پیشەسازانى ژورى بازرگانى سلێمانى (بەكەرویشك دەڵێن ڕاكە بەتانجیش دەڵێن بیگرە)
Sunday, 03/01/2010, 12:00
ساڵى نوێتان پیرۆز ئەمە نوسینێكى كارزان كۆیى یە خاوەنى (زەیتونى ئاوا) پێم باش بوو وەك خۆیى بیكەمە دیارى ساڵى تازە بۆ بەردەم بەرپرسانى وڵاتەكەم هەرچەند نوسەر لەترسا پەناى بۆ ماستاوكردن بردووە بەڵام گورزى خۆى باش وەشاندوە.
با بەرگى مەڕ نەپۆشین و دانمان دانى گورگ بێ ، گەر ئێمە بین یائێوە نەوەى ئەم هەرێمەین نەك دوژمنى ، ئەى بۆ هەنگاوەكانمان تەنها مانشێت بێت و بەچاوى بەزەییەوە نەڕوانینە ئابورى ئەم هەرێمە، با چاوەروانى دەم تەڕانى كاسە وشك نەبین و بەهەموان هەوڵ دەین پەردە لەسەر حەقیقەت هەڵدەینەوە تا چیتر چەواشەكردن بەسەرمانا گوزەر نەكا ولەهەڵبژاردنەكانیشا نەپرسین بۆتاكى كورد تۆراوە، ئاخر پێم ناڵێن كارگەكان بەچ دڵێكەوە بەژدارى هەڵبژاردن بكەن ، ئەوەى من مەبەستمە (یەكێتى پیشەسازییەكانى كوردستان) ە لە سلێمانى ، لە 27/9/2001 دامەزراو لە 1/11/2001 لە ژوورى بازرگانى جیا بوە وەو سەربەخۆیى كارگێریى و دارایى خۆى وەرگرت ، پێش ساڵێ هەڵوەشایەوەو گەرایەوە بۆ نێو ژوورى بازرگانى ، بەشى ناوبراو لە رۆژى دامەزراندنیەوە تا تێكەلأ بونەوەى لەگەلأ ژوورى بازرگانى و تا ئەمرۆش ئەكتیف نەبووەو بوارى كەسیشیان نەداوە لەو بوارەدا كار بكات ، وەهیچ هەڵوێستێكیان نەبووە ، تەنها پەیرەوى چەند سیاسەتێكیان كردووە لەوانە 1- سیاسەتى (وازى لێ بێنە بانەورژێ) ئەمە سیاسەتێكى نوێ و ترسناكە ، من وەك خۆم لەچەند رۆژنامەو گۆڤارو راگەیاندنە بینراو بیستراوەكاناو ماڵپەرە كوردیەكاندا بەئاشكرا هۆكارى دواكەوتنى كەرتى تایبەت و بەرهەمى ناوخۆم خستۆتە ئەستۆیان ، بەڵام ئەوان هەر بێ وەڵام بوون .، ئەمە بێجگە لەو هەموو نوسینو بۆچون و گازندانەى رۆژانە لە رۆژنامەو گۆڤارەكاندا بڵاو دەكرێنەوە ،بەڵام تا ئێستا بەفەرمى وەڵامى هیچیان نەداوەتەوە گەرئێستا هەڵوێستێ وەربگرن و بیانەوێ وەڵام بدەنەوە ، خوێنەرو خەڵكى رۆشنبیر دەڵێن (لەئاش زۆریان پێچوە لە رێگا پەلە پەلیانە) 2- یەكێتى ناوبراو پەیرەوى سیاسەتێكى تریشیان كردوە سیاسەتى رازى كردنى هەموان : لاى بەرپرسان تەنها پەیرەوى سیاسەتى مجامەلە دەكەن لەلاى ئێمەى خاوەن كارگەكان و كەرتى تایبەتیش هەمیشە گوزارش لەوە دەكەن كە حكومەت هاوكاریان ناكاو بەدەم داخوازیەكانیانەوە ناچێ، ،واتە كورد واتەنى (بەكەروێشك دەڵێن راكە ، بەتانجیش دەڵێن بیگرە) ئەم كارانەیە بوونەتە فاكتەرێك خەڵكى بەرامبەر حكوومەت بەرجەستەى دەكات ودەبێتە مایەى تۆراندنى لەحكوومەت ، یەكێتى و سەندیكاى كاراو چالاك گەر لەبەڕەى ژێر خۆى نەترسێ و بێ مەرام بێت, دەتوانێ راستەو خۆ فشار بخاتە سەر دەسەڵات بەڵام كام یەكێتی یە و كام سەندیكایە دەتوانێ ئەو كارە بكات . ئەو یەكێتیەو ئەو سەندیكایە دەتوانێ ئەو كارە بوێرانە بكات كە بەشێوەیەكى یاسایى هاتبێتە سەر كار لە رێگەى هەڵبژاردنەوە ئەندامانیان دەنگیان پێدابێ نەك خۆیان دەنگیان بە خۆیان دابێت و خۆیان خۆیان هەڵبژاردبێ، خوێنەرى بەرێز لەنووسینەكانى داهاتوودا بەروونى ئاماژە بەچۆنیەتى دامەزراندى ئەوو یەكێتیە دەدەم كە بەبێ بنەمای یاسایى دامەزراوە هەروەها ئاماژە بەكارێكى بەشى پیشەسازى دەدەم بۆ تیرۆر كردنى بەرهەمەكانم پیادەیان كردوەو كەوتونەتە سەنگەرەوە ، دواى ئەوەى پێنوسەكەمیان بۆ دیل نەكرا ، من لێرەوە زۆر سوپاسى ئەو هەوڵە بوێرانەیان دەكەم و دەست خۆشیان لێ دەكەم ، وەمن بێ باكم لەوهەڵچونە چونكە گەر پێنوسەكەى منیشیان پێ تیرۆر بكرێ ،خۆ چاوى میلەت و حكوومەت و خاوەن كارگەكان و راى گشتیان پێ كوێر ناكرێ و قەلەمە بوێرەكانیان پێ خەفە ناكرێ .وە پێم باشە هێمنانە هەنگاو بنێن چونكە (سزا ، هەڵوێست و هەڵچون درووست دەكات نەك ترس و هەڵهاتن) خۆ من نەم وتووە هەشت ساڵە بەبێ هیچ بنەمایەك خۆتان كردۆتە زمان حاڵى ئێمە و كەسیش لەئێمە دەنگى پێ نەداون تا وا تورەبن ، خۆ من نەم وتوە بەپارەى باجى ئێمە كلیب بۆ ؟ وهاوكارى زانكۆو بەشى ناوخۆیى! و هتد!! دەكەن ، من لەنوسینەكانمدا تەنها مەبەستم هەوڵدانێك بووە بۆ زیاد كردنى بەرهەم هێنان (القدرە الانتاجیە) تا لە هەرێمێكى بەكار بەرى بێ بەرهەمەوە ، ببینە هەرێمێكى بەرهەم هێنەر وە ئەمەش بۆ خۆى جێى رێزلێنانە نەك سەنگەر گرتن، لێرەوە زۆر سوپاسى چەند ئەندام پەرلەمانێ دەكەم دەست خۆشى ئەو نوسینانەیان لێ كردوم و بەڵێنى بەدواچونیان داوە هەروەها سوپاسى كۆمەڵێ بەرێز دەكەم لەبۆردێكى تایبەتدا كاردەكەن هیوادارم جێگا دەستیان دیاربێت ، وەسوپاسى خاوەن كارگەكان و بەتایبەت نوێنەرانى كارگەكان دەكەم كە ئەوانیش هەمان هەڵوێستو وبۆچونى منیان هەیەو پشتگیری و داكۆكى لەهەڵوێستەكانم دەكەن بۆ سەركەوتنى كابینەى نوێى حكومەتى هەرێم و بوژاندنەوەى ژێرخانى ئابورى ئەم هەرێمە .
[email protected] هۆلندا / دانهاغ
1/1/20010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست