کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ له‌ سه‌رانی بێ ده‌سه‌ڵاتی كوردستان له‌ كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ ئاماده‌بوو،؟!‏

Saturday, 05/12/2009, 12:00


خوێنه‌رانی به‌ڕێز ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م كوردستانه‌ی خۆمان بكه‌ین و له‌ كاتی بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كاندا ،،چ ئایینی بن یاخود نه‌ته‌وه‌ییی ، ئه‌وه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ی كه‌ ووتار ده‌خوێننه‌وه‌ و بروسكه‌كانیان ده‌نێرن ، شتێكی زۆر سه‌یر و ئاسان به‌ سه‌ر زمانیاندا دێت و وه‌كو بنێشته‌ خۆشه‌ی سه‌ر زمانیان باسی ده‌كه‌ن ئه‌ویش هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌س و كاری ئه‌نفال و كیمیا بارانه‌ ،، وه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ سه‌ر باڵا و ئه‌م لا و ئه‌و لایان هه‌ڵده‌ده‌ن ، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌سێك نه‌زانێت ده‌ڵێت : له‌وانه‌یه‌ ئه‌و كه‌س و كارانه‌یان ئێستا له‌ به‌رزترین ئاستی ژیاندا بن و زۆر به‌و حكومه‌ته‌ی كوردستان قه‌رزدار بن ، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ ناو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ژین و ده‌زانین كه‌ ڕۆژانه‌ به‌ چ ئازارێكه‌وه‌ ده‌ناڵن.

.

ئه‌وه‌ی من لێره‌دا مه‌به‌ستمه‌ ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ و دۆزینه‌وه‌ی كاك (زمناكۆ) ناسراو به‌ (عه‌لی)ه

كه‌ دوای 21 ساڵ سوپاس بۆ خوا به‌ كه‌س و كاری و به‌ خاكی كوردستان شادبوویه‌وه‌، به‌ڵام له‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌ خۆشه‌دا ، هیچ كام له‌ كه‌سایه‌تییه‌ حزبی و حكومییه‌ باڵاكانمان چاو پێنه‌كه‌وت هه‌ر یه‌كه‌ له‌ (سه‌رۆكی حكومه‌ت ، جێگره‌كه‌ی ، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوو حیزب ، به‌رپرسه‌ بێ سه‌ره‌كانی تر،،،) تاكو له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌ دا به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان باسی ئه‌م شته‌یان بكردایه‌.

وه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره‌ بێ ده‌سه‌ڵاته‌كان هیچیان نه‌هاتن ئاماده‌ی ئه‌م خۆشیه‌ ببن ، هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م خۆشیانه‌ لایه‌ق نیه‌ به‌ كه‌سانی له‌م جۆره‌، چونكه‌ كه‌سانێك به‌شداری ئه‌م جۆره‌ كه‌رنه‌ڤاڵانه‌ ده‌بن كه‌ له‌ ناو ناخی خه‌ڵكی هه‌ژارو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا دا بژین ،،، ئه‌وانه‌ له‌ كۆمه‌ڵگا دوورن ،،تێكه‌ڵی خه‌ڵك نابن ،، بۆیه‌ لێره‌دا دوو هۆكار هه‌یه‌ بۆ ئه‌و ئاماده‌ نه‌بوونه‌:

یه‌كه‌میان: یان ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ ئه‌م خه‌ڵكه‌ به‌ كورد دانانێن و وا هه‌ستده‌كه‌ن سه‌رچاوه‌ی مه‌ینه‌تین بۆ ئه‌وانیش و شه‌رمه‌ بۆ ئه‌وان ئه‌گه‌ر له‌ وه‌ها كه‌رنه‌ڤاڵێك به‌شداربن.؟؟!

دووه‌م: یاخود بروایان به‌و كێشه‌یه‌ نیه‌ و ته‌نها وه‌كو رێكلام بۆ سواڵكردنی خۆیان به‌ ناوی هه‌ڵه‌بجه‌ وكه‌س و كاری ئه‌نفاله‌وه‌ به‌كاری دێنن.

ئه‌گه‌ر سه‌یری ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بكه‌ین ده‌بینین كه‌ كۆمه‌ڵێك گۆرانی بێژی بیانی هاتن بۆ كوردستان وه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ به‌رپرسان پێشوازیان كردن ،،، به‌ڵام به‌ شادبوونه‌وه‌و هاتنه‌وه‌ی لاوێك بۆ باوه‌شی نیشتمان و داكی كه‌س ئاماده‌نه‌بوو.

وه‌ لێره‌وه‌ داوا له‌ كه‌س و كاری شه‌هیدان به‌ تایبه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ ،،كه‌س و كاری ئه‌نفال كراوه‌كان ،،كه‌وا لێنه‌گه‌ڕێن ئه‌مجاره‌ كه‌سێك له‌ پۆسته‌ باڵاكانی حیزبی و حكومی بێنه‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و یاخود خۆیان به‌ پێش میوانانی بیانی بده‌ن بۆ بینینی یادگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌س و كاریان ،،، ئه‌م ئاماده‌ نه‌بوونه‌ی سه‌رانی حكومه‌ت به‌ تایبه‌تی ،،، مانای سووكایه‌تی كردنه‌ به‌ كورد و كێشه‌كانی ،،(ڕێزم بۆ گه‌لی كورد به‌ بێ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌) ، بۆ ئاهه‌نگه‌ به‌ڕاڵاییه‌كان ده‌چن و خه‌ڵاتیان ده‌كه‌ن و پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ هه‌ڵده‌ڕێژن ، ! به‌ڵام له‌ كه‌رنه‌ڤاڵی خۆشی كه‌س و كاری شه‌هیدان به‌شدار نابن ،،،با چیتر نه‌ڵێن هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان و كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كان له‌ بیر ناكه‌ین و تاجی سه‌ری ئێمه‌ن ، چونكه‌ بڕوامان پێتان نه‌ماوه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە