داناى احمد مجید نهعامهئاسا خۆی له نێو پروژە وههمییهکان دهشارێتهوه
Sunday, 01/03/2009, 12:00
چاودێریك
یەكیك لە كیشە سەرەكیەكانى ئیستاى شارى سلێمانى كەمى خزمەتگوزاریە لە چاو باقى شارەكانى ترى كوردستان ئەویش بەهوى اهمالى و گەندەلى ئەنجومەنى پاریزگاو خودى پاریزگارە كە چەند كەسانێكى بى توانا و تەكەتول چین ئەوى جێگاى تەعەجوب و سەرسورمانى ئێستاى شارى سلێمانیە كە كاك دانا فێلى نەعامە بەكاردەهێنیت بۆ خوشاردنەوە و چاوبەستنى خەلكى سلیمانى وەك ئەوەى كە ئەبینین ماوەیەكە خوى و توتیەكەى جەنابى قائم قام كەوتونەتە كردنەوەى پروژەكان ناتەواوەكانى سلێمانى ئەوەتا لەسەرى ساڵ پروژەى پردى چوار ریانى سەرچنارى كردەوە لەگەل خوالیخوشبو كاك عمر فتاح لەكاتیكدا تا ئیستاش %70ى تەواو نەبووە و بەردەوام كارى لەسەر دەكرێت ئەوەى كە بیستراوە و زانراوە پروژە تا تەواو نەبێت ئاهەنگى كردنەوەى بۆ ناكرێت یاخود پروژەى عەمبارى سوتەمەنى سلێمانى لە رى عەربەت كە تەنها خەزانەكان تەواو بوون و ناتوانرێت یەك لتر سوتەمەنى تیبكریت یاخود لیى دەربكرێت و مزەخەى تفریغەكانى هیچى ئیش ناكات كارى زورى ماوە وەك پروژەى دەستە خوشكەكەى (پردى چوار ریانى سەرچنار) ئەوەتا رێگاى نیوان تاسلوجە سلێمانى بەو دەردە چووە كە هەموومان دەبینین ئەگەر یەكیك سەفەربكات بۆ سلێمانى هەر لەو ریگەیە پیشكەوتن و جوانكارى سلێمانى بو دەرەكەوێت ئیستاش نازانین بۆ ماوەى 67 روژ خریە سەرماوەى عقدى كومپانیاكە بەس وابزانین كاك دانا خاوەنى كومپانیاكە هاوریەكى نزیكى كورەكەى بەرێزتە هەروەك چون جەنابتان بە فێلیكى زور عاقلانە نەتانهێشت گاز بچێت بۆ هەولێر بۆ ماوەیەكى زور تا لەوى نرخى بەرز بویەوە لەپاشاندا كورە قارەمانەكەى بەرێزت بە هاوكارى بەنزینخانەى هەوار لە سلێمانى كەمیەتیكى زورى برد بۆ هەولێر بەشاهدى چەندین كەسى باوەرپێكراو ئەو شەوە 150 دەفتەرتان قازانج كرد و بۆ بەیانى ئینجا اعلانتان كرد بردنى گاز ئازادە بۆ شارى پیرە هەولێر ئافەرم كورەكەى باڵى ریفورم بەراستى جەربەزەیت دەست خوش بۆ پرەژەكانت بەراستى زور جوانن سلێمانى رازاندوتەوە ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست