کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خانه‌ نشینانیش نانبڕاو ده‌کرێن ،،!‏

Thursday, 13/08/2009, 12:00


له‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادی وێراق، وه‌ دامه‌زراندنی کبینه‌ کاتیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی حوکم و دوای ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنی ئه‌یاد عه‌لاوی به‌ سه‌رۆکی ئه‌نجه‌مه‌نی وه‌زیران و پێکهنانی یه‌که‌م کابینه‌ی حکومه‌ت دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس ، هه‌ڵسان به‌ دامه‌زراندن و بڕینه‌وه‌ی مووچه‌ بۆ خه‌ڵکێکی زۆر له‌ هه‌موو شاره‌کانی عێراق، وه‌ له‌ کوردستانیش هه‌ریه‌که‌ له‌ پارتی و یه‌کێتی ، وه‌ به‌ تایبه‌تیش یه‌کێتی خه‌ڵکێکی زۆری ناونوس کرد وه‌کو خانه‌ نشین، مانگانه‌ 37500 دیناری بریمه‌ری بۆ بڕینه‌وه‌ و هه‌ر 3 مانگ جارێک 112500 سه‌د و دوانزه‌ هه‌زار و پێنج سه‌د دینار ده‌دات به‌و که‌سانه‌ی که‌ ناویان هه‌یه‌،

وه‌ ئه‌مه‌ بۆ دوو هۆکار بوو: یه‌که‌میان وه‌کو باسمان کرد که‌ هه‌ندێ که‌ی پیر و په‌ککه‌وته‌ و هه‌ژاریشی تێدایه‌، وه‌ هۆکاری دووه‌م ئه‌و که‌سانه‌ ته‌نها یه‌کێتیه‌کانی گرته‌وه‌ ، که‌ بۆ خۆی کۆکرنه‌وه‌ی خه‌ڵکانێکه‌ له‌ که‌رته‌کانی کۆمیته‌کان و زیاد کردنی نفوزی یه‌کێتیه‌ له‌ ناو خه‌ڵک، ئه‌وه‌ی ئێستا باسی ده‌که‌م ئه‌وه‌یه‌ ، ساڵی پار بۆ جه‌ژنانه‌ مام جه‌لال بڕی 100 هه‌زار دیناری بڕیاردا که‌ بدرێته‌ ئه‌و که‌سانه‌ی ناویان هه‌یه‌ ، به‌ڵام نه‌ک جه‌ژنانه‌که‌ ،به‌ڵکو موچه‌ی مانگێکیان خوارد، وه‌ دوێنێ مووچه‌که‌ هاتووه‌ ، ده‌ستیان کرد به‌ دابه‌ش کردن ،به‌ڵام چ دابه‌شکردنێک ، به‌ ته‌سکییه‌(پشتگیری) له‌ یه‌کێک له‌و کۆمیتانه‌ ده‌هێنن که‌ لێوه‌ی ناویان هه‌یه‌، یان یه‌کێک پشتگیریان بکات، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ بزانن ئایا ده‌نگت به‌ لیستی گۆڕان داوه‌ یان نا ؟؟!

وه‌ یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که‌ پشتگیری هێنابوو ووتی : من پشتگیریم هێناوه‌ و ده‌نگم بۆ لیستی کوردستانی داوه‌، وه‌ هه‌یه‌ ئه‌م مووچه‌یه‌ وه‌رناگرێ چونکه‌ پێیان ده‌ڵێت که‌ ده‌نگی به‌ لیستی گۆڕان داوه‌ و بۆیه‌ له‌ کۆمیته‌ ئه‌و پشتگیریه‌ی پێناده‌ن،

له‌ کۆی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئه‌و مووچه‌یه‌ وه‌رده‌گرن که‌ نزیکه‌ی زیاتره‌ له‌ 39 هه‌زار که‌س که‌ ناسنامه‌یان هه‌یه‌ وه‌ زیاتر له‌ 10000 که‌س ناسنامه‌یان نیه‌ تاکو ئێستا ، له‌و ژماره‌یه‌دا ، که‌سانێکی زۆر له‌و مووچه‌یه‌ بێ به‌ش ده‌بن وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ گیرفانی مه‌کته‌بی دارایی و ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و کاره‌ ده‌که‌ن، که‌ بۆ یه‌ک که‌س بڕی 112500 دیناره‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە