کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خه‌ڵاتى ئاغا‏...

Thursday, 28/05/2009, 12:00


ئایا ملشکانى هاووڵاتى ووڵاته‌که‌ت و به‌تاڵان بردنى سامانى ووڵات و سه‌رف کردنى ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ که‌ میلله‌ت خاوه‌نیه‌تى بۆمانه‌وه‌ى کورسیه‌که‌ت تاکه‌ى بۆت ئه‌چێته‌سه‌ر ؟
خزمه‌ت کردنى دوژمنانى کوردستان و زه‌لیل کردنى تاکى کورد، تاکه‌ى به‌رده‌وام ئه‌بێت ؟تاکه‌ى ئه‌تانه‌وێت ئێمه‌ش وه‌ک ئێوه‌ خۆمان به‌ بچووک بزانین له‌به‌رده‌م دوژمنانى کوردوستان ؟مێژوو زۆر جار خۆى دووباره‌ ئه‌کاته‌وه‌ هه‌میشه‌ ئه‌وانه‌ى وه‌ک ئێوه‌ پشتیان له‌میلله‌ت کردووه‌و بۆ ڕازى بوونى دوژمنان هه‌میشه‌ نۆکه‌رایه‌تیان هه‌ڵبژاردووه‌ ...جگه‌ له‌ڕسوایى به‌‌ هیچى دى نه‌گه‌شتوون و مێژووش نه‌فره‌تى لێکردوون ،جگه‌ له‌ سه‌رکرده‌ى کورد کێ دروست بوونى ده‌وڵه‌تى کوردى به‌ خه‌ون ئه‌زانێت ؟ئه‌وه‌ى دوژمنانى کورد ئاواتیانه‌ و پلانى بۆ دائه‌ڕێژن سه‌رکرده‌کانى ئێمه‌ زۆر به‌ ئاسانى جێبه‌ جێى ئه‌که‌ن ...
میلله‌ تێک خاوه‌نى ڕووبارێک له‌ خوێن و مێژوویه‌ک له‌ فیداکارى و گیان به‌خت کردن بێت ،بۆ ئه‌بێت زه‌لیل بژى ؟
تاپشتت به‌ستبوو به‌ خۆت
پشت و بازووت به‌ هێز بوو
لاى بێگانه‌ به‌سام بووى
ناوت به‌رزو پیرۆز بوو
لووتکه‌ ى سه‌رشاخت قه‌ڵاى سه‌ختى
دوژمن به‌زێن بوو
سه‌نگه‌رت پڕ له‌ڕۆڵه‌ى مه‌ردى
دوژمن شکێن بوو
هه‌تا خۆراکت نان و دۆى پیرێژنى کورد بوو
برا له‌ پشت برا بێت دروشمى درشت و وورد بوو
جامبازى چه‌رچى و ده‌ڵاڵ
بازاڕیان سادو سڕ بوو
پیاوى سیخوڕ و سه‌ر شۆڕ
تابڵێى حاڵى شڕ بوو
به‌ڵام که‌ که‌وتیه‌ داو و ته‌ڵه‌ى بێگانه‌
بووى به‌مقاشى ده‌ست و که‌رامه‌تت وه‌لا نا
هه‌رچیت هه‌بوو دۆڕاندت
وه‌ک قومارچى مایه‌ پووچ
هه‌ر ڕۆژه‌ى له‌ هه‌وارێک
سه‌رسم ئه‌ده‌ى لنگه‌ و قووچ
هه‌روابووه‌ و وائه‌بێ ،ڕه‌وشتى مێژوو وایه‌
پشت به‌ ستن به‌ بێگانه‌ ملشکانى له‌ دوایه‌
ئه‌گه‌ر هه‌زار جار بگریت
ڕێى بێگانه‌ په‌رستى
ساویلکانه‌ دواى که‌وى ، ریشت بده‌یته‌ ده‌ستى
به‌ هیواى ئه‌ وه‌ى زنجێک له‌ سایه‌یا هه‌ڵبه‌ستى
ئه‌نجام خۆت ئه‌ بینیه‌ وه‌ چه‌ند دۆڕاوو شکستى
گه‌ر به‌ته‌ماى بێگانه‌ ده‌ست به‌رى بۆ فه‌رمانێ
سه‌ریش که‌ وى به‌ پیاو و به‌نده‌ى خۆیت ده‌زانێ
خه‌ڵاتى ئاغاى نامه‌در بۆ نۆکه‌رى سه‌ر شۆڕى
هه‌ میشه‌ شه‌قى مزره‌
بۆ قنگى پان و پۆڕى

نازانم تاکه‌ى ڕوداوه‌کان هه‌ میشه‌ دووباره‌ ئه‌ بنه‌ وه‌ و هۆنراوه‌یه‌کى وه‌ک ئه‌مه‌ى مامۆستا هه‌ژار که‌بیست و سێ ساڵ له‌مه‌و به‌ر نوسیویه‌تى بۆ ڕووداوه‌کانى ئه‌ مڕۆ ئه‌شێن ؟ئه‌ وه‌ ته‌نها هێزى گه‌له‌ که‌ ئه‌توانێت مێژوویه‌کى نوێ بۆ خۆى بنوسێت و به‌سه‌روه‌رى بگات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە