نامه‌یێکی کراوه بۆ کۆسره‌ت ره‌سول علی
Tuesday, 15/02/2011, 12:00
من وه‌کوو برا شه‌هیدێك هه‌روه‌ها به‌ناوی خه‌لکی شاری هه‌ولێرو عه‌شیره‌تی مه‌رزانی له رێگای کوردستان پۆستی به‌رێز ئاگادارت ده‌که‌ینه‌وه به‌هیج شێوه‌یێك دژی لیستی گۆران ره‌فتار و لێدوان ده‌رنه‌بریت چونکه خۆت زۆر زۆر باش ده‌زانیت لیستی گۆران لیستی بنه‌ماڵه نیه لیستی گۆران لیستی زۆرینه‌ی کوردستانه به گشتی ، هه‌روه‌ها من لێره ئاگادارت ده‌که‌مه‌وه خۆشت زیاتر زانیاریت له‌من زیاتره جه‌ند که‌سانێکی دزو گه‌نده‌ڵو مافیا له‌ناو مه‌کته‌بی سیاسی یکێتیی نیشتمانی کوردستان مه‌به‌ستیانه وه‌کوو کارتێك به‌کارت بێنن دژی لیستی گۆران لێدوان بده‌یت چونکه لێدوان دژی لیستی گۆران واته لێدوانه دژی گه‌ل . جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی کوردستان ده‌زانێت جه‌نابت خاوه‌ن خه‌باتێکی زۆری من له نزیکه‌وه ئاگادارم بنه‌ماڵه‌که‌ت خاوه‌ن 35 شه‌هیده هه‌روه‌ها 3 کوری خۆت له پێناوی کورد‌و کوردستان به‌خشیوه جه‌نده‌ها جار بریندار بوویت جه‌نده‌هاساڵ ئاواره بوویت له پێناو خزمه‌ت کردنی کورد‌و کوردستان خاوه‌ن پێگه‌کی تایبه‌تی خۆتی له کوردستان ئه‌م هه‌موو خزمه‌ته‌ت به فیرۆ مه‌ده له پێناوی جه‌لال تاله‌بانی باشترین به‌لگه‌شم ساڵی 2001 ؟به‌بیر بێته‌وه خۆم یێکێك بووم له‌سه‌ر جه‌نابت ئه‌مری فه‌سلم بۆ ده‌رجوو به‌رێوه‌به‌ری گومرگی رانیه بووم ، جه‌لال تاله‌بانی و دار‌و ده‌سته‌که‌ی به درێژای مێژویان ته‌نیا خزمه‌تی دوژمنی گه‌لی کوردیان کردوه .ئایه جه‌نابتان چۆن قبوڵی ده‌که‌ن که‌سێکی وه‌کوو ئازاد جوندیانی پێجه‌وانه‌ی جه‌نابتان لێدوان بدات له مه‌هیه‌تی لێدوانه‌که‌ی جه‌نابتان که‌م بکاته‌وه چونکه هه‌موو ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌و دۆست و لایه‌نگری یکێتیی نیشتمانی کوردستان ده‌زانێت ئازاد جوندیانی که‌سێکی مه‌رغوب نیه له رووی هه‌موو شتێکی نامرۆڤایه‌تی ، جه‌لال تاله‌بانی ماوه‌ی جه‌ند ساڵێکه مه‌لا به‌ختیارو ئه‌رسه‌لان بایزو ئازاد جوندیانی و محمود سه‌نگاوی له جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌رداوه هه‌موو رۆژێك ده‌رشێنه‌وه به جه‌ماوه‌ری به شه‌ره‌فی کوردستان تاکه‌ی قبوڵی ئه‌مه ده‌که‌یت ئایه شه‌رم نیه بۆ که‌سایه‌تیه‌کی وه‌کوو جه‌نابتان له سه‌رکردایه‌تی کار له‌گه‌ل ئه‌م دزو مافیا‌و گه‌نده‌لانه بکه‌یت بیر له شه‌هیده‌کانت بکه‌وه بیر له خه‌باتی خۆت بکه‌وه بیر له بنه‌ماڵه‌که‌ت بکه‌وه شه‌و رۆژ خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌یان ده‌کرد بیر له جه‌ماوه‌ری کوردستان بکه‌وه به‌تایبه‌تی شاری هه‌ولێرو ده‌ورو به‌ری تاکه‌ی قبوڵی ده‌که‌یت ئه‌م دزو گه‌نده‌ڵ و مافیایانه یاری به جاره‌نوسی جه‌ماوه‌ری کوردستان بکه‌ین دڵنیات ده‌که‌مه‌وه زۆریان نه‌ماوه گه‌رده‌لوڵی تۆڵه نزیك بۆته‌وه جا داوات لێده‌که‌ین له‌به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر بیت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست