بۆ/ سایتى كوردستان بۆست: لەلایەن رزگار فهقێَ سەلیمەوە
Sunday, 25/09/2011, 12:00
نوسراوێك لەلایەن سایەتەكەى بەرێزتانەوە بڵاو بۆیتەوە بەسەردێرى ((كێن ئەوانەى بەرگرى لەكۆیە ئەكەن ......)) بەناوى نووسەرى چاودێر لەكۆیە بڵاوكرایاتەوە ,
باسى ئەنجومەنەكەمان دەكات ,من نامەوێ بەناوى (ئەنجومەنى پشیوانى لەداواكاریەكانى كۆیە) وەڵامى بدەمەوە لەدواى دانیشتنێكمان وەڵامى تەواوى دەدەرێتەوە , لەدوایشدا دێتە سەر ناوى من ,گوایە من داشى دامەبم لەكۆیە,چاودیرى كۆیە من تائیستا نەبوومە داشى دامەو بەتۆش نابمە داشى دامە ,ئەوەى لەتواناو هەست و دەرون ویژدان بیرو باوەرم خۆم داهەبووە خزمەتى كۆیە و دەڤەرى كۆیەم كردووە بەداخەوە نەدەبوو ئەوناوە بەمن بڵێیت ,دووەم گوایە من (10) وەرقە دۆلارى ئەمریكیم لەناوچەى كۆیە وەرگرتووە,من كەسێكى خێرخواز بوومە لەكۆیە كێ دەڵێ یارمەتى بنەماڵەكەتانم نەدابێ و تفەنگ بەتاریكییەو دەنێیت.
قەت تاكە دیناریكم وەیا دۆلارێكم لەهیچ كەسێك وبەربرسێكى كۆیە وحكومى حیزبى وەرنەگرتووە بۆخۆم چونكە خودا بەشى خۆمى بەزیادەوە پێ بەخشیمە بەهیچ شێوەك شك چاوم لەدەستى كەس نەبووە بۆخودى خۆم ئەمە مەحاڵە ,دەربارەى ئەو (10) وەرقەى كەلەناوچەى كۆیەم وەرگرتبێت ,تەنها ئەوە شك دەبەم لەكاتى نەورۆزى 2010 ,بەئاگادارى قایمقامى كۆیە لیژنەیەكمان پێك هێنا بۆ پارە خڕكردنەوە تانەورۆزم بەشێوەیكى تەندروست پێشكەشى جەماوەرى بكەین.لەگەڵ كاك ئەحمەدى بەرپرسى تیپى باواجى كۆیەو كاك هۆشمەندى باواجى كۆیەو كاك پشتیوانى باواجى كۆیە بەسەرپەرشتى قایمقامى كۆیە هاوكاریمان لەكۆمپانیاو مەڵبەندو ناوچەى كۆیەوە ردەگرت بەڵام ئەوەى ناوچەى كۆیە یەك ملیۆنى دینارى عێراقى بوو نەك(10) دەوەرقە(بەڵام لەناو جەماوەر هەر بەدە وەرقە ڕۆیشت ناوى بەسوپاسیانەوە) ئەوەى شتمان پێكرى بەلیژنە دەنا پارەكەى ترم هەمووى دایە باواجى كۆیە بۆكارەكانیان ,چاودێر لەوەى عەفوى فەرموو بە بەرەو واژیان تێ گەیاندووە, ئەگەر لەهەرشوێنێك هەركەسێك دینارەك دۆلارەكم وەرگرتبێ بۆ باخەڵى خۆم ئەوە دادگاى كۆیە پێش ئەو دەگەمە دادگا بەڵام تكاى خواتان لێ دەكەم رەجاى خوتان لێدەكە چیتر ناو ناتۆرە بەبەلاش بۆم دروست مەكەن پاش ئەوهەموو ماندووبونە بۆ شارەكەم ,قەدخیانەت لەشارەكەناكەم من كۆیە بەهیچ شتێكى دونیا ناگۆرمەوە و دەست بەردارى نابم تاماوم خزمەتى دەكەم باگەندەڵچیەكانى كۆیە لەراست من نەهێلن زمانیان ببزوێت(دیتان وبیستاو بەوینەو بەكار بەر پرسانى ئیدارەى كۆیەى پێشو چیان بەمن كرد و چیان بۆ هەڵبەستام بەڵام خۆشبەختانە چونكە رێگاى پاكم گرتبووە بەر سەركەوتم) بەڵام ئێستاش هەموو هەولێكم بۆ هەڵوەشاندنەوەى بەرەى (نۆرۆیە) لەكۆیە ئەو ووشە لەچیرۆكى دۆبلاجكراوى كۆریەوە هاتووە كە لە كوردسات پەخش دەكرێت شەوانە ,كەهەردەم (بەرەى نۆرۆ)ڕوویان بۆخیانەت بردووە وئاكامەكەشى بەسززاى خۆیان گەیشتوون .بۆبەڕێزەكانى تریش ئەوەندە دەڵێم بەباندەكەى نۆرۆ كۆیەتان ئەتك پێكرد, بەڵام ئێستا كۆیە بەئاقارێك دادەروات بۆبوژانەوەى خەڵكەكەو شارەكە ئەوكاتیش مێژوو دەكەینە شاهێد بۆڕاستیەكانى بەرەى نۆرو جوماوەرى شارى كۆیەو دەوروبەرى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست