، چونكه دیاره كه ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی یه‌كێتیش ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ناخوێننه‌وه و باوه‌ڕیان پێی نیه .
له لایه‌كی تره‌وه وویستیان زیاتر پۆڵا سووك بكه‌ن ، چونكه گومانی تێدا نیه كه هه‌ر یه‌كێك له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی ناو ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی هه‌ڵسوكه‌وت بكات ئه‌وا ئه‌ویش وه‌كو ئه‌وان ده‌بێت له هه‌موو شتێك بشۆردرێته‌وه .
پۆڵا ویستی خۆی ده‌ر بخات و به گوێی ئه‌و كه‌لله بۆش و بێ مۆڕالانه‌دا بچرپێنێ بڵێت منیش ده‌توانم شت بكه‌م و یارمه‌تیتان بده‌م له دروستكردنی به‌ڵگه‌ی درۆ و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆ هاوڕێیانم له هه‌ر شوێنێك بن .
وه ئه‌وه‌ی زۆر به لامه‌وه سه‌یر بوو پۆڵا ده‌ڵێت من خۆم ناهێنمه ئه‌و ئاسته‌ی كه وه‌ڵامی هه‌موو لایه‌ك بده‌مه‌وه.
به‌ڕستی سه‌یره مرۆڤێك كه سووك و چرووك بوو ، به من ناڵێی به چی وا له خۆت ده‌كه‌ی كه به ناوبانگ بیت ؟؟!
جه‌مال عه‌بدوڵڵا و ستران عه‌بدوڵڵأ و چه‌ندانی تر وه‌كو پۆڵا هه‌ر ڕۆژه‌ی له سه‌ر په‌تێك و هه‌ر ڕۆژه‌ی بۆ لایه‌ك و هه‌ر جاره‌ی دژی یه‌كێك ،،، ده‌یانه‌وێ ره‌واج بده‌نه خۆیان و خۆیان گه‌وره بكه‌ن ، به‌ڵأم نازانن ئه‌وه‌نده بچوكن كه كه‌س حیسابی هیچیان بۆ ناكات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست