کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەڵبەندى چەمچەماڵ,بۆ واز لە بەرێوەبەرایەتى تەندروستى چەمچەماڵ ناهێنێت؟

Wednesday, 27/10/2010, 12:00


رۆژى پێنجشەمە رێكەوتى 21/10/2010 لێدوانى مەڵبەندى چەمچەماڵ بەیاوەرى هەریەك لە :
رێبوار عمر:جێگرى لێپرسراوى مەڵبەند
حسن تیژیی: كارگێرى مەڵبەند
ێالح فقى :كارگێرى مەڵبەند
رحیم رشید :جێگرى كۆمیتە

ئەم پیاوە عەنتیكانەى ناو مەڵبەند چونەتە ناو بەرێوەبەرایەتى تەندروستى چەمچەماڵ لەكاتى دەوامى رەسمى كۆبوونەوەى بەبەرێوەبەر و لێپرسراوى بەشەكان كردووە ,هەروەها پێیانى راگەیاندووە ئێرە شوێنى (ى.ن.ك) بۆ یەكێتى و دەبێت هەموو لێپرسراوى بەشەكان دەبێت یەكێتیبن ئەگەر نا ئەوە دەبێت دوور بكرێنەوە
ئەوەى ئەو برادەرانە مەبەستیانە و وتوویانەئەمەیە:
نابێت هیچ ئیدارەیەك ئەگەر یەكێتى نەبێت لەناو دامەزراوە و دەزگاكاندا بمێنێت و بیریان چووتەوە كە د.بەرهەم ێالح وتوویەتى لەتەلەفزیۆن (دەستى حیزب لەناو حكومەت دەبرم)ئەو بەرپرسى مەڵبەند و كاریگێرانە هەر بە فەرمانگەكان دەوێرن ئەگەر ئازان با برۆن لێپرسینەوە لەگەل ئەو كەسانەدا بكەن كەلەبندەستاندایە و كێڵگەى حەشیشە و تلیاكیان هەیە نەك فەرمانبەرى بێ دەستەلات كە ئەگەر حیزبی نەبێت دوور بكرێتەوە لە بەشەكەى خۆى ,سەیر لەوەدایە مودیر شورتەى چەمچەماڵ لە موقابلەیەكى رۆژنامەى چەرمووودا كەلە چەمچەماڵ دەردەچێت ئوبالى ئەمنى دەكاتە سەر لایەنەكانى تر,بەلام چونكە خۆى پیاوێكى نەخوێنەوار و شتى وایە دەروێشى خولە سەنگاوییە ئەگەر قارەمانبێت با بروا كێڵگە تلیاكەكەى سەیدان كە لەسەر رووبەرى 600 مەتر چێندراوە ئیجرائات بكات ,بەلام نایكا چونكە ئەوانە كادیرى یەكێتین ,برۆن وەزعى چەمچەماڵ چاك بكەن كە پڕ بووە لە پیاو كوژ و گەندەل ودز ,نەك فەرمانگەكان بۆخۆتان قوتاربكەن بەئارەزووى خۆتان یارى بەشوێنى فەرمانبەر و بەرپرسی بەشەكان بكەن,ئەوەى لەچەمچەماڵ روودەدات هەر لە درووستبوونى گروپى مافیا و پیاو كوژ و تەقەكردن لەخەلكى بێدەستەلات هەموویان یەكێتین و كەس نایەوێت لێپرسینەویان ێبكات.
دیارە ئەو پیاوكوژانە بۆیە یەكێتى لەناویان نابات چونكە ئیشیان پێدەكات و خەلكیان پێ لەناو دەبات,ئەگینا یەكێتى ئەم شارەى وێران كردوو و هەتا یەكێتى بمێنێت لەم شارە هەر ئەوە حالی دەبێت,
تكایە با بەس بێت دەست مەخەنە ناو فەرمانگەكانەوە با چیتر خەلك سوك و رسواتان نەكات وەك ئەوەى هەمیشە سووك و رسوابوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە