کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌ک ڕووت ڕه‌ش بێت خاتوو سۆزان (سۆزانی خاڵه‌ شه‌هاب).‏

Saturday, 11/07/2009, 12:00


سۆزانی خاڵه‌ شه‌هاب وکو فیمینیسته‌کانی تری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵ و ..... ، هه‌موو کات له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی لافی ئه‌وه‌یان لێده‌دا که‌ پارێزگار و چالاکن له‌ بوواره‌کانی مافی ئافره‌تان، داکۆکیان لێده‌که‌ن له‌وانه‌ (سۆزان خۆی ، مه‌هاباد قه‌ره‌داخی ،، په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ ،،،،،هتد) که‌چی دوایی ده‌رچوو ته‌نها بۆ خۆ بردنه‌ پێش و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات و پله‌ و پایه‌ بوو له‌ حکومه‌ت له‌سه‌ر حیسابی ئافره‌تانی کوردستان ، خاتوو سۆزان کارو چالاکیه‌کی خۆتمان بۆ باس بکه‌ ،که‌ له‌ به‌رژوه‌ندی ئافره‌تان ئه‌نجامتان دابێت ؟ یاخود ڕۆژێک له‌ چایخانه‌که‌ی کاکه‌ عه‌دنان باسی کێشه‌یه‌کی ئافره‌تانتان کردبێت ؟
بێ گومان نیتانه‌، وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ کرا به‌ ووته‌بێژی لیستی حه‌چه‌ که‌ره‌که‌ ، ئیتر لووتی چوو به‌ ئاسماندا و قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌ق ده‌بێژێت له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی که‌ دوو ووشه‌ی جوان ده‌ربڕێت ، چونکه‌ نازانێت ،ناهه‌قی ناگرین،
وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ سایتی چاودێر دا ده‌ڵێت : دوو جار داوایان له‌ نه‌وشێروان کردووه‌ بۆ مونازه‌ره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی ، به‌ڵام دوێنێ حه‌مه‌ تۆفیق ووتویه‌تی نه‌وشێروان ناچێته‌ مونازه‌ره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیه‌وه‌،
وه‌ ده‌ڵێت : نه‌وشێروان هه‌ر خروقات ده‌زانێت ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئاماده‌ییت تێدا نیه‌ ، چۆن بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ی ؟
وه‌ هه‌ندێ شتی تر ده‌ڵێت به‌ڕاستی منداڵیش ده‌زانێت ڕاستی تێدا نیه‌، له‌ وانه‌ ده‌ڵێت :
ئیستفزاز کردنی خه‌ڵک و بێزار کردنی خه‌ڵک و غه‌در کردن و هه‌ڵکوتانه‌ سه‌ر ماڵان و هه‌ڕه‌ش کردن له‌ خه‌ڵک که‌ ده‌بێ ده‌نگ بده‌ی به‌ لیستی گۆڕان وه‌ یه‌ک درۆی شاخداری تری ماوه‌، به‌ڵام با ئه‌وانه‌ لێکده‌ینه‌وه‌ ئینجا دێمه‌ سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ چونکه‌ زۆر هه‌ڵده‌گرێت،
بێزار کردن ، هێشتا به‌قه‌د ئێوه‌یان نه‌کردووه‌، وه‌ به‌ نموونه‌ (بنکه‌ی بنه‌سڵاوه‌) که‌ به‌ڕاستی نه‌ک ته‌نها خه‌ڵک به‌ڵکو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌وێدا گوزه‌ر ده‌که‌ن بێزارن ، وه‌ ئه‌گه‌ر بێزاری نه‌بێت چۆن مکه‌به‌ره‌ی گه‌وره‌ له‌ به‌رامبه‌ر بنکه‌ی گۆڕان داده‌نێن ،؟؟؟
وه‌ نه‌ کات ده‌زانن ، نه‌ ده‌زانن کاتی پشوو چییه‌ ؟ چونکه‌ نه‌یان دیوه‌ و له‌ داخی گۆڕان خه‌ریکه‌ بده‌ن به‌ زگدا، وه‌ د. که‌مال میراوده‌لی ده‌ڵێت : له‌ ڕانیه‌ نه‌یان هێشت کۆڕێک بکه‌م ،له‌ باخی گشتی ئه‌ویش به‌رله‌ چوونی ئێمه‌ ئاویان کردبوو به‌ ناودا ، وه‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ کۆڕه‌که‌ ده‌ستی پێکرد 5 خوله‌کی سه‌ره‌تا نه‌متوانی قسه‌ بکه‌م چونکه‌ کۆمیته‌که‌ی ئه‌وێ ده‌ستیان کرد به‌ ده‌هۆڵ و زووڕنا کوتین، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جار ئاگادار کرانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌کانه‌وه‌ ، به‌ڵام گوێیان پێنه‌دا ،تا دایی یه‌کێک له‌ پیاو ماقووڵانی ئه‌وێ چوو ئینجا ده‌ستیان هه‌ڵگرت، ئه‌ی ئه‌مه‌ بێزار کردن نیه‌ ؟؟ ئه‌ی ئه‌مه‌ ئیستفزاز کردن نیه‌؟؟؟
وه‌ ده‌ڵێت : غه‌در ، دیاره‌ کێ غه‌در ده‌کات ؟ وه‌ ده‌کرێ پێمان بڵێی که‌ ئه‌و غه‌دره‌ کام جۆره‌یه‌ که‌ جه‌نابتان باسی ده‌که‌یت ؟
وه‌ ده‌ڵێت هه‌ڕه‌شه‌ کردن له‌ خه‌ڵک : که‌ به‌ڕاستی ئه‌مه‌ مه‌نتق قه‌بووڵی ئه‌وه‌ ناکات لیستێکی جه‌ماوه‌ری هه‌ڕه‌ شه‌ بکات له‌ خه‌ڵک که‌ ده‌بێ ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی گۆڕان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی لیستی که‌ره‌ دێزه‌که‌ ناڵێت ، که‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ له‌ ناوچی شاره‌زوور و که‌لار و کفری و پیره‌مه‌گروون و ،،،،هتد به‌ ماڵاندا ده‌سووڕێنه‌وه‌ و ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌ کامه‌ لیست ؟ئه‌مه‌ غه‌در نیه‌ خاتوون ؟؟؟؟
وه‌ ده‌ڵێت : کار گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی که‌ چوونه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند ماڵه‌ شه‌هیدێک پێیان گووتوون مووچه‌که‌تان ئه‌بڕین گه‌ر ده‌نگ نه‌ده‌ن به‌ لیستی گۆڕان .
وه‌رن سه‌یری سه‌رلێشێواوی و تێکچوونی سه‌رانی گه‌نده‌ڵ بکه‌ن که‌ خۆشیان نازانن چی ده‌ڵێن ، مووچه‌ به‌ده‌ستی ئه‌وانه‌وه‌یه‌ یان ئێوه‌ی گه‌نده‌ڵ ؟
مووچه‌ هه‌موو که‌سێک ده‌زانێ که‌ چ گه‌نده‌ڵێک ده‌یبات و ده‌یبڕێت ؟؟
درۆی وا بکه‌ن که‌ خه‌ڵک پێتان باوه‌ر بکه‌ن، چونکه‌ دوای 25ی مانگ ئێوه‌ به‌ نا خێری گیانتان ده‌بن به‌ ده‌مڕاستی که‌ره‌دێزه‌، وه‌ له‌ ئێستاوه‌ درۆی به‌م چه‌شنه‌ بکه‌ن خوا په‌نامان دا ده‌بێت دوایی چی بکه‌ن ؟؟؟
جا بۆیه‌ پێت ده‌ڵێم واز له‌م درۆ و ده‌له‌سانه‌ بێنه‌ ، به‌س ئه‌وه‌نده‌ ته‌شهیر بکه‌ن ، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاست ده‌که‌ن ناوی ئه‌و ماڵه‌ شه‌هیدانه‌ بڵێن که‌ هه‌ره‌شه‌ی نانبڕینیان لێکراوه‌ له‌ لایه‌ن لیستی گۆڕانه‌وه‌؟؟؟
به‌ڵام چاوتان به‌رایی نادا که‌ ئێوه‌ له‌ دوای 18 ساڵ و گۆڕانیش له‌ دوای چه‌ند مانگێک ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ زۆر و گه‌وره‌یه‌ی لێ کۆبێته‌وه‌ ، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌مه‌ جێگای داخه‌ بۆ تۆ و بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی لیسته‌که‌ت ،که‌ مام جه‌لالی عه‌ره‌ب په‌روه‌ره‌، وه‌ مه‌هاباد خانیش داکۆکی له‌ ئابڕووی ئافره‌تان ده‌کرد به‌ حیسابی خۆی عه‌زیز وه‌یسی به‌ شێرپه‌نجه‌ی هونه‌ری کوردی داده‌نا ، که‌چی ئێستا ده‌ست خۆشی لێده‌کا، چونکه‌ دیعایه‌ بۆ لیسته‌که‌تان ده‌کات !!!
وه‌ چونکه‌ ئاواته‌که‌ی ئه‌و هاته‌ دی ،که‌ گه‌یشتن بوو به‌ ده‌سه‌ڵات ، ئیتر هیچ شتێک به‌های نامێنێ لای داده‌ مه‌هاباد و ئه‌وانی تر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە