کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەشێک لە چالاکییەکانی میت لە ناو راگەیاندن و کەناڵەکانی سەر بە پارتیی (بەشی دووەم)

Tuesday, 08/12/2020, 15:11


راپۆرتەهەواڵێکی گرنگی بەڵگەدار .. میت و هوداپار و هەقسیاد،لەباشوردا ، چی دەکەن؟!
پێشەکی کورت:
ئەم راپۆرتە هەواڵە لێرەدا بڵاوی دەکەینەوە، بەشی دووەممە.... ئەم بابەتە گرنگە بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان، روناکبیران ، میدیاکارانی سەربەخۆ ، ئاگادار بن چۆن دەزگای جاسوسی میت ، و هوداپار حزبی کۆنترا، لە رێگای پارتی و هێلی پارتی لەناو یەکێتی، چۆن سەرمایەگوزاری دەکەن بۆ دەستبەرکردنی تێچووی تۆڕ جاسوسییەکانیان کە دورستیان کردووە و، و تیرۆرۆ و تۆقاندن بڵاودەکەنەوە.....فەرمون:
نیاز حامید
----------------
ناوەندی سەرمایەگوزاریی حزبی کۆنترا ( هەقسیاد ) لەژێر چاودێری میت لە باشوری کوردستان ئۆفیسی خۆیان کردەوە ..بەشی دووەم.
حزبی کۆنترا کە ناوە فەرمییەکی ( هوداپار)ە ، کە گرووپە سەرماییەدارەکانیان پێی دەوترێت ( هەقسیاد ) ، لەژێر چاودێری میتی تورك و بۆ بەدەست خستنی داهاتی زیاتر بۆ میت لە باشوری کوردستان لە شارەکانی هەولێر و کەرکوك و سلێمانی و هەڵەبجە ئۆفیسی نوێی خۆیان کردۆتەوە و کارمەندانی خۆیانیانی تێدا جێگیرکردووە. ( هوداپار ) لە باشور لەژێرپەردەی ناوی ( هەقسیاد ) بەناوی ( سەندیکای پیشەسازی و بازرگانان ) بە هاوکاری پارتەکەی مەسعود بارزانی لە شارەکانی وەک هەولێر و دهۆك و کەرکوك و سلیمانی و هەڵەبجە ئۆفیسی خۆیان کردۆەتەوە و،ئەندامانی حزبی کۆنترا تێرۆریستەکانیان جێگیرکردووە . (حوسێن وەلیئۆغلو) کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی حزبی کۆنترا لە رێگای شەریکە بەشی کەسێك لە خزمەکانی خۆی کە خاوەن سەرمایەی ( هەقسیاد ) ی حزبی کۆنترایە، بە هاوکاری و هەماهەنگی پارتەکەی مەسعود بارزانی بۆ لەناودانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان لەژێر چاودێری میت و پاراستن ،کارمەندانی خۆیان لە باشور جێگیرکردووە .
دەیانەوێت لە باشوری کوردستان حزبی کۆنترا جێگیربکەن .
لەلایەکەوە لە باکوری کوردستان ، رەشبگیری سیاسی بەردەوامە لەلایەکی تریشەوە لە باشوری کوردستان میتی تورك سیخوڕەکانی خۆیان لەژێر ناوی جۆربەجۆر جێگیر دەکەن . چەندین ئەندامی حزبی کۆنترا کەلە تورکیا لەلایەن قانونەوە قاچاغن بەڵام لەژێرناوی ئەندامبوون لە ( هەقسیاد ) لە هەولێر و کەرکوك بۆ کاری سیخوڕی جێگیرکراون ، هەرچەندە لە پرۆسەیەکی هەڵبژاردندا ( ئیحسان یوجە ) وەکو بەرپرسی گشتی ( هەقسیاد )یش هەڵبژێردرابێتیش ،لێ میتی تورك لە باشوری کوردستان کاری بە سیخوڕکردنی خەڵك و دابینکردنی سەرمایە رادەستی ( رەمەزان ئۆزبەی ) کردووە ، بەدیوێکی دیکەوە و، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەدەست کەوتوون ئەندامانی ( هەقسیاد ) بەهاوکاری پارتەکەی مەسعود بارزانی کارە هەواڵگرییەکانی خۆیان پێشخستووە و لە زاخۆ و هەولێر و دهۆك هەڕەشە لەوکەسانە دەکەن کە هاوسۆزی بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستانن و، هەروەها هەڕەشە لە چالاکوان و رۆژنامەوان و سیاسەتمەدار و رۆشنبیرانی ئاشتیخواز دەکەن .

مێژووی گەمە گڵاوەکانی میتی تورك لەسایەی سەرچاوە هەواڵگرییەکانی خۆیانەوە توانییویانە کۆنترۆڵێکی تەواوی ناوچەکە بکەن ، لەئاکامی دیدارێکی نێوان مەسعود بارزانی و سەرۆکی ( هوداپار ) ( ئیسحاق ساغڵەم ) کەلە ١ی نیسانی ساڵی ٢٠١٩ ئەنجامدراوە ، بۆ بەدەست خستنی داهات بۆ میت، پارتی ئاسانکاری بۆ ( هەقسیاد ) کردووە و، لە هەولێر لە گەڕەکی شۆڕش ئۆفیسیان بۆ کراوەتەوە . بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان ( هوداپار ) لە رێی ( زەکەرییە یاپچیئۆغڵو ) پشتگیرییەکی باشی ( هەقسیاد ) دەکرێت . ( زەکەرییە یاپچیئۆغڵو ) کە یاریدەدەری سەرۆکە لە کۆبونەوەیەك کەلە شاری ئامەد بەستراوە لە مانگی نیسانی ٢٠١٩ تێیدا بەشداربووە و، ناوبراو لەم کۆبونەوەیەدا وتویەتی بەنیازن لە سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوك ئۆفیس بکەنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش بەنیازن لەگەڵ ( جێگری پێشووی سکرتێری یەنەکە ) زنجیرە گرێبەستێکی بازرگانی واژۆ بکەن و، دوایش گەشە بە پەیوەندییە کولتورییەکانی نێوانیان بدرێت ، هەروەها ناوبراو لەهەمان کۆبونەوەدا وتویەتی کە دەیانەوێت ( هوداپار ) هەموو کۆمپانیا و ئەو دەزگایانەی بۆ میتی تورك کاردەکەن لەژێر چەتری ( هەقسیاد ) کۆیان بکەنەوە ، ئەوەی راستی بێت ئامانجی ( هوداپار ) لە کردنەوەی ئۆفیسەکانیان لە باشور لەژێر ناوی ( هەقسیاد ) بە ئامانجی پێشخستنی رێککەوتنی بازرگانی و کولتوری نییە ، بەڵکو هەروەکو چۆن لە باکوری کوردستان سیخوڕی بۆ میتی تورك دەکەن، دەیانەوێت بەهەمان شێوە لە باشوریش داهات بۆ میت بەدەست بخەن ، ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی لەبارەی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستانەوە بەدەستی دەخەن بگەیەننە دەست میت و، هەروەها دەیانەوێت لەڕێی هاوکاریکردنی ماددی بە پارتەکەی مەسعود بارزانی، زیان لە دەستکەوتەکانی باشوری کوردستان بدەن .
لە تورکییەوە / رێبوار هەمەوەندی .
سەرچاوە/ ماڵپەڕی ستراتیژییەتی لێکۆڵین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە