((وڵامێك بۆ به‌رێز محمد مه‌لا قادر ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان))
Wednesday, 10/02/2010, 12:00
سڵاوێکی گه‌رم.
من لێره ئه‌م نامه ده‌خه‌مه به‌ر چاوی به‌رێزتان وه‌کوو که‌سێکی نزیکی به‌رێز جه‌نابی کاك کۆسره‌ت پێتان راده‌گه‌یێنم من له‌سه‌ر ئه‌ساسی خه‌بات و تێکۆشانی جه‌نابی کاك کۆسره‌ت قسه‌ناکه‌م، وه‌ناکرێت له نوسینێکی وا کورت دا باسی خه‌بات و تێکۆشانی جه‌نابی به‌رێز کاك کۆسره‌ت بکه‌م، خه‌بات وتێکۆشانی کاك کۆسره‌ت زۆر له‌وه‌گه‌وره‌تره حه‌قی خۆی بده‌مێ، جه‌نابی کاك کۆسره‌ت قوتابخانه‌کی مێژوی بۆ خۆی دروست کردوه بۆ نه‌وه‌کانی دوارۆژمان هه‌موو تاکه که‌سێکی به شه‌ره‌فی کوردستان شاهیدی ئه‌م راستیه‌ن به‌تایبه‌تی به‌رێزتان، جه‌نابی کاك کۆسره‌ت به‌درێژایی مێژوی ژیانی خۆی له‌سه‌ر کورد‌و کوردستان داناوه، هه‌روه‌ها جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی کوردستان ده‌زانێت جه‌نابی کاك کۆسره‌ت چۆن بۆته ئه‌م سه‌رکرده به‌رێزتان له‌نزیکه‌وه شایدی ئه‌م راستیه‌ن، له هیچ که‌سێکه‌وه به‌میرات بۆی نه‌ماوه‌ته‌وه به‌ده‌ست و بازوو ئازایه‌تی خۆی بۆته ئه‌م سه‌رکرده خۆشهویسهتهی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، راسته بنه‌ماڵه‌که‌ی نان ده‌ر بوونه و به شه‌وو رۆژ خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌یان کردوه،دیاره به‌رێزتان واتان نیشان داوه خێر به‌جه‌نابی به‌رێز کاك کۆسره‌ت بکه‌ن، من لێره به به‌رێزتان راده‌گه‌یێنم ئایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کی پاك و راست و ره‌وا له سه‌رتا سه‌ری کوردستان بکرێت کێ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت ئه‌م وڵامه بۆ ئێوه‌ی به‌رێز جێدێلم؟
له‌گه‌ل رێزم قبوڵ بفه‌رموون
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست