کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).
نزیکەی ساڵێکە موزاکەرەی نێوان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوللە ئۆج ئالان و دەوڵەتی تورک بەردەوامە ، دەستەی بەڕێوبەرایەتی کجک پابەندی خۆی بۆ هەموو پێشنیار و داخوازێکانی ئۆج ئالان هێنایە زمان و ئاگر بەستیان راگەیاند و هەروەها بڕیاری پاشەکشێی گەریلاکانیان ڕاگەیاند لەناو تورکیا . ئۆج ئالان و دەستەی بەڕێوبەرایەتی...
ئەمڕۆ ئەو ڕەوشەی لە ڕۆژئاوای کوردستاندا لە ئارادایە تەوقیتکراوە و بە پیلانی نێودەوڵەتی ئاگری تەنوری ئەم ئاڵۆزیە جۆشدەدرێت و شەڕێکی هزری و ئایدۆلۆژیایە نەک کوردایەتی و ناوچایەتی و دینییە ، وەک ئاشکرایە پید ڕایگەیاندبوو جگە لە هێزی چەکداری یپگ هێزی تری سەربازی لە هەرێمەکە قەبوڵ ناکەن چونکە ئەوانیش ئاوڕێکیان...
مەرج نییە هەموو مژار و خاڵەکانی دەستوری هەموو دینەکان لەپێناو پاراستنی مافی تاکی کۆمەڵگا بێت و بەختەوەری بۆ مرۆڤایەتی بەرقەرار بکات ، ئەمڕۆ دینی ئیسلام لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین خاوەن پێگەو دەسەڵات و بڕیارە هەربۆیە دەمەوێت جیاوازی نێوان ئیسلامی سیاسی و علمانی لەگەڵ ئیسلامی شەریعەت باس بکەم ، ئیسلام...
لە دینی ئیسلامدا 5 فەرزی موتڵەق هەیە یەکێکیان نوێژ دووەمیان زەکات سێیەمیان ڕۆژوگرتن چوارەمیان شەهادەت هێنان و پێنجەمینیان حەج ، بابزانین مەسعود و بنەماڵەکەی کام لەم پێنج فەرزەیان بەجێهێناوە ، نوێژ کە فەرزی ئیسلامە من وەک خۆم شاهید نەبوم و نەمبینی و نەمبیستووە کە مەسعود و بنەماڵەکەی ڕۆژێک لە ڕۆژان لە...
بۆ ئەو موسڵمانانەی کە پێیان وایە تورکیا پاڵەوانی ئیسلامە بەگوێرەی نوسراوێکی هەواڵی پەیجی هارێتز کە بە زمانی ئینگلیزی پەخشدەکات ، کە سەر بە دەوڵەتی ئیسرائیلە ، لە هەواڵێکی لە زاری جەنراڵ شێمایە ئەڤییالی کە سەرۆکی سیباتە لە دائیرەی هاوکاری پاراستنی بێگانە سەر بە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لە بارەی فرۆشتنی...
لە هەگبەی سیاسەتدا نوقڵی جەژنانەی تێدا نییە دابەشبکرێت بەسەر چواردەورەکەیدا ، لە بازاڕی سیاسەتدا هیچ شتێک خۆڕایی نییە هەموو شتێکی نرخێکی خۆی هەیە ، لە مەیدانی سیاسەتدا هیچ پاڵەوانێکی نییە ئامادە بێت پشتی لە زەوی بدرێت ، رووی دەمم لە بارزانییە ، ئاخر بارزانی و بنەماڵەکەی ئێستا ئاوی دەستی تورکیا ئەخۆنەوە...
جیهان بەوکەسانە وێران نابێت کە خراپە دەکەن بەڵکو بەو کەسانە وێران دەبێت کە ئەو خراپکاریانە دەبینن و هیچ هەڵوێستێکیان بەرامبەر نییە (ئەنیشتاین) ، گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ناو پەرلەمان شتێک نەبوو کە چاوەڕوان نەکراوبێت و ئەم ژاوەژاوەی ناو پەرلەمانیش ئەو تۆپەڵە دەزووە تێک ئاڵاوە نەبوو کە پێویستمان...
هەڵوێستێکی جوامێرانەی ٣ گەورە هونەرمەندی کورد هەڵوێستێک کە شایەنی ڕێزلێنانە لە چوارچێوەی پشتگیری و هاوکاری یەک ڕیزی گەلەکەمان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان مامۆستا سڵاح ڕەئوف ئاوازێکی نوێی دانا کە بەدەنگی هونەرمەندانی گەلەکەمان خاتوو (ئەمەل سەعید کوردە و هونەرمەند محەمەد عەباس بەهرام) بە دووێت تۆمارکرا ، شایەنی...
خوا و قودرەت و دەسەڵات ئاوێتەی یەکن ، خوا ووشەیەکە کە ئەوانەی مەستی دەسەڵاتن بەکاریان هێناوە بۆ چاوترساندنی خەڵکی و بەرقەرار کردنی دەسەڵاتی خۆیان ، خوا ئەگەر بوونی هەبێت چۆن ڕێگا بەو کەسان و کەسانە ئەدات بەناوی ئەوەوە ئەم کارە بکەن ، هەموو دینەکان باس لە قودرەتی موتڵەقی خودا ئەکەن ، بەڵام هەموویان...
ئیسماعیل بێشکچی ڕێبوار هەمەوەندی لە تورکییەوە وەریگێڕاوە سەرۆکی پارتی کۆماری گەل (کەمال قڵچدار ئۆغلو) زوو .. زوو باس لە سیاسەتی ناسنامە ئەکات ، بەردەوام ئەڵێت پارتەکەیان دژی سیاسەتی ناسنامەیە ، هەر کاتێک ووشەی کورد و کوردستان و زمانی کوردی دێتە ناو باسانەوە و لەبارەی گەلی کورد و کۆمەڵگای کوردەواری کە...
خوێندن و خوێندنەوە ئەو دوو هۆکارە گەورەیەن کە مرۆڤ لە ژووری جەهالەت و دواکەوتنی دەردەخات و بەرەو ئایندەیەکی ڕووناک و ئاسۆیەکی پرشنگداری ئەبات ، پسپۆرانی باری دەروونی ئەوەیان سەلماندووە کە جگە لە مرۆڤی کەم ئەندامی هزری هەموو مرۆڤەکان بۆ ئەوەی بگەنە واقیعییەتی ژیان و بۆ ئەوەی چەپ و راست و ڕاستی و چەوتیان...
لەم نوسینەمدا دەمەوێت سەرنج ڕابکێشمە سەر مژارێک کە بریتییە لە پێناسەکردنی جۆرێک لە جۆرەکانی دڕندایەتی مرۆڤ و بونەوەر ، یەکێک لە هۆکارەکانی دڕندایەتی ئاژەڵی دڕندە برسێتییەتی ، قسەیەکی کورد هەیە دەڵێت (برسێتی نانی هاری بەدواوەیە) هەربۆیە ئاژەڵە دڕندەکان توشی هاری دەبن و دڕندە دەبن ، پرسیارەکە ئەوەیە...
خۆشەویستی مانەوە لە کورسی دەسەڵات بە مانایەکی گشتی دەتوانم بڵێم نەخۆشییەکە کە تەنها بەرۆکی سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینی گرتۆتەوە ، لە وەڵاتە دیموکراتەکاندا ئەم نەخۆشییە نییە و بەڵکو دەتوانم بڵێم هەر لە مێژەوە قەڵاچۆی ئەم نەخۆشییە کوشندەیان کردووە ، یاسر عەرەفاتی فەلەستینی سەرەرای ئەو هەموو نەخۆشییە...
لەم ساتە وەختەدا هەڵبژاردنی سەردێڕێکی بەم شێوەیە بۆ نوسینێک دەبێتە هۆی هەڵچوون و رەخنە و گازەندەی کۆمەڵە کەسانێک ، ئەمە چاوەڕوان کراوە ، بەڵام با لەخۆمان بپرسین هێزی میلیشیا چییە و کێ پێشمەرگەی کردووە بە هێزێکی میلیشیا گەرایی ؟ ، وەک پێناسە بۆ ووشەی میلیشیا بەو هێزە دەوترێت کە نیزامی نین ، بەواتایەک...
ڕێبوار هەمەوەندی / ئامادە و وەرگێڕانی کردووە دینی { Buddhism { 2500 ساڵ لەمەو بەر لەلایەن فیلۆزێفێکەوە بەناوی { Siddhartha Gautama} دورست کراوە ، ناوبراو لە نێوان ساڵەکانی 563 و 483 پێش زاینی لە باکوری هیندستان هاتۆتە دونیاوە ، دینی بودیزم سەرەتای بەهێز بوون و گەشەسەندنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی...