کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مـــه‌لا به‌ختیار بووه‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان،،،،،،!!!‏

Saturday, 01/08/2009, 12:00


دوای ئه‌وه‌ی که‌ چادم گێڕا به‌ناو ساییت و ڕۆژنامه‌کانی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته‌ی خۆمان، شتێکی زۆر سه‌یرم بینی له‌ سایتی چاودێر، که‌ ساییتی مه‌لا به‌ختیاره‌ ووته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌.

ئه‌ویش ئه‌و نامه‌ پیرۆز باییه‌ بوو که‌ کونسووڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران ناردبووی بۆ جه‌نابی ووته‌بێژ، که‌ ده‌ڵێت:



به‌ناوی خوای گه‌وره‌
جه‌نابی كاك مه‌لا به‌ختیار
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی عیراق
به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌جۆش و خرۆشی خه‌ڵكی كوردستان بۆ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی كوردستانی عیراق كه‌ ئازادی و ئاسایشی ته‌واوی هه‌بوو له‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی به‌ڕێزی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆز بێت و سه‌لامه‌تی و سه‌ركه‌وتنی زیاتری خۆتان و هاوكارانتان و خه‌ڵكی كوردستانی عیراق له‌خوای گه‌وره‌ داواكارم.
ئه‌م هه‌له‌ش ده‌قۆزمه‌وه‌ تا دۆستایه‌تی و هاوكاری ده‌وڵه‌ت و میلـله‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانتان پێ رابگه‌یه‌نین.
له‌گه‌ڵ رێزی

عه‌لی ره‌زا موسافیری
كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران
جا خۆشی و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ له‌ وه‌ دایه‌، ئاخۆ ده‌بێت ، کاکی کونسوڵ لێی تێکچووبێت ،نامه‌ بۆ ووته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسی ڕه‌وان ده‌کات وای زانیبێت که‌ مه‌لا به‌ختیار خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم پاڵاوتووه‌ ، زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێنابێت ؟

بۆچی ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ لایه‌نی پارتیش ڕه‌وانه‌ نه‌کرد،،،؟ وه‌ بۆ ته‌نها به‌ ناوی کاکه‌ مه‌لا ناردی ؟ ده‌بوو بۆ لیستی کوردستانی ڕه‌وانکردبا،، یان بۆ جه‌نابی مام جه‌لال و کاک مه‌سعود نه‌ک بۆ ووته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسی،،

ئه‌وه‌ش خۆی جێگه‌ی گومانه‌ ، ده‌بێت مه‌لا ده‌ستی تێکه‌ڵ نه‌کردبێت و یه‌کێتی بدات به‌ ئاودا؟ یان چه‌ندان گومانی تر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە